وەزارەتى دارایى رایگەیاند: سبەی مووچەى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى رەگەزنامە دابەشدەکرێت، رۆژى چوار شەممەش هێزەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوت و لیواى نەوت موچە وەردەگرن. بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاویکردۆتەوە، بەهەمان میکانیزمى مانگی پێشوو سبەینێ سێشەممە، موچهی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابهش دهكرێت.رۆژى چوارشەممە (30/6/2021)، هەریەک لە هێزەکانى زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت، موچە وەردەگرن.
لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن به هەرجۆرە شوێنەوارێکی مێژویی وبەنرخ ، توانرا باندێکی دزینی شوێنەوار دەستگیربکرێ و دەست بگیرێ بەسەر دوو پەرتوکی کۆنی بەنرخدا . لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٧ پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و دانانی بەرنامەیەکی ووردو وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ، توانیان باندێکی پێنج کەسی دزینی شوێنەوار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( ٲ ٲ ٲ ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٧٧ دیالە عەرەب ، ( ھ ڕ ڕ ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٦ سلێمانی ، ( ڕ ڕ م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٦٥ سلێمانی ، ( ک ف م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨١ هەولێر ، ( ٲ ک ع ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨١ سلێمانی ، بەتۆمەتی دزین و مامەڵەکردن بەدوو پەرتوکی کۆنەوە ، کەمێژووە کەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا و نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلارە ، پەرتوکەکان تایبەتن بە هەردوو ئاینی ( جولەکە و مەسیحی ) بەناوەکانی ( تەورات + ئینجیل ) لەسەرپێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراوون ، تۆمەتباران لە خواروی عێراقەوە پەرتوکەکانیان هێناوەتە ناو شاری سلێمانی ، ویستویانە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن ، سەرجەم باندەکە بەپێی ماددەی ( ٦٠ ) ی شوێنەوار دەستگیرکراون ، دەست بەسەر پەرتوکەکاندا گیراوە ، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه . https://www.facebook.com/108461914615588/videos/359533118865632
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ تۆڕی "ئەی بی سی"، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە جۆری "ئێف 15" و "ئێف 16" گورزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆیان لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەنێو خاکی عێراق و سووریا ئەنجامدا. بەرپرسەکە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان لە هێرشەکە "تەقەمەنی وردی ئاراستەکراویان" بەکارهێنا کە پێنتاگۆن پێناسەی دەکات بە چەکێکی ئاراستەکراو کە ئامانج لێی وێرانکردنی ئامانجەکەیە و کەمکردنەوەی زیانە لاوەکییەکان. ئەو بەرپرسە ئەوەشی وت، ئەو پێگانەی کراونەتە ئامانج توانای لە رادەبەدەریان هەبوو لە سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردن و توانای هاوکاری. جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک بایدن، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا "هێرشی ئاسمانیی بەرگریکرانەی ورد"یان لە دژی چەند بارەگایەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا کردووە، کە لەلایەن میلیشیای پاڵپشتیکراوی ئێرانی بەکارهێنراون. گوتیشی هێرشەکان لە وەڵامی هێرشی گرووپەکانی پاڵپشتیکراوی ئێرانی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کراون. کێربی هەروەها گوتی بە لەبەرچاوگرتنی زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە پاڵپشتیکراوەکانی ئێران دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆک بایدن فەرمانی دەرکرد بە ئەنجامدانی کاری سەربازیی زیاتر بە مەبەستی پەکخستن و بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە هێرشانە. هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی ئەوە بۆردومانانەوە رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردوومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی میلیشیاکان بە لایەنی کەمەوە 5 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران. لای خۆشیەوە حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان 5 چەکداریان کوژراوە.
نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى = 1783$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =147,350 نرخى زێڕعيار __24__ (422,000) نرخى زێڕ عيار __22__(386,000) نرخى زێڕ عيار __21__(370,000) نرخى زێڕعيار __18__(316,000) هه ر گۆڕانکارییەک له نرخه كان په يوه سته به به هاى به رزبوونه وه و نزمبوونه ى دۆلار له بازاڕەكانى هه رێمی کوردستان كردنه وه ى بۆرسه كانى جيهان گۆڕانکاریەکان به رده وام دەبێت.
