کوردستان

بە درۆن ھیرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر

06-07-2021
بە درۆن ھیرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.