بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەوڵی ئەوەدایە دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون بکاتەوە بە پارێزگاری سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر دوور بخاتەوە کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان نزیک بە چوار ساڵە لەو پۆستەدایە. لە ٢٤-٦-٢٠١٨وە وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هات. پێشتر یەکێتی و گۆڕان پێکهاتبوون کە هەر لایەنەی ساڵێک و هەشت مانگ پۆستی پارێزگای سلێمانی بەڕێوە ببات. ئاسۆ فەرەیدون پاش کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە لە ٢٠١٦، پۆستەکەی بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر چۆڵ کرد و لەو ساڵەوە تا ئێستا پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە لایەن هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە بەڕێوە دەبرێت. یەکێتی ئێستا دەیەوێت مادام هەڵبژاردن نەکرا، پۆستەکە لە گۆڕان بسێنێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران هەماهەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان تاووتوێ دەکات و پڕۆژەیاسایەکیش پەسەند دەکاتئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لە تیمی حکومەتی هەرێم کرد کە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بوون و سوپاسی کردن کە وەڵامی پێویست و پڕ زانیاریان بۆ هەموو پرسیار و تێبینی و سەرنجەکانی پەرلەمانتارانی کوردستان هەبوو . سەرۆک وەزیران ئاماژەشی بەوەدا کە کابینەی نۆیەم، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە ، باشترین هەماهەنگیی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان هەبووە و بەردەوامیش دەبین و وەزیرانی ئەم کابینەیەش، لە هەموو کابینەکانی دیکە، زیاتر چوونەتە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنە پەرلەمانیەکان و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان داوەتەوە. سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە کە پێویستە ، پەیوەندی نێوان حکومەت و پەرلەمان، لە سەر بنەمای ڕێز لە یەکترگرتن و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا بەرکارەکان بێت، دوور لە هەر دەربڕین وهەڵوێستنواندنێکی نەگونجاو، کە خزمەتی برەودان بەم هەماهەنگیەی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێکردن نەکات. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕەشنووسی نوێی هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری تەئمین لە ناو وەزارەتی دارایی کە کاردەکات لە پێناوی چاودێریی و بەدواداچوونی چالاکیی کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەياساکەی پەسەند کرد وبڕیاردرا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ تەشریعکردنی. لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ( پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان ) خستەڕوو کە بەرچاوڕوونی پێویستی دەربارەی ڕەشنووسی ئەو یاسایە و گرنگیی ئەم پڕۆژە یاسایەی بۆ پێشخستنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان تێدا بوو، کە وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت پێش پەسەندکردنی. سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە پڕۆژەیاسای پەروەردە، پێویستە پرۆسەی پەروەردە و فێرکاريی بباتە قۆناغێکی نوێ و پەرە بە توانا و کارامەییە جەستەیی و هزرییەکانی منداڵان و قوتابیان بدات ، هەروەها پێویستە ناوەندەکانی خوێندن دووربن لە توندوتیژیی و ماف و ژیانی مامۆستایان پارێزراو بێت و گرنگی زیاتر بە ڕاهێنانی مامۆستایان بدرێت . لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بڕیاری دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە لایەن سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو و وەزیرەکان ڕاسپێردران کە لەمبارەیەوە هاوکاری وهەماهەنگيی پێویست بکەن، بە ئاڕاستەی ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتیە ناوخۆییەکان و خەرجکردنەوەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریی و برەودان بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و دوورکەوتنەوە لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوەی داهات کە نەوتە. هەر لە میانەی ئەم کۆبونەوەیەدا، لە لایەن ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە ،گرنگترین خاڵەکانی هاتوو لە دوا ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ ووردبینی سێکتەری نەوت بۆ ئەنجومەنی وەزیران خرایە ڕوو ، کە تیایدا ئاماژە درا بە زۆریی خەرجییەکانی بواری نەوت کە ڕێژەیەکی گەورەی داهاتەکانی نەوت دەبات و ئاماژەی دا بە گرنگیی بەردەوامیدان و برەودان بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازیی لەم سێکتەرە، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی ئەو خەرجیانەی بۆ کۆمپانیا نەوتیەکان وخەرجیەکانی گواستنەوەی نەوت و نرخی فرۆشتنی دەکرێت، ئەویش لە پێناوی بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێم بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە بەرچاوەی لە نێوان داهاتی بەدەستهاتوو و خەرجیەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە. هەروەها سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی ئێستای نەخۆشی کۆڕۆنا و داتا و بنەماکانی هەڵسەنگاندنی ئەو زیادبوونەی لە ڕێژە و ژمارەی تووشبووان و گومان و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خستەڕوو، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی تەشەنەکردن و هەڵکشانی دیکەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بکرێت کە پێویست بە چاودێرکردی ڕەوشەکە دەکات، هەروەها هەڵسەنگاندنێک بۆ بەردەوامی و خێراکردنی پڕۆسەی ڤاکسین کرا و جەختکرایەوە لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی تاکەکەسی و پابەندبوونی شوێنەگشتیەکان، بە ڕێنماییە تەندروستیەکان.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەند ماڵێكان لەسنوری سیتەك و چەند شوێنیكی تر بڕیبوو و دزیان لیكردبوون .دوای ئەوەی چەن هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لە (باخەكانی سنوری سیتەك و گوندەكانی ئەحمەد ئاوا ،زەردەبی ، شارستێنە ، بازەگیر و چەند گوندێكی دیكە ) دزییان كردبوو .لەئێستادا تۆمەتباران :ب ، ت ، ع لەدایكبووی 1995ش ، و ، ر لەدایكبووی 1994بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەل و پەل كە لە ماڵ و باخی هاوڵاتیانیان دزیبوو .