دادگای تاوانی ناوەندیی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ نۆ تۆمەتباری تاوانی سەربازگەی ئاسمانیی سپایكەر دەركرد، كە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بەرانبەر سەربازانی سوپای عێراق ئەنجام درا. لەمبارەیەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاوی كردەوە كە هەموو تۆمەتبارەكان دانیان بە بەشداریكردنیان لە تاوانەكەی سەربازگەی سپایكەردا ناوە. ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە "تۆمەتبارەكان دانیان بە بەشداریكردنیان لە تاوانی سەربازگەی سپایكەر و كوشتنی چەند هاووڵاتییەكی بێتاواندا ناوە، تاوانەكانیشیان بەپێی پلان و بەرنامەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە هاوینی ٢٠١٤دا ئەنجام داوە. جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانی ناوەندیی عێراق لە سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی رەسەفای فیدراڵی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ نۆ تۆمەتبار لە كەیسی تاوانی سەربازگەی سپایكەر دەركرد.
سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمانە بە ئامادەبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. هیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێم کۆ دەبێتەوە. وتیشی: لە حکومەت دەپرسین نەوت بەرزبووەتەوە و بۆ مووچە ھەر بە لێبڕینەوە دەدرێت؟ دەپرسین، باج زیادبووە، داھاتی گومرک زیادبووە، تاپۆ و رسۆمات ھەر ھەمووی زیاد بووە، بۆ ھەر مووچە بە لێبڕیبەوە دەدرێت؟ ئەوەشی خستەوڕوو لە حکومەت دەپرسین، بۆ رێگە لە قاچاخچییەتی نایرێ بۆ ئەوەی مووچە بە کامڵی دابشبکرێت؟
١١٧ کادر و ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی کۆڕان وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەدای حیزبەکەیان دەستیان لەکار کێشایەوە. دەقی نامەکەیان دەستلەکارکێشانەوەی کۆمەڵێک هەڵسوڕاوانی هەولێر وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند لە بزوتنەوەی گۆڕان. گۆڕان لەو بەرنامە سیاسی و ئەو بنەمانەی لەسەری دروست بوو لایداوە ،گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوو شەری سەروەر بوونی یاسا و چاکسازی و دادپەروەری و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی بکات، بەڵام دروشمەکان هەموو پێچەوانەی بەرنامە سیاسیەکە بوو له ئێستاد جیاوازی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی تەنها گۆڕان لە خەمی ئەوەدایە کە بەتوانێ زۆرترین کەس لەحکومەت پلەی باڵایان بۆ وەرگرێت،گۆڕان لە کاری رێکخراوەیی و ناوەخۆی لە دەسپلین و پرانسیپی حزبی لایداوە موئسسات غایبە و چەند کەسێکێ پشت پەردە بڕیار لەسەر چارەنوسی گۆڕان دەدەن لە سەر هەڵبژاردنە ناوەخۆیەکان لە دەستوری ناوەخۆی گۆڕان ئاماژەی پێدراوە کە هەڵبژاردنە ناوەخۆیەکان بەیەک ڕۆژ دەبێت بۆ تەواوی مەکۆکان بکرێت بەڵام بۆ ئەوەی بیانەوێت ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە دەستەمۆی خۆیان بێت هەر ڕۆژ بۆ مەکۆیەک هەڵبژاردن ئەنجامدەدن، بۆیە ئەمە پێچەوانەی دەستوری ناوەخۆی گۆڕانە. ١-رزگار احمد همزە،رزگار سورچی/سکرتێری مەکۆ٢-اسماعیل محمد،اسماعیل نەجار/بەرپرسی بازنە٣-محمد علی وەلی/بەرپرسی بازنە٤-دلشاد رائق جمیل،دلشاد تورکمان/بەرپرسی رایەلە٥-رەفیق سمایل تەها خۆشناو/سەرپەرشتیاری بازنە٦-جەلال حمدامین ابراهیم/بازنەوان لە ڕابردو هەڵسوڕاوی گۆڕان٧-مامۆستا رەسول رەواندزی/کارگێری رایەلە٩-حاجی رۆژبیانی/هەڵسوڕاوی گۆڕان١٠-هیوا رحمان محمد/ سکرتێری بازنە١١-عباس علی عزیز/کارگێری بازنە١٢-صالح مجید صالح /سکرتێری رایەلە١٣-سباح محمد عوسمان/کارگێری رایەلە١٤-سەوزە سلیمان مولود/نوێنەری ئافرەتان١٥-ئەدیبە قادر امین/نوێنەری ئافرەتان١٦-حکیم حمدامین ابراهیم/هەڵسوڕاوی گۆڕان سکرتێری بازنەی پێشووتر١٧-فواد طاهر محمد/هەڵسوڕاوی گۆڕان١٨-ازاد حمدامین قادر/هەڵسوڕاوی گۆڕان١٩-ابراهیم خدر قادر/هەڵسوڕاوی گۆڕان٢٠جلال عمر بابکر/ رایەلەی کەسایەتی٢١-محمد شریف حمد/رایەلەی کەسایەتی٢٢-جعفر عزیز یونس/رایەلەی کەسایەتی٢٣-هاوڕێ احمد همزە/بنکەوان٢٤-احمد جلال حمدامین/بنکەوان بازنە٢٥--برهان عزیز عبداللە/بنکەوان بازنە٢٦-ئاکان اسماعیل محمد/بنکەوان بازنە٢٧-گیلان برهان عزیز/بنکەوان بازنە٢٨-عبدالکریم صابر عزیز/بنکەوان بازنە٢٩-عماد حکۆ رەمەزان/بنکەوان بازنە٣٠-دلێر محمد مولود/بنکەوان بازنە٣١-رێدار جبار محمد/بنکەوان بازنە٣٢-سارا اسماعیل/بنکەوان بازنە٣٣-فاروق حکۆ رەمەزان/بنکەوان بازنە٣٤-هاوڕێ دلشاد /بنکەوان بازنە٣٥-عبدالباسط عباس علی/بنکەوان بازنە٣٦-سراب محمد علی/بنکەوان بازنە٣٧-دێدوان جلال عمر/بنکەوانی بازنە٣٨-قدیە حمدامین/ئەندام بازنە٣٩-صفوان عبدالکریم/ئەندام بازنە٤٠-فرهاد سمیع علی/ئەندام بازنە٤١-دلشاد سعید محمد/ئەندام بازنە٤٢-رزوان عباس علی/ئەندام بازنە٤٣-سانا عبدالکریم سابر/ئەندام بازنە٤٤-محمود دلشاد سعید/ئەندام بازنە٤٥-اسماعیل صالح علی/ئەندام بازنە٤٦-دریا نجاە پیرداود/ئەندام بازنە٤٧-گویشان احمد محمد/ئەندام بازنە٤٨-نیستڤان اسماعیل/ئەندام بازنە٤٩-تریفە نجاە پیرداود/ئەندام بازنە٥٠-کارزاد ازاد/ئەندام بازنە٥١-فرهاد جادر مصطفی/ئەندام بازنە٥٢-سارە اسماعیل/ئەندام بازنە٥٣-رضوان محمد حمید/ئەندام بازنە٥٤-حسن حسێن قادر/ئەندام بازنە٥٥-فرمان فواد طاهر/ئەندام بازنە٥٦-هێمن محمد عمر/ئەندام بازنە٥٧-رەیان اسماعیل/ئەندام بازنە٥٨-گوڵستان نجات /ئەندام بازنە٥٩-سرمند عبدالکریم/ئەندام بازنە٦٠-هەڵۆ ئازاد حمدامین/ئەندام بازنە٦١-محمود صباح علی/ئەندام بازنە٦٢-صالح علی عبدللە/ئەندام بازنە٦٣-دنیا پیرداود/ئەندام بازنە٦٤-صباح علی/ئەندام بازنە٦٥-سیبەند ئازاد محمد/ئەندام بازنە٦٦-مەردان عیسا محمد/ئەندام بازنە٦٧-نێچیر سەرهد/ئەندام بازنە٦٨-دلشاد محمد/ئەندام بازنە٦٩-هلمەت ئازاد محمد/ئەندام بازنە٧٠-ئالان محمد اسماعیل/ئەندام بازنە٧١-پشتیوان سرهد/ئەندام بازنە٧٢-هیمداد عیسی/ئەندام بازنە٧٣-سیڤەر سامان صالح/ئەندام بازنە٧٤-زێرۆ احمد قادر/ئەندام بازنە٧٥-خیراللە کریم رضا/ئەندام بازنە٧٦-لشاد کریم حمە /ئەندام بازنە٧٧-علی جلال حمدامین/ئەندام بازنە٧٨-عبدالخالق احمد حسن/ئەندام بازنە٧٩-شورش جلیل حمدامین/ئەندام بازنە٨٠-ئاسۆ خالد احمد/ئەندام بازنە٨٢-سوران حسێن خدر/ئەندام بازنە٨٣-عبدالباسط احمد/ئەندام بازنە٨٤--هەنگاو سەمەد/ ئەندام بازنە٨٥-خۆشناو وەیسی/ئەندام بازنە٨٦-کاروان ئەنوەر/ ئەندام بازنە٨٧-نەوزاد رووف عارف/ئەندام رایەلە٨٨-احمد هادی سعید/ئەندام رایەلە٨٩-بەختیار رووف معروف/ئەندام رایەلە٩٠-بهجت احمد خضر/ئەندام رایەلە٩١-جلال مطلب/ئەندام رایەلە٩٢-سلیم لطیف/ئەندام رایەلە٩٣-اعظم عبدالکریم علی/ئەندام رایەلە٩٤-خالد محمد عبداللە/ئەندام رایەلە٩٥-هونەر احمد/ئەندام رایەلە٩٦-سالار وشیار عزیز/ئەندام رایەلە٩٧-سلیم عثمان شریف/ئەندام رایەلە٩٨-شێرزاد محمود خضر/ئەندام رایەلە٩٩-صلاح جبار معروف/ئەندام رایەلە١٠١-امل رووف جاسم/ئەندام رایەلە١٠٢-هیوا احمد/ئەندام رایەلە١٠٣-احسان اسماعیل عباللە/ئەندام رایەلە١٠٤-حکمت جمیل حمدامین/ئەندام رایەلە١٠٥-مصطفی نادر قادر/ئەندام رایەلە١٠٦رحیم علی حسین/ئەندام رایەلە١٠٧ابراهیم علی/ئەندام رایەلە١٠٨قادر نادر علی/ئەندام رایەلە١٠٩-کریم علی حسین/ئەندام رایەلە١١٠-ئارام سلیمان/ هەڵسوڕاوی گۆران بنکەوان١١١-سیروان شوان شیرزاد/ هەڵسوڕاو١١٢-رجب کریم حسین / هەڵسوڕاو١١٣-مستەفا قادر جوهر/هەڵسوڕاو١١٤-فریاد احمد عزیز/ بنکەوان١١٥-سالح اسماعیل محمود/بنکەوانی بازنە١١٦-سمیر شاکر/هەڵسوڕاوی گۆڕان۰١١٧-کیفی حمید بهرام/ ک، رایەلە کەسایەتی.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٨٧ ) ١. پشکنین: ( ٦٧٥٧ پشکنینی نوێ)• ( ٢٦١١) هەولێر• ( ١٤٢٨) سلێمانی• ( ٢٢٥٨) دهۆك• ( ٣٥) هەڵەبجە• ( ٣٦٥) گەرمیان• ( ٦٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٥١١ تووشبووی نوێ)• ( ١٧٤) هەولێر• ( ٢٥٥) سلێمانی• ( ٣٩) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٣٦) گەرمیان• ( ٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٤٥٦ چاکبوون)• ( ٨٢) هەولێر• ( ٢٠٩) سلێمانی• ( ١٢١) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٣٩) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٨ مردن)• ( ٢) هەولێر• ( ٠) سلێمانی• ( ٤) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٠٩٠٢٨٠ (٧٢٦٤٦٦ هەولێر، ٥٠٦١٧٠ سلێمانی، ٨٤١٦٤٣ دهۆك، ١٦٠٠١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٣٥٨٠ (٥٥٤١٧ هەولێر، ٦٠٣٢٨ سلێمانی، ٦٤٠٧٠ دهۆك، ٣٧٦٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٢٠٠٧ ( ٥٣٠٦٨ هەولێر، ٥٤٢٨٠ سلێمانی، ٦١٠٦١ دهۆك، ٣٥٩٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧١١٥ (١١٤٤ هەولێر، ٣٩٩٩ سلێمانی، ١٩٥٦ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)مردن ٤٤٥٨ (١٢٠٥ هەولێر، ٢٠٤٩ سلێمانی، ١٠٥٣ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٧ی حوزەیران ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قایمقام وبەڕێوبەری فەرمانگەكان و بەڕێوەبەری ناحیەكانی قەزای كۆیە كۆبووەوە و جەختیكردەوە؛ پێویستە نمونەیەكی جوانی حوكمڕانی پێشكەش بكەن و خزمەتكردنی هاوڵاتیان بكەن بە ئەولەوییەتی كاری خۆیان. لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ئیدارەی كۆیە، ئەمڕۆ (27 حوزەیرانی 2021) قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆی لەبارەی ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای كۆیە كرد و پاش خستنەڕووی پلان و بەرنامەی حكومەت، جەختیكردەوە "دەبێت بەباشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكەن و خزمەتكردنی خەڵك بكەن بە كاری لەپێشینەی خۆیان". دواتر جێگری سەرۆكوەزیران لەبارەی دواپەرەسەندنەكانی دۆسییەی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی قسەی كرد و جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوونی حكومەتی ھەرێم بە ناوەڕۆك و دەقەكانی یاساكە و ئاماژەی بەوەدا چاوەڕێن حكومەتی عێراقیش بڕیارەكەی بۆ ڕەوانەكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم جێبەجێ بكات. قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەكانی كۆیە داواكاری و كێشەكانی قەزاكەیان خستە بەردەم جێگری سەرۆكوەزیران و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەت كاریان لەسەر بكرێت.
ئهو گهنجهى له كاتى تێكردنى بهنزین له ئۆتۆمبێلهكهى جگهرهى بهدهستییهوه بوو و سووتا، گیانى لهدهست دا. هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە، ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی 6ی 2021 ڕایگەیاند: چوار رۆژ پێش ئێستا، گەنجێكی دانیشتووی كۆیە بە ناوی (بێجان سالار)، لە كاتی بهنزینكردنه نێو ئۆتۆمبێلهكهیهوه، جگهرە بەدەستییەوە بووە و بەهۆیەوە گڕ دەگرێت و جەستەی دەسووتێت، دواتر بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەکەی، ڕەوانەی هەولێر كرا”. ئەمڕۆ یەكشەممە، بێجان سالار بەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
پاش ئەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعشی کرد . ئەو داوایە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە رەت کرایەوە. وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی داد رایگەیاند: مەبەست لە دامەزراندنی دادگەکە. بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانە بووە کە تاوانی کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکیان ئەنجام داوە .فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردۆتەوە: "مەبەست لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش بۆ ئەوە بوو کە ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان، دادگایی بکرێن، چونکە دادگاییکردنی تۆمەتباران، جێبەجێکردنی دادگەرییە بۆ گەیاندنی تۆمەتباران بە سزای خۆیان" .وەزیری دادی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "دوو ساڵە هەرێمی کوردستان چەندین بەڵگەنامەی لەسەر تاوانەکانی تیرۆریستیانی داعش ئامادە کردووە و کاری لەسەر کراوە".لەبارەی وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقیش فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، روونی کردەوە، " بڕیاری دادگای فیدراڵی پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان وەڵامی خۆمان دەبێت، راستە لەروویی یاساییەوە، تانە لە بریارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی نادرێت، بەڵام هێشتا دەرفەتی قسەکردن ماوە تا ئێمەش بۆچوونی خۆمان بڵێین، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەو شتانەی ئەوان باسیان کردووە ئێمە لەگەڵی نەبین".وەزیری داد گوتی : " دامەزراندنی دادگایەک بۆ تاوانەکانی داعش، دادگایەکی تایبەت نییە، بەڵکو دادگایەکی تایبەتمەندە و جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو دوو جۆرە دادگایەدا، ئەو دادگایەی پیشنیار کراوە تایبەت نییە وەک ئەو بەناو داگایەیەی (شۆڕش) لە سەردەمی رژیمی بەعس کە خەڵکی بە کوشت دەدا .
بەرەبەیانی دوێنێ(26ی حوزەیران)لە رێگەی سێ درۆن(فڕۆكەی بێ فرۆكەوان)ەوە هێرش كرایە سەر شاری هەولێری پایەتەخت، كە بووە هۆی زیان گەیاندن بە ماڵوموڵكی هاوڵاتیان لە گوندی پراغ نزیك كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر. ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم كارە تیرۆریستییانەی ئەو گرووپە تێكدەر و لەیاسادەرچوانە بەتوندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین و پێمان وایە پێویستە بۆ لەمەودوا هەموو لایەك و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی فیدراڵی بەجددی كاربكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە، كە مەبەست لێیان نانەوەی بشێوی و تێكدانی سەقامگیریی و ئەمنیەتی هەرێمی كوردستانە، بەداخەوە ئەو كاروكردەوە نایاسایی و تێکدەرانە بۆ چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە رێگری لەو گروپ و ھێزانە بکات کە مەرامیان تێکدانی سەقامگیری کوردستان بەتایبەتی و عێڕاقە بەگشتی. مەكتەبی سیاسیپارتی دیموكراتی كوردستان٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢١