دەقی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی: سەبارەت بەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی لەمڕۆژانەدا بڵاوبوونەتەوە کە گوایە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دادەخرێت یان فرۆشراوە و دەدرێت بە كەرتی تایبەت، کە بەداخەوە بووەتە هۆی دەستکردن بە چەواشەکاری و موزایەدەکردن.بۆیە بە پێویستی دەزانین بە ڕای گشتی بگەیەنین کە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، بەڵكو بەپێچەوانەوە لە نەخۆشخانەی هیوا و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی خزمەتکردنی نەخۆش بەخۆڕاییە و لەڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ئەم نەخۆشخانانە هەردەم جێگای بایەخ و گرنگیپێدان بوونە و تەواوی پاڵپشتی و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت و چەندین پڕۆژەی دروستکردن و فراوانکردن و دابینکردنی ئامێر و پێداوستییەکان لە بواری جێبەجێکردندان، ئەمە وێڕای دابینکردنی دەرمان و چارەسەری تیشکیی و نەشتەرگەری و خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکان کە تێچوویان مانگانە چەندین ملیار دینارە.بۆیە جارێکی تر وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە و رەتکردنەوەی هەر بیرۆکە و هەوڵێکی لەو جۆرە کە بەداخەوە چەندین کەس و لایەن دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە، لەهەمانکاتدا هاووڵاتیان و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و هەموو سەنتەرەکانی دیکەی شێرپەنجە دڵنیادەکەینەوە کە بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، هەر کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکیان وەکو خەرجکردنی بودجەی (بەدەل عیادە) بەپێی پێویستیان و هاوسەنگی دابەشکردن لەسەر بنەمای یەکسانی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی چاکسازی و هەموارکراو چارەسەر دەکرێت، هەروەها هەموو پاڵپشتی و ئاسانکاریەک دەکەین بۆ کۆمپانیاکانی دابینکەر بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان لە وەزارەتی دارایی لەپێناو بەردەوامبوونی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان. د. ئاسۆ حەوێزیوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی١٩ حوزەیران ٢٠٢١
پاش ئەوەی عەتا سەراوی سەردانی لاهور شێخ جەنگی کرد و داوای لێبوردنی لێ کرد، بەڵام داواکەی قبوڵ نەکراوە سەراوی سزا دەدرێت. بەپێی زنیارییەکانی باڵکێش، لاهور شێخ جەنگی بە عەتا سەراوی وتوە: "داوای لێبوردنەکە هیچ لەو بڕیارە ناگۆڕێت کە دەبێت سزای حیزبیانەی خۆت وەربگریت، وەک ئەوەی پەیڕەوی یەکێتی دیاری کردووە". باڵکێش زانیویەتی لیژنەیەک بۆ سزادانی عەتا سەراوی پێکهاتوە و بەگوێرەی پەیڕەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سڕ دەکرێت و بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتی ناکات". وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو سزاکەی ناوبراو پەسەند بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٧٨ ) ١. پشکنین: ( ٧١٦٥ پشکنینی نوێ)• ( ٢١٥٢) هەولێر• ( ١٢١٧) سلێمانی• ( ٣٣٩٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢٨٧) گەرمیان• ( ١١٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٤٥٨ تووشبووی نوێ)• ( ٩٦) هەولێر• ( ١٧٣) سلێمانی• ( ١٦٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢٣) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٥٣٧ چاکبوون)• ( ١٢٤) هەولێر• ( ٢٢١) سلێمانی• ( ١٤٤) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٤٢) گەرمیان• ( ٥) ڕاپەڕین•٤. ٤. مردن: ( ٦ مردن)• ( ٠) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٠٢٧٥٩٠ (٧٠٧٥٤٥ هەولێر، ٤٨٩١٥٨ سلێمانی، ٨١٥٠١٣ دهۆك، ١٥٨٧٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧٩١٧٦ (٥٤٤٨٤ هەولێر، ٥٨٤٤٠ سلێمانی، ٦٢٥٠٢ دهۆك، ٣٧٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٦٧٧٢٦ ( ٥٢٣٣٤ هەولێر، ٥٢٠٨٥ سلێمانی، ٥٩٧٢٧ دهۆك، ٣٥٨٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٠٥٤ (٩٥٦ هەولێر، ٤٣٤١ سلێمانی، ١٧٣٧ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)مردن ٤٣٩٦ (١١٩٤ هەولێر، ٢٠١٤ سلێمانی، ١٠٣٨ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٨ی حوزەیران ٢٠٢١
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی پەڕینەوەی مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی لە رووباری ئاراس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەمڕۆ حەفتا و چوار ساڵ بەسەر داستانی مێژوویی پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراسدا تێدەپەڕێت. لە 18ـی حوزەیرانی 1947ـدا دوای پەنجاوسێ رۆژ شەڕ و بڕینی سنووری ئێران و عێراق و توركیا و رووبەڕووبوونەوەی سوپا و چەکدارانی سێ دەوڵەت و پووچەڵکردنی هەڕەشەی دووژمنان لە رێڕەوێكی دوورودرێژ و سەختدا بارزانیی نەمر و یاوەرانی توانیان لە ڕووباری ئاراس بپەڕنەوە و بچنە خاكی یەكێتیی سۆڤییەت". سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەو داستانە رەهەندی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی و سەربازیی گەورەی هەبوو و، كاریگەرییەكی یەكلاكەرەوەی لەسەر مانەوەی دۆزی رەوای كورد لەو كات و لە قۆناخەكانی داهاتوو بەجێهێشت". لە پەیامەکەیدا سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێت "لەدوای رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد هەموو هەوڵی دووژمنان ئەوە بوو كە كۆتایی بە خەبات و تێكۆشانی گەلی ستەملێكراوی كورد بهێنن و ئیرادەی مرۆڤی كورد بشكێنن. بەڵام لەو داستانە مێژووییەدا ئیرادەی گەلەكەمان بەسەر پیلانی دووژمنان سەركەوت و ئەوە سەلمێندرا كە ئیرادەی بەرخودان و خۆبەدەستەوەنەدان لەنێو رۆڵەكانی گەلی كوردا هەر دەمێنێت و ئەو ئیرادەیە لە هەموو هێز و سوپا و پیلانێك بەهێزترە". سەرۆک بارزانی داستانی مێژوویی "پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراس" بە رەتكردنەوەی داگیركاری و بندەستی ناودەبات کە "ئومێدی مانەوە و خەباتی لە دڵی گەلی كورد بە زیندوویی هێشتەوە".
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە پێناو گەیشتن بە کیانێکی سەربەخۆ بۆ گەلێکی بەش خوراو مێژووی گەلی کورد پڕیەتی لە نەهامەتی و چەوسانەوە و زوڵم و ستەم، هۆکاری سەرەکی هەموو ئەو نەهامەتیانەش حکومڕانییە تۆتالیتارییە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بووە کە گەلی کوردی ئاراستە کردووە بۆ بەرەی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکان لە ڕێگای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆرشی جەماوەری، ئەو جۆرە حوکمڕانییانەش هەمیشە کۆتاییەکەی بە داڕمانی ژێر خانی ئابووری و ئاڵۆزی نێوان پێکهاتەکان و کەڵەکە بوونی کێشەکان کۆتایی هاتووە، وەک ئەوەی چارەسەر بێ بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و پێکەوە ژیان. کورد وەکو نەتەوە بە پێی ڕێککەوتنی (سایکس بیکۆ) خاک و گەلەکەی دابەشکراوە بەسەر ووڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا، بەڵام ئەو دابەشکارییە نەبۆتە مایەی سەقامگیری و ئاسایشی هیچ یەکێک لەو ووڵاتانە، پاشان کێشەی نێوان میرنشینەکان و پارتە کوردییەکان و دوو لەت بوونیان، کێشەکانیان ئەوەندەی تر قووڵتر کردۆتەوە هەندێ جار کار گەیشتۆتە خوێن ڕشتن (برا کوژی)، کە بەداخەوە بە پێی هەموو لۆژیکێک ماڵوێرانترین کارەساتە لە میتۆدی هەر گەلێک کە ڕوویدابێ، بە تایبەت بۆ ئێمەی گەلی کورد کە مێژووییەکی تاڵمان هەیە لەگەڵ ئەو پرسە نەگریسە، گرنگە بۆ ئێمە کە خاوەن قەوارەیەکی هەرێمین لە ئێستادا، لەژێر ئەم قەوارەیە دا خاوەن حکوومەت و پەرلەمانین با بەیاسا شەری برا کوژی شەرمەزار بکەین، چونکە نەیارانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوونە و مێژووش شاهیدی ئەوە دەدات کە ببن بە هەوێنی ناسەقامگیری و دووبەرەکی لە نێوانمان. بە داخەوە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەڵکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ، ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟ پاشان بۆ تەنها لەو قەوارەیەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕکردۆتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیاد نراوە و پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتە سەر! ئێمە لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەمان ببەزێنێ، لە هەمان کاتیش‌دا ڕێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لە خاکی هەرێمەکاندا گیرساوەتنەوە و ڕێگامان داون کار و چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین کە ببن بەمایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهید کردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا، ئەوەی کە ئێستا ڕوو دەدات دڵنیام پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازم لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان با دەست لە ناو دەست بین بۆ چارەسەری ڕیشەیی هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی کە بە درێژایی مێژوو لێمان کراوە بە پاساوی نا لۆژیکی، با پلانی نەیارانمان بە یەکڕیزی نێوانمان لە بار ببەین لە پێناو گەیشتن بە کەناری ئارامی بۆ گەڵێکی ماندوو لە شەڕ و ماڵوێرانی، ئەوەی چەند سەدەیەکە هەوڵی بۆ دەدەین تەنها بە پێکەوەیی دەتوانین هەنگاوی بۆ بنێین، چونکە سەنگەر لە یەکگرتن خزمەتە بە دوژمنانی گەلێکی ستەمدیدە و لە گۆڕنانی هەموو خەون و ئاواتەکانی ڕۆژانی پڕ لە تێکۆشان و خەبات و بە فیڕۆدانی خوێنی شەهیدەکانمان. شێخ جەعفەر شێخ مستەفاجێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى بکوژى هاوڵاتییەکى راگەیاند کە لە نیسانى ئەمساڵدا کوژرا و دانى بەوەداناوە کە خێزانى کوژراوەکە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلارى پێداوە بۆ ئەوەى مێردەکەى بۆ بکوژێت. پیاوە کوژراوەکە کە (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوایە، لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو لە نزیک ماڵەکەى خۆى درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیس لێکۆڵینەوەى لەرووداوەکە دەستپێکرد. بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسی ڕاپەڕین، دواى رووداوەکە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران. ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،آ،آ ) دەسگیرکرا و بە هەمان مادە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا. بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،آ،آ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد. دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،آ،آ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا. "ئێستادا تۆمەتبار (س،آ،آ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی نا بەتاوانەکەی، بە وتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێک کەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی ٢٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت". بەوتەى پۆلیس، بکوژەکە وتویەتى لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامداوە. لەئیستاشدا تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پیاوێکی ئێرانی بە تۆمەتی شاردنەوەی ١٢ کۆچبەری عێراقی لە نێو قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیرکرا. پاش ساغ بوونەوەی تاوانەکە بەسەریدا بڕیاردرا کە سزای ٣ ساڵی بەسەردا بسەپێنرێت.قاچاخچییە ئێرانییەکە بە ناوی "ئارمان یوسف ڕەحمانی" تەمەن ٢١ ساڵ بەنیاز بووە لە فەرەنسا و بەلجیکاوە کۆچبەرەکان بپەڕێنێتەوە بەریتانیا. شایەنی باسە، لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ سنوری بەریتانیا ئەفسەرانی هێزی سەرسنوری بەریتانیا لۆرییەکانیان پشکنی و ١٢ کۆچبەری عێراقی خوار ١٨ ساڵیان دۆزییەوە.کریس فیڵیپ وەزیری یاسا و بڕیاردانی کۆچی بەریتانیا ڕایگەیاند "وەک پەنابەرێک ڕەحمانی بێڕێزی بە یاسای بەریتانیا کردووە لە کاتێکدا بەریتانیا ئارامی و پاراستنی بە ڕەحمانی بەخشیوە." هەر بەپێی زانیارییەکان، وەک سزایەک بۆ کردارەکەی پاش تەواو بوونی سزاکەی دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە.
لە رووداوێکی دەگمەندا کە رەنگە کەس باوەڕی پێ نەکردایا ئەگەر شارەزایان لە رەفتاری نەهەنگەکان نەیان سەلماندایە، راوچییەک لە ویلایەتی ماساچووسیتس ئەمریکی لە مردنێکی مسۆگەر رزگاری بوو دوای ئەوەی نەهەنگێک بۆ ماوەیەکی کورت قووتی دا.مایکڵ پاکاردی تەمەن 56 ساڵ روونی کردەوە، لە قووڵایی 14 مەتر لە ئاوەکانی بەرامبەر کەناراوی ناوچەی پرۆڤینستاون دەگەڕام، لەناکاو شتێکی گەورە لێم نزیک بوویەوە و دوای ئەوە هەموو دەروبەرم تاریک بوو. پاکارد، دەڵێت: "پێم وابوو دووچاری هێرشی ماسی قرش بوومەتەوە، بەڵام هەستم بە بوونی هیچ ددان و ئازارێک نەکرد، بۆم روون بوویەوە کە من لەنێو دەمی نەهەنگێکم، بەخۆم گوت تەواو دەمرم، لەو کاتە بیرم لە هاوسەر و منداڵەکانم دەکردەوە".بەگوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی، پاکارد بۆ ماوەی 30 چرکە لەنێو دەمی نەهەنگەکە مایەوە دواتر فڕێی دایە دەرەوە و لە ئێستادا باری تەندروستیی جێگیره.
سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و سووتانی تەرمی ژنێکی تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیرکران. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت "تۆمەتبارەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوای کوشتنی بە فیشەک، تەرمی کوژراوەکە دەسووتێنن و فڕێی دەدەن". دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای ئەوەی لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ئاگادار کرانەوە بەبونی تەرمێکی سوتێنراو لەنزیک گوندی عەزیزاوا ، پاش ئەوەی هێزەکانمان چونە شوێنی ڕوداوەکە ، بەفەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ، توانرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لاشە سوتێنراوەکە ناسرایەوە کەژنێکە بەناوی ( ب ع ح ) لەدایکبووی ساڵی ( ١٩٩٠ ) ٫ لەڕۆژی ١٥و١٦ ی ٢٠٢١ تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوه دەستگیرکران بەناوەکانی ١- ( پ ع ح )لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٥ سلێمانی ، ٢- (م ع ح ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٨، ٣- ( ب ج ج ) لەدیک بوی ساڵی ١٩٩٦ ، تۆمەتباران دانیاننا بەوەدا کە لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لەسەر کێشەیەکی کومەڵایەتی هەستاوە بەبردنی تاوان‌لێ‌کراو بە ئۆتومبێل و بردنی بۆ دەرەوەی شار ، لەکاتی سەرخستنی لە ناو ئۆتومبێلەکەدا ژنەکە بەرەنگاری بۆتەوە و لەلایەن تاوانبارەکەوە بەسێ فیشەک کوژراوە ، دواتر بردویەتی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گوندی عەزیزاوا سوتاندویەتی ، لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دوو تۆمەتبارەکەی تر بەتۆمەتی پێدانی چەک و هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ، بەپێی ماددەی (406 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه . http://https://www.facebook.com/108461914615588/videos/591254465172891
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٧٧ ) ١. پشکنین: ( ٧٣٦١ پشکنینی نوێ)• ( ٢٥١٧) هەولێر• ( ١٤٧٤) سلێمانی• ( ٣٠٨٩) دهۆك• ( ٢٧) هەڵەبجە• ( ٢٥٤) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٤٦٦ تووشبووی نوێ)• ( ١١٢) هەولێر• ( ١٨٥) سلێمانی• ( ١٤٩) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ١٨) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٤٩٩ چاکبوون)• ( ١١٣) هەولێر• ( ٢١٢) سلێمانی• ( ١٢٣) دهۆك• ( ١) هەڵەبجە• ( ٤٥) گەرمیان• ( ٥) ڕاپەڕین•٤. ٤. مردن: ( ٨ مردن)• ( ٢) هەولێر• ( ٥) سلێمانی• ( ١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠ ) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٠٢٠٤٢٥ (٧٠٥٣٩٣ هەولێر، ٤٨٧٥٣٥ سلێمانی، ٨١١٦٢٣ دهۆك، ١٥٨٧٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٧٨٧١٨ (٥٤٣٨٨ هەولێر، ٥٨٢٤٠ سلێمانی، ٦٢٣٤٠ دهۆك، ٣٧٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٦٧١٨٩ ( ٥٢٢١٠ هەولێر، ٥١٨١٧ سلێمانی، ٥٩٥٨٣ دهۆك، ٣٥٧٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧١٣٩ (٩٨٤ هەولێر، ٤٤١٣ سلێمانی، ١٧٢١ دهۆك، ٢١ هەڵەبجە)مردن ٤٣٩٠ (١١٩٤ هەولێر، ٢٠١٠ سلێمانی، ١٠٣٦ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٧ی حوزەیران ٢٠٢١
لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆك مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند: "ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساخ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جووتیاران نه‌مێنێت و گرنگی به به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێ بده‌ن".لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "لێره‌دا ده‌بێت بڵێم، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه، بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان، له‌وانه‌ش، مووچه‌ی خه‌ڵك. حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشخستنی باری ژیانی هه‌موو هاووڵاتییان له هه‌موو ئاسته‌كان، من له‌و باوه‌ڕه‌دام مادام ئێستا له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابووری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵیش به‌ره‌و پیری داخوازی هه‌رێمی كوردستان بێت و بازاڕی عێراقیش به‌رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی ئابووری عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی".مەسرور بارزانی راشیگەیاند: "ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست دێن، بێگومان سوود و قازانجی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت. دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی، و پێش ئێستا باسی ئه‌وه‌مان كرد ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان دەڕە‌خسێنین. به پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی هاوبه‌ش و هاریكاری دۆست و وڵاتانی دۆست هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڕه‌خسنێرێت".سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌می كوردستان ببینه‌وه، به سوپاسه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش له‌سه‌ر ئه‌وه كاریكردووه سوپاسی ماندووبوونی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین، بۆ زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسمان كرد".پوختەی وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:..به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بانئاماده‌بووانی هێژا.. گه‌له‌ك به‌خێربێن.. به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تی باڵیۆزی شانشینی هۆڵه‌ندا و كونسوڵی شانشی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م.هه‌ڤاڵانی هێژا، خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ لێره به‌شدارین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی جووتیار، بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵ و دروستكردنی ئه‌و كارگه‌یه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.ئه‌م جۆره پڕۆژانە بێگومان گه‌لێك گرنگ و ستراتیژین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.جێگه‌ی خۆیەتی سوپاسێكی تایبه‌تی كۆمپانیای جێبه‌جێكار بكه‌م (K.H Kurdistan) كه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كردووه به پشتیوانی شانشینی هۆڵه‌ندا، جێگه‌ی رێز و پێزانینی ئێمه‌یه.پار كه سه‌ردانی هۆڵەندام كرد و لە دیدارێكماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك رووته باسمان له پشتیوانی به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ئابووری كوردستان کرد، به دڵخۆشییه‌وه به پیر داواكه‌ی ئێمه‌وه هاتن و هه‌موو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه پشتیوان و هاریكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت و هه‌موو كه‌رته‌كان به‌ره‌و پێش بچن.جارێكی دیكه سوپاسی شانشینی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م، نه‌ك ته‌نیا بۆ پشتیوانی پێشخستنی باری ئابووری له كوردستان، به‌ڵكو پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌وان هه‌ر له شه‌ڕی داعش و تائێستا له پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان،و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە، به هه‌ماهه‌نشێوه له چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جوتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پارێزگایه ده‌ڕه‌خسێنێت.ئه‌وه پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه خەڵكی ئێمه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و چیدیكه ناچار نه‌بین به‌رهه‌م و به‌روبوومی بیانی بهێنینه كوردستان، ئه‌وه‌ش پشتوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی بازرگانی له كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساخ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جووتیاران نه‌مێنێت و گرنگی به به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێ بده‌ن.له خەمی ئه‌وه‌دا نه‌بن به‌رهه‌می ئه‌وان بۆ كوێ ده‌چێت و چۆن ساغ ده‌بێته‌وه، حكومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتن و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو دۆست له ئه‌وروپاش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌می كوردستان ببینه‌وه، به سوپاسه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش له‌سه‌ر ئه‌وه كاریكردووه سوپاسی ماندووبوونی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین، بۆ زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسمان كرد.داواكاری من له جووتیارانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه گرنگی به جۆری به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن، ده‌مانه‌وێت كوردستان به جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بناسرێت، كه ئه‌و تام و چێژه‌ی له به‌رهه‌می كوردستان هه‌یه خه‌ڵكی دیكه بزانێت و ببێته هێمایه‌كی بازرگانی كه له دره‌وه بفرۆشرێت.جارێكی دیكه داخوازی ده‌كه‌م، كه جووتیاری ئێمه دڵنیا بێت حكومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ئه‌وان و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌توانین ناوخۆ دروستی بكه‌ین له ده‌ره‌وه بهێنین، له هه‌مان كاتیش‌دا حكومه‌ت به‌رپرسه به‌رامبه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی نرخی به‌روبوومه‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتییان، داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین تا بتوانین ئابووری كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووتر ببه‌ین.لێره‌دا ده‌بێت بڵێم، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه، بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان، له‌وانه‌ش، مووچه‌ی خه‌ڵك. حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشخستنی باری ژیانی هه‌موو هاووڵاتییان له هه‌موو ئاسته‌كان، من له‌و باوه‌ڕه‌دام مادام ئێستا له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابووری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵیش به‌ره‌و پیری داخوازی هه‌رێمی كوردستان بێت و بازاڕی عێراقیش به‌رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی ئابووری عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی.ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست دێن، بێگومان سوود و قازانجی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت، جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له هه‌مووان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی، و پێش ئێستا باسی ئه‌وه‌مان كرد ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان دەڕه‌خسێنین. به پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی هاوبه‌ش و هاریكاری دۆست و وڵاتانی دۆست هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڕه‌خسنێرێت.ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌یه كه له‌و بواره كاریكردووه، جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم كوردستان هه‌میشه ئاوه‌دان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەهۆی سەرپێچیەوە ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆی سزا دەدات.بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەڕوانگەی ئەوەی کەکارمەندان وشوفێرانی هاتووچۆ دەبێت پێشەنگبن لەجێبەجێکردنی یاسای هاتووچۆ، ئەمڕۆ بەفەرمانی بەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر ،شوفێری ژمارە24ی هاتووچۆ کەگرتەی پارکردنی ئوتومبێلەکەی لەشوێنێکی قەدەغە بڵاوکرایەوە سزادرا، بەهۆی ئەوەی ئوتومبێلی هاتووچۆی لەشوێنی قەدەغە ڕاگرتبوئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوسزایەی سزای ئینزیباتیشی بۆدانراوە.بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستخۆشی لەو هاوڵاتیەش دەکات کەسەرپێچیەکەی وێنەگرتووە وبڵاویکردووەتەوە.