کوردستان

دوایین مۆڵەتی لێدانی لەزگەی تەکسی ڕاگەیەندرا

23-05-2021
دوایین مۆڵەتی لێدانی لەزگەی تەکسی ڕاگەیەندرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ھاتوچۆی ھەولێر دوایین مۆڵەتی لێدانی لەزگە و دروستکردنی کارتی زانیاری تەکسی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/23، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات شۆفێرانی تاکسی سەردانی بەرێوبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی لێدانی لەزگە.

ئاماژە بەوەشکراوە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر تەکسییەکەیدا دەگیرێت.