کوردستان

لە سلێمانی کەسێک پێش ئەوەی هاوڕێکەی بکوژێت دەستگیرکرا

03-06-2021
لە سلێمانی کەسێک پێش ئەوەی هاوڕێکەی بکوژێت دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ویستبووی هاوڕێكەی بكوژێت .
بەیانی ئەمڕۆ سەعات 4:30 دەقە زانیاری گەیشتە پۆلیسى دوكان بەبونی بریندارێك لەناو خواردنگەیەك لە قەزای دوكان ،پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەبكرێت كە تۆمەتبار لە كاتی خەودا بلۆكێكی كێشابوو بەسەریدا و هەڵاتبوو ،بەڕێزدادوەر فەرمانی كرد بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی .
پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت كەبەرەو شوێنێكی تر هەڵاتبوو .
لەئێستادا تۆمەتبار (ج ، ج ، ع ) تەمەن 23 ساڵ بەبڕیاری بەڕێزدادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .