کوردستان

بریتانیا: سەرکۆنەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین

05-06-2021
بریتانیا: سەرکۆنەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیران، جەیمیس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە شەرمەزار دەکەم کە بووە هۆی شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە و برینداربوون ژمارەیەکی دیکە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم."