جیهان

فڕۆکەیەکی ڕوسی بە سەرنشینەکانییەوە بێسەروشوێن بوو

06-07-2021
فڕۆکەیەکی ڕوسی بە سەرنشینەکانییەوە بێسەروشوێن بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فڕۆکەیەکی ڕوسی کە 29 سەرنشینی تێدا بووە دیارنەماوە و حکومەتی ڕوسیا دەڵێ: رەنگە کەوتبێتە ناو دەریاوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی بەهاناوەچونی خێرای ڕوسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری (ئەی ئێن26) پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەخانە پچڕاوە و دوای سێ کاتژمێریش لەناو ڕاداردا نەماوە.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت فڕۆکەکە کەوتبێتە ناو دەریاوە.

فڕۆکەکە 29 سەرنشینی هەیە کە 6یان تیمی فڕۆکەوانین.