کوردستان

حکومەت: دڵنیایی دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

26-05-2021
حکومەت: دڵنیایی دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
جووتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نابێ داهاتی وەزارەتەکان لەسەر حسابی خەڵک بێت و وتیشی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
جووتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا.
وتیشی: ئەو گرفتەی بۆ مووچە دروستبووە نە سیاسییە و نە یاسایی و لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت.