کوردستان

مەسرور بارزانی گەیشتە برۆکسل

09-06-2021
مەسرور بارزانی گەیشتە برۆکسل
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە گەڵ جۆن جامبۆن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرز ى بەلجیکا