کوردستان

ژن و مێردێک دەستگیرکران کە پارچەی شوێنەواریان پێ بووە

15-06-2021
ژن و مێردێک دەستگیرکران کە پارچەی شوێنەواریان پێ بووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکردووە کە سێ پارچە شوێنەوارییان پێ بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2015 ئاسایشی شارەزوور راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 63 لە یاسای شوێنەوار لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکران."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریشیان لەگەڵ دەکرێت.