ئەمڕۆ سێشەممە 6 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران . جەخت لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا .
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تەمووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بریندێر سینگ یاداڤ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە سوبحان سی کاین، کونسوڵی هیندستان لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق پێزانینی بۆ خەبات و رۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە مێژووی گەلی کوردستان و عێراق و هەروەها سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و تێکشکاندنی داعش.هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێکی هەمەلایەنەی جیهانیی پێویستە. لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عيراق و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوو کرا.پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جۆراوجۆرەکان فراوانتربن.جێگەی ئاماژەپێدانە باڵیۆزی هیندستان بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو و سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
1: ئیش پێنهكردنی بۆ ماوهیهكی زۆر لهباری وهستاندا (سلۆری).2: ههمیشه با نمرهی ههوای تهبرید كهم بێت، بهشێوهیهكی ستاندارد زیاتر لهسهر ژماره (2) بێت، چونكه زوو زوو تهبریدهكه ئۆتۆماتیك دهكاتو لهخراپ بوون دهپارێزرێت.3: كوژاندنهوهو ههڵكردنی تهبرید بهدهم ڕێگهوه، گهورهترین ههڵهیه شۆفێر دهیكاتو تهمهنی تهبرید كهمدهكاتهوه، ڕهنگه شۆفێر لهههورازێكدا دوگمهی (A.C) تهبریدهكه بكوژێنێتهوه، بهڵام لهو ههورازه تهبریدهكه خۆی چهندین جار ئۆتۆماتیك دهكات، بۆیه ههركات لهههورازدا دوگمهی تهبریدت كوژاندهوه، پێویسته دواتر هێزی گێچی بزوێنهر بهێندرێتهوه سهر یهك، ئینجا دوگمهی (A.C) دابگیرسێنیت، ئهگهرنا ئهگهر لهخێرایی زۆردا دهست بهدوگمهی (A.C)یدا بنێیت، ڕهنگه كۆمپرێسهری تهبریدهكه جام بكاتو لهكار بكهوێت.4: نابێت بهتهبریدهوه ئۆتۆمبێلهكهت بكوژێنیتهوه، دهبێت دوگمهی (A.C) بكوژێنیتهوه دواتر ئۆتۆمبێلهكهت بكوژێنیتهوه، چونكه زۆرجار دهبێتههۆی وهستان یان (جام)بوونی كۆمپرێسهری تهبریدهكه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان گرژی دروستبوو و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەک دانیشتنی پەرلەمان راگیرا. دوای نزیکەی نیو کاژێر کۆبوونەوەکە دەستی پێکردەوە و 16 پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن بەپێی ماددەی 57ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران. بەپێی زانیارییەکان پەرلەمانتارانی کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و بەشێک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆبوونەوەکە بەشدار نابن. رووداو
بەهۆی دروستکردنی ئاڵۆزی لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتارێکی تر، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا. دانیشتنەکە لەبارەی چەند تەوەرێکەوە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانە دەیانویست باسی تەوەری دیکە بکەن.
لهسهر بڕیاری ئهنجوومهنی وهزیران به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی چوار شەممه ڕێکەوتی 2021/7/7 موچهی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابهش دهكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لەنێو کۆمپانیای گازی باکوور لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کەوتەخوارەوە. سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھێرشەکە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە.
نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى = 1805$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =147,100 نرخى زێڕعيار 24 (426,000)نرخى زێڕ عيار 22(390,000) نرخى زێڕ عيار 21(375,000)نرخى زێڕعيار 18(320,000) هه ر گۆڕانکارییەک له نرخه كان په يوه سته به به هاى به رزبوونه وه و نزمبوونه ى دۆلار له بازاڕەكانى هه رێمی کوردستان داخستنى بۆرسه كانى جيهان گۆڕانکاریەکان ته نها به به هاى دؤلار دەبێت.
فڕۆکەیەکی ڕوسی کە 29 سەرنشینی تێدا بووە دیارنەماوە و حکومەتی ڕوسیا دەڵێ: رەنگە کەوتبێتە ناو دەریاوە. ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی بەهاناوەچونی خێرای ڕوسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری (ئەی ئێن26) پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەخانە پچڕاوە و دوای سێ کاتژمێریش لەناو ڕاداردا نەماوە. دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت فڕۆکەکە کەوتبێتە ناو دەریاوە. فڕۆکەکە 29 سەرنشینی هەیە کە 6یان تیمی فڕۆکەوانین.
یەک"ئێستا چکۆڵ ئەتۆ، وەرە پێشەوە، پێش من، ئێرە" ئەمە ڕستەیەکی نێو چیرۆکی "بووکەڵە چینییەکەی من"ی گوڵشیرییە. سەرەتا کە دەیخوێنیتەوە وا دەردەکەوێ پیتەکان ئاسان پێکەوە لکێندرابن. وشەکان لەتەنیشتی یەک، هیچ ماندوو بوونێکیان نەویستبێت، بەڵام ویستوویەتی. ئەگەر بوەستی بەسەر وشەکان، دەبینی ئەو ڕستەیە، تا ڕستە، گرتەیەکی ڤیدیۆییە، چۆن؟لەم چیرۆکە ئەگەر خوێندبێتتانەوە، منداڵێک ڕاوییە. چیرۆک هەمووی نا، لەسەر ئەم ڕستەیە و چەند ڕستەیەکی دیکەی نێو چیرۆکەکە، دەوەستین.سەرەتا لەبارەی وشەکانی ڕستەی سەرەوە:"ئێستا چکۆڵ ئەتۆ" لێرە کەسێک؛ کە ڕواییە و منداڵە، ئاگاداری دەنگێک، کە بچکۆڵە، لە جێی پیاوێک، دەکات، کە نۆبەتی هاتووە، بڕواتە پێشەوە."وەرە پێشەوە"لەم دوو وشەیە. ڕاوی گوتمان کە منداڵە، بانگی بچکۆڵ دەکات. لێرە هەست بە جووڵەیەک دەکەین، جووڵەی وشەش. چوونە پێشەوەیەک، چوونە پێشەوەی وشەیش. دەنگی جووڵەش، کە ڕودەدات."پێش من، ئێرە"کە کۆتایی ڕستەیە، جووڵەیەک کە ئەنجام دراوە، هێشتا لە جووڵەدایە.با چەند نموونەیەکی دیکە وەربگرین، هەر لە هەمان چیرۆک:لەڕستەی:"سەبر گوتی. بەڵام ڕوخساری وەک ئەو کاتەی لێهاتبوو کە بەرز دەڵێ"دەنگێک کە سەبر قسەی کردووە، بە ڕووخسارێک کە تووڕەیە، دەتوانی ببیستی، بەرزیش… دەپرسم خوێنەر ناتوانێ ئەم ڕووخسارە ببینێ، چاویشی لێنەکاتەوە تا بزانێ چۆنچۆنییە؟ حەتمەن!لەڕستەی:"چکۆڵ ئەتۆ یانی مامە ناسری. وەرە ئێرە، دەبێ کە دێیە ژوورێ هەر لەوێ ڕاوەستی. وەرە، ئەم کاغەزەشت با پێ بێ. یانی ڕۆژنامەیە.لەم ڕستەیە، لە گەڵ خوێندنەوە، ڕەنگە ئاوڕ بدەیتەوە و تەماشای دەرگای ژوورەکەت بکەی، کەسێک کە خەریکە دێتە ژوورەوە و ڕۆژنامەیشی پێیە. نووسینەوەی ئەم ڕستەیە، بە جۆری دیکە، کە بێتام و سواون، بێشوومارن. بۆ نموونە، یەکێک، لە کەس گەڕێین، من ئەگەر ئەو ڕستەیە لەخەیاڵم بێ و بنووسم، ڕەنگە وا: "بچکۆڵ تۆ، با بڵێین تۆ مامە ناسری. وەرە پێشەوە. بزانە دەبێ کە بێی، لەوێ؛ لای پەنجەرە بوەستی. وەرە دەی. ئەم کاغەزەش، وەک بڵێی ڕۆژنامەیە با پێت بێ" جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕستەیە چییە؟ بینووسن.لە ڕستەی:"داپیرە بە ئێرەی دەستی لێی دام"لەکاتی خوێندەوەی ڕستەکە، و بینینی [ئێرەی] ڕەنگە دەست لەچەند شوێنێکی جەستەت بدەی: قاچ، دەست… ئێرەی شوێنێکی جەستەیە، زۆرتر دەست، یان ئانیشک و پێی لە شوێنێکی جەستە دەدرێ. ئەدەبیش جگە لەم هەستپێکردن و دەست لێدانە چیترە؟ هیچ…ئێمە لەکاتی خوێندنەوە کە بەڕاکە ڕاک دەخوێنینەوە و بەسەر ڕستەکان باز دەدەین، نە جووڵەکان دەبینین، نە دەنگی جووڵە، نە دەنگی کەسێتی، نە ڕیتمی دەنگی کەسێتیش، بۆیە بە بیروڕایەکی خود پەسەند و گەلۆرانە، دەڵێن: "ئەو ڕستە سواوە چییە؟ هەموان دەتوانن بینووسن!" بەڵام لە ڕاستیدا کەس/ بەس گوڵشیری!هەر گێڕانەوەیەک لە فۆڕمێکی جیاواز کە هەستی پێدەکرێ، دەسەڵاتی زمانە! زمان دەتوانێ و عەیبوعاری دەق بشارێتەوە. دەتوانێ کەلێنگری ڕەگەزەکانی دیکەی نێو دەق، وەک: کات و شوێن و کارەکتەر و ماناش بێت!وەک لەزۆر شت بەدحاڵین، لەمەشدا وا تێگەیشتووین، سادە نووسین، ڕەواننووسین و گوتن و قسەکردنە بەم جۆرەی ڕستەکان هەمیشە دەبێ مەزەندەکراو بن بۆمان. وەک ئەوەی لە پاش کردار بە نموونە "گوتم" دەبێ تەواوکەر بە نموونە "دەڕۆم" بێت. وێنەکان ئەم وێنانە بن، ئێمە لە کاتی خوێندنەوە، زووتر هەستمان پێکردبێ!مەبەست لە زمان، لەنێو دەق؛ شیعر یان هەر ژانرێکی گێڕانەوە، نووسین نییە بە زمانی قسەکردن. شتێک نییە بە ناوی زمانی نووسین و زمانی قسەکردن، یان بەم ڕوو نییە!زمانی نووسین و زمانی قسهكردن جیاوازه، نووسین فۆڕمێكه داڕشتنی دهوێت، قسهكردن فۆڕمی نییه، كاردانهوهیهكی بایلۆژی مرۆڤه، راهاتووه، فێری بووه. منداڵ، ههرزهكار، گهوره، ههموویان دهتوانن قسه بكهن، بهبێ ئهوهی ئاگاییان بهرانبهر فۆڕم و زانستی زمان، هەبێت. بهڵام نووسین جیاوازه، ئێمه زیاتر مهبهستمانه قسه له سهر فۆڕمی ئهدهبیی زمان بكهین، ئهوهی ڕێكۆر پێی دهڵێت (fixation) له سهرهتادا ئهگهر بهپڕۆسهی ئهو داڕشتنهدا نهڕوات، جیاوازی نییه. دۆڵۆز گوتوویهتی "نووسین جۆرێكه له خۆههڵقوڕتاندن له باسێكی گشتی." ئهم خۆ تێههڵقورتاندنه پێویستی به ئاگایی ههیه ابۆ ئهوهی له كێشهكه حاڵی بیت، تا بزانی چۆن خۆت لهو كێشهیه دهرباز دهكهیت. بهگشتی دهكرێ بڵێن، لهناو نووسیندا جۆرێك له هونهر ههیه، هونهری نووسین، هونهری لێكدانی وشه و ڕسته، ئهو هونهریبوونه، جۆری دهق دیاری دهكات. نووسینی تێكستێكی مێژوویی و زانستی، لهگهڵ تێكستێكی ئهدهبی، ئێستاتیكا جیایان دهكاتهوه. ئهدهب و فۆڕمی نووسین ناكرێ داببڕێن له ئێستاتیكا، بهڵام مێژوو و زانست هیچ پێوهندییهكان لهگهڵ ئێستاتیكای گێڕانهوه و ڕسته و وشهكاندا نییه، واتا نووسهر هێندهی خهریكی مانایه، خهریكی بابهته، ئاگای له وردهوكاری زمان نییه. له گوڵشیرییهوه فێر دهبین، نووسین وهك ئهو چاڵه ببینین، كه بهدهرزی ههڵكهندراوه. ورد و ئاڵۆزه، بهڵام سادهش دیاره، ئهوانه ههستی پێ دهكهن، كه له ناو پڕۆسهكهدان، بێگومان خهڵكی ئاسای، خوێنهری ئاسایی نه ئهو وردهكارییهی بۆ گرنگه، نه دهشزانێت چۆن كراوه.لهبارهی گوڵشیرییهوه، زیاتر دهدوێم، بەڵام تا بیرم نەچووە، ویستم بڵێم نووسین بە زمانی قسەکردن، من بە گرانتری دەبینم، تا ئاسانتر! باسهكه ئهوهیه بۆ نووسینی ئهدهبی، چهندان فلتهر ههن، تا زمانی قسهكردن دهبێتـه فۆڕمێكی نووسین. كارهكه لهوه ئاڵۆزتره كه ژە خوێنەر یهكسهر وا دهزانێت ئهوه ههمان فۆڕمی قسهكردنه. با ڕوونتر قسه بكهین: ئەگەر قسەڵۆکێک هەبێ بەناوی سادەنووسین، هەواڵنووسینە، مێژووه، زانسته… ههرشتێكە، جگه له شیعر، چیرۆک و ئهدهبیات بهگشتی. ئینجا قورتارکردنی زمانی ئەدەبی، لە زمانی ڕۆژنامە، یەکەمین هەوڵی ئهدیبه، لە نێوان سادەنووسین و ئەکادیمی نووسیندا.ئێستا دەبێ بگەڕێمەوە سەر باسەکە. لەسەرەوە نووسیوومە. دەینووسمەوە: مەبەست لە زمان، لەنێو دەق، شیعر یان هەر ژانرێکی گێڕانەوە، وهك ڕوونمان كردهوه، نووسین نییە بە زمانی قسەکردن، بەڵکوو ستایلێکی تایبەتە. فۆرمالیستەکان کە دەیانگوت، زمانی ئەدەبی ناکۆکە لەگەڵ ئەو زمانە ئاساییەدا کە ئێمە بە کاری دێنین، مەبەستیان لەزمانی قسەکردن نەبووە، بەڵکو مەبەستیان لە زمان بووە لەدەرەوەی دەق. لێرهوه دیاره به ههموو جۆرێك زمانی ناو دهق، جیاوازه له زمان لهدهرهوهی دهق.نووسین وهك چوارچێوهیهكی سهربهخۆ به چهندان فۆڕم وهردهگرێت. بەڵێ سەرەتاترین هەوڵ و کە دەبێتە ستایل و نووسینی نووسەرێکی پێدەناسرێتەوە، بۆ شاعیر وشە، بۆ چرۆکنووس؛ گێڕەڕەوە، ڕستە، هەردووکیان لە هەردوو باردا، مامهڵه لهگهڵ چۆنیهتی بهكارهێنانی وشه، شوێنی وشه، دروستكردنی مێتافۆڕ، جێگۆڕکێی کردارە ڕێزمانییەکان دەکەن، بەنموونە:"دەبوو بۆت باس بکەم""دەبوو باسی بکەم بۆت""دەبوو بۆتی باس بکەم."لەم سێ ڕستەیە، یەک مانا هەیە. بەڵام ئێمە کە دەیانخوێنینەوە، دەزانین یەکیان لەوانی دیکە ئەدەبی ترە. ئەمە هێزی زمانە. ئەمەی ئەدەبیبوونی دەقێک نیشان دەدات، یان بە جۆرێکی دیکە، ئەوەی [دەقبوونی] دەقێک، لەچوارچێوەی دەقەکە دەهێڵێتەوە، هێڵکاری بیرۆکە زەینییەکانی نووسەر و نووسینەوەی نییە، ڕەنگڕێژکردنی وشەکانە، بەڵام وشەش، شین بوونی خۆڕسکانەیە، نەک فشار خستنە سەری، بە وشەگەلی تێخزێندراو!چیرۆکنووسێک دەیگوت "نووسەرێک جارێک گوتی: من زمانم ئەسڵەن بۆ گرنگ نییە!" گوتی گوتوومە: "ئەوە وەک وایە، نیگار بکێشی بڵێی ڕەنگم بۆ گرنگ نییە!"دوو"ئاڵۆزیی ڕابردووە" یەکێک لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی مۆبیلیات، بەشی فرۆشتن، لە ڕیکلامی کورسی و مێزێک، وای نووسیبوو. ژوورەکان لە ڕابردوودا؛ هەندێک ژوور لە ئێستاش فرەڕەنگ، پڕ جەنجاڵن. پەردەکان، چەند دانە لە پشتی یەکن و کێشیان قوڕس و پڕ نەخشن. دیوارەکان بە گەچ، نەخشی تێکچڕژاو و ڕەنگیان تۆخ و چەند ڕەنگی زەقن. کورسییەکان ڕەنگیان قاوەیی و لێواری کورسییەکان، زەردی زەرد، زێڕیین. ئێستا ڕەنگی دیوارەکانی ماڵ، ئۆفیس و کۆمپانیاکان، سپی، یان "ئۆف وایت"ن. قەنەفەکانی دانیشتن، کرێمی کاڵ، سوور، شین، نیلیی، هەر ڕەنگێک بن، کاڵن.ئەمەم بۆ ئەوە بوو بڵێم: ئەگەر ئاڵۆزی لە دیکۆڕاتی ژووری ئۆفیس و ماڵەکان، بووە بە ڕابردوو، کەواتە سادەبوونەوە گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو. ئەگەر وایە، نووسینیش هەمان شت نییە؟ هەمانە.بۆچی خوێنەر؛ چەند جاریش نووسەرێک، دوای خوێندنەوەی بیست لاپەڕە لە کتێبێک، کتێبەکە فڕێ دەدا. چەندجار منیش وام کردووە. ڕەنگە تۆش ئەم نووسینە کە دەخوێنیتەوە، کتێبێکت بیر بکەوێتەوە، کە دوای چەند لاپەڕێک وازت لێی هێناوە. گوتوومانە لەبەر چییە ناخوێندرێتەوە؟نەخوێندەوەی کتێبێک دەگەڕێنمەوە بۆ سێ هۆکار:یەک: وەک هەر دەستپێکێک، خوێندنەوەش سەرەتایەکی هەیە.بۆ خوێنەری ئەم ئاستە. وشەکان دەبێ وشەکانی ئەو بن؛ بیستراو و ئەزموونکراو. ڕستەکان ڕێک و پێک، بە ڕێزمانی و ئاخاوتنی ئەو، بە دوای یەک بێن و ببن بە ڕستە. پاشان چیرۆک دەبێ چیرۆکی ئەو بێت و نووسرابێتەوە. (پڵۆت) ژێرنەخشی دەقیش هەمیشە دەبێ شتێک، بێ کە ئەو لەسەرەتای دەقەوە چاوەڕێی بووە. ڕووداو، ئەم جۆرە ڕووبدات، کە وێنەی بۆ کێشراوە. لە کاتێكدا دەمێکە ڕووداو، کارەسات نییە. بەڵکو تەواو لە ڕەوشێکی جیاوازدایە. هەڵبەت لەم ئاستە، خوێنەر کە سەیری فیلمێکیش دەکات، کامێراکە دەبێ ئەو دیمەنانە نیشان بدات، کە وێنەی گریمانەیی ئەون.دوو: ئاستی تێگەیشتن. جیاوازی زۆری نێوان ئاستی خوێنەر و نووسەرە. (خوێنەری کورد و نووسەری کورد نا، خوێنەری کورد و نووسەری دەرەوە، کۆندێرا و یۆسا بەنموونە) لێرەدا نووسەر چەند ساڵێک پێش خوێنەرە. بە وێنە: خوێنەر ساڵێک کتێبێک دەخوێنێتەوە، تێیناگات، ناچار وازی لێ دێنێت. جارێکی دیکە کە کتێبەکە دەخوێنێتەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنێ کە چۆن جاری یەکەم لەم کتێبە تێنەگەیشتووە؟ ئەم پێکەنینە سەرەتایەکە بۆ گەیشتن بە قۆناغی سێیەم.سێ: لەم قۆناغە خوێنەر، وەسوەسەی نووسینی بۆ دروست دەبێ. بۆیە کە دەخوێنێتەوە، لەسەر "چی باس کردووە" بازدەدا، لەسەر "چۆن باسی کردووە" دەوەستێ. لەم قۆناغە خوێنەر، لە خوێندنەوەدا، پێش نووسەر دەکەوێت. ئەوەندەش نا دەق لە زمانی یەکەم دەخوێنێتەوە. زمان فێربووە و دەناسێ. ڕێنووس شارەزا دەبێ. ئیدەیت دەزانێت. ڕەگەزەکانی نووسین دەناسێ. دێت دەنووسێ. دەنووسێ و ڕەشی دەکاتەوە. چیرۆک ئەگەر بنووسێ، ڕاهێنان دەکات، چیرۆکێک بەس دایەڵۆگ، یەکێک بەس کارەکتەر، یەکێک کات و شوێن… بە کورتی لەم ئاستە، خوێنەر نووسەریشە. بۆیە کە کتێبێک دەگرێتە دەست، لەسەر وشەکان دەوەستێ، ڕاناکات. چیرۆکی ڕۆمانەکە و چیرۆکی چیرۆکەکەی بۆ گرنگ نییە، چیرۆکی نووسینیان. ئاڵۆزکاوی دەق و نووسەری ئاڵۆز؛ کە دوو چەمکی جیاوازن، لێک دەکاتەوە. دەزانێ چیدی کرچوکاڵی دەق، سادەیی مانا نییە، زمانە. بۆیە لەملاو، لەولا، کاتێک دەبیستێ یان دەخوێنێتەوە کۆمەڵێک خوێنەر و چەند دانە تیۆریستێک دەڵێن: ئەو دەقە (هەر ژانرێکی ئەدەبی) بۆیە لاوازە، نووسەر هەر وشەی ڕیز کردوون. هیچی نەگوتووە. یان ئەوەی گوتوویەتی خرتوخاڵی باسێکی بچووک و پەراوێزخراو بووە. پێیان وایە مانا هەمیشە قەومانە: نقووم بوونی کەشتییەک، پارچەپارچەبوونی فڕۆکەیەک… پێدەکەنێ. دەزانێ لە دەقی هاوچهرخ، چیتر ڕووداو، کوشتنی باڵندەیەک نییە، نەکوشتنییەتی!وهك ئهنجامێكی گشتی دهمهوێت بڵێم: بەشێکی زۆری ئەو دەقانەی، خوێندەوەیان [خوێنەر] شەکەت دەکەن، کێشەیان قوڕسی مانا نییە، کۆسپی زمانە. زمان وەک یەکەیەکی جێگیر نا، کە خوێنەر ئاسان لە مانای وشەکان تێدەگات، پێکەوەش وشەکان لە تەنیشتی یەک، شتێکی پێدەڵێن. بەڵکو زمان وەک ئەرکی زمان خۆی. ئهدهبیات وردهكاری زۆری دهوێت، ڕیتم و جۆر و تهنانهت دهمووچاوی وشهكان بۆ ئهدهبیات زۆر گرنگه، وشه ههیه هیچ كێشهیهكی مانایی نییه، بهڵام لهناو ڕستهدا ڕهزای زۆر قوڕسه، خوێنهر تووشی تاسه دهكات. ڕهنگه سایكۆلۆژییهن، ههندێ وشه ههبن، مرۆڤ توڕه بكهن، مرۆڤ مهبهستم خوێنهره، كهواته ئیشی نووسهری ئهدهبی، ههمان ئیشی هونهرمهندێكی شێوهكاره، یهك ههڵه له ڕهنگ له هێڵكاری بكهیت، كارهكه تێك دهچێت، ئێ كاكه ئهوه بۆ ئهدهبیاتیش ڕاسته. له ئهدهبیاتدا بهچی دهزانین ڕهنگ تێك چووه، هێڵكاری ههڵهیه؟ به زمان. ئەو وردەکارییانەی دەبن بە تایبەتمەندی بەرهەمێک، لە زماندا چڕ و تەسک دەبنەوە. سێدەڵێن "هەر وشەی ڕیز کردووە." وەک زۆر شتی دیکە، "وشە ڕیزکردن" بووە بە ئیدیۆمێکی ئەدەبی و پێکەنیناوی. لەکاتێکدا زێڕینترین چرکەساتی نووسەر، دانیشتنی نووسەرە بە دیار وشەکانەوە، نەک بە دیار هێڵکاری و نەخشەی ئەو چیرۆکەی، چیرۆکنووس لە خەیاڵیدایە!خەیاڵ پێش مانا، دەبێ بە وشە بکرێ! کەواتە ئەوەی یاری پێ دەکرێت، زمانە، نە مانا، مانا هەمیشە و هەرجۆرێک، کۆمەڵایهتی دەبێ. هەر چەشنە کۆمەڵایەتی بوونێکی نووسەر، كاریگهری لهسهر نووسین ههیه، جۆرێك کۆمەڵاتیینووسین، ڕهنگدانهوهی ژیانی كۆمهڵایهتی نووسهره.ئەدەبی کوردی، یان لە هیچ شەڕێکدا نییە، یا لە شەڕێکی درەنگوەختدایە. شێوازێکی نووسین، لە وێدا (لەوێدا، لەم ئێستایە مەبەستم هەر شوێنێکە، ئێرە نەبێ) بەسەرچووە، چیتر پێی نانووسرێت. لێرە دەبێ بە باو. کڵێشەیەکی تیۆریی، چەمێکی ئەدەبی، فەلسەفیی، چەند جار پڕاکتیزە دەکرێتەوە و دادەڕێژرێتەوە، لێرە هێشتا بە یەکەمین ڕاڤەی، ڕاڤەی دەکرێتەوە. بهمانایهكی دیكه، شتهكان زۆر درهنگ دهگهنه لای ئێ/ه، كه دهشگهن، بهناتهواوی مامهڵهیان لهگهڵ دهكرێ، ڕهنگه بهشێكی ئهم بهزمه پێوهندی به بازاڕی وهرگێڕانهوه ههبێت، ئاخر هێشتا زۆرینهی ئهو بهرههمانهی دهكرێنه كوردی بهرههمی پێش یان زیاتر له نیوسهدهن، تازه ئێمه لهگهڵیان ئاشنا دهبین. ئهی ئهدهبی هاوچهرخ؟لە دەقی نوێ ئاستەنگییەک ئەگەر هەبێ، پێشی مانا، هی زمانە سێ چیرۆکەکەی ئامادە: چرک! پێش ئەوەی چیرۆکێک بێت و چەند چیرۆکێکی لێ کەوتبێتەوە، چیرۆکێکە لە چەند شێوە گێڕانەوەدا. ئەم شێوانە، کە دەبن بە تەکنیک، زمان دروستییان دەکات. بێگومان ئەو ڕەگەزەی ئەم ئیمکانانە دروست دەکات، چەند چیرۆکێکی دیکە نییە، زمانە. زمان خۆی وەک جۆرێک ئەدەب، جۆرێکی تایبەتییە لە زمان. لەم چیرۆکانە زمان واهەستپێدەکرێ شیرین، ڕەوان و سادەیە. بەڵام فریودەر و ڕکێفکارە. وشەکان وا هەست دەکرێ، باو و ئەزموونکراو بن، وان، بەڵام ڕیزکردنیان لە تەنیشتی یەک، نەخێر. ڕیز کردن، ئەگەر لەو ئیدۆمە گەپجاڕە بترازێنین، نووسەر یان تێیدا سەردەکەوێت، یان وشە سەفتی سەر وشە دەکات… بەڵێن سابیر عومەر
ئایا دۆزینەوەی "کەسێک" و بەسەربردنی ژیانێکی پڕ شادی لە گەڵیدا، بە ژیانێکی نموونەیی هەژمار دەکرێت؟ ئایا هەرگیز دڵخۆشیت لەسەر خۆشەویستەکەت بنیاد ناوە؟ ئایا هەرگیز خۆشەویستەکەت بەشداریی کردووە لە بەدیھێنانی خەون و هیواکانت (یان بە پێچەوانەوە)؟ فەیلەسوفی بوونگەرایی فەڕەنسی، سیمۆن دیبۆڤوار دەڵێ: ئەگەر وەڵامەکەت بۆ هەر یەک لەم پرسیارانەی سەرەوە (بەڵێ) یە، ئەوا خۆشەیستییەکەت خۆشەویستییەکی ڕەسەن نییە. کە واتە خۆشەویستی ڕەسەن چییە؟ سەرەتای ساڵی 1949 دەستپێکی بەناوبانگبوونی سیمۆن دیبۆڤوار بوو، بە هۆی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بەناوی (ڕەگەزی دووەم) کە بووە هۆی جوڵەیەکی بەرچاو و دواتر لە لایەن ڤاتیکانەوە قەدەغەکرا. بۆدیڤوار ئەوە دەردەخات کە ڕەسەنیی ئێمە لە خۆشەویستی ڕۆمانتیکی دا بەشێکی زۆری بریتیە لە (mauvaise foi) ئەمە دەستەواژەیەکە لە فەلسەفەی بوونگەرایی ژان پۆڵ سارتەر دا بە مانای ئەوە دێت کە کەسێک کە خۆی دەخەڵەتێنێت بەوەی کە لە بەرپرسیاریەتییەکان هەڵدێت؛ هۆکار بۆ ئەمەش ئەوەیە کە پێ وایە مرۆڤ ئازادە و هیچ پەیوەندییەک بە تەواوی دوو لایەنە نییە، بەمەش دەگوترێ باوەڕی خراپ ( bad faith,mauvaise foi). ئێمە لە باوەڕی خراپ داین، کاتێ بەو شێوەیە ڕەفتار دەکەین کە هەڵبژاردەمان نییە. لە کاتێک دا کە هەردوولا دەکرێ تاوانبار بن، بەڵام بۆڤوار پێی وایە کە ژنان زۆرتر دان بەخۆیاندا دەگرن لە باری هەبوونی باوەڕی خراپ لەبەر ئەوەی ژنان زۆرتر چەوسێنراونەتەوە. بانگەوازەکەی بۆ کۆتایهێنان بە چاوساندنەوەی ژنان هۆکارێکە بۆ ئەوەی کتێبەکەی (ڕەگەزی دووەم) بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ڕەوتی فێمێنیزم دابنرێت. ئەو بیرۆکانەی دەبنە هۆی بەلادا ڕێبردنمان بۆ باوەڕی خراپ: 1- خۆشەویستی کامڵمان دەکات: پێشبینی کردنی ئەوەی کە خۆشەویستەکەت مانا بدات بە ژیانت و بڕیار لەسەر ژیانت بدات، کێشەیەکە وات لێدەکات چیدی ژیانی خۆت بۆ گرینگ نەبێت. لە ئەنجام دا لەو بەرپرسیاریێتیانە هەڵدێیت کە پێویستە بژاردەی خۆت بن. 2- خۆشەویستی هەموو شێکە: خۆشەویستی ڕەنگە ڕووناکیەکی کوێرکەر بێت و وات لێ بکات سەرکێشی ئەوە بکەی خۆت لەناو دڵشادییەکان ون بکەیت. جگە لەوەش، ئەگەر ڕێگا بەخۆمان بدەین کە ببینە بەندەی هەست و سۆزەکانمان لە کۆتایی دا لە وەڕەسی و بەتاڵی دا پەنگ دەخۆینەوە. 3- خۆشەویستی چارەنووسە: خۆشەویستی هەستی ئەوەمان پێ دەدا کە هاوڕێی گیانی بە گیانمان دۆزیوەتەوە. هەر هێندەی کە ئەو هەستە خۆهەڵخەڵەتێنەرانە دەردەکەوێ، ئەوا گونجانی تەواو لەلایەن هیچ کامیانەوە نابینرێت. هەندێجار ئێمە یەکبوونێکی هاوڕایانەمان پێویستە بۆ ئەوەی کۆتایی بێنین بە کێشەی خاوەندارێتی و ژێردەستەیی وەکو هەولێک بۆ ڕووبەڕووبونەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و زاڵبوون بەسەر کەسی بەرمبەردا وەکو ئەوە وایە تۆ ئازادیەکەی لێبخورێت. ئەمەش لە باشترین حاڵەت دا بێڕێزیکردنە و لە خراپترین حاڵەت دا چەوساندنەوەیە. خۆشەویستی ڕەسەن کار لە دژی ئەو تەڵانە دەکات کە بۆ هەبوونی باوەڕی خراپ mauvaise foi دادەنرێنەوە. [ ] سیمۆن دیبۆڤوار لە کتێبی ڕەگەزی دووەم دەڵێت: پێویستە خۆشەویستی نموونەیی بدۆزرێتەوە لە سەر بنچینەی ڕێککەوتنی دوولایەنە دەربارەی دوو ئازادی، دواتر هەرلایەنێک خۆی وەکو خۆی ئەزموون دەکات و چوارچێوەکان ناڕوخێنێت، بەیەکەوە بەهاکان دیاری دەکەن. بیرۆکە بوونگەراییەکان دەربارەی خۆشەویستیی ڕەسەن ئەمانە لە خۆ دەگرێت: 1- ئازادی و یەکسانی: ئەوە دەکەین کە دەمانەوێت و ڕێزی ئەو پرسیارانە دەگرین کە خۆشەویستەکەمان ئاراستەمان دەکات. کاتێ کە خۆشەویستەکان ئازادن، پەیوەندییەکە نزیک دەبێتەوە لەوەی کە هەردوولا بە ئازادی یەکتر هەڵبژێرن؛ نەک وەک پێداویستیەکی ئابووری و سۆزداری. لە سەرەتای پەیوەندییەکەیان دا. سیمۆن دیبۆڤوار هەستی کرد دەکەوێتە کەڵکەڵەی ڕزگاربوون لە سارتەر، بۆ ئەمەش نووسین هۆکارێک بوو تا بەرپرسیاریەتیی ژیانی خۆی هەڵبگرێت. یەکەمین ڕۆمانی نوسی بەناوی (She came to say). 2- هاورێیەتی مەزن: باشترین پەیوەندییەکان ئەوانەن کە خۆشەویستەکان تیایاندا هاوڕێن. هاوڕێ مەزنەکان میهرەبان و یارمەتیدەرن و پاڵپشتی یەکتر دەکەن لە بەرەوپێشچوون دا. خۆشەویستی بەبێ هاوڕێیەتیش بوونی دەبێت، بەڵام وەکو کارەکتەری (فرانسواس) لە کتێبی (She came to say) دەڵێت "قێزەوەنە، چونکە وات لێدەکات خۆت وەک کەرەستەیەکی خۆشەویستی ببینیت، نەک ئەوەی تەنیا لە پێناوی خۆت خۆشبویسترێیت". 3- هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئامانجێک: بوونی ئامانجێکی هاوبەش پەیمانی نێوان خۆشەویستەکان بەهێزتر و پتەوتر دەکات. لەکاتێکدا، ئەوە هەڵبژاردەی خۆشەویستەکانە ئامانجەکەیان چی دەبێت، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی جیهان بکەین بە پانتاییەکی باشتر بۆ ژیان دەکرێ هەڵبژاردەیەکی باش بێت. لە ئینگلیزییەوە: دەراو عەزیز Sky Cleary PhD is a philosopher and authorExtensialisim and Romantic Love. She teaches at Columbia University, City college of New York.
گریگۆر ماکارا، زانای کەشوھەوا بۆ لێکۆڵینەوەی ئاو و چینی ئاتمۆسفێر ڕایگەیاند، ھۆکارەکانی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەم ساڵدا بریتین لە ھاتنی بای زیاتر لە ناوەڕاستی باکورەوە کە پێشتر با لە بەستەڵەکی باشوروە دەھاتن و بەوجۆرە گەرم نەبوو. نیوزلاند بە گەرمترین مانگی حوزەیراندا تێپەڕ دەبێت لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو دا، بە ڕێژەی 10.6 پلەی سیلیزی (51 فەھرانھایت) پلەی گەرما بەرزبۆتەوە، ئەم ڕێژەیە بڕی 2 پلەی سیلیزی لە تۆماری 30 ساڵی پێشوو زیاترە و بڕی 0.3 لە تۆماری پێش خۆی زیاتر کە لە ساڵی 2003 و 2004 تۆمار کرابون بە ڕێژەی 10.3 پلەی سیلیزی. ماکارا وتی: "لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بە ڕێژەی یەک پلە، نیوزلاند پلەی گەرما تێیدا زیادی کردوە، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت وەرزی زستان دوا دەکەوێت و ماوەی کورت دەبێت".