چەند کەسێکی نەناسراو ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی جۆڤینێڵ مۆیزی، سەرۆکی ھایتی و کوشتیان.
پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە. بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 8-7-2021 (سبەی)، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 18ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات. بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە: 1- پێشنیاز و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت. 2- پرۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لەهەرێمی کوردستان. 3- پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر پەسەندكردنی لیستێكی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی نزیكەی 380 ملیۆن دینار. ژمارەی پرۆژەكان هەشت پرۆژەن و بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، كە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت. لیستی پرۆژەكان: 1-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا . 2-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی45 ماسیك، قۆناغی دووەم. 3-دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات. 4-نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ. 5-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ . 6-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك قۆناغی یەكەم. 7-دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك نزیك قوتابخانەی سەردەم. 8-نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.
دامەزراوەى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى رایگەیاند، ئێران بە شێوەیەکى کردەیی دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانى کانزاى یۆرانیۆمى چڕ بە رێژەى 20%. ئەمەش، وەکو هەنگاوێک کە دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى. چەند وڵاتێکى ئەوروپیش هۆشداریان داوە سەبارەت بەم هەنگاوەى ئێران و دەڵێن: دەبێتە هەڕەشە بۆسەر گفتوگۆکانى زیندوکردنەوەى رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ساڵى 2015. ئەم هەنگاوانەى ئێران بووەتە هۆى رەخنەلێگرتن لەلایەن ئەمریکاوە و بە هەنگاوێکى بەرەو دواوەى لە قەڵەمداوە. بەڵام، تاران دەڵێ: ئامانج لە بەرهەمهێنانى کانزای یۆرانیۆمى پیتێندراو بە رێژەى 20%، بەرهەمهێنانى وەزیە بۆ وێستگەکانى توێژینەوە. هاوکات چەند بەرپرسێکى ئەمریکى و ئەوروپی ئەوەیان راگەیاندووە، ئەم هەنگاوەى ئێران دەبێتە هۆکارى ئاڵۆزبوون و رەنگە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانى نێوان واشنتۆن و تاران هەڵبوەشێنێتەوە، کە ئامانجى ئەوەیە هەردوو وڵات بگەڕێنێتەوە بۆ پابەندبوون بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووی ئەمریکا لێی کشایەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٧/٧ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات . لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢٨ و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان. - خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٠) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين). - خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق). - خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٧/٤ سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٢٠٢١/٧/٧
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر سنووری ئیدارەی گەرمیانی هەژاند. محەمەد کەمال، کەشناسی بوومەرلەرزەزانی-گەرمیا، ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک سنووری ئیدارەی گەرمیانی هەژاندووە و چەقی بوومەلەرزەکەش مەتارەکەی کەلار بووە. ڕاشیگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە 3.7 پلە بووە، لە قوڵای 10کم لە ناخی زەوی و بەدوری 9.8کم لە قەزای کەلار.
ئێران ھەوڵی تەواو دەدات بۆ کەمکردنەوەی سزای لە سێدارەدانی منداڵان، بە پێی قسەکانی مەجید تەفرێشی ئەندامی باڵای دەستەی مافەکانی مرۆڤ، جمھوری ئیسلامی ئێران بە نیازە حوکمی لە سێدارەدانی منداڵان تا سفر کەم بکاتەوە. نەتەوە یەکگرتوەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام ڕەخنە لە ئێران دەگرن بۆ لە سێدارەدانی منداڵان، ئەمەش دژی ئەو ڕێکەوتنەیە کە نەتەوە یەکگرتوەکان و تارانیش واژۆیان کردووە لەسەر مافەکانی منداڵان. ھەفتەی ڕابروو، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، مەجید تەفرێشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاروباری درەرە، باسی لەوە کرد جمھوری ئیسلامی ئێران کار لەسەر کەم کردنەوەی حوکمی لە سێداردان دەکات بۆ ئەوانەی لە تەمەنی مێرد منداڵیدا تاوان ئەمجام دەدەن، دەشڵێت ئەم کارەی دەوڵەت بەرز دەنرخێنین. وتیشی: "ئێمە ھەوڵ دەدین لێخۆش بوون بە دەست بێنین لە خێزانی قوربانییەکان" ئەمەش وا دەکات سزای لە سێدارەدان کەم بێتەوە و دەشڵێت توانیومانە ژمارەی لێخۆشبون بۆ کەیسەکان زیاد بکەین بە ڕێژەی %96. لە ئێران سزای لە سێدارەدن ڕووبەڕووی بکوژان دەبێتەوە لەسەر بنەمای ئاینیی ئیسلام کە دەڵێت چاوێک بۆ چاوێک (العین با العین)، بەڵام ئەگەر خیزانی قوربانییەک لە بکوژ خۆش بن ئەوا سزاکە ئەمجام نادرێت. بە پێی زانیاریی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی پار ئێران بە لایەنی کەمەوە 4 منداڵی لە سێدارە داوە. مەجید تەفریشی دەڵێت: بە پێی یاساکانی قورئانی پیرۆز، خێزانی قوربانی دەتوانیت داوای لە سێدارەدان بکات دژی بکوژ، بەڵام ئاماژەش بە لێخۆش بوون کراوە و پاداشتی دەبێت.