کوردستان

پەرلەمانتارانی یەکێتی هەڕەشە لە پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ دەکەن

08-07-2021
پەرلەمانتارانی یەکێتی هەڕەشە لە پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری باسی ڕوخاندنی بەشێکی مزگەوتێکی سلێمانی کردبوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتییەوە هەڕەشەی لێکرا.

مەلا عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا باسی ڕووخاندنی بەشێک لە مزگەوتەکەی سلێمانی کردووە، بەڵام لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتییەوە هەڕەشەی لێکراوە.

مەلا عوسمان وتی: هەرچیەکم بەسەربێت فراکسیۆنی یەکێتی لێی بەرپرسیارە.