لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیرا. ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیراوە نزیکەی 300 کیلۆگرام دەبێت و وەکو تووتن دەفرۆشرێت. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو 5 کەس لەسەر فرۆشتنی ئەو ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بە بیانووی فرۆشتنی تووتنی نێرگەلە ماددە هۆشبەرکان بشارنەوە
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦٧) ١. پشکنین: (٩٧٢٢ پشکنینی نوێ)• (٣٤٨١) هەولێر• (٢١٢٢) سلێمانی• (٣٦٤٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٤١٢) گەرمیان• (٦٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووی نوێ)• (٧٥) هەولێر• (٢٧٦) سلێمانی• (١٨٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٨) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٦١٦ چاکبوون)• (١٩٨) هەولێر• (٢١٩) سلێمانی• (١٨٩) دهۆك• (١٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٧ مردن)• (٣) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٩٣٨٤٦٧ (٦٧٤٦١٢ هەولێر، ٤٦٧٠٨١ سلێمانی، ٧٨١٠٨٥ دهۆك، ١٥٦٨٩ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧٣٨٧١ (٥٣٥٧٥ هەولێر، ٥٥٨٨٧ سلێمانی، ٦٠٦٨٠ دهۆك، ٣٧٢٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١٦١١٧٩ (٥٠٣٨٢ هەولێر، ٤٩١٣١ سلێمانی، ٥٨١٥٧ دهۆك، ٣٥٠٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٨٣٦٦ (٢٠١٢ هەولێر، ٤٧٧٧ سلێمانی، ١٥٠٧ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)مردن ٤٣٢٦ (١١٨١ هەولێر، ١٩٧٩ سلێمانی، ١٠١٦ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
ئەمڕۆ دووشەممە 7/6/2021، دوای رێوڕەسمی مارەبڕین لە دادگای "زاب" لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، زاوا، کە بووکەکەشی لەگەڵ بووە، لە نێوان گوندی راوین و شارەدێی زاب تووشی ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بوون.بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، بووک و زاوا، لەگەڵ دایک و خوشکی زاوا گیانیان لەدەست داوە، دایک و خوشکێکی بووکیش بە سەختی بریندار بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی2021 ڕێککەوتن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا تا ڕادەی ڕێککەوتن لەیەک نزیکبوونەتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشکی هەرێم بنێردرێت. هەر بۆ جێبەجێ کردنی یاساکە، ئەمڕۆ شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا.
دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 9 بەرپرسی باڵای عێراقی دەرکرد. بە گوتەی دەستەکە، ئەو بەرپرسانە لە گەندەڵیەوە تێوەگلاون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر نیگەرانیی خۆی لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر پێشمەرگە لە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی دەربڕی و دەڵێت، "پێشمەرگە هێزی شەرعیی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانیی ئێمەن لە دژی داعش، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەرگیان و سەلامەتیان." ئۆلیڤەر دیکۆتینگنیس، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا نووسیویەتی " کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کورد و خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگانە دەکات" کە لە هێرشەکەدا شەهیدبوون. کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان و برینداران دەردەبڕی، دەڵێت، "پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵیی عێراقی ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنن و ئەوکاتەی هێرشیشیان کراوەتەسەر، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیاندا بوونە."
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦٦) ١. پشکنین: (٨٦٠٣ پشکنینی نوێ) • (٣٣٨٧) هەولێر • (٢٢٨٥) سلێمانی • (٢٤٢٣) دهۆك • (٣٢) هەڵەبجە • (٤٧٦) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٥٤٦ تووشبووی نوێ) • (١٢٩) هەولێر • (٣٠٨) سلێمانی • (٥٥) دهۆك • (٨) هەڵەبجە • (٤٦) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٥٧٥ چاکبوون) • (١٩٣) هەولێر • (٢٢٢) سلێمانی • (٧٩) دهۆك • (١٨) هەڵەبجە • (٥٥) گەرمیان • (٨) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٧ مردن) • (٢) هەولێر • (١) سلێمانی • (٣) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٩٢٨٧٤٥ (٦٧١١٣١ هەولێر، ٤٦٤٤٨٥ سلێمانی، ٧٧٧٤٤٠ دهۆك، ١٥٦٨٩ هەڵەبجە) تووشبوون ١٧٣٢٩٧ (٥٣٥٠٠ هەولێر، ٥٥٥٦٨ سلێمانی، ٦٠٥٠٠ دهۆك، ٣٧٢٩ هەڵەبجە) چاکبوون ١٦٠٥٦٣ (٥٠١٨٤ هەولێر، ٤٨٩١٢ سلێمانی، ٥٧٩٦٨ دهۆك، ٣٤٩٩ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٤١٥ (٢١٣٨ هەولێر، ٤٦٨١ سلێمانی، ١٥١٦ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە) مردن ٤٣١٩ (١١٧٨ هەولێر، ١٩٧٥ سلێمانی، ١٠١٦ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
باخان ئازاد، ئەو دکتۆرەی بە قسەی خۆی چەندین گەندەڵی کەرتی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجەی ئاشکراکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە سلێمانیی بەرەو هەولێر جێهێشت و دەشڵێ: هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە. د.باخان ئازاد بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند: "بەهۆی ئەوەی هەڕەشەم لێکراوە و بەردەوام پەیامم توندم بۆ دەهات، ناچار بە هەموو دۆسیە و بەڵگەکانمەوە سلێمانیم بەرەو هەولێر بەجێهێشت، چونکە ترسام وەکو زانای قایمقامی پێشوو بمکوژن". ئەو پزیشکە دەڵێ:" بە ئۆتۆمبێلێکی جیا 350 لاپەڕە بەڵگەی بوونی گەندەڵیم لەگەڵ خۆمدا هێناوە و رادەستی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار و حکومەتیان دەکەم، هەروەها هەموو کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی و باڵیۆزەکانیشی لێ ئاگادار دەکەمەوە". دکتۆر باخان ئازاد، کە لە تەندروستیی پاریزگای هەڵەبجە دەوام دەکات، لە ڕۆژی 27ی نیسان باسی چەند شێوازێکی گەندەڵی کرد لە تەندروستی هەڵەبجە و هەموو قسەیەکی لەوبارەوە بۆ میدیاکان کرد. دوای ئەوە چەند ڕۆژێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و وەکو خۆی وتی:" سوکایەتییەکی زۆری پێ کراوە".
مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و دووپاتی دهكاتهوه ئهو كارانهی پهكهكه دهیكا، تهنیا له بهرژهوهندیی نهیارانی گهلی كوردستاندایه، ئاماژه بهوهش كراوه، سەرانی پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەروانیی خەڵکی کوردستان و بانگەشەکانی خۆیانەوە، ئهمڕۆ نەک هەر ڕەچاوی هەلومەرجی هەستیاری هەرێمی کوردستان و گوزەرانی خەڵکەکەی ناکەن، بەڵکو بوونهته جێبهجێكاری ئهجیندای دەرەکی و بیانوویەکی حازربەدەست بۆ دهوڵهتانی ئیقلیمی. دهقی ڕاگهیاندراوی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەماوەری خۆشەویستی کوردستان حزب و لایەنە سیاسیەکان وا جارێکی دیکە و لە درێژەی سیاسەتە شەڕنگێزەکانی سێ دەیەی ڕابردوویاندا، دیسان چەکدارانی پەکەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرانی گومانباری قەندیل، دەستیان چووە خوێنی پێشمەرگەی کوردستان و لەهێرشێکی لەناکاودا لە چیای مەتینی ناو خاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەیان دا، لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا پێنج پێشمەرگە شەهید و حەفتی دیکەش بریندار بوون. خهڵكی ئازیزی كوردستان.. ئێمە بە حوکمی تەجرەبەی زۆرمان لەگەڵ پەکەکە و سەرانیان، باش له مهبهست و مهرامهكانی پهكهكه تێدهگهین و ئەوەشمان زۆر جاران بە ڕاشکاوی پێڕاگەیاندوون کە ئهوهی چهكدارەکانیان ساڵانیکە له ههرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن، تهنیا له بهرژهوهندیی نەیارانی گهلی كوردستان و ئەو لایەنانەیە کە نەک خۆشیان بۆ خەڵکی کوردستان ناوێت، بگرە لە دووی فورسەتێکن بۆ لەنیوبردنی، کەچی بەداخەوە، سەرانی پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەروانیی خەڵکی کوردستان و بانگەشەکانی خۆیانەوە ئهمڕۆ، نەک هەر ڕەچاوی هەلومەرجی هەستیاری هەرێمی کوردستان و گوزەرانی خەڵکەکەی ناکەن، بەڵکو بوونهته جێبهجێكاری ئهجیندای دەرەکی و بیانوویەکی حازربەدەست بۆ دهوڵهتانی ئیقلیمی تا هەر کاتێک و لە هەر جێیەک بیانەوێت سنوورەکان و سەروەری هەرێمی کوردستان ببەزێنن و فشارێکی ناوەختەی زۆر بخەنە سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی باش دەرک بەوە دەکەن کە هەر زەبرێک بەر هەرێمی کوردستان بکەوێت، دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ تێکڕای کوردستانیان و کورد لە هەر کوێیەک بن. جیا لە شەڕفرۆشتنی بەردەوام و ڕاکێشانی سوپای دەرەوە و گێچەڵەکانیان بە هەرێمی کوردستان، سەران و چهكدارانی پەکەکە لەو ڕۆژەوەی هەڵاتوون و هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، لە جیاتی ئەوەی وەک پەنابەر و میوان هەڵسوکەوت بکەن، نەک وەک خانەخوێش بگرە وەک داگیرکەر مامەڵە لەتەک گوندنشینان و جووتیارانی كوردستاندا دەکەن، منداڵانی کوردستان دەڕفێنن و مەشقی سەربازیان پێدەکەن و چەکداریان دەکەن. بەدرێژایی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە خانەقینەوە تا شنگال، پهكهكه، دۆست و هاوپەیمانی ئەو هێز و تاقم و میلیشیایانەیە کە دژایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن و ناوەناوە هەولێر مووشەکباران دەکەن..هەر بە هاوکاریی ئەوانیش، بوونەتە ڕێگری یەکەم و هەرە گەورەی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و ئاوادەنکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی خەڵکە ماڵوێرانەکەی بۆ زێد و سەر ماڵوموڵکی خۆیان. پاش راپهڕینی ئاداری ١٩٩١، گوندنشینه راگوێزراوهكان به دهستی رژێمی بهعس، به حهماسهت و چاو له داهاتوەیەکی گەش، گهڕانهوه گوندهكانی خۆیان، بهڵام پهكهكه بووه هۆی دووباره دهربهدهربوونهوهی گوندنشینانی سەدان گوندی ناوچه سنوورییهكان. پهكهكه، ههر بهوهندهوە نهوهستاوە کە بەناهەق باج و سهرانه له جووتیارانی كوردستان وهربگرێت، بهڵكو به بهرنامه، ههوڵی تێكدانی قهوارهی دهستووریی ههرێمی كوردستان دهدات. له ساڵی ٢٠١٤، كاتێ داعش پهلاماری كوردستانی دا، پێشمهرگه له ناوچه سنوورییهكان بهرهو بهرهكانی شهڕی دژی داعش چوون، پهكهكهش ئهو بارودۆخهی قۆستهوه، بهره بهره چووه ناو گوندهكان، کاتێک پێشمهرگه بهسهر داعشدا سهركهوت و فشار و مەترسیی داعشی تا ئاستێکی بەرچاو لە کوردستان دوورخستەوە، گهڕایهوه شوێنهكانی خۆی له ناوچه سنوورییهكان، كهچی پهكهكه خۆی به خاوهن ماڵ دهزانێ، پێشمهرگه و خهڵكی كوردستانیش به بێگانه! بۆیه زووزوو ڕووقایمانە ڕایدەگەنێت کە نابێت پێشمهرگه بچنه ئەو ناوچانەی ئهوان ڕۆژگاری سەرقاڵی پێشمەرگە بە شەڕی داعشەوە داگیریان کردوون. پهكهكه هیچ كاتێك ڕێزی لە سەروەریی هەرێمی کوردستان نەگرتووە و ئیعتباری بۆ حكوومهتی ههرێم كوردستان و دامەزراوەکانی دانهناوه و هیچ حسێبێکی بۆ یاساکان نەکردووە، بە پێچەوانەوە دانبهخۆداگرتنی حكوومهتی هەرێم و دامەزراوەکانی بە خراپترین شێوە قۆستۆتهوه. پهكهكه به مهبهست و دەستی ئەنقەست شهڕی لهگهڵ توركیا گواستۆتهوه نێو خاکی ههرێمی كوردستان و بهپیلانێکی دانراو شهڕ دهكات و ناوچهكان بۆ سوپای توركیا بهجێ دههێڵێت، تا خاکەکەمان بە داگیرکردن بدات و فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان زێدەتر بکات. ئهو دهستدرێژییهی دوێنێی پهكهكه بۆ سهر پێشمهرگه، دهستدرێژییه بۆ سهر تەواوی خاک و سەروەریی و خەڵکی ههرێمی كوردستان، هەر بۆیه لهسهر ههموو هێز و لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان پێویسته دەکات، به یهكدهنگی و یهكههڵوێستی، رووبهڕووی ئهو پیلانه گهورهیه ببنهوه كه سەرانی پهكهكه جێبهجێکارین. هاوکات لهسهر حكوومهتی فیدڕاڵی عێراقیش پێویسته رۆڵ و ئەرکی خۆی بگێڕێت. سەروەری بۆ شەھیدان و، بەرز و پارێزراوبێ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان... مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ٦ـی ٦ـی ٢٠٢١
ئەو چەکەی گەریلاکانی پەکەکە دژی پێشمەرگە بەکاریان هێنا و 5 پێشمەرگەیان پێ شەهید و 5ی تریان پێ بریندارکرد، چەکێکی پێشکەوتووی رووسی دژە تانکە. چەکەکە ناوی "کۆڕنێت Kornet "ەو کاتیۆشایەکی سەرشانە، توانای بڕینی زرێپۆشی هەیە و یەکێکە لە چەکە پێشکەوتووەکان. چەکەکە دژە تانکە و بە 9M133 ناسراوە، لە ساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە و ڤێرژنە نوێیەکەی لە ١٩٩٨ دروستکراوە. درێژییەکەی 1مەتر و 10سانتیمە و کێشی ٣١ کیلۆگرامە، خێراییەکەی دەگاتە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و توانای پێکانی ئامانجی لە ١٥٠ مەترەوە دەست پێ دەکات و تا 8کیلۆمەتر دەڕوات. ئەم چەکە مۆڵەتی دروستکردنی بە ئێرانیش دراوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2003 بەکارهێنراوە. هەروەها میلیشیا شیعەکانی عێراقیش کە نزیکی ئێرانن پێشتر لە عێراقدا دژی سوپای ئەمریکا بەکاریانهێناوە. هەروەها لە ساڵی 2014ەوە ئەو چەکە کەوتۆتە دەست بزوتنەوەی حەماس و لە شەڕی سووریاشدا بەکاربراوە.
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5پلەی ڕێختەر شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. تائێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا نەکراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە.