کوردستان

ژنێک بەھۆی نەوتکردن بە ڕەژوودا سووتا

04-07-2021
ژنێک بەھۆی نەوتکردن بە ڕەژوودا سووتا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵان بەھۆی نەوتکردن بە ڕەژوودا ئاگرەکە کڵپە دەکات بە گیانیدا و دەستەکانی و قاچی دەسووتێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ: ژنێک بەناوی ( ش . ئـ . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1977 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

بە وتەی ژنەکە، ئەم ئێوارەیە ئامادەکاریان کردووە بۆ گۆشت برژاندن، پاش ئەوەی خەڵوزی کردۆتە ناو مەقڵیەکە و نەوتی پێداکردووە بۆ گەشکردنەوەیان دەستبەجێ ئاگرەکە کڵپەی کردووە و بەخۆیدا پرژاوە و بەو هۆیەشەوە هەردوو دەست و قاچی سوتاون.

بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.