بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون. پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە. وەزارەتی پێشمەرگە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
هێرشەکەی سەر پێشمەرگە لە چیای مەتین لەلایەن مەفرەزەیەکی پەکەکەوە بووە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون. سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە چیای مەتین کەوتوونەتە کەمینێکی پەکەکە و 5 پێشمەرگەمان شەهید بوون و دووانی دیکەش بریندارن".
لە بۆردومانێکدا لە چیای مەتین چەند پێشمەرگەیەک شەهید و برینداربوون. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و تێیدا چەند پێشمەرگەیەک شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون کە سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانین. گوماندەکرێت بۆردوومانەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە کرابێت، بەڵام تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی ٢٠٢١/٦/٤ نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا لهگهڵ عهلی تهتهر پارێزگاری دهۆک له دۆخی کهمپی شاریای پرسی که تایبهته به خوشک و برایانی ئاوارهی ئێزدی و پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ ئاگرێکی گهورهی لێکهوتهوه و له ئهنجامدا ژمارهیهک ئاواره بریندار بوون و زیانێکی زۆر به کهمپهکه گهیشت. نێچیرڤان بارزانی ئامادهییی خۆیان و سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستانی بۆ ههموو هاوکارییهک و یارمهتیدانی لێقهوماوان و کهمپهکه دووپات کردهوه و لایهنه پهیوهندارهکانی ڕاسپارد بۆ ئهوهی ههرچی پێویسته بۆ بههاناوهچوون و یارمهتیدانیان پێشکهش بکرێت. لای خۆیهوه پارێزگاری دهۆک سوپاسی پهیوهندی و بهدواداچوونی نێچیرڤان بارزانی کرد و له دوایین پێشهاتهکانی دۆخی لێقهوماوان و کهمپهکه و ههنگاو و ڕێکارهکانی مامهڵهکردن لهگهڵ دۆخهکهدا ئاگادار کردهوه.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کران. ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا، کە هەرسێ تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی شارەکە، بڵاو دەکاتەوە. لە ئاگادارییەکەدا، کە ئەمڕۆ هەینی 4-6-2021، دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: لەمەودوا لە بنکەی تەندروستیی ئازادیش سامپڵی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ ئەوانەی گەشتی دەرەوە دەکەن، وەردەگیرێت. هەروەک دکتۆر دلۆڤان محەمەد رایگەیاندووە: ئێستا هاووڵاتییانی هەولێر، ئەوانەی دەیانەوێ گەشتی دەرەوە بکەن، دەتوانن لە هەرسێ بنکەکانی (زانکۆ، مەلافەندی و ئازادی)، لە کاتژمێر 8ـی سەرەبەیانی تا کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژانی شەممە تا پێنجشەممە، پشکنینی کۆرۆنا بکەن. هەروەها لە رۆژانی هەینی، هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر 8ـی سەرەبەیانی تا کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ پشکنین بۆ هەمان مەبەست لەو سێ بنکەیە بکەن و گەشتیاران لە هیچ بنکەیەکی دیکەی حکوومی و ئەهلی، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ هەژمار ناکرێت. ئەنجامی پشکنینەکان لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر 8ـی ئێوارە لە بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنی یاخود لە ماڵپەڕی (anjamakam.com)، دەدرێتەوە.
فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و هاوکارێکی، لە سووریا کەوتنە بۆسەیەکی داعش و کوژران. بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران شەوی رابردوو دوو "راوێژکاری سەربازی"ی ئێران لە سووریا کاتێک لە شاری دێرەزۆرەوە گەڕاونەتەوە شاری تەلتەمەر، کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و هەردووکیان کوژراون. میدیای ئێرانی ناسنامەی دوو فەرماندەکەی ئاشکرا کردووە، ئەوانیش حەسەن عەبدوڵلازادە، کە فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بووە، هەروەها مەداحێکی سرووتە ئاینییەکان بووە. ئەوەی دیکەشیان ناوی موحسین عەباسی بووە و هاوکاری عەبدوڵلازادە بووە. هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریاوە بەناوی "راوێژکاری سەربازی" چوونەتە ئەو وڵاتە. ئەو هێزە هاوشان لەگەڵ رووسەکان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دەسەڵات. تائێستا چەندین فەرماندە و چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون. رووداو
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناحکوومی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی 643 پیاو و گەنجی کرد کە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە رفێندران.رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا روونیکردەوە، ئەو کەسانە کە رفێندران لە میانی پرۆسەیەکی سەربازیی گرووپی حەشدی شەعبی بۆ رزگاکررنی شاری فەلوجە لە حویزەرانی ساڵی 2016 کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" بوو بەڕێوەچوو.لە 3ی حوزەیران ئەو ساڵە کاتێک هەزاران کەسی ئاوارە هەڵدەهاتن ژمارەیەکی زۆر چەکدار کە جلوبەرگی گرووپی حەشدی شەعبیان لەبەربوو دەستیان کرد بە رفاندنی نزیکەی 1300 پیاو و گەنج کە تەمەنیان دەگونجا بۆ شەڕکردن، لە هەمان شەودا 643 کەس لەو ژمارە لەنێو پاسی گەورە گوازرانەوە و تا ئێستا بێسەروشوێنن و، ئەوانەی ماویشن دووچاری جۆرەها ئەشکەنجەی سەخت بوونەوە.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ویستبووی هاوڕێكەی بكوژێت .بەیانی ئەمڕۆ سەعات 4:30 دەقە زانیاری گەیشتە پۆلیسى دوكان بەبونی بریندارێك لەناو خواردنگەیەك لە قەزای دوكان ،پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەبكرێت كە تۆمەتبار لە كاتی خەودا بلۆكێكی كێشابوو بەسەریدا و هەڵاتبوو ،بەڕێزدادوەر فەرمانی كرد بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی .پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت كەبەرەو شوێنێكی تر هەڵاتبوو .لەئێستادا تۆمەتبار (ج ، ج ، ع ) تەمەن 23 ساڵ بەبڕیاری بەڕێزدادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات بەڵام دەستگیر دەکرێت.بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئاگاداركردنەوەیان كەوا لە گەڕەكی (ڕاستی) كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات، دەستبەجێ بەدواداچوونيان كرد و توانییان لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك، تۆمەتبارەكە بە ناوی (س.ع.ع) دەستگیر بكەن. تۆمەتباری ناوبراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی (ڕاستی) كرا.
وەزیری ناوخۆ بریاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ قائیمقامی قەزای کۆیە لەکارەکەی دوربخاتەوە و رەوانەی دادگای بکات. لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە تێیدا هاتوە، " لەسەر راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەپێی دەسەڵاتەکان کە لەیاسای بەرزەفی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی هەموارکراوە، بڕیاردراوە بە دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی قەزای کۆیە بۆماوەی دومانگ لەکارەکەی". هاوکات لە نوسراوێکی دیکەیدا، کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانی کردووە، وەزیری ناوخۆ رایگەیاندوە، "سەرجەم کۆنوسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و وتەکان دەنێرین بەمەبەستی ناردنی قائیمقامی قەزای کۆیە بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی".
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/6/3، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرج کردنی منحەی زیندانیانی سیاسی 639 کەس، ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ ئەو زیندانی سیاسییانەیە کە هیچ موچەیەکیان نییە.