ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦٥) ١. پشکنین: (٦١٩١ پشکنینی نوێ) • (١٩٣٨) هەولێر • (١٣٨٤) سلێمانی • (٢٨٦٩) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٢٦٨ تووشبووی نوێ) • (٢٦) هەولێر • (٦٥) سلێمانی • (١٧٧) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٦٥٤ چاکبوون) • (٢٠٣) هەولێر • (٢٠٧) سلێمانی • (٢٣١) دهۆك • (١٣) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٤ مردن) • (١) هەولێر • (١) سلێمانی • (٠) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٢) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٩٢٠١٤٢ (٦٦٧٧٤٤ هەولێر، ٤٦١٧٢٤ سلێمانی، ٧٧٥٠١٧ دهۆك، ١٥٦٥٧ هەڵەبجە) تووشبوون ١٧٢٧٥١ (٥٣٣٧١ هەولێر، ٥٥٢١٤ سلێمانی، ٦٠٤٤٥ دهۆك، ٣٧٢١ هەڵەبجە) چاکبوون ١٥٩٩٨٨ (٤٩٩٩١ هەولێر، ٤٨٦٢٧ سلێمانی، ٥٧٨٨٩ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٤٥١ (٢٢٠٤ هەولێر، ٤٦١٤ سلێمانی، ١٥٤٣ دهۆك، ٩٠ هەڵەبجە) مردن ٤٣١٢ (١١٧٦ هەولێر، ١٩٧٣ سلێمانی، ١٠١٣ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
پەرلەمانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی پێنچ پێشمەرگەكه‌ى ئه‌مڕۆ دەردەبڕێت و بژاردەی شەڕ ڕەتدەکاتەوەو خوازیاره شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێم دوور بخرێتەوە. ڕاگه‌یه‌ندراوێك له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی ئەو پێنچ پێشمەرگە قاره‌مانه دەردەبرین کەبەرەبەیانیی رۆژی ٥ی ٦ی ٢٠٢١، لەدەڤەری ئامێدی، وەک ئەوەی لەڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە لەلایەن پەکەکەوە لەبۆسەیەکدا شەهیدکران، وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزیان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بەهەموو جۆرێک ڕەتدەکاتەوەو خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخرێتەوەو دەبێت هەموو لایەک سەروەریی هەرێمی کوردستان بپاریزن و بیانوو بەدەستەوە نەدرێت بۆ شەڕو پەلامارو لەشکرکێشیی وڵاتان، بەجۆرێک کەکار بکاتەسەر ناوچەکانی کوردستان و بەهۆیەوە سەرو ماڵی هاووڵاتییانمان و سروشتی ناوچەکە بکەویتە مەترسییەوەو ریگری بکرێت لەئاوەدانکردنەوەو ئارامیی گوندەکان.داواکارین لە پەکەکەو تورکیا شەڕو ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەهەریمی کوردستان بەدوور بخەنەوەو بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی بگرنەبەرو ڕێز لەدامودەزگاکانی هەریمی کوردستان و سەروەریی هەریمی کوردستان و عێراق بگرن.پەرلەمانی كوردستان٥ی ٦ی ٢٠٢١
ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیران، جەیمیس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە شەرمەزار دەکەم کە بووە هۆی شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە و برینداربوون ژمارەیەکی دیکە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم."
بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان. لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات. پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٠٢١/٦/٥
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه بۆ برينداران ده‌خوازين. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه. ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له ئيداره و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌وه. دووباره داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه PKK چيتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئيداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بكات. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2021/6/5
راگەیێندراوی ژمارە ۲ لە وەزارەتی پێشمەرگەوەلە ئەنجامی پەلامارەکەی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ لە چیای مەتین ـ سنوری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پ.ک.ک وە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.لەم هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، وەک هەر ناوچەیەکی تری سنووری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات.لێرەوە داوادەکەین، حکومەتی عێراق بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت. هەروەک داواش لە هێزەکانی پەکەکە دەکەین، رێز لە سنوور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە. ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەرکۆنەی توندی ئەم پەلامارە دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێ دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت، کە ئەرکی سەرەکی پێشمەرگە لەئێستادا پاراستنی خاکی هەرێم و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشە.پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ئەم پەلامارە دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداران دەخوازین.وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان٥ی حوزەیرانی ۲۰۲۱
لە دوو ڕوداوی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ هەشت تۆمەتبار دەستگیردەكات و ڕوبەڕوی یاسایان دەكاتەوە .شەوی ڕابردوو سەعات 11 ، لەقەزای چەمچەماڵ شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دوو دراوسێدا ڕویدا و بە هۆیەوە تەقەكرا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا و بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیربكرێن .لەئێستادا سەرجەمیان كە شەش تۆمەتبارن بە ناوەكانی :ب ، م ، فه ، م ، فس ، ص، یت ، س ، صم ، س ، صه ، ر ، مبەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .هەروەها مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباری تریان دەستگیركرد كە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ پشێوییان دروست كردووەو بەچەقۆ شەڕیان كردووە.تۆمەتباران بە ناوەكانی :م ، س ، حژ ، ف ، فبەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی تورکیا کامپی ئاوارەکانی لە مەخمور بۆردومانکرد.بەپێی زانیارییەکان لە بۆردومانەکەدا 3 کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.
بەپێی ماڵپەڕى AL-MONITOR، دوو راوێژکارى سەربازیی ئێرانی لە رۆژهەڵاتى سووریادا، لە نێوان دێرازوور و شارى مێژووى تەدموور لە بۆسەیەکى چەکدارەکانى داعشدا کوژراون. ئەو دوو راوێژکارە ناویان حەسەن عەبدوڵا زادە و موحسن عەباسی بووە و سەر بە هێزە نوخبەکانى سوپاى پاسدارانى ئێرانى بوون.جێى ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەى کە چەکدارەکانى داعش لە سووریادا تێکشکێندراون و خاکیان بەدەستەوە نەماوە و دوا پێگەشیان لە سووریادا ساڵى 2019 لە دەست داوە. بەڵام، تاوەکو ئێستاش لە سووریادا جموجووڵیان هەیە و کردەوەى تیرۆریستی ئەنجامدەدەن، بەتایبەتیش لە نزیک. ئەم پەلامارەش لە پاش ئەوە دێت، داعش لە مانگى ئازارى ئەمساڵدا، بە هەمان شێوە لە نزیک دێرازوور، پەلامارى هێزەکانى رژێمى سوورى دابوو.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردسان، سه‌باره‌ت به شه‌هید و برینداربونی ژماره‌یه‌ك پیشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤدا هاتووە: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی حوه‌زیران دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌نێردرێنه ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی په‌كه‌كه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار ده‌بن". ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانین له‌و ڕووداوه و شه‌هیدبوون و برینداربوونی ئه‌و ژماره پیشمه‌رگه له هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خاكی هه‌رێمی كوردستان، لێره‌وه دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه په‌كه‌كه شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی خۆی له سنووری هه‌رێمی كوردستان بباته ده‌ره‌وه و ڕێز له خاك و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت و چیتر نه‌بێته مایه‌ی بیانووپێدان به ڕاكێشانی وڵاتانی دراوسێ بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئارامی خاك و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێك نه‌دات و نه‌به‌زێنێت". لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: "سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیده‌كان دا‌ده‌نه‌وێنین و هیوای شیفا و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داواكارین هه‌موولا دان به‌خۆیاندا بگرن و دوور له شه‌ڕ بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئاشتی و ئارامی بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كه".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه و شەرمەزار" دەکات و داوای یەکدەنگیی دژی "ئەم دەستدرێژییە" دەکات.مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینی ئامێدی رایگەیاند: "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم".سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات "بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە"..pala
هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە بۆیان روون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشەی "چەکدارەکانی پەدەکە" بە مینی ئەوان یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت.هەپەگە پێشمەرگەکانی کوردستانی بە چەکداری پارتی ناوبردووە و دەڵێ:" هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشداریدان بە هێزەکانی سەر بە "پەدەکە" بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردووە و بۆیان روون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشەی "چەکدارەکانی پەدەکە" بە مینی ئەوان یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت".ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرایکردووە کە گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشداریدان بە چەکدارەکانی پەدەکە، بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردووە، بەڵام زرێپۆشێکی چەکدارەکان گوێی نەدا بە هۆشدارییەکانی گەریلا و بەردەوامبوو لە پێشڕەویی، دواتر بۆمان رووننەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشە ئایا مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردوومانکراون.