ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە گەڵ جۆن جامبۆن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرز ى بەلجیکا
ئاسایشى هه‌ولێر ڕایگەیاند، له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه پیشه‌ى یاریده‌ده‌رى ده‌رمانسازه و له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیراوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه "ڕۆژى 3/6/2021، به پشتبه‌ستن له زانیاریی پێشوه‌خته، مه‌فره‌زه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆمه‌تبارێكیان به ناوى (ن، ك، ح) له‌دایكبووى 1994 و دانیشتووى كۆمه‌ڵگه‌ى شاوێس له هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرد، كه پیشه‌ى یاریده‌ده‌رى ده‌رمانسازه، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌زار و 430 پاكه‌ت مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا، كه بۆ فرۆشتن ئاماده كرابوون". ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمه‌تباره‌كه له به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا، هه‌روه‌ها به‌پێى مادده‌ى 25ى هۆشبه‌ره‌كان، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرایه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری عێراق له سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی چه‌ند پاسه‌وانێك خواردووه و پاسه‌وانه‌كانی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه. موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 گوتی: "له رووی یاساییه‌وه ئۆتۆمبێلی ده‌سه‌به‌رداگیراو هیچ مه‌ڵه‌یه‌كی پێوه‌ناكرێت، تا دادگا ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، دادگای جێبه‌جێكردنیش ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی هه‌یه به پێی یاسا". به‌گوێره‌ی نووسرای ژماره "14671"ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلی ژماره "331083 تایبه‌ت – هه‌ولێر" له جۆری "كیا سۆرینتۆ ستێشن" كه به ناوی "سه‌لیم هه‌مزه ساڵح"ه، گلدانه‌وه‌ی له‌سه‌ردانراوه و له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه له رێگای دادوه‌رییه‌وه. دوابه‌داوی ئه‌م نووسراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌ی دادگای جێبه‌جێكردنی هه‌ولێر، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی بۆ "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" ناردوو و له نووسراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، كه له‌جیاتی ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ی له‌لایه‌تی، ده‌بێت له ماوه‌ی 3 رۆژدا بڕی پاره‌كه بدات، ئه‌گه‌رنا ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه به پێی مادده‌ی (69)ی یاسای جێبه‌جێكردن ده‌فرۆشن. خواردنی مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كان هیمداد عه‌زیز قادر، كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره و ماوه‌ی 11 ساڵ پاسه‌وان و وێنه‌گری "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" بووه، بۆ كوردستان24 گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بووه په‌رله‌مانتار، به‌ڵێنی به من و چه‌ند كه‌سێكی دیكه دا، كه وه‌كو پاسه‌وان دامانبمه‌زرێنێت، هه‌ر ئه‌و كات ناسنامه‌ی لێوه‌رگرتین و بریكارنامه‌یه‌كیشی پێكردین". گوتیشی: "مه‌لا سه‌لیم ئاگاداریكردمه‌وه، كه به فه‌رمی وه‌كو پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی دامه‌زراوم و مووچه‌كه‌ی له به‌غدا بۆ هێنام، كه 600 هه‌زار دینار بوو، بۆ ماوه‌ی 7 مانگ ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێدام، دواتر گوتی ناوتان سڕاوه‌ته‌وه و مووچه‌تان نه‌ماوه". هیمداد به‌ڵێكی سارده‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زانیویه‌تی مووچه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتارانی عێراق 915 هه‌زار دیناره، نه‌وه‌ك 600 هه‌زار، بۆیه به‌گه‌ڵ "مه‌لا سه‌لیم" قسه ده‌كات و داوای بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات، كه "مه‌لا سه‌لیم" نه‌یداوه‌تێ و به گوته‌ی هیمداد، فێڵی لێكراوه. هیمداد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاریه‌م په‌نام بۆ زۆر كه‌س برد، تا ئه‌و كێشه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا مه‌لا سه‌لیم نكۆڵی له‌وه كرد، كه لێبڕینی له مووچه‌ی كردبێت، به‌ڵام دواتر دانی به‌وه نا كه پاره‌كه‌ی خواردووه". پاسه‌وانی "بندیوار" هیمداد نه‌یزانیوه وه‌كو پاسه‌وانێكی بندیواره و مووچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه وه‌رده‌گیرێت، دوای ئه‌وه‌ی زایویه‌تی ناوی وه‌كو پاسه‌وان نه‌سڕاوه‌ته‌وه و مووچه‌كه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" ده‌بێته‌وه ده‌مه‌قاڵێی و داوای مووچه خوراوه‌كانی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بێ هوده ده‌بێت. هیمداد ئاشكرای كرد، "په‌یوه‌ندیم به به‌رپرسه‌كانی كۆمه‌ڵ كرد، كه مه‌لا سه‌لیم كادیرێكی ئه‌و حزبه‌یه، به‌ڵام كه‌س پشتیوانی نه‌كردم، چوومه لای هه‌ر یه‌كێك، خۆی لێ بێده‌نگ ده‌كرد". ئاشكراشی كرد، "له رێگه‌ی كاك "عه‌بدولستار مه‌جید"، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ، چوومه لای مامۆستا "عه‌لی باپیر"، دوای گفتوگۆ و مشتومڕێكی زۆر، هه‌ردووكیان پێیانگوتم "عه‌یبی كه‌سێك دابپۆشه، خواش عه‌یبی تۆ داده‌پۆشێت"، هه‌ر چه‌ند هه‌وڵم دا، بێ ئه‌نجام بوو". هیمداد باسی له‌وه كرد، "چوومه لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی "كۆمه‌ڵ ئیسلامی"ی ئه‌وسا و "كۆمه‌ڵی دادگه‌ری"ی ئێستا، له‌گه‌ڵ كاك "ئیدریس سادق"، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه قسه‌م كرد و ته‌واوی بابه‌ته‌كه پێڕاگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، فه‌رموون ئه‌وه "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" كه په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵه، مووچه‌ی منی خواردووه و دواتریش وه‌كو بندیوار مووچه‌ی وه‌رگرتووه". باسی له‌وه‌ش كرد، "هه‌وڵدانم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆمه‌ڵیش بێ ئه‌نجام بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش چاوپۆشی‌یان كرد و خۆیان بێده‌نگ كرد، له هه‌موو لایه‌ك پێیان ده‌گوتم، "عه‌یبی كه‌سێك دابپۆشی؛ خواش عه‌بیب تۆ داده‌پۆشێت"، ته‌واو بێئومێدیان كرد، بۆیه په‌نام بۆ دادگا برد و سكاڵام له‌سه‌ر مه‌لا سه‌لیم تۆمار كرد". هیمداد دوو سكاڵای له‌سه‌ر "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" تۆمار كردوو، سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و 7 مانگه‌ی كه مووچه‌كه‌ی به لێبڕینه‌وه دراوه‌تێ، سكاڵایه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و 10 مانگه‌ی كه كه پی گوتراوه ناوی له پاسه‌وانی سڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام مووچه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌ی وه‌رگیراوه. هیمداد روونیكرده‌وه، "له دادگا ئه‌و كه‌یسه‌م له مه‌لا سه‌لیم برده‌وه، كه لێبڕینی مووچه‌ی 7 مانگه، هه‌ر مانگێك 315 هه‌زاری لێبڕیبووم، دادگا سه‌لماندی مه‌لا سه‌لیم بڕی 2 ملیۆن و 205 هه‌زار دیناری لایه، بڕیاره‌كه له دادگای جێبه‌جێكردنی هه‌ولێره". روونیشكرده‌وه، "مه‌لا سه‌لیم پاره‌كه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه، داوا ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی موڵكه‌كانیم كرد، به‌ڵام هه‌موو موڵكه‌كانی له‌سه‌ر ناوی خۆی لابردوو، ناچار داوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله تایبه‌تییه‌كه‌یم كرد، ئێستا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌م وه‌رگرت". پاسه‌وانی ئافره‌ت دوو دۆسیه‌كی دیكه، كه له دادگا رووبه‌ڕووی "مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی" كراوه‌ته‌وه، خاتوو "ژكاو محه‌مه‌د ره‌سول"، كه كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوانه و دایك و باوكی له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نفال كراوه، مه‌لا سه‌لیم وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی ناوی تۆماركردووه، له به‌غدا پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه‌یداوه‌ته "ژاكاو" و ته‌نانه‌ت ئه‌و كچه نه‌یزانیوه، كه وه‌كو پاسه‌وان دامه‌زراوه، بۆیه دوو سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه. ژاكاو بۆ كوردستان24 گوتی: "سه‌ره‌تا مه‌لا سه‌لیم پێی گوتم وه‌كو راگه‌یاندكار داتده‌مه‌زرێنم، ناسنامه‌ی لێوه‌رگرتم و بریكارنامه‌یكی پێ‌كردم، به‌ڵام مووچه‌ی پێنه‌دام، هه‌ر چه‌نده رۆژانه 8 كاتژمێر كاری پێ ده‌ركردم، هه‌رچی وتار و نووسین و كتێب و ڤیدیۆی هه‌یه، له سایته‌كه‌ی دامده‌نا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره میدیاییه‌كانی بووم". گوتیشی: "هه‌ر چه‌نده له چاوپێكه‌وتنێك مه‌لا سه‌لیم گوتی "من پاسه‌وانی ئافره‌تم نییه، خۆ موعمه‌ر قه‌زافی نیم"، به‌ڵام زۆر دره‌نگ زانیم كه منی وه‌ك راگه‌یاندكار نه‌نووسیوه، به‌ڵكو پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌وم". ژاكاو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له كۆی 19 مانگ، كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 915 هه‌زاری به‌ناوی من وه‌رگرتووه، ته‌نیا 3 ملیۆن و 335 هه‌زاری داومه‌تێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌شهیری پێكردووم، گوایه وه‌كو هاوكارییه‌ك بووه و كه‌سێكی "نابینا"م، واتا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم، له‌كاتێكدا رۆژانه ماوه‌ی 8 كاتژمێر كارم بۆی كردووه". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "مه‌لا سه‌لیم زیاتر له 14 ملیۆن دیناری منی خواردووه، هه‌موو به‌ڵگه‌كانم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌رگرتووه و پێشكه‌شی دادگام كردووه". ژاكاو ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن "عه‌بدولستار مه‌جید"ی په‌رله‌مانتاری كومه‌ڵ سووكایه‌تی پێكراوه، كه پێیگوتووه "بۆچی داوای پاره‌ی حه‌رام ده‌كه‌ی، تۆ كه‌سێكی گوناهباری، وه‌ره 7 ملیۆنت پێده‌ده‌ین و چاوپۆشی له‌و داوایه‌ت بكه، با كه‌س پێی نه‌زانێت"، به‌ڵام من پێداگریم كرد و به‌رده‌وام له داواكه‌ی خۆم". . ئاشكراشی كرد، "كاك موسعه‌ب"ی پڕۆژه‌ی خێرخوازی له كۆمه‌ڵ هه‌وڵی دا رازیم بكات، كه بابه‌ته‌كه بشارمه‌وه، دواتر ئه‌و كچه‌ی له دادگا شایه‌تی بۆ دابووم، كاك "موسعه‌ب" پێی گوتووه، "چۆن شایه‌تی بۆ كه‌سێك ده‌ده‌ی، كه له حزبه‌كه‌ی خۆمان نییه"، ئێستا فشارێكی زۆرم له‌سه‌ر هه‌یه به 7 ملیۆن رازیم بكه‌ن و له دادگا داواكه‌م بكشێنمه‌وه. سه‌باره‌ت له داواكه‌ی دیكه‌ی له دادگا، "ژاكاو" روونیكرده‌وه، "سكاڵایه‌كی دیكه‌م له‌سه‌ر مه‌لا سه‌لیم تۆماركردووه، كه ته‌شهیری پێكردووم، گوایه من خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم و وه‌كو "سه‌ده‌قه" پاره‌ی پێداوم، سكاڵاكه‌م له دادگایه". روونیشكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی نووسراوێكی دادگایان داوه، كه لیستی پاسه‌وانه‌كانی بۆ بنێرێت، له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا بوو، كه مه‌لا سه‌لیم جگه له من، ژنه‌كه‌ی و خوشكی ژنه‌كه‌شی وه‌ك پاسه‌وان نووسیووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، خه‌ڵكی دیكه‌شی تێدایه، كه ئاگادار نین پاسه‌وانن. ژاكاو ئاشكراسی كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ی نه‌یزانیوه په‌سه‌وانی تایبه‌تی مه‌لا سه‌لیمه، كوڕێكه ناوی "ره‌وه‌ند"ه، به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌یان رازی كرد، سولح بكات به 2 ملیۆن دینار، "ره‌وه‌ند" داواكه‌ی كشانه‌وه، كه‌چی پاره‌كه‌شیان پێنه‌دا، ئێستا پارێزه‌ره‌كه‌ی "ره‌وه‌ند" داوای پاره‌ی لێده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه پاره‌شی له مه‌لا سه‌لیم وه‌رگرتبێته‌وه. k24
دوای کۆبوونەوەیان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد. لە سەرەتای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لە کۆبوونەوەکەماندا چەند بابەتێکمان باس کرد، لەوانە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا. هەروەها کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانی چارەسەرکردنیان، و شەڕی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی داعش، و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچەکە بە گشتی، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بووە". سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەرز دەنرخێنین و سوپاسی پشتگیری بەردەوامی بەریتانیا دەکەین، هاوبەشی گەلی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا 30 ساڵ بەر لە ئێستا لە چیاکانەوە دەستیپێکرد، لە نیسانی 1991 بەریتانیا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری 688 یان دەرکرد، بەریتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەمان رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە کۆکردنەوە و پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی نەوای ئارام و ناوچەی دژەفڕین، کە ئەو هەنگاوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکی سەرەتایەکی نوێ بوو، لەوساوە تائێستا پەیوەندییمان لەگەڵ بەریتانیا لە هەموو قۆناغەکان بەردەوام بووە و هاوبەشیمان لە شەڕی داعش بەرفراوانتر بوو، سوپاسی بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەین". دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا گوتی: "ئامانجی سەرەدانەکەم رەنگدانەوەی گرنگی هەرێمی کوردستان و ئەو پەیوەندییە مێژووییەیە کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا هەیە، ئێمە خۆشحاڵین بەو پەیوەندییە. ئێمە وەک بەریتانیا پابەندین بە پاراستنی ئەم هەرێمە". وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئاماژەئ بەوەشدا: "دەبینین لە کۆمەڵێک رێگەی جیاوازەوە ناوچەکە رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە، بەڵام سەقامگیری و دابینکردنی ئاسایش زۆر گرنگە".
ئەم عەنتەریاتەی پەکەکە بەرامبەر بە کوردی عێراق دەینوێنێت، نیشانەی ترسنۆکی و خۆشاردنەوەیەتی بەرامبەر بە سوپای تورکیا. پەکەکە تەنیا یەک قەزیەی هەیە، ئەویش مانەوەیەتی لە ناوچەی ئارامی کوردستانی عێراق . ئەوان، چێژ لە سروشتی دڵگیری کوردستانی عێراق وەرئەگرن، هیچ بستێکی ئەم خاکە پیرۆزە نابەن بەڕێوە و بەرپرسن نین لە بوون و نەبونی، ئاو، کارەباو مووچە، کەچی بە شۆڕشگێڕیش حیسابن، بە ڕێبەری کوردیش حیسابن (ئەمانە هەموی بە حسابی خۆیان). بە پارەی ئامۆزا ئێرانیەکانیشمان لە قەندیل پاڵیان لێ داوەتەوە، تورکیش لە تورکیا بە دڵی خۆی کورد ئەکا بە تورک.هەموو ژیانم دژ بە شەڕی نەگریسی براکوژی بووم، شەقی برا کوردەکانی خۆم خواردوە، هەوڵی کوشتنیان داوم و بەدەستی برا کوردەکەم برینداریش کراوم. بەڵێ دەستم چۆتە جاش و ئیستیخبارات و ئەمن. بەڵام هەرگیز دەستم نەچۆتە ئەندامی حیزبی مونافیس. ئەمە عەقیدەی کوردایەتیە و نابێت کەسمان لێی لابدە ین. بەڵام پەکەکە پێی وایە هەرچی کوردزمانە دەبێت خزمەتکای ئەوان بێت. پەکەکە پێی وایە خاکی پیرۆزی کوردستان موڵکی باوکێتی. پەکەکە بە عەقڵیەتی فاشیستی کەمالیستەکان پەروەردە بوە، بۆیە جگە لە خۆی کەسی تری قوبوڵ نیە. ئێمە، یەکێتی، شویعی و سۆسیالیست و حیزبە ئیسلامیەکەن، هەر هەمومان هەتا کاتێک شەرعیەتمان هەیە، کە کوێرانە ئەشهەدو بیلا بۆ فتوا سەقەتەکانی پەکەکە بکەین.خوێندەوارەکانی کورد لە کوردستانی عێراق، پەکەکە باش ئەناسن، بەڵام لە ڕقی ئێمە (پارتی)، بە سیستەمی ستالینستی پەکەکە ڕازین. زۆر سەیرە ئەم خوێندەوارانە بە وشەیەکیش تەعلیق و تەفسیریان لەسەر ئەتوارەکانی پەکەکە نیە. خۆ لەوانەشە ئەم بێ مەوقیفیەی خوێندەوارەکان لە ترسا بێت. چونکە ئەگەر پەکەکە توانیبێتی لە ئۆپسالا (لەسوید ساڵی١٩٨٥) ئیختیالات بکات، ئیتر بۆچی نەتوانێت لە هەڵەبجە، سلێمانی، قەڵادزێ، کۆیە، هەولێر، سۆران، ئاکرێ، دهۆک، ئامێدی و زاخۆ بیکا؟… لەوانەیە ئەو خوێندەوارانەش لە ژیانی خۆیان بترسن و حەقی خۆشیانە، چونکە تاکە چەکی دەستیان قەڵەمەکەیانە و هیچیتر.هەرچی ئێمەین، ئەگەر پەکەکە هەر خۆی بە سۆپەرمان زانی، ئەوا ناچارین جامە ژەهرەکە بخۆینەوە و لە مێژوی نەتەوەکەماندا ئەو ڕاستیە تۆمار بکەین کە شەڕی عەنتەری و خۆسەپاندنی پەکەکە شەڕی براکوژی نیە، بەڵکو بۆ ئێمەی کوردی عێراق، شەڕی مانەوەیە. هەرکاتێکیش پەکەکە ئەم شەڕە نەخوازراوەی فەرزکرد، ئەوا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسیەکانی تر لە کوردستانی عێراق، ئەبێت خۆیان ساخ بکەنەوە. یان بچنە پاڵ پەکەکە و لولەی تفەنگەکانیان ڕو بکەنە ئێمە، یانیش مەوقیف لە بەرامبەر ئەم عەنتەرتاریەتەی پەکەکە وەرگرن. ئەگەر پەکەکە تۆزێک عاقڵ نەبێت و بە سیاسەتی خۆیدا نەچێتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەر کوردێک بە فیشەکی پەکەکە بکوژرێت شەهیدە. چونکە پەکەکە ئەیەوێت دەست بەسەر کوردستانی عێراقدا بگرێت و پاشان کەرامەتی یەک بە یەکەمان بخاتە ژێر پێڵاوەکانیەوە. شەهادەت زۆر خۆشتر و شەرە فمەندانەترە لە وەی کە ئینسانی کورد ژێردەستەی سیستەمە هاوبەشەکەی تورک و پەکەکە بێت… ئەمەش دوا قسەیە.
کاتژمێر ٧:٣٠ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو. له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت. بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن. هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه. سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه ده‌خوازین. وەزارەتی پێشمەرگە ٨ی حوزەیرانی٢٠٢١
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە كوشتی ژنەكەی . شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو دەركەوت كە پیاوێك گولـلەی ناوە بە ژنەكەیەوەو كوشتویەتی و هەڵاتووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ( بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن ) ی ڕاسپارد كە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان توانرا لە ماوەی ٣ کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت،لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ك ، أ ) لەدایكبووی ١٩٦٨ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. جێی ئاماژەیە بكوژ‌و كوژراو لەپڕۆسەی هاوسەرێتی لێك جیابوونەتەوە بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ قۆناخی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی رۆژی شەممە 19-06-2021 دوایین رۆژی خوێندنی ناو پۆل دەبێت. وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە 22-06-2021 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ساڵە.
تا ئێستا پارتی یەك فشەكی بەرامبەر پەكەكە نەتەقاندووە، كەچی میدیای یەكێتی و ھاوئاخوڕەكانی بەردەوام وشەی (شەڕی پارتی و پەكەكە) بۆ ئەم دەستدرێژیانە بەكار دەھێنن، تەنانەت زۆرجار دەیانەوێ ئەستۆ پاكی بۆ پەكەكە بكەن. ئەمە لە میدیاش تێپەڕی كردووە و بەرپرسانی ئەو حزبەش بە ھەمان نەھج كار بۆ ئەوە دەكەن خەڵك بەوە ڕابێنن كە (پارتی و پەكەكە) لە شەڕدان و ئەوەی روودەدات پەیوەندی بە كێشەی نێوان دوو حزبەوە ھەیە نەك ھەموو ھەرێمی كوردستان! وەك ئەوەی پێشتر كاتێك حكومەتەكەی ماڵكی بە پێشنیاری یەكێتی مووچەی بڕی وتیان كێشەی بارزانی و ماڵكی شەخسیە! یەكێتی بە تایبەت ڤێرژنە 16ـەكەی وا بیر دەكاتەوە شەڕی پارتی و پەكەكە فەڕاغ دروست دەكات و ئێدی ئەوان دەبن بە حاكمی موقتلەقی ھەولێر، بادینان و زوونی جرت و چەقەنە، بۆیە بەردەوام ھەوڵی ئەوە دەدەن وا وێنا بكرێت ئەوەی روودەدات پێشمەرگەی پارتی و گەریلای پەكەكەن، نەك پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان و باڵی چەپی شیعەی عەلەوی سەر بە پەكەكە!بەلای یەكێتییەوە شوێنی شەڕەكە ھەرێمەكانی گەڕیلان و نابێت پێشمەرگە موداخلەی ئەوێ بكات و ھێڵی سوورە، یەكێتی پێی وایە دەبێت پارتی وەك ئەوان ڕێگا بدات پەكەكە بە ئارەزووی خۆی تەڕاتێن لە ناوچەكە بكات و كەس پێی نەڵێت (لەل)، ئەوەتا 5 خولەك بە ئاراستەی باكوری ڕانیە و قەڵادزێ، ئێدی سنووری یەكێتی كوتایی پێ دێت، لە ھەموو پشدەر و بتوێن و چەند شوێنێكی تر یەكێتی تەنھا ناوەندەكانی شار و شەقامە سەرەكییەكانی بەدەست ماوە، زۆرجار پەكەكە تەحەكوم بەم شوێنانەش دەكات. بێمەوە سەر ئەسلی بابەتەكە؛ مادەم ھەر بووە بە شەڕی پارتی و پەكەكە، پارتی دەبێت بە كردار سنوورێك بۆ ئەم شەڕانگێزی و وەحشیگەرییەی پەكەكە دابنێت، یان وەڵامی پێویستی بداتەوە، یانیش ئەوەتا وەك یەكێتی دەست بە كڵاوی خۆییەوە بگرێت، با نەیبات! ھەكار ھەركی
گەنجێکی توندڕەو بە ئۆتۆمبێلەکەی و بە ئەنقەست، چوار کەسی خێزانێکی مسوڵمان لە شاری لەندەن لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، دەکوژێت. رۆژی یەکشەممە 6-6-2021، گەنجەکە، کە تەمەنی 20 ساڵە و ناوی ناتانیاڵ فیڵتمانە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەسەر ئەو خێزانە کەوتووە، کە لەسەر شۆستە بە پێ دەڕۆیشتن و لە ئەنجامدا، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی ئەفزاڵ و هاوسەرە تەمەن 44 ساڵییەکەی بەناوی مەدیحە و کچە 15 ساڵانەکەیان، کە ناوی یومنا بووە، گیانیان لەدەست داوە. جگە لەو دایک و باوک و کچە، بەهۆی رووداوەکەوە دایکی ئەفزاڵ، کە تەمەنی 74 ساڵ بووە، گیانی لەدەست داوە و کوڕێکیشی، کە ناوی فائیز بووە و تەمەنی نۆ ساڵ بووە، بە سەختی بریندار بوو. پۆلیسی کەنەدی رایگەیاندووە: ناتانیاڵ فیڵتمان بەهۆی رقی لە ئیسلام، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بەو خێزانەدا کێشاوە. پۆلیس دوای رووداوەکە، گەنجە کەنەدییەکەی دەستگیر کردووە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 10-6-2021 بە تۆمەتی کوشتنی چوار کەس و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسی پێنجەم، دادگایی بکرێت. جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاندووە: بە بیستنی ئەو رووداوە تووشی شۆک بووە، ”لە کۆمەڵگەی ئێمە شوێنی ترس لە ئیسلام نابێتەوە، پێویستە ئەو رقە پیسە کۆتایی پێبێت“.باس‌نیوز
لە سنووری ناحیەی دەرکاری پارێزگای دهۆک، گەریلای پەکەکە هێرشیکردە سەر سەنگەری پێشمەرگە و پێشمەرگەیەکی شەهیدکرد. ئەدیب جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار ڕایگەیاند ، شەوی رابردوو گەریلای پەکەکە هێرشیکردە سەر سەنگەری پێشمەرگە و پێشمەرگەیەکی شەهیدکرد.