لە یەکێک لە کارگە گەورەکانی بەرھەم ھێنانی وزە، ئێران سێ کارمەند دەستگیر دەکات بە تۆمەتی بە فیڕۆدانی وزە بە شێوەیەکی ئەنقەست. بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فارس نیوز: "لە یەکێک لە گارکە ھەرە گەورەکانی بەرھەم ھێنانی وزە کە بەرپرسە لە دابینکردنی کارەبا بۆ شارە گەورەکان، سێ کەس دەستگیر کراون بە تۆمەتی دەست تێکەڵ کردنیان لەگەڵ خۆپیشاندەران". گوایە دەستگیر کراوەکان دەستیان ھەبووە لە تێکدان و لە کار خستنی کارگەی وزە کە بوەتە ھۆی بڕانی کارەبا لە شارە گەورەکان، لە ماوەی ڕابردوودا. ھەروەھا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگیر کراوەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە بۆ دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ چەند گروپێک لە دەرەوەی ئێران. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند شاری ئێران کارەبا بۆ چەند کاتژمێر دەبڕا، لە کاتێکدا ھۆشداری بەرز بونەوەی پلەی گەرما لە تاران و چەند شارێکی دیکە بۆ 40 پلەی سیلیزی درابوو. تا ئێستا ھیچ لێدوانێکی فەڕمی لە لایەنی بەرپرس لەم بارەوە نەدراوە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری باسی ڕوخاندنی بەشێکی مزگەوتێکی سلێمانی کردبوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتییەوە هەڕەشەی لێکرا. مەلا عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا باسی ڕووخاندنی بەشێک لە مزگەوتەکەی سلێمانی کردووە، بەڵام لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتییەوە هەڕەشەی لێکراوە. مەلا عوسمان وتی: هەرچیەکم بەسەربێت فراکسیۆنی یەکێتی لێی بەرپرسیارە.
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریییەوە(وەزارەتی دارایی بە پێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە) پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات ، بەو پێیە وەزارەتی ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:- 1- گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە. 2- هەموار كردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە. 3- وەزارەتی دارایی و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە. 4- لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، کۆتایی وەرزی هاوین یەکەیەکی نوێی هێزەکانی دەنێرێتە هەولێر و پاڵپشتی لە هێزە هاوپەیمانەکان دەکەن و ئەرکیان پاراستنی سەقامگیری و هەروەها چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی داعش دەبێت. فیرقەی پیادەی چوارەمی لیوای شەڕکەری یەکەمی سترایکەر ئەو هێزە بوون، کە 18 ساڵ لەمەوبەر بە دوای سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقدا دەگەڕان و دواتر دۆزیانەوە و دەستگیریان کرد، دێنە هەولێر. بڵاوکردنەوەی فیرقەی پیادەی چوارەمی لیوای شەڕکەری یەکەمی سترایکەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەسەرەتای ساڵەوە دەیان هێرش کراونەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردووشدا لانیکەم 4 هێرشکراون. ئەم هێزە لە بنکەی فۆرت کارسۆنن لە ویلایەتی کۆلۆڕادۆ. کە 1800 سەرباز لەخۆدەگرێت، ئەو سەربازانە جێگەی فیرقەی 256ی پیادەی تیمی بەرەنگاربوونەوە دەگرنەوە کە لە نێو یەکەی پاسەوانی نیشتیمانی لیوزیاناوە هاتوون و دەگەڕێنەوە ئەمریکا، ئەوانیش لە کانوونی دووەمی 2020 لە هەولێر جێگیرکران و جێگەی فیرقەی ئاسمانی 82ی ئەمریکایان گرتەوە. لە 2020ەوە هاوپەیمانان هێزەکانیان بەسەر دوو بنکەی سەرەکی دابەشکردوون، بەشێکیان لە نێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر جێگرکراون، ئەوانی دی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکاش لەخۆدەگرن. سەرەڕای زیادبوونی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا، بەڵام ئەمریکا تائێستا بێدەنگە، لە کاتێکدا داوا لە ئیدارەی بایدن دەکرێت وەڵامێکی تووندی ئەو هێرشانە بداتەوە. Rudaw
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگارییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە دەیانەوێ گەشت بکەن بۆ ئێران و دەڵێ:" بەر لە گەشتکردن دەبێ رەچاوی چەند خاڵێک بکەن". هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:١: هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو ــ خوێندکار)٢: پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێ یان بێت.لەبەرئەوەی بەبڕیاری ئێران لەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/٨ )ەوە هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.بۆ ئاگاداریتان…(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)
نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى = 1798$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =147,500 نرخى زێڕعيار 24 (425,000)نرخى زێڕ عيار 22(390,000) نرخى زێڕ عيار 21(375,000)نرخى زێڕعيار 18(320,000) هه ر گۆڕانکارییەک له نرخه كان په يوه سته به به هاى به رزبوونه وه و نزمبوونه ى دۆلار له بازاڕەكانى هه رێمی کوردستان كردنه وه ى بۆرسه كانى جيهان گۆڕانکاریەکان به رده وام دەبێت.
سەرۆکی کەتائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە هێزە ئەمریکیەکان دەکات و دەڵێ: ئەگەر بمانەوێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەینە ئامانج، مووشەک بەکارناهێنین، بەڵکو چەکی پێشکەوتووتر هەیە. قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتەر نوسیویەتی: ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بخرێتە ناو هاوکێشەکە، مووشەک بەکارناهێنین، چونکە مووشەک بەوە ناسراوە بە وردی ئامانج ناپێکێت، لەکاتێکدا کە چەکی زۆر پێشکەوتوو لە پێکانی ئامانج هەیە. خەزعەلی رەتی دەکاتەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردبێتە ئامانج و دەڵێ: خوێنی شەهیدان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناوەستین تاوەکو هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکەین. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-7-2021 بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە بارەگای باڵوێزخانە و فەرمانگە گرنگەکانی دەوڵەتی لێیە.
لە دروست بوونی دەوڵەتی عێراق تا ئەم سەردەمە کەرتی پەروەردە بەم خراپیەی ئێستای بێ ئاست و کواڵیتی نزم نەبووە. رێژەی نەخوێندەواری بەم ئەندازەیە بەرز نەبووە.گەر بە وردی خوێندنەوە بۆ دۆخی عێراق بکرێت دەبینی کە بە ھەنگاو لەدوای ھەنگاو وە بە خواست، کار لەسەر تێکشکانی دووسێکتەری ئەساسی کۆمەڵگا دەدرێت.کەرتی خوێندن و نەخوێندەوار کردن و جاھل کردنی کۆمەڵگا. ئەوەی تریش تێکدانیشیرازەی خێزانیە.کەرتی خوێندن روون و ئاشکەرایە و پێویست بە قسەی زیاتر ناکات، ھەر لە سەرەتاییەوە تاکو زانکۆکان و کرینی بروانامەی مستەر و دکتۆرا. کردنەوەی زانکۆو پەیمانگای ئەهلی بێ کۆنترۆڵ و بێ مەرجی کواڵیتی. ئاستی زانکۆو پەیمانگاکان لە لیستی زانکۆکانی جیهان بەهەزاران لەدوای دواوەوەیە. بەکوردی بڵێم ناوەندی خوێندن لە عیراق هیچ پێوەرێکی لە ئاستی زانستی وڵات و پەروەردە کردنی تاک و فیرکردن نیە. گەندەڵی ئەم سیکتەرەشی داگیرکردوە. خێزانی عیراقی بەرەو هەڵوەشانی زیاتر ئەروات و هیچ پڕۆژەیەکی باش بۆ راگرتنی نیە. لەسایەی دەرکردن و ھەموارکردنەوەی ھەندێک پرۆژە یاسا ئەم چوارچێوە خێزانیە بەرەو دابڕانی زیاتر و پەروەردەکردنی مرۆڤی ناسەقامگیری زیاتر ھەنگاو دەنێت.لەسایەی ئەم یاسایەنەوە تا دێ زیاترو زیاتر ژنانی کۆمەڵگا پەراوێز دەخرێن و مافیان زەوت دەکرێت.حکومەت و یاسادانەرێک رێگا خۆش بکات بۆ پیاوان بۆ ھێنانی ژنی دووەم و زیاتر لە رێگای پێدانی قەرزو سلفەوە لە لایەک و رێگر بێت لە جیا بوونەوەی ژنەکان بەوەی حضانەی مناڵەکانیان لێبسەنرێتەوە دەبێت پلان و ستراتیجیەتی ئەم حکومەتە چی بێت؟تەلاق دان بۆ پیاو زۆر ئاسان کراوە وە ھان دەدرێت ژنی زیات بھێنێت.لە بری ئەوەی توێژەری خێزانی زیاد بکرێت وە ئاستی دارایی خێزان بەرزبکرێت، گرنگی بە مندال بدرێت و بە یاسا مافی دەستەبەر بکرێت، لە بری ئەوەی یاسای توندوتیژی خێزانی تشریع بکرێت و تاک بە تاکی خێزان بپارێزێت، دێن و ھانی پیاو دەدەن بە ھێنانی ژنی زیاتر. وەک ئەوەی ئەوە تەنھا چارەسەر بێت گەر گرفتێکیان ھەبێت.رۆژانە لەدەرەوەی دادگاکان و بە ناوی شریعەتەوە کیژۆڵی منداڵ و ھەرزەکار بە شوو دەدرێن و بە پێی ئامارەکانی دادگا بەشێکی زۆریان ھێشتا نەگەیشتونەتە تەمەنی روشد، تلاق وەردەگرن و خاوەنی چەند منداڵێکیشن کە خۆیان ھێشتا منداڵن و بەرپرسیارێتی خۆیان بە باشی ناتوانن ھەڵبگرن.یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩ یەکیکە لە یاسا باشەکان و بۆ ئەو سوردەمە تاکو ئێستا یەکێکە لەیاسا مەدەنیەکان.برگەی ٥٧ی ئەم یاسایە، باس لەوە دەکات پەروەردە کردنی منداڵ دوای جیابوونەوە لای دایکە تا تەمەنی ١٨ ساڵی.ساڵانێکە ھەوڵی ھەموارکردنەوەی دەدرێت یاخود باشترە بڵێم ھەوڵی تێکدانی دەدرێت.ھەندێک لایەن ساڵانێک پێش ئێستا تانەیان لەو یاسایە دا لە دادگای اتحادی بە بیانووی ئەوەی دژی بنەماکانی ئاینی ئیسلامە.ئەم تانەیە لە لایەن فقھای ئیسلامی دادگای اتحادیەوە رەفز کرایەوە.ئێستا کە عێراق بەرەو ھەڵبژاردنی پێش وەختە ھەنگاو دەنێت دەستێکی رەش ئەم ھەلومەرجەی بە لەبار زانیوە بۆ سەپاندنی مەرامی خۆی و ھەمواکردنەوەی (تێکدانی) ئەو یاسایە و بەوەش تێکدانی کۆمەڵگای عێراقی و پێشێل کردنی مافی دایکان و ژنان.ئەوەی لە حکومەت و پەرلەمانی عێراقی دەبینرێت نەلە ئێرانی پێشەڕەوی شیعە و نە لە سعودیەی پێشڕەوی سونەش بە دی ناکرێت. کێشەی گەورە دراسەنەکردنی زانستی دۆخی خێزان و باری دەروونی مناڵ و دایکە لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرکردنی یاسا یان بڕیارێک کە پەیوەندی بە خێزانەوە هەبێت.بە گوێرەی ئەم ھەموارکردنەوەیە بێت منداڵ بۆی ھەیە تا تەمەنی حەوت ساڵی لای دایکی بمێنێتەوە، بەو مەرجەی ھاوسەرگیری نەکاتەوە.دوای ئەو تەمەنە حضانەی منداڵەکە دەدرێت بە باوکی. بۆ گوێزانەوەی حضانە لە دایکەوە بۆ باوک گرنگ نیە باوکی ھاوسەرگیری کردۆتەوە یا چەند ھاوسەرێکی ھەیە.گەر ھات و باوکی منداڵەکە لە ژیان دا نەمابوو یاخود مفقود بوو ئەوکات منداڵەکە دەدرێت بە باوکی باوکی واتا باپیری.گەر ئەوان نەیان توانی منداڵەکە بگرنە خۆیان وە دایکی ھاوسەرگیری نەکردبۆوە ئەوکات دایکەکە بۆی ھەیە دوبارە منداڵەکە بگرێتەوە خۆی.ئەمە رێگری کردنە لە دووبارە ھاوسەرگیری کردنەوەی دایک پێشێل کردنی مافی ژنە.ھەروەھا دارمانی باری دەرونی منداڵەکە بە ھەرجارە و گواستنەوەی بۆ لای یەکێک. لە بری ئەوەی ھاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو بەرژەوەندی منداڵەکە لێک بدرێتەوە و دایک و باوک ھاوشێوەی یەک تەماشا بکرێن و ھەڵسانگاندن بکرێت کامیان گونجاوترن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکە، دێن و بێ بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی منداڵەکە دەدرێت بە دایک و لێدەسەندرێتەوە و دەدرێت بە باوک و بە باپیر و بەرژەوەندی و باری دەرونی منداڵ رەچاو ناکرێت.ھەموارکردنەوەی ئەم یاسایە نارەزایەتیەکی زۆری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان و پارێزەران و بەشێکی زۆری چین و توێژەکانی بە دوای خۆی دا ھێناوە.بەداخەوە بەهۆی ئەوەی ململانێی سیاسی نامەشروع ئەکرێت و نزیک بونەوە لەهەڵبژارن هەیە بە مەرامی سیاسی و شەخسی هەوڵ هەیە سیکتەرە ستراتیژی و گرنگەکان بکرێتە قوربانی زیاتر، بە جۆرێکی وا من تێناگەم ئەم توێژە سیاسیەی عیراق دەیانەوێ چی بکەن و چ کارەساتێکی ناخۆشترو رەش تووشی ئینسانی ئەم وڵاتە بکەن.ئەم توێژە سیاسیە لە ھەوڵی دروست کردنی نەوەیەکی بێ عیلم و نەخوێندەوار و خاوەنی کەسایەتیەکی ناتەندروستن.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووە و بە موجاھید وەسفی کرد ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی: "ئەمڕۆ شەرەفمەندبووین بەپێشوازیکردن لە موجاهید ئەبو فەدەک مەحمەداوی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی حەشدی شەعبی. لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵاتمان کرد. لە بیروبۆچوونەکانماندا کۆکبووین لە بابەتەکانی دەربازکردنی وڵات و گەیاندنی بۆ کەناری ئارامی و بەجێگەیاندنی کەش و ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراویدا بەپێی سازانەکان".
ئەحمەد جوبرائیل، سەرۆک و دەمەزرێنەری بەرەی فەلەستینی لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە سوریا کۆچی دوایی کرد ئەحمەد جوبرائیل، سەرکردایەتی ئەو ھێرشانەی کردوە کە دژی ئیسرائیل دەکران. لە ساڵی 1984 لە ڕێکخراو تەحریر جیا دەبێتەوە و بەرەی گەل دروست دەکات بۆ ڕزگار کردنی فەڵەستین، ئەوکات بنکەی سەرەکی لە سوریا دادەنێت. ئەحمەد جوبرائیل لە ساڵی 1928 لە یافا لە دایک دەبێت و پاشان لەگەڵ خێزانەکی ساڵی 1948 دەڕۆنە سوریا، دوای جەنگی فەلستین دەبێتە ئەفسەر لە سوپای سوریا، لە 7/72021 چوارشەممە لە سوریا کۆچی دوای کرد.
وتەبێژی دادگای ئێران ڕایگەیاند، بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ CIA و موساد لەسەر کەیسی کوشتنی قاسم سولەیمانی دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ محمد موساوی دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی ، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.لە دیدارەکەدا کە سوبحان سی کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی هیندستانی کرد بۆ ئەرک و هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.باڵیۆزی هیندستان وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ ئەو ئاسانکاری و هەماهەنگییەی،کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشکەشی باڵیۆزخانە و کونسولخانەی هیندستانی دەکەن ، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.