نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی حوزهیران(6) دیاری کرا و پێدانی كارهبای مۆلیده (24) كاتژمێریی دهبێت و لهو ماوهیهدا ههركاتێك كارهبای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.ئەمڕۆ یهك شهممه (2021.7.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كارهبای موەلیدە ئههلييهكانی بۆ مانگی (شهش) دیاریكرد، كهلهسهر بنهمای نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه.بهپێی كۆنووسی كۆبونهوهكه كاركردن و تهرخانكردنی كارهبا لهلایهن مۆلیده ئههلییهكانهوه بۆ هاوڵاتیان له مانگی (شهش)دا لهنێوان (220) بۆ (225) سهعاتدا بووه، بهمهش نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئهو مانگه له نێوان (9) ههزار بۆ (9) ههزار و پێنج سهد دیناردا دهبێت، ههربۆیه بههۆی جیاوازی كارپێكردنی موهلیدهكان لهگهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه، نرخی ئهمپێڕێك كارهبای موهلیده لە گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاواز دهبێت.
لە کەنداوێکی مەکسیك لە زەریای ئەتڵەسی، هێڵی بۆرییەکانی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی زەریاکەدا تەقییەوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە. ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غاز لە هێڵی بۆرییەکانی نزیك دورگەی یوکاتانەوە کەوتووەتەوە و بەشێوەی چاوێکی گڕکانی خڕ لەناوەڕاستی زەریاکەدا دەرکەوتووە بۆیە بە "چاوی ئاگر" ناوبرا. کۆمپانیای پیترۆڵی سەر بە حکومەتی مەکسیک ڕایگەیاند، ئاگرەکە بۆماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە . https://twitter.com/i/status/1411118553844097026
پێشکەوتن ئەوەیە کە پەرەپێدان لە فیکر و کار و کەسابەتی خۆمان بکەین، یانی دەبێت ئەوەی لە کەرەستەی سەرمایەداری وەک ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات و ھەندێک ڕەفاھیەتی تر کە دەیانکڕین: بەرھەمی کار و کەسابەتەکەمان بن نەک ئەوانمان ھەڕاجفرۆش و کاولکردبێت ئا ئەمەی ئێستامان پێدابین کردبێت، ئێمە ئێستا زۆربەمان وەک پێشانی کابرای خلیجیمان لێھاتووە، وشترەکانی دەفرۆشت و پارەکەی ئەدان بە کادیلاکێکی سفر کیلۆمیتر، وردەوردە ئیتر دەوار و گوندیان زۆر کەمبوونەوە و دابەزینە ناو شارە گەورەکان، لە کوردستانیش ڕێک بە ھەمان دۆخی خلیجییەکاندا تێدەپەڕین، خەڵک ھەیە عەرزی بەراوی فرۆستووە بۆ خانووی ڕاقی ناوشار و لاندکرۆزەر«وەنەوشە»، صەد سەر مەڕ و چوار مانگای ھەبووە فرۆشتنی و ھات لە ناو شار پیکابێک و خانوویەکی سەرپەڕی لێکڕیوە و بووە بە حیمایەی کاک فڵان یان بە شتێکیتری لەو جۆرە! شار دەبێت گوندیشی ھەبن ئەگەر نا شار نییە شوێنێکی قەرەباڵخە و بەس، پێشکەوتن ئەوەیە لە جێی خۆت و لە سەر کاری خۆت بەردەوام بی و دەستیشت گەشتبێت بە شتگەلێک کە کەرەستەی خۆشژیان و قازانجی زیاترن، بەشێکی زۆری ھەڵاوسانی بازاڕ بە ئاو و کارەباشەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی گوندنشینان بۆ ناو شار، ڕاستە ئێستا ئەوە کەمبۆتەوە، بەڵسم ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئێمە درکمان بە ھەڵەکە کردبێت، نا کەمبوونەوەکە بۆ فاکتەری تر دەگەڕێنەوە کە پێشتر بەردەستبوون و ئێستا کەمتر، عەلی شەریعەتی جوان ئەم بەناوکەوتنە کوێرانەیەی مرۆڤی ڕۆژھەڵاتی بۆ ناو تەڵە و رەفاھیەتی دنیای سەرمایەداری دەکات، بە جۆرێک بە«کەربوون بۆ سەرمایەداری»وەسفی دەکات، تەنانەت ھێرشی توند دەکاتە چینی خوێندەوار بە تایبەت سەر توێژەر و شاعیرەکان، کە ئەوان لە جیاتی ئەوەی کۆمەڵگە بێدار بکەنەوە، بە نووسین و توێژینەوەکانیان خەریکی پڕکردنی گیرفانی خۆیانن! مەسرەفگەرا و دروستکردنی واجیھەی ئابووری ساختە پێشکەوتن نییە بوون بە کۆیلەی سەرمایەدارییە، لە ناو سەرمایەداریدا وەختێک پێشکەوتوویت کە دەخلت زۆرتر بێت لە خەرجت، فرۆشت زیاتر بێت لە کڕینت، ھەناردەت زیاتر بێت لە ھاوردەت، وەختێک پێشکەوتوویت کە پیشەسازییەکی خۆماڵیت ھەبێت، ئێمە ھەمانە و نیمانە کوڵەمەعاشێک و خانوویەک و سەیارەیەک ناکاتە پێشکەوتوو، ڕۆژێک دێت دەبینە ھەژارترین چینەکانی کۆمەڵگە، جاران وەک داھاتی خۆمان نەبوو مەعاش ھەبوو خەرج بکەین، بەڵام ئێستا خەرجمان ھەر وەک خۆی ماوە نەڵام داھاتمان کەمیکردووە، ئێ بەم تەزەخومەی ئێستای ناو شارەکان بێت ڕۆژێک دێت تەنھا دەوڵەمەندەکان دەتوانن ئاو و کارەبایان ھەبێت، بەم عەقڵەوە ڕۆژێک دێت ناچار دەبین کۆچی پێچەوانە لە شارەوە بەرەو گوند دەست پێبکەینەوە، ئاوایە لە ناو سەرمایەداریدا مانەوە تەنھا بۆ پارەدارەکانە. لوقمان بیارەیی
» لەمانگێکدا نەشتەرگەری هەڵگرتنی گون لەبەر شێرپەنجە م لۆ دوو گەنج کرد، کە یەکێکیان لەبەر شەرم درەنگ هاتبوە لام، بەداخەوە گرێکە بەناو سکیدا بڵاوبوبۆوە، لەبەرئەوە بەڵێنم بە خۆشەویستانم دابوو پۆستێک لەسەر ئەو بابەتە هەستیارە بکەم. » شێرپەنجەی گونەکان لە تەمەنی ٢٠-٤٥ ساڵی ( تەمەنی گەنجی) زۆر باوە و دەگمەنە پێش ١٥ ساڵی و دوای ٦٠ ساڵی. » ڕێژەی ٥٪ پێکدەهێنێت لەنێو شێرپەنجەکانی میزەڕۆ. » زۆرجار شەرم ڕێگرە کە ئەو گەنجەی گرێی هەیە لەگونی، سەردانی پزیشکی میزەڕۆ بکات. » زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی گون زامنی بەتەواوی بنبڕکردنیەتی. » ئەو گرێیانەی دەستنیشانکردنیان دوادەکەوێت ڕەنگە بڵاو ببنەوە بە لیمفە گرێکانی سک و بەشەکانی تری لەشدا و ڕەنگە پێویستی بە چارەسەری کیمیاوی و نەشتەرگەری لابردنی لیمفەگرێکانی سک بکات جگە لەنەشتەرگەری بۆ گونەکە. » بەمەبەستی زوو پێزانینی گرێی هێلکە گونەکان “خۆت پشکنینی خۆت” بکە؛ پشکنینی خودیی. » پشکنینی خودیی؛بەشێوەیەکی دەوری و چەند مانگ جارێک ئەنجامبدە؛ پشکنینی خۆت لۆخۆت ( پشکنینی خودیی)؛ » پشکنین لۆ شێوەو قەبارەی گونەکانت بکە : گونێک لە گونێک کەمێک بچوکتر یان گەورەتر، یەکێک کەمێک شۆڕتربێت ئاساییە. » یەک گونت بخە نێوان سەرەپەنجەی هەردوو دەستەکانت و بەنەرمی بیخزێنە لەنێوان پەنجەکانتدا؛ هەموو بەشەکان بپشکنە، هەر گرێیەک یان ناوچەیەکی ڕەقتر لە دەورەبەرەکەیت هەست پێکرد: ئازاری هەبێت یان نا گرنگ نیە، چونکە گرێی خراپ مەرج نیە ئازار دروست بکات؛ ڕەنگە هەست بکەی گونێکت شێوەیەکی ناڕێکی هەیە و ڕەقترە لەلایەکەی تر ؛ ئەوە شەرم مەکە و ڕاوێژی پسپۆرێکی میزەڕۆ بکە، هەمان شتیش بۆ گونەکەی ترت دوبارە بکەوە. » ئەو کەسانەی گرێی گونیان زوو دەستنیشان دەکرێت پێش بڵاو بونەوە، گونەکەیان لادەبرێت و پێویستیان بە چارەسەری کیمیاوی نابێت. ئەگەر هێلکە گونەکەی تریشیان کێشەی نەبێت ئەوە کێشەی ژن هێنان و منداڵ بونیان نابێت. » ئەو کەسانەی کە لە دوای لابردنی گونێکیان لەبەر شێرپەنجە پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی دەبێت ئەوە پێویستە بەر لە وەرگرتنی کیمیاوی، سپێرمیان بۆ هەڵبگیرێت لە بانکی سپێرم، ڕەنگە لە دواڕۆژ بۆ وەچە خستنەوە پێویستیان پێبێت. » هیچ جۆرە پەیوەندیەک نیە لە نێوان دەوالی و فتق لەگەڵ شێرپەنجەی گون. » ئەوانەی گونیان زگماک نەهاتبێتە خوارەوە، ئەگەر نەشتەرگەریشیان لۆ کرابێت ئەوە ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجەی گون چەندین قات لە خەڵکی ئاسایی زیاترە، بەتایبەت ئەگەر هێلکە گونەکە پوکابێتەوە، بۆیە دەبێت ئەوان بەردەوام پشکنین لۆخۆیان بکەن. دکتۆر هیوا عبدالرحمن چۆمانی پسپۆری نەشتەرگەری گورچيلە و میزەڕۆ، نەزۆکی و لاوازی سێکسی لە پیاوان ( دکتۆرا-بۆردی عەرەبی)
ئامارى كردهوه تیرۆریستیيەکانى رێكخراوى "داعش" لە چهند پارێزگايهكى عێراق له مانگى حوزەیرانی ساڵى 2021.لە مانگی حوزەیرانی ساڵى 2021، رێكخراوى تيرۆريستیی "داعش" له چهند پارێزگايهكى عێراق، 56 كردهوهى تيرۆريستی ئهنجامداوه وهك له خوارهوە خراوەتە روو:يهكهم: پارێزگای بهغدا، 8 كردهوهى تيرۆريستی:1 پووچەڵکردنەوە.2 بۆمبی چێندراو.1 هێرشی چهكداريى.1 کوشتن.2 تەقاندنەوە.1 دەستڕێژی گوللە.قوربانييهكان، 49كهس:6 كوژراو.43 بریندار.دووهم: پارێزگاى کەرکووک، 19 كردهوهى تيرۆريستی:4 بۆمبى چێندراو.6 هێرشی چهكداريى.1 هێرش بە نیشانشکێن.1 دەستڕێژی گوللە.1 پووچەڵکردنەوە.1 هێرش بە نارنجۆک.3 تەقاندنەوە.1 کوشتن.1 رفاندن.قوربانييهكان، 23 كهس:7 كوژراو.15 بریندار.1 رفاندن.سێيهم: پارێزگاى نهينهوا، 5 كردهوهى تيرۆريستی:3 بۆمبی چێندراو.2 تەقاندنەوە.قوربانييهكان، 1 كهس:1 کوژراو.چوارهم: پارێزگاى دياله، 12 كردهوهى تيرۆريستی:3 بۆمبی چێندراو.5 هێرشی چهكداريى.1 هێرش به نيشانشكێن.1 کوشتن.2 تەقاندنەوە.قوربانييهكان، 21 كهس:11 كوژراو.10 بريندار.پێنجهم: پارێزگاى سهڵاحهددين، 11 كردهوهى تيرۆريستی:1 هێرشی چەکداریی.5 بۆمبى چێندراو.2 تەقاندنەوە.1 پووچەڵکردنەوە.1 خۆکوژی.1 هێرش بە گوللە کاتیۆشا.قوربانييهكان، 11 كهس:1 كوژراو.10 بريندار.شهشهم: پارێزگاى زیقار، 1 كردهوهى تيرۆريستی:1 بۆمبی چێندراو.قوربانييهكان، 3 كهس:3 بريندار.
لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا گونەکانی پیاوێک دەدزرێن کە خاوەن پێداویستی تایبەتە. نەخۆشەکە ناوی غەزوانە و تەمەنی 58 ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە. کاتێک دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی زهور بۆ ئەوەی نەشتەرگەری فتقی بۆ بکەن، گونەکانی دەدزن. برایەکی غەزوان دەڵێ : سکاڵای یاسایمان تۆمارکردوە و چاوەڕێین حکومەت بێتە سەر خەت.
لە شاری هەولێر ئاگرێک کەوتۆتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە نزیک ئیمپایەر کەتۆتەوە، بەڵام باڵەخانەکە سەلامەتە و دوورە لە پروشکی ئاگرەکە.
شێرکۆ هەژار نامەکەی کاوە ئەمینی لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاو کردووەتەوە. دەقی هەڕەشەکە وەک خۆی: ئێستا ئەم هەڕەشەیەم بە مێسنجەر لە " کاوە ئەمین"ی رووداوەوە بۆ هات : من لەبەر رێزی ئەوەی کە بە تەمەنیت تا ئێستا وەڵامم ناداویتەوە، چەند جارێکە بەبئ هیچ هۆ کارێک بێئەدەبی دەکەیت بەرانبەرم، برادەری هاوبەشمان هەیە و ئاگادارم دەکاتەوە، بۆیە دەبێت ئەمجارە وەلامێکت بدەمەوە بتەزیت.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩٣ ) ١. پشکنین: ( ٦١٦٠ پشکنینی نوێ)• ( ١٢٩٠) هەولێر• ( ١٦٧٠) سلێمانی• ( ٢٩٩٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٢٠٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٤٦٦ تووشبووی نوێ)• ( ٣٥) هەولێر• ( ١١٤) سلێمانی• ( ٣١٤) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٣) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٦٣١ چاکبوون)• ( ٧٢) هەولێر• ( ٢٠٥) سلێمانی• ( ٢٩٩) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٥٢) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٦مردن)• ( ٠) هەولێر• ( ٢) سلێمانی• ( ١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٣) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢١٤٠٧٢٠ (٧٤٠٨٤٢ هەولێر، ٥٢٣٠١٦ سلێمانی، ٨٦٠٧٨١ دهۆك، ١٦٠٨١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٨٧٥٨٤ (٥٦٢٥٤ هەولێر، ٦١٧٠٤ سلێمانی، ٦٥٨٤٩ دهۆك، ٣٧٧٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٧٥٤٥٦ ( ٥٣٦٢٠ هەولێر، ٥٥٧٦٤ سلێمانی، ٦٢٤٦١ دهۆك، ٣٦١١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٦٢٨ (١٤٢٠ هەولێر، ٣٨٦٩ سلێمانی، ٢٣٢٤ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٤٥٠٠ (١٢١٤ هەولێر، ٢٠٧١ سلێمانی، ١٠٦٤ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)
ڕۆژی شەممە٣ـی تەمووزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.
بەهۆکارێکی نادیار لە سنوری گوندی ( باهیزاوا )ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و چوارتا و دانیشوانی سنوورەکە دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی ( ٨٠ ) دۆنم پوش و پاوان ، هەروەها ( ١٠ ) سەر مانگای هاووڵاتیان لەناوچوون و ( ٣٠ ) مانگای تریش بەهۆی ئاگرەکەوە سوتان و بریندار بوون ، ( ١٥٠٠ ) جوچکەی کێڵگەی پەلەوەر لەناوچوون .سەرەڕای زیانەکان، پۆلیسی بەرگری شارستانی و دارستان، توانیان سەدان سەر ئاژەڵ لە سووتان رزگاربکەن.
سبەی یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت بەپێ زانیارییەکانی باڵکێش، دوو شەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.