Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
09-07-2021

دۆسیەی ژەھرخواردکرنی بافڵ تاڵەبانی ئاشکراکرا

بومه‌له‌رزه‌كه‌ى قه‌ڵاچواڵان، دۆسییه‌كى ئاڵۆزه‌ و ده‌یان نهێنى و لێكه‌وته‌ى جیاوازى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێشهاتى نوێ بێته‌ پێشه‌وه‌ و هاوكێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر بگۆڕدرێت. یه‌كێك له‌ دۆسییه‌ ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌كان دۆسیه‌ى ژه‌هر خواردنى باڤڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌، له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ( محمد ته‌حسین، لێپرسراوى ده‌زگاى زانیارى و رەنج شێخ عەلی، راوێژكار له‌ ده‌زگاى زانیاری) كاره‌كه‌ش له‌ رێگه‌ى پاسه‌وانێكى تایبه‌تى باڤڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ كراوه‌. چیرۆكى ژه‌هرخواردنه‌كه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى، دواى ئاماده‌كردنى شه‌ربه‌ت دێت له‌ لایه‌ن ئه‌و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌ى خۆى. دواى ئه‌وه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى، بڕێكى كه‌م له‌و شه‌ربه‌ته‌ ده‌خوات، به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دواتر تووشى رشانه‌وه‌یه‌كى سووك ده‌بێت و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات و پزیشه‌كان پێیده‌ڵین، تووشى ژه‌هراوى بوون بوویت و پرسیارى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ى ئه‌و رۆژه‌دا چى خواردۆته‌وه‌.دواى بیركردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌و رۆژه‌دا ناوبراو یه‌كێك له‌ خواردنه‌وه‌كانى شه‌ربه‌ت بوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رداوێكى گرینگ بۆ ئاشكرابوونى ژه‌هراوى بوونه‌كه‌ى. دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى پزیشكان راسته‌وخۆ قوباد تاڵه‌بانى، له‌و كاره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ستده‌كرێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و دواى چه‌ندین رۆژ ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام . جگه‌ له‌ پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ناوبراو، دواى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى 8ى ته‌ممووز، هه‌ریه‌ك له‌ ( محمد ته‌حسین و ره‌نج شێخ على )، به‌ به‌ ڤیدیۆ دانیان به‌وه‌ داناوه‌، كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و جۆره‌ ژه‌هره‌ى له‌ پڕۆسه‌كه‌دا به‌كارهاتوه‌ له‌ وڵاتى ئیسرائیله‌وه هێناویانه‌. تاوه‌كو ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت لێپرسراوه‌كه‌ى ده‌زگاى زانیارى و راوێژكاره‌كه‌، له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا ده‌ست به‌سه‌ركراون، باڤڵ تاڵه‌بانى دوو رێگاى له‌به‌رده‌م ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هێشتۆته‌وه‌، یه‌كه‌میان؛ دادگایكردنیان له‌ دادگاى حزب دووه‌میان؛ رۆیشتنیانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.باڤڵ تاڵه‌بانى، له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و دۆسییه‌دا، دۆسییه‌ى ژه‌هرخواردنى دایكیشى هه‌ڵداته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردو، به‌ وته‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى بۆ چه‌ند كه‌سێك، بۆته‌ هۆكارى نه‌خۆش كه‌وتنى دایكى. به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، باڤڵ تاڵه‌بانى وتوویه‌تى، ئه‌گه‌ر له‌ حه‌قى خۆشى خۆش بێت له‌ حه‌قى هێرۆخانى دایكى خۆش نابێت. به‌ وته‌ى ناوبراو، چونكه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ى خۆى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دواى ژه‌هر خواردنكردنى سێ رۆژ دواتر گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتر به‌شێوه‌یه‌كى له‌ ناكاو تووشى نه‌خۆشى له‌ بیرچوونه‌وه‌ بووه‌ و له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌وت. هەر بەپێی زانیارییەکان، له‌ میانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌زگاى زانیارى له‌ لایه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانى، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سه‌دان دۆسیيه‌ى كادیر و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتیى، ناوبراویش به‌ڵێنیداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ بسوتێنێت، چونكه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى دۆسییه‌كاندا كه‌س پارێزراو نه‌بوه‌، به‌ وته‌ى خۆى ئه‌و ده‌زگایه‌ بۆ مه‌به‌ستى شه‌خسى به‌كارهاتوه‌. بوار، زانیارى ورد و زیاترى لایه، ئه‌و زانیاریانه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌یان سه‌رچاوه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌. بوار نیوز

هەواڵ
09-07-2021

میدیای سەر بەخۆی، هەڵوێستى لاهور جەنگى ئاشکرا دەکات

لە ئێوارەى رۆژى پێنج شەممەوە، سلێمانى کەوتووەتە ناو دۆخێکى نائاساییەوە، دۆخێک کە بە کودەتاى سپى ناودەبرێت بۆ ته‌سلیمكردنی یه‌كێتی و سلێمانی به‌ پارتی، کە لە ئەگەرى سەرکەوتنى کاریگەرى بەرچاوى دەبێت لەسەر داهاتووى ئەم سنورە و ژیان و گوزەرانى خەڵکەکەى. سەرەتاى ئەم رووداوانە لەوەوە دەستیپێکرد کە بڕیاردرا بە گۆڕینى بەرپرسى دەزگاى زانیارى، کە بەپێى زانیارییەکان ئەم گۆڕانکارییە هەستیارە بە بڕیارێکى کتوپڕ و لەناکاو بووە و بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى یەکێتى دراوە . ئەم بڕیارە کتوپڕ و لەناکاوە کە بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى لە پشتییەوە بوون، دۆخەکەى ئاڵۆز کرد، سەربارى ئەوەش هەوڵیاندا بە جوڵاندنى هێز بڕیارى گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکەن و هێزیان بردە سەر دەزگاى زانیاریی کە هەستیارترین دەزگاى یەکێتییە و سەرۆکى دەزگاکە و راوێژکارێکیان بۆ ماوەى نزیکەى 24 کاتژمێر دەستبەسەرکرد . لە سەرەتاى ئەم رووداوانەوە تائێستا چەندین زانیاریی باس دەکرێن، دەوترێت کێشەکان چارەسەربوون، یان بڕیارى گۆڕانکارییەکان راگیراون، بەڵام بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست تۆڕى هەواڵى ژیان کەوتوون، تائێستاش دۆخەکە هەر وەک خۆیەتى و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە . لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لایەنێکى سەرەکى ئەم پێشهاتانە، دەوترێت ئەم رووداوانە پلانێکە و لە دژى ئەو داڕێژراوە بە پشتیوانى دەرەکى و تەنانەت هەرێمایەتیش . تائێستا لاهور شێخ جەنگى بە فەرمى هیچ هەڵوێستێکى لەبارەى رووەداوەکانەوە نیشان نەداوە، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى تۆڕى هەواڵى ژیان هەر لە سەرەتاى دەرچوونى بڕیارەکانەوە تائێستاش، لاهور شێخ جەنگى سورە لەسەر ئەوەى دەبێت ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێتەوە چونکە نایاسایین و بەزەبری هێز کراوە کە ئەوەش هەرگیز ڕێگا پێدراو نییە . جوڵاندنى هێز بەو شێوەیەى لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا بینرا، بە پێشهاتێکى نەخوازراو دەدانرێت چونکە لە مێژووى دامەزراندنى ئەم حزبەوە تائێستا شتى وا رووینداوە تەنانەت لە کاتى جیابوونەوەى گۆڕان لە یەکێتى کە نزیکەى نیوەى دەنگەکانى یەکێتى برد و کاریگەرى زۆرى لەسەر ئەو حزبە بەجێهێشت، مام جەلال ئامادەنەبوو هێز بەرامبەر نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانى بەکاربهێنێت . هەر بۆیە ئەم بڕیارە، جەماوەرى یەکێتى نیگەران کردووە کە لایەنێک بۆ یەکلاکردنەوەى ململانێ سیاسییەکانى پەناى بردووە بۆ بەکارهێنانى هێزى چەکدار، لەکاتێکدا بڕیارى گۆڕینى بەرپرسێکى ئەمنى، هیچ پێویستییەکى بە جوڵاندنى هێز نییە . جگە لەوانە چەندین رۆژنامەنووس و شیکەرەوەى سیاسى لە دەرەوەى یەکێتى ئاماژەیان بە بوونى دەستى دەرەکى کردووە لەم رووداوانەدا، بۆ نموونە ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی ڕۆژنامه‌نووسی نزیك له‌ ناوه‌ندی بڕیاری پارتی، دەڵێت "كوده‌تایه‌كی زه‌رد له‌ زۆنی سه‌وز"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌یه‌ . سلێمانى کە ماوەیەکە بە تایبەتى دواى کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى جموجۆڵى تێکەوتەوە و لە هەوڵدایە سەنگ و قورسایی خۆى بۆ بگەڕێتەوە، رووداوى لەم شێوازە مەترسى گەورە لەسەر ئەو هەوڵانە دروست دەکات و دەبێتە مەترسیییەکى گەورە بۆ سەر شارەکەى و داهاتووى خەڵکەکەى.

هەواڵ
09-07-2021

دوایین زانیاری لەنێو یەکێتی؛ باڵانسی ھێز گۆڕا

شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و شكستى لایه‌نێك له‌م یاریه‌دا بۆته‌ شتێكى حه‌تمى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نییه‌.باڵانسى هێز له‌رووى ( سیاسى و سه‌ربازى و ئابوورى) به‌لایه‌كدا چوه‌، ئیتر له‌مه‌ودوا گفتوگۆو سیاسه‌تكردن له‌ نێو یه‌كێتیدا، ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ر له‌ 8ى ته‌مموزى 2021.بومەلەرزەکەی قەڵاچوالان. هەموو سیاسیە باڵاکانی یەکێتی بردەوە سەر اصڵی خۆیان، مناوەرە کۆتایی هات " لەگەڵمی یان دژى " لایەكیان دەبێت باجی ئەو روداوە بدات، کەم تا زۆر تامی شکست بچێژێت. وه‌ك وه‌رگرێك به‌ دواى ورده‌كارى هه‌موو حه‌قیقه‌تێك مه‌گه‌ڕی، به‌ڵام حه‌قى خۆته‌ ده‌ره‌نجامه‌كان بزانیت، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ چاوه‌ڕێكردنه‌، چونكه‌ ئه‌و ململانێى و كوده‌تا ناوخۆییه‌ ئاڵۆزه‌، له‌ چه‌ند رۆژ و مانگێك كۆتایى پێنایه‌ت، لایه‌ن و كاره‌كته‌رى ناوخۆیى و ئیقلمى زۆر تیایدا به‌شدارن. سەرتیپ وەیسی

گشتی
09-07-2021

کورتەیەک لەسەر ڕۆمانی "نامۆ"ی ئەلبێر کامۆ

ڕۆمانەکە بە بەناوبانگترین ڕستە لە ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دەست پێ دەکات: "دوێنێ دایکم مرد" لەم ڕستەیەدا هەستەکانی(مێرسو)دەربارەی مردنی دایکی سەردەردێنن، ئەو مردنی دایکی وەک ڕاستیێک قبوڵ دەکات نەوەک وەک بارێکی سۆزداری. مێرسو دوای مردنی دایکی بەردەوامە لە بەرێکردنی ڕۆژەکانی بێ ئەوەی دڵتەنگی مەرگی دایکی پێوە دیاربێت، دەڕواتە مەلەکردن و لەگەڵ "ماری" خۆشەویستی سێکس دەکات، تەنانەت لەکاتی ناشتنی تەرمی دایکی دا، مێرسو ئارەزوو ناکات تەرمی دایکی ببینێت، خۆی بە جگەرەکێشان و قاوەخواردنەوە خەریک دەکات. مێرسو لە لایەن بەڕێوەبەری کارەکەیەوە دەرفەتی کارکردنی بۆ دێت لە پاریس، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە بە بیانووی ئەوەی هیچ شتێک بۆ ئەو جیاوازی نییە و ئامانجێکی نییە تا لە هەوڵی باشترکردنی گوزەرانی دابێت. لە درێژەی بەشی یەکەم دا، مێرسو هەوڵدەدات یارمەتی (ڕایمۆند)ـی هاورێی بدات تا تۆڵە لە خۆشەویستەکەی بکاتەوە کە ناپاکی لەگەڵ کردووە. لە هەمان کاتدا لە پەیوەندییەکی بەرژەوەندیخوازانە دایە لەگەڵ ماری کە تەنیا وەکو کارەکتەری خاڵی کردنەوەی حەزو ئارەزووەکانی سەیری دەکات. پلانی ڕایمۆند، بۆ تۆڵەسەندوەیەکی ئازاردەرانە بەباشی جێبەجێکرا، چەند ڕۆژێک دواتر میرسۆ بریندار دەکرێت، لە شەڕێک لەگەڵ برای خۆشەویستەکەی و پیاوێکی عەرەب. ڕۆژی دواتر مێرسو، چەکەکەی ڕایمۆند دەبات و دەڕوات، دەڕوات لە کەنار دەریا پیاسەدەکات. لەناکاو تووشی پیاوە عەرەبەکە دەبێت کە ڕۆژی پێشوو بینیبووی، هەروەها تێبینی بریسکەی چەقۆکەی دەکات. لە کاتێکدا گەرمای کەناراوەکە تەنگی پێهەڵچنیوە و ئارەق نێوچەوانی تەنیوە، مێرسۆ دەست دەکات بە پەلەپیتکەی دەمانچەکەدا و چوار فیشەک دەنێتە گیانی پیاوە عەرەبەکە، تەنیا هۆکاری مێرسو بۆ ئەم ڕووداوە ئەوەیە کە گەرمای کەناراوەکە بە ڕادەیەکی زۆر بێزاری کردووە. لە بەشی دووەم، مێرسو دەچێتە دادگا بەتۆمەتی کوشتنی پیاوەعەرەبەکە. دادگا فەڕەنسییەکە هەوڵدەدات دانپێدانانی پەشیمانبوونەوەی مێرسو دەربارەی کوشتنی پیاوە عەرەبەکە وەربگرێت، بەڵام مێرسو هەموو جۆرە ددانپێدانانێکی لەو شێوەیە ڕەت دەکاتەوە. لەکاتی دادگاییکردنەکەدا، مێرسو سەرسام دەبێت بەو جلەی کە ماری پۆشیویەتی. پارێزەرەکە دەڵێت: "ئەو کەسێکی دڵڕەق و بکوژێکی بێ ڕۆحە". بەرگریکاران پێیانوابوو ئەو ئازاد دەبێت، بەڵام پەشیماننەبوونەوەی مێرسو ڕایی دادگای بە ئاراستەیەکی تردا برد. لە دوا ساتەکانی دا، مێرسو گرینگی نادات بە وتاری قەشەکە کە بۆ ئارام کردنەوەی مێرسو بوو، گوتی کە هیچ کەسێ مافی بڕیاردانی لەسەر ئەو نییە. تێکڕای ئەو ڕووداوانە لە جەزائیر ڕوودەدەن، ئەو گەرەکەی کە مێرسوی لێ دەژیا، ناوی "بکلور"ـە، هەمان ئەو گەڕەکەیە کە ئەلبێرت کامۆ لە ساڵی 1914 لەگەڵ دایکی تێیدا ژیاوە. وەرگێڕانی/ دەراو عەزیز

بیروڕا
09-07-2021

پارتی کارەکەی بە باڤل تاڵەبانی لە دژی لاھوور جەنگی تەواو کرد؟

لە ئەدەبیاتی سیاسی حزبەکاندا ھێشتا چوارچێوە زانستییەکە نەبووەتە پرەنسیپێک کە پێوەرەکانی گۆڕینی ھەیکەلی حزب لەسەر بنچینەی دادپەروەری بێت، زیاتر لەسەر بنچینەی بازنەی گونجاوی کەسی و نزیکی لە بیرکردنەوە گۆڕانکارییەکان ئەنجام دراون، ئەمە بەتەنیا کێشەی یەکێتی نییە، بەڵکوو کێشەیەکە لە ھەناوی حزبە سیاسییەکاندا لەدایکبووە و کۆرپەیەکی گەورەبووە و کراوە بە نەریتی گۆڕانکاری، تا ئێرەیش یەکێتی لەم نەخۆشییە سیاسییە وەک حزبەکانی دیکە بەدەر نییە، بەتایبەت لە بابەتێکی ھەستیاری وەک گۆڕانکاری لە مەلەفی ئەمنی یەکێتی کە ئەمە گرژی لێدەکەوێتەوە چونکە ھەر خۆی راگرتنی یەکێتی نێو یەکێتی لە سێکتەری ئەمنیدا دەمێکە نەشتەرگەری ھاتووە، ھەوڵێکیش بۆ دابەشکردنی ئەمنیەتی یەکێتی ھەیە، ئەم ھەوڵە خۆی لە پڕۆژەیەکی ئیقلیمی دیزانکردووە، دەیەوێ لەم دوو ھاوسەرۆکە، یەکێک سەرۆک بێت و دەسەڵاتی رەھای لا بێت و ئەوی تریان یەکێتی نێو یەکێتی رابگرێت و وەک کەسی دووەمی یەکێتی وابێت. ھەردوو ھاوسەرۆکانی یەکێتی باڤل تاڵەبانی و لاھوور شێخ جەنگی، کە شەرعیەتیان لە کۆنگرە وەرگرتووە، لە ئێستادا کە دەستیان بۆ گۆڕینی دیزاینی ئەمنیەتی یەکێتی بردووە، تەکید کێشەی بەدوادێ، ئەمە بەو واتایە نییە کە ئەمە ناوی لێبنرێ کودەتای سەربازی، بەڵام سەرەتایەکە کە نەخشەی پێگەو نفووزی ھاوسەرۆکێک دەگۆڕێ، ھەرچەند ئەم پرسە تایبەتە بەنێوخۆی یەکێتی، بەڵام یەکێتی لە قۆناغێکی سەختی بڕیاردایە و رەنگە پاکێجێکی ناوچەییش ھەبێ کە بخوازێ لە نێو یەکێتیدا بڕیار بەدەستی یەکەم و کەسی یەکەم مەقامی ئاشکرا بکرێ، بۆیە بەھەموو پێوەرێک ئەمەی باڤل کردویەتی دەچێتە خانەی کودەتایی سپی کە دەیەوێ مەکانی خۆی وەک سەرۆکی یەکێتی بناسێنێ و کەسە نