بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی وێسگەی کەشناسی سلێمانی ، تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ۲۰۲۱دا 32 پلەی سەدیە و بەرزترین پلەی گەرمی گەیشتە44.8 پلە ، کە بەبەراورد بە تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە سی ساڵی ڕابوردوودا کە 30.2 پلەی سەدی بووە ئەمساڵ 1.8 پلە بەرز بۆتەوە ، وەک لە گرافەکەدا دیارە لە سەرەتای مانگەوە تاکو ۱۳ی مانگ کەمتر یان لە ئاستی تێکڕاییەکاندا بووە (ئەمەش ئاساییە) و دواتر بەرز بۆتەوە بۆ سەرو ئاستی تێکڕایی ساڵانە…شایانی باسە کە تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە مانگی حوزەیرانی ساڵەکانی ١٩٩٨٫ ١٩٩٩٫ ٢٠٠٠٫یش بەرزتر بووە لە ئاستی تێکڕای ساڵانە کە ساڵانێکی کەم بارانی بوون.
ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵان بەھۆی نەوتکردن بە ڕەژوودا ئاگرەکە کڵپە دەکات بە گیانیدا و دەستەکانی و قاچی دەسووتێن. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ: ژنێک بەناوی ( ش . ئـ . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1977 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ. بە وتەی ژنەکە، ئەم ئێوارەیە ئامادەکاریان کردووە بۆ گۆشت برژاندن، پاش ئەوەی خەڵوزی کردۆتە ناو مەقڵیەکە و نەوتی پێداکردووە بۆ گەشکردنەوەیان دەستبەجێ ئاگرەکە کڵپەی کردووە و بەخۆیدا پرژاوە و بەو هۆیەشەوە هەردوو دەست و قاچی سوتاون. بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4 ی تەممووزی 2021 ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی دۆخی ئابووری و ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیان تاووتوێ کرا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە کاری لەپێشینەی حکومەت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت ، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکات لەگەڵ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران ، بەردەوامیش بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕێکخستنەوەی باج و رسومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان تاووتوێ کرا و بڕیاردرا ، جێگری سەرۆکی حکومەت ، سەرپەرشتی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات بکات.دووپاتیشکرایەوە کە کابینەی نۆیەم هیچ باجێکی زیاد نەکردووە ، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی ڕێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بە پێی یاسا دانراون، کۆیان دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر بژێوی هاووڵاتیان و بەتایبەتی چینی هەژار ومام ناوەندی کۆمەڵگە و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت.لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها جەخت لە دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دیاریکردنی نرخ و ڕێگری‌کردن لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ کرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە بە ڕەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکاربەرانی هەرێمی کوردستان لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا و لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی ڕووتین و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا، بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان ومۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان / عيراق واژۆ کرد کە بریتیبوون لە دادوەران مەسعوود خدر مەحموود جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. دادوەر غازى خەلیل تایە جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ بەڕێزان سوێندى یاسایی‌یان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئايينى چەمچەماڵ راگەیێندراوێکی لەبارەی گوتارخوێندنەوەی پەرلەمانتارێک لە مزگەوتی یەکێک لە گوندەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە بەبێ رەچاوکردنی یاسا‌و رێنماییەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتووانى گوندەكە. راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئايينى چەمچەماڵەوە رۆژی ھەینی رابردوو رێکەوتی(٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزيكەى دە ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەنلەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەش ناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بە فەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كە چى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەناوی" ابوبکر ھەڵەدنی" کە بە مێوانی گوندەکە بووە بەبێ رەچاوکردنی یاسا‌و رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە، بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردن یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا‌و رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات، لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەرێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە لەگەڵ رێزدابەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف وكاروبارى ئاينىچەمچەماڵ٤/٧/٢٠٢١
سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 4ی ته‌مموزی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كریستۆف بیوك، سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی و تیمێكی ئه‌فسه‌رانی باڵای یاوه‌ری.له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، پڕۆسه‌ی چاكسازی و میكانیزمه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه، بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر و فراوانكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك هه‌یه، وتیشی: به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌كارو به‌رنامه‌كانی تیمی راوێژكاری چاكسازی له‌بواری ئه‌منی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین.نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌كه‌رتی ئه‌منی، جه‌ختیكرده‌وه له پشتگیری و پاڵپشتی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، له‌م ڕوەشه‌وه دووپاتیكرده‌وه كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری وورده‌كاری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و ئامانجیانه له‌پاڵ تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكاری وه‌زاره‌ت بن.له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه له دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان روانی، هاوكات مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش رێككه‌وتنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر دروستكردنی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش به‌گرنگیه‌وه خرایه‌ڕوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌و ناوه‌ندانه هه‌نگاوێكی گرنكه‌و بپشتگیری ده‌كه‌ین و پێویستده‌كات فراوانتر بكرێـت.
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی قیرتاوکردنی جادەیەکدا، کرێکارەێک دەکەوێتە بەر ڕۆڵەیەکی قیرتاوکردن و گیان لەدەست دەدات.پرۆژەکە قیرتاوکردنی رێگای کەلار – سلێمانی بووە و گەنجەکە ناوی (دانا عومەر)ە.
ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی سێشەممە 6-7-2021 بۆ کۆبوونەوەی ژمارە 17ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، لە پەرلەمان ئامادە بن.
بەگوێرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی تورکیا، شەپۆلێکی باران و هەورەبرووسکە پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قا‌رس، ئاگری، ئیدیر و ئه‌رده‌خانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارانی بەلێزمە لە سێوازی باکووری کوردستان باری، پێشبینی دەکرێت تاوەکو نیوەشەو بەردەوام بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی رایگه‌یاند، ئاسمانی ئەو 5 پارێزگایە به گشتیی نیمچه‌هه‌ور و ماوه ماوه‌ش تەواو هه‌ور ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆشه‌وه له ئاگری، ئه‌رزه‌ڕۆم و ده‌وروبه‌ری قا‌رس، ئیدر، ئه‌رده‌خان بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی دەڵێت: "پله‌ی گه‌رما ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات و بۆ رەشەبا دەگۆڕدرێت". پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره‌بن: ئه‌رزنجان 37، ئیدیر 36، ئاگری 34، ئه‌رزه‌ڕۆم 33، قا‌رس 31 و ئه‌رده‌خانیش 30 پله. ئەمە لەکاتێکدایە نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره بوون: قا‌رس و ئه‌رده‌خان 10، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری 13، ئیدر و ئه‌رزنجانیش 19 پله. بەگشتی ئەمساڵ لە باکووری کورستان و تورکیا رێژەی بارانبارین کەمبووە و وشکەساڵی تەنگی بە بەشێک لە جووتیاران هەڵچنیوە. بەڵام لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت. رووداو
نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی حوزه‌یران(6) دیاری کرا و پێدانی كاره‌بای مۆلیده (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه (2021.7.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (شه‌ش) دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه.به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی (شه‌ش)دا له‌نێوان (220) بۆ (225) سه‌عاتدا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (9) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
لە کەنداوێکی مەکسیك لە زەریای ئەتڵەسی، هێڵی بۆرییەکانی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی زەریاکەدا تەقییەوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە. ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غاز لە هێڵی بۆرییەکانی نزیك دورگەی یوکاتانەوە کەوتووەتەوە و بەشێوەی چاوێکی گڕکانی خڕ لەناوەڕاستی زەریاکەدا دەرکەوتووە بۆیە بە "چاوی ئاگر" ناوبرا. کۆمپانیای پیترۆڵی سەر بە حکومەتی مەکسیک ڕایگەیاند، ئاگرەکە بۆماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە . https://twitter.com/i/status/1411118553844097026
پێشکەوتن ئەوەیە کە پەرەپێدان لە فیکر و کار و کەسابەتی خۆمان بکەین، یانی دەبێت ئەوەی لە کەرەستەی سەرمایەداری وەک ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات و ھەندێک ڕەفاھیەتی تر کە دەیانکڕین: بەرھەمی کار و کەسابەتەکەمان بن نەک ئەوانمان ھەڕاجفرۆش و کاولکردبێت ئا ئەمەی ئێستامان پێدابین کردبێت، ئێمە ئێستا زۆربەمان وەک پێشانی کابرای خلیجیمان لێھاتووە، وشترەکانی دەفرۆشت و پارەکەی ئەدان بە کادیلاکێکی سفر کیلۆمیتر، وردەوردە ئیتر دەوار و گوندیان زۆر کەمبوونەوە و دابەزینە ناو شارە گەورەکان، لە کوردستانیش ڕێک بە ھەمان دۆخی خلیجییەکاندا تێدەپەڕین، خەڵک ھەیە عەرزی بەراوی فرۆستووە بۆ خانووی ڕاقی ناوشار و لاندکرۆزەر«وەنەوشە»، صەد سەر مەڕ و چوار مانگای ھەبووە فرۆشتنی و ھات لە ناو شار پیکابێک و خانوویەکی سەرپەڕی لێکڕیوە و بووە بە حیمایەی کاک فڵان یان بە شتێکیتری لەو جۆرە! شار دەبێت گوندیشی ھەبن ئەگەر نا شار نییە شوێنێکی قەرەباڵخە و بەس، پێشکەوتن ئەوەیە لە جێی خۆت و لە سەر کاری خۆت بەردەوام بی و دەستیشت گەشتبێت بە شتگەلێک کە کەرەستەی خۆشژیان و قازانجی زیاترن، بەشێکی زۆری ھەڵاوسانی بازاڕ بە ئاو و کارەباشەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی گوندنشینان بۆ ناو شار، ڕاستە ئێستا ئەوە کەمبۆتەوە، بەڵسم ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئێمە درکمان بە ھەڵەکە کردبێت، نا کەمبوونەوەکە بۆ فاکتەری تر دەگەڕێنەوە کە پێشتر بەردەستبوون و ئێستا کەمتر، عەلی شەریعەتی جوان ئەم بەناوکەوتنە کوێرانەیەی مرۆڤی ڕۆژھەڵاتی بۆ ناو تەڵە و رەفاھیەتی دنیای سەرمایەداری دەکات، بە جۆرێک بە«کەربوون بۆ سەرمایەداری»وەسفی دەکات، تەنانەت ھێرشی توند دەکاتە چینی خوێندەوار بە تایبەت سەر توێژەر و شاعیرەکان، کە ئەوان لە جیاتی ئەوەی کۆمەڵگە بێ‌دار بکەنەوە، بە نووسین و توێژینەوەکانیان خەریکی پڕکردنی گیرفانی خۆیانن! مەسرەفگەرا و دروستکردنی واجیھەی ئابووری ساختە پێشکەوتن نییە بوون بە کۆیلەی سەرمایەدارییە، لە ناو سەرمایەداریدا وەختێک پێشکەوتوویت کە دەخلت زۆرتر بێت لە خەرجت، فرۆشت زیاتر بێت لە کڕینت، ھەناردەت زیاتر بێت لە ھاوردەت، وەختێک پێشکەوتوویت کە پیشەسازییەکی خۆماڵیت ھەبێت، ئێمە ھەمانە و نیمانە کوڵەمەعاشێک و خانوویەک و سەیارەیەک ناکاتە پێشکەوتوو، ڕۆژێک دێت دەبینە ھەژارترین چینەکانی کۆمەڵگە، جاران وەک داھاتی خۆمان نەبوو مەعاش ھەبوو خەرج بکەین، بەڵام ئێستا خەرجمان ھەر وەک خۆی ماوە نەڵام داھاتمان کەمیکردووە، ئێ بەم تەزەخومەی ئێستای ناو شارەکان بێت ڕۆژێک دێت تەنھا دەوڵەمەندەکان دەتوانن ئاو و کارەبایان ھەبێت، بەم عەقڵەوە ڕۆژێک دێت ناچار دەبین کۆچی پێچەوانە لە شارەوە بەرەو گوند دەست پێبکەینەوە، ئاوایە لە ناو سەرمایەداریدا مانەوە تەنھا بۆ پارەدارەکانە. لوقمان بیارەیی