Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
27-06-2021

هیچ رێگرییەک نییە لەبەردەم هاووڵاتیانی عێراق بۆ کڕینی زەوی و خانوو لە...

بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی داد، دووپاتی کردۆتەوە کە ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە خوازیاری کڕینی زەویوزارن لە هەرێمی کوردستان. دکتۆر لوقمان عومەر، بەرێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هـه موو هاووڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هـه ر شوێنێكى     هـه رێمى كوردستان موڵك بكڕێت و هـيچ كێشه يه كى نيه و پێويستى به هـيچ رێکارێکی تایبەت نيه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وه كو (نفوس و ره گه زنامه ى عێراقى يان كارتى نيشتيمانى) ". هەروەها گوتی کە " هـيچ رێگريه ك نيه بۆ كڕينى زه وى كشتوكاڵى ته نیـا هـه ندێك رێوشوێنی ئاسایشی پێويسته، بۆ دڵنيا بوونه وه لەوەی  نەوەک ئەو کەسەی زه ويیه           كه دەكڕێت سه ر به داعش و گروپە تيروریستىەکان بێت . ئه گينا هـه موو هـاووڵاتيه كى عێراقى مافى هـه يه هـه ر موڵكێك کە بيه وێت بیكڕێت، ئه و رێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هـه موو هاووڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت. هەربۆیە به هـه زاران هـاووڵاتى عه ره ب، زه وى و خانوويان كڕيوه و به ناويان توماركراوه و هـيچ كێشه یەكيان نيیه. ته نانه ت هـه ركه سێكیش بيه وێت موڵک له برايانى عه ره ب بکڕێتەوە، ته واوى ئاسانكاريان بۆ ده كرێت و پێشوازيان لێده كريت" .  ئاماژەی بەوەشکرد " به سه دان هـاووڵاتى عێراقی، زه وى كشتوكاڵيشیان به ناوەوە تۆماركراوه و هـيچ كێشه یە كيشیان نه بووه". سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار کە لە دادگاکانی عێراق یان لە وەزارەتی دادی عێراقییەوە لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق  دەرچوون ، دکتۆر لوقمان عومەر ، بەرێوبەری گستی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان گوتی کە :" له رێگاى نوێنه رايه تى حكومه تى هـه رێمى كوردستان له به غدا، هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به به رده وامى ئه و جۆره نوسراوانه مان بۆ دێت و جێبه جێشمان کردوە وده یكه ين هـه روه هـا ليژنه ى ته نسيقى نێوان ئه نجومه نى دادوه رى هـه رێم و ئه نجومه نى دادوه رى عێراقيش هـه يه" .

هەواڵ
27-06-2021

عەبدولفەتاح سیسی و شا عەبدوڵڵا گەیشتنە بەغدا

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵلای ئوردن گەیشتنە بەغدا. بڕیارە کۆبوونەوەکە لەبارەی چەند پرسێکی ئابورییەوە بێت، بەتایبەت نەوت و کارەبا.

هەواڵ
26-06-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە. سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە.بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات.

هەواڵ
26-06-2021

وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەسەر ماچێک ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێ" دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندی بە لایەنە تەندروستییەکەی ئەو رووداوەوە هەبووە کە دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی نەپاراستووە".مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە "وەکو وەزیری تەندروستی و کارووباری کۆمەڵایەتی" دەستلەکاردەکێشێتەوە.دوێنێ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ڤیدیۆیەکی مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیای لە کاتی ماچکردنی جینای یاریدەدەری بڵاوکردەوە کە لە 6ـی ئایار تۆمارکراون.

هەواڵ
26-06-2021

ڕاگەیەنراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، لە رێگەی سێ فرۆکەی درۆنەوە ئاراستەی شاری هەولێر کرا. دەقی راگەیاندراوەکە: دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیه‌وه‌ و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆته‌وه‌. وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌ و ئه‌و ئه‌كرده‌وه‌ تیرۆرستی ترۆسنۆكانه‌ و تێكده‌رانه‌ ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن. پارێزگاى هه‌ولێر2021.6.26

بیروڕا
26-06-2021

پێویستە میدیاکان بەئاگاتربن!

میدیا لەم ژینگەیەی ئێستادا زیاتر لەهەموو كات بەرپرسیارێتی لەئەستۆیە کە راستەوخۆش پەیوەستە بەژیانی تاكو كۆمەڵ ‌و رایگشتی.. بارودۆخی كۆمەڵایەتی ناوچەکەش ناسەقامگیری قوڵی هەیە بەتایبەت سایسی و ئابووری كۆمەلایەتی! یەكێك لەو دیاردانەی میدیاو میدیاكاران دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی ئاكاری كاركردن لەلایەك و لەلایەكیش ناراستەوخۆ خەریکە دەبێتە ھۆی (دیاردە خولقاندن)، كە سەرەنجامی خراپ و مەترسیدار دروست دەكات ‌و دورنییە كێشەی كۆمەلایەتی گەورە بەدوای خۆی بھێنێت! بەشێكی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانی و هەوالانەی لەلایەن نێردەكانی دەزگاكان و رۆژنامەوانان سازدەكرێت بێگومان پێویستە بایەخێكی گشتی كۆمەلایەتی، جوگرافی، سیاسی.. تادوایی هەبێت ،یان پەیوەست بێت بەكێشەی چینێك، یان توێژێك، بەلام ئەوەی جێی سەرنجە زۆركات بەشێك لەو رۆژنامەوان‌و دەزگایانە دەچنە ناو كێشە كەسییە كۆمەلایەتیەكان، بەچەشنێكن هەر هەكەسێكی ئاسایی بەبێئەوەی بایەخێكی گشتی هەبێت داوا لەرۆژنامەنوسان دەكات تا مایكەكانیان بكاتە مینبەر، بۆ گەیاندنی پەیامەكەی ئیتر ئایا (راستە، یان ناراست)! كە گومانیتێدانییە كەسانی قسەكەر لەوچوارچێوەیەدا بێ نیەت‌و بێئامانج نین! ھەروەک زۆرکات ر‌ویداوە بۆلەكەداركردن‌وتۆمەتباركردنی كەسێك بووە، کەكێشە زۆر كەسی و تایبەت بوەو هیچ بایەخێكی گشتی نەبووە! ئەمە سەرەرای ئەوەی كە كێشەکە لەرێگەی میدیاكانەوە دەچێتە ناوخەڵك، بەبێ پشتراستكردنەوەو بەدواداچوون لایەنی بەرامبەر ناوی دەزرێت‌و لەكەدار دەبێت. دووریشنییە لەكۆمەڵگەی ئێمە کە شڵەژانێکی کۆمەڵایەتی ھەیە، بینیومانە سیناریۆیەك لەرێگەی بەرژەوەندی گشتیەوە بۆ لێدانی كەسی ئامانجدار دادەرێژرێت!لەوەھا دۆخێکدا پێویستە میدیا وریاتر مامەڵە بکات و نەچێتە ناو ئەو ململانێ‌و كێشە كۆمەلایتیە كەسییانەی كە بایەخ‌و بابەتی گشتی كۆمەڵگەنین،خۆئەگەر بەبۆچونی رۆژنامەوان یان سیاسیەتی دەزگاكەی بایەخی هەبوو، ئەوا ئەخلاقیانەو پیشەییانە پێویستە هاوسەنگی لەنێوان دژ بەیەكەكاندا رابگرێت‌و سەرەنجامی بەدواداچونەكانی بلاو بكاتەوە، بەر لەوەی کێشەکە بگاتە لای وەرگر زانیاری لایەنی بەرابەر وەربگرێت، چونكە كەم نین ئەوانەی لەم دیاردەیەوە بونەتەقوربانی، لەكاتێكدا سایكۆلۆژیای وەرگری ئەم ژینگەیەی ئێستا یەكەم بیستن و بینین وەردەگرێت‌و بەبێ چاوەروانی بریاری خۆی ئەدات..بۆیە گرنگە میدیاكان نەبنە بەشێك لەكێشەكان ! شەھێن سابیر

هەواڵ
26-06-2021

دەستەی مافی مرۆڤ: بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر جیابکرێنەوە

هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ وڵاتان باسی زۆر بونی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و زیاد بونی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كه‌ن و هه‌مووانیش وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ سه‌یری ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و ئایینده‌ی لاوان و تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌ت له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو به‌ركارهێنه‌رانی زیادی كردووه‌ و ڕۆژانه‌ش ده‌بینین چه‌ندین باند ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌بڕی زۆر و جیاواز.ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بگوترێ ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ور و به‌ره‌وه‌ له‌ سنوره‌كان و هه‌ندێ جاریش به‌قاجاغ هاورده‌ ده‌كرێن و تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری حكومه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مه‌رزه‌كان به‌ڵام تا ئیستاش نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست كۆنترۆڵ بكرێ .بەپێی ئامارەکان ڕۆژانه‌ گروپ و بانده‌كانی بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌كه‌ن و هیچ ترسێكیان نیه‌ له‌ ده‌ستگیركردن و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان، ته‌نانه‌ت هەندێ جار ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌كارهاتوه‌ بۆ مەبەستی بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر، وه‌ك بینینمان كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ كردنه‌ بریتیه‌ له‌ جیاوازی ئاماره‌كانی نێوان به‌كارهێنه‌ران و بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش پرسیار دروست ده‌كا له‌سه‌ر هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و زیاتر كۆنتڕۆڵ نه‌كردنیان پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان جددی بن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌و چاوپۆشی له‌هیچ كه‌س نه‌كه‌ن له‌هه‌ر ئاستێك بێت ده‌ستگیریان بكه‌ن.به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ جار ده‌بینین هه‌ندێ ده‌رمانخانه‌ش ڕۆڵیان هه‌بوه‌ له‌ فرۆشتنی هه‌ندێ جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان كه‌ به‌پێ ی یاساو ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌ بوه‌ و ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ربوه‌ بۆ زیاتر ئاڵوده‌ بونی گه‌نجان و به‌كارهێنه‌ران.له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ بگوترێ كه‌ له‌ چاكسازیه‌كان تا ئیستا وه‌ك پێویست ڕاهێنه‌ری شاره‌زایان نیه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ كردنی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ و وجیاكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر و ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن و ڕێژه‌ی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆسیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان دروست ده‌كات.ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگە ئاماژەبۆ بکەین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستە دادگاكان ڕۆڵی گه‌وره‌ ببینن بۆ به‌سزا گه‌یاندنی بازرگانانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وجیاكردنه‌وه‌ی بازرگانه‌كان و به‌ركارهێنه‌رانی ماده‌‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافیا و بازرگانانه‌ ڕزگاریان نه‌بێت له‌ دادگایی كردن و به‌سزا گه‌یاندنیان و به‌هیچ جۆرێك ئاسانكاری نه‌كه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ ده‌ست وه‌ردانی هیچ كه‌س و حیزب و لایه‌نێك.بەپێویست دەزانین به‌كارهێنه‌ران وه‌ك قوربانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و هه‌وڵ بدرێ بخرێنه‌ ژێر چاودێری له‌ پێناو شیاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و هاوكاری كردنیان بۆ ڕزگار بون له‌و ژه‌هره‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ مرۆڤایه‌تی توشی هه‌ڵدێر ده‌كات و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌دات و بۆته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا.لێره‌وه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای پشتگیریمان بۆهه‌ر هه‌وڵێك كه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ت ده‌درێ له‌ پێناو كه‌م كردنه‌وه‌و ڕێگری كردن و هه‌روه‌ها هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، ئێمەش لەدەستەی سەربەخۆی مافی مڕۆڤ وەک هەستکردن بە بەرپرسیارەتی پلانمان هەیە بۆ داهاتوو بەڕێگەی چەندین به‌رنامه‌ و چاڵاکی جیا و له‌ پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان. ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان26 ی حوزیرانی 2021

هەواڵ
26-06-2021

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، رۆژی یەکشەممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان موچەی هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت.وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشو رۆژی یەکشەممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان موچەی هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت.

هەواڵ
26-06-2021

دژەتیرۆر زانیاریی نەبیستراو لەبارەی درۆنەکانی هەولێرەوە ئاشکر دەکات

سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوەبە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.جێی باسە دروشمی "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء" لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین.

هەواڵ
26-06-2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 26یی حوزەیرانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کران.هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی ئوستڕالیای کرد کە لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەکان یارمەتیی عێراقیان داوە لە تێپەڕاندنی گرفتەکان و هەروەها شەڕی تیرۆر. لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش، نەمێنن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش هەوڵێکی نێودەولەتی و فرە رەهەند و هەمە لایەنە پێویستە.هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق سەقامگیری و بووژانەوە بۆ عێراق بەدی بهێنێت.

هەواڵ
26-06-2021

ئەمریکا: ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکەین

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە ڕۆژی شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق.

هەواڵ
26-06-2021

بکوژەکەی فلۆید 22 ساڵ حوکم درا

دادگای ئەمریکی بکوژی پیاوە جۆرج فلۆیدی بە زیاتر لە 22 ساڵ زیندانیکردن، سزا دا. مەدریا ئارادۆندۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی میناپۆلیس لە ئەمریکا، بە دادگای راگەیاندووە: ئەو کارەی ئەفسەر دێریک شۆڤین کردوویەتی، دوورە لە بەهاکانی پۆلیس. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دادگای ئەمریکی بڕیاری زیندانیکردنی دێریک شۆڤینی بۆ ماوەی 22 ساڵ و شەش مانگ، داوە. جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە رۆژی 25-5-2020 لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا چووبووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کردبوو.

1 2 ... 802 803 804 ... 1148 1149