کوردستان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

26-06-2021
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە.

سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە.
بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات.