ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩٥ ) ١. پشکنین: ( ١٠٤٧٥ پشکنینی نوێ)• ( ٣٠١٨) هەولێر• ( ٢٤٥٠) سلێمانی• ( ٣٨٤٧) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١٠٩٤) گەرمیان• ( ٦٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٠٧١ تووشبووی نوێ)• ( ٣١١) هەولێر• ( ٢٨٦) سلێمانی• ( ٤١٥) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٥٤) گەرمیان• ( ٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٦٢٥ چاکبوون)• ( ٨٦) هەولێر• ( ٢١٠) سلێمانی• ( ٣١١) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ١٥) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٦ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٠) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢١٥٩٧٤٩ (٧٤٦٨٧٥ هەولێر، ٥٢٩٨٠٨ سلێمانی، ٨٦٦٩٤٢ دهۆك، ١٦١٢٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٩٤٠١ (٥٦٨٧٨ هەولێر، ٦٢٣٧٠ سلێمانی، ٦٦٣٦٦ دهۆك، ٣٧٨٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٦٥٦٢ ( ٥٣٨١١ هەولێر، ٥٦٢١٨ سلێمانی، ٦٢٩١٩ دهۆك، ٣٦١٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٨٣٢٩ (١٨٥٠ هەولێر، ٤٠٧٨ سلێمانی، ٢٣٧٩ دهۆك، ٢٢ هەڵەبجە)مردن ٤٥١٠ (١٢١٧ هەولێر، ٢٠٧٤ سلێمانی، ١٠٦٨ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٥ی تەمووز ٢٠٢١
ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشوازی لە شاندێکی ڕیکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی ساماریتان پێرس کرد.شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی ڕێکخراوەکەیان خستەڕوو کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن. ئاماژەشیان بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کە بە شانازییەوە بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا و پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ ئاوارە وپەنابەران .سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد کە لە کاتی جیاوازدا پڕۆژەی خێرخوازیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .
نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: حوکمەتی هەرێم لە ڕووی یاسادانان و جێبەجێکردنەوە بەرەنگاری دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەبێتەوە لە ڕێککەوتی ١/٧/٢٠٢١، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بڵاوکردەوە. عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنەکانن، و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە هەرێم هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەرگرتن بەم دیاردەیە. لە هەر پارێزگایەکی هەرێم نووسینگەیەکی تایبەت هەیە بۆ بەدواداچوونی پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، و ئەم نووسینگانە لە لایەن وەزارەتی ناوەخۆی حوکمەتی هەرێمەوە دامەزراون. هەروەها دادگاکان و دادوەری تایبەت دەستنیشانکراون بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی تاوانباران. هاوکات، پەرلەمانی کوردستان بە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٨، یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤی پەرلەمانی عێراقی بەرکار کردووە. نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سەر بە بەڕێوبەرایەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤن، کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی ئەم پرسە دەکەن. لە هەمان کاتدا، لیژنەی لاوەکی هەن کە لەلایەن پارێزگاکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و سەر بە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤن کە بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ سەرپەرشتی دەکات. لیژنەی ناوبراو دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دانانی میکانیزمی کارا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی. لە هەرێمی کوردستان چەندین یاسا دەرکراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە دزێوە. ماددەکانی ٣٩٣،٣٩٤، و٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩، سزای قورسی بۆ ئەو تاوانبارانە داناوە. هەروەها، یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەدڕەوشتی ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٨٨ هەموو جۆرە کردەیەکی سێکسی ناشەرعی قەدەغەکردووە، و ئەوانەی بازرگانی بە قوربانییەکان دەکەن سزای قورسییان بۆ داندراوە. هاوکات، لە یاسای ژمارە ٦ی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان، بازرگانیکردن بە منداڵان هەمان سەنگی یاسایی بۆ داندراوە و وەک دۆخی توند خراوەتەڕوو. سەبارەت بە کرێکارە بیانییەکان، ڕێنمایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی جێبەجێدەکرێت. لە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان پێناسەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی (پاڵێرمۆ) کراوە و وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی ناسێندراوە. هەنووکە پتر لە ٢٠ دۆسیەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کراوەتەوە و تۆمەتباران ڕاگیراون. هاوکات، چوار شێڵتەری داڵدەدان بۆ ئافرەتانی قوربانی لە هەرێم هەیە کە تێیاندا هاوکاری و چاودێری تەندروستی پێشکەش بە قوربانییەکان دەکرێت. حوکمەتی هەرێم هاوکاری پێشکەش بە قوربانییەکان دەکات، لەوانەش دابینکردنی پارێزەر و خەرجی و تیمی دادگەری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گەڕاندوەیان بۆ نێو کۆمەڵگە. هاوکات، مافی شایەتحاڵەکان دابینکراوە، و لە کاتی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ناویان ئاشکرا ناکرێت و لەژێر چاودێری حوکمەت دەبن. هەروەها، قەدەغەکردنی بەچەکدارکردنی زۆرەملێی منداڵان بە گوێرەی یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سەربازی و یاسای سزادانی سەربازی ڕێکخراوە، و بە هیچ شێوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەم دیاردەیە بوونی نیە.
چەوری مەڕ كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت، بریتیە لە : چەوریەك لە لەشی مەڕدا زۆرە ، ئەم جۆرە چەوریە لە ڕووی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە وە جۆری چەوریەكە لە ڕوپێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە وە ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە ، توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەبدێك سودی ھەیە : ١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە ، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا. ٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارھێنانی لەسەر جومگە. ٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت. ٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە ... ھتد. ٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بەچەوریەكان. ھەموو ئەم سودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بدزی ئاژەڵ بەبەراورد بە زەیتە ڕووەكیەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرد واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی ، وە بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیە و ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە . بەڵام ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر ...ھتد ، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكھاتووە و سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ سعرەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەم بوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL ) ، وە زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان . لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی ، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە . لەشکر حمید
لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی گوللـەتۆپێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دوو کەس گیانیان لەدەستدا. عەلیڕەزا دلێری، فەرماندەی پۆلیسی کرماشان دەڵێت، ئەو دوو کەسە تووشبووی ماددەهۆشبەرەکان بوون و لە نزیک گەڕەکی جەلالییە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بوون، لەناکاو گوللـەیەکی تۆپ پێیاندا تەقیووەتەوە. بەگوتەی عەلیڕەزا دلێری، ئەو رووداوە شەوی رابردوو روویداوە و دواتر یەکێک لەو دوو کەسە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە و کەسی دووەمیش لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستداوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان تەمەنی 38 ساڵ و ئەوی دیکەشیان 54 ساڵ بووە و بەگوتەی پۆلیس، کەسانی بێ لانە بوون. چەند رۆژێک لەمەوبەر کرێکارێکی شارەوانی و پۆلیسێکی کرماشان گوللـە کاتیۆشایەکیان لە گەڕەکی تەعاوونی شارەکە دۆزییەوە کە هی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوو. شەوی رابردوو دەستبەجێ تیمێکی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی لە شوێنی تەقینەوەکە ئامادەبوون، بۆ ئەوەی رێگری لە ئەگەری رووداوی دیکە بکرێت. ساڵانە بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی دیکە کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و شەڕەکانی کوردستان بەجێ ماون، کەسانێک گیانی لەدەستدەدەن یان برینداردەبن. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا 8 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوە مین بریندار بوون و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. رووداو
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە بازرگانێکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستبەسەر بڕی ١٠٦٫٧٥ کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا دەگرن . هێزەکان ئاسایشی سلێمانی بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم کوردستان، توانیان لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٤ دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگڕیکردن لە بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە مەوادێکی هۆشبەر، کە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لە سەر کۆمەڵگە و تاکی کورد دروستدەکات، توانیان لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی هەواڵەکردنی پۆست لەناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩ کەرکووک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١٠٦٫٧٥ ) کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( هیرۆین ) . ئاسایشی سلێمانی دەڵێ:" بە نیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن ، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوەو دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوەو ، لێکۆڵینەوە له کەیسەکه بەردەوامە" .
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/5 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزى تازەى ڕووسیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد. بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست. هەردوولا جەختیان لە خواستى دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕووسیا کردەوە. باڵیۆزى ڕووسیا سەرسامیى خۆى بە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان دەربڕى و ئاماژەى بەوە دا کە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکەى گرنگى بە پرسى کورد دەدات، هەروەها باسى لە کوردانى ڕووسیا کرد کە لە زۆر بوارى گرنگى وڵاتەکەدا کاران و خاوەن ڕۆڵ و پێگەى دیارن. جگە لە هەڵبژاردنەکانى پێشوەختە و دۆخى عیراق بەگشتى، کۆرۆنا و هەڵمەتەکانى کوتان بە پێکوتەى دژى پەتاى کۆڤید_19، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاتەکانى وڵاتەکە، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون کە دۆخى سووریا و کێشەکانى وڵاتەکە دەبێ لە ڕێگهی سیاسییهوه چارەسەر بکرێن.
رێبهری رهوتی سهدر، موقتهدا سهدر، ئهمڕۆ له بهردهم بهرپرسانی رهوتهكهی وتهیهكی پێشكهش كرد و تێیدا باسی چالاكبوونی رهوتهكهی كرد. سهدر له وتهكهیدا، كه فهرمانده و بهرپرسانی باڵای رهوتهكهی ئاماده بوون، گوتی: له رووكاردا شتێك رهوتی سهدر چالاك بكات، مردنم یان كوشتنمه. گوتیشی: موژدهتان دهدهمێ به نزیكبوونهوهی وادهی مردنم یان شههیدبوونم.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکدار کە دەوترێ داعش بوون، هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم حنتە و چوار کەسی کوشت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر ئەو گوندەی سنوری خانەقین چوار کەس کوژراون و دوو کەسی تر برینداربوون. هەروەها گرووپە چەکدارەکە چوار هاوڵاتی تری سڤیلی لە گوندی سەیف سەعد لە سنوری قەرەتەپە ڕفاندووە.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی ڕایگەیاند: نەهامەتی كورد و عەرەب یەكێكە و دەبێت یەكێك هەڵبژێرین خزمەت بەگەل بكات. شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان داوای لەهاوڵاتیان كرد موجامەلەی بەرپرسان نەكەن چونكە ئەوان بەدەنگی میللەت گەیشتونەتە ئەو شوێنە و دەنگی ئێوەش بەنرخە.شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە دانیشتنێكدا لە تەكیەی سەرەكی كەسنەزانی لەسلێمانی دووپاتیكردەوە كە بەدەستهێنانی كورسی بەلای ئەوانەوە گرنگ نیە بەڵام گرنگە یەكێك هەڵبژێردرێت خزمەتی گەل بكات و دەنگ بەیەكێك بدرێت ئەگەر دەستدرێژی كردە سەر مافی هاوڵاتیان بتوانن دواتر لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكەن.داوای لەهاوڵاتیانیش كرد هەر لەكەركوكەوە تاوەكو بەسرە ریزەكانیان یەكبخەن و خاوەنی یەك وتاربن و رێكبكەون لەسەر هەڵبژاردنی كەسێك كە خزمەتی گەلی عێراق بكات، وتیشی: عێراق لەپێشەوەی نەتەوەكانەوە بوە كەچی ئێستا بەهۆی گەندەڵكارانەوە لەخراپترین ئاستدایە.رونیشیكردەوە، نەهامەتی كورد و عەرەب یەكیەكە و هەردووكیان بەدەست كێشەی ئێدارەی حزبیەوە دەناڵێنن و پێویستە ئامانجی حزبەكان تەنها بۆ عێراق و عێراقیەكان بێت، ئێستاش هیوایەك ماوە بۆ چاكسازی بەڵام ئەگەر دۆخەكە بگاتە بنبەست و خەڵكەكە دژی زوڵم زۆرداری راپەڕێت، ئێمە لەبەرەی خەڵك دەبین و پاڵپشتی لە راپەڕینەكە دەكەین.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕۆژانە ملیۆنێك و 900 هەزار تا دوو ملیۆن و 100 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابین دەكات، لەكاتێكدا بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، پێویستە 200 تا 250 لیتر ئاو دابین بكرێت، بەڵام ئێستا ئێمە لە سەرووی 300 لیترەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەكەین، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە پێداویستی هەر هاووڵاتییەك و لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خواست لەسەر ئاو زیاد دەكات بە تایبەتی بەهۆی فێنككەرەوە و چالاكییە هەمەجۆرەكانی ناو ماڵ و ئاودانی باخچەكان و شۆردنی پێش دەرگە و كۆڵان و ئۆتۆمبێل و دەیان جۆری دیكەی بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی ئاو، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبنەوە كە بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بۆیە ئەمانە گرفتی كەمئاوی دروست دەكەن. شاری هەولێر سێ پرۆژەی ئاوی هەیە كە كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 1190 بیری ئاو هەن، نزیكەی 30%یان دوو كارەبایان هەیە و نزیكەی 100 بیریشیان كارەبای مۆلیدە و نیشتمانیان هەیە و زیاتر لە شەشسەد بیریشیان تەنیا یەك كارەبایان هەیە، كێشەكان زیاتر لەو بیرانەن كە یەك كارەبایان هەیە، چونكە بەشێوەی پچڕپچڕ كارەبایان بۆ دێتەوە و ئەمەش وا دەكات ئاوی پێویست نەگاتە هەموو ماڵەكان، كاتێك تۆڕەكانی ئاو پڕ دەبن بەهۆی پچڕانی كارەباوە، دووبارە بەتاڵ دەبنەوە و ئاو ناگاتە ماڵەكان، بە تایبەتی ئەو ماڵانەی دوور لە سەرچاوەكەن زیاتر گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 1000 مۆلیدەمان لە سەرتاسەری كوردستاندا لەسەر بیرەكانی ئاو داناوە تا گرفتی كەم ئاوی روو نەدات. لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بەڵام ئەو بەرپرسیارێتییە بەشێكی دەكەوێتە ئەستۆی هاووڵاتییانیش، چونكە لایەنی دووەم (هاووڵاتییان) كە خزمەتگوزاریی ئاو وەردەگرن، بەوە بەرپرسیارێتی هاوبەشیان لەگەڵ حكوومەتدا دەبێت، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو، لەپێناو رێگریكردن لە گرفتی كەمئاوی و هاوكاریكردنی حكوومەت، پێوەری ئاو و تەوافەی ناو تەنكی ببەستن لەگەڵ رێكخستنەوەی ئەو بڕە ئاوەی دەدرێتە باخچەكان نابێت بە هەدەر بدرێت و كە زۆربەی شوێنەكان سۆندەی ئاو لەناو باخچەكان بە كراوەیی جێدەهێڵن ئەمەش دەبێتە هۆی بەفیرۆدانی ئاوێكی زۆر و كاریگەری لەسەر ماڵەكانی دیكە دەبێت، هەروەها دەبێت پێویستە دایكان و باوكان منداڵەكانیان هۆشیار بكەنەوە كە ئاو بە فیڕۆ نەدەن، پێویستە هاوبەشانی ئاو بە هەموو شێوەیەك دوور بكەونەوە شۆردنی ئۆتۆمبێل بە ئاوی خاوێن، مەگەر لە خاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نابێت كۆڵان و پێش دەرگەكان بشۆردرێن كە بەگوێرەی بەدوادچوونەكانمان زۆرترین ئاو لەو بابەتانە بەفیڕۆ دەچێت و ئەمە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاو و دروستكردنی گرفتی كەمئاوی لەو شوێنانە. دیاردەی وشكەساڵی، كاریگەری گەورەی لەسەر ئەو دابەزینی ئاستی ئاو هەیە و كێشەكانی گەورەتر كردووە بەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە بەردەوامی لە دابەزیندایە، ئەگەر جاران لە دەشتەكان بووە، ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكان، كانیاو و كارێزەكان و بیرەكانی ناوچە شاخاوییەكان، هەموویان ئاستی ئاویان دابەزیوە، تەنانەت هەندێك لە كانییەكان وشك بوونە و بەشێكی كارێزەكانیش چاوەكانیان داخراون، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بە هەموو شێوەیەك دەست بە ئاوەوە بگرن و زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانیدا نەكەن، بۆ ئەوەی بتوانین ئاو بۆ هەموو ماڵەكان دابین بكەین. ئێمە وەك حكوومەت بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین ئاستی دابینكردنی ئاو زیاد بكەین و گرفتەكان چارەسەر بكەین، وەك ئاماژەمان پێی كرد زیاد لە پێویستی هاووڵاتییان ئاو بەرهەم هاتووە، بەڵام دیارە ڕێژەیەكی زۆری ئەو ئاوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەفیرۆ دەدرێت، بۆیە بەشێكی ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەكە راستەوخۆ دەكەوێتە سەرشانی هاووڵاتییانیش بەوەی پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدەن و رێز لەو سامانە نیشتمانییە بگرن، چونكە حكوومەت زیاد لە پێویستی هەر هاووڵاتییەك ئاوی خواردنەوەی دابینكردووە، بەڵام هاووڵاتییان زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانیدا دەكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ4ی تەمووزی 2021
بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی وێسگەی کەشناسی سلێمانی ، تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ۲۰۲۱دا 32 پلەی سەدیە و بەرزترین پلەی گەرمی گەیشتە44.8 پلە ، کە بەبەراورد بە تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە سی ساڵی ڕابوردوودا کە 30.2 پلەی سەدی بووە ئەمساڵ 1.8 پلە بەرز بۆتەوە ، وەک لە گرافەکەدا دیارە لە سەرەتای مانگەوە تاکو ۱۳ی مانگ کەمتر یان لە ئاستی تێکڕاییەکاندا بووە (ئەمەش ئاساییە) و دواتر بەرز بۆتەوە بۆ سەرو ئاستی تێکڕایی ساڵانە…شایانی باسە کە تێکڕای پلەی گەرمی هەوا لە مانگی حوزەیرانی ساڵەکانی ١٩٩٨٫ ١٩٩٩٫ ٢٠٠٠٫یش بەرزتر بووە لە ئاستی تێکڕای ساڵانە کە ساڵانێکی کەم بارانی بوون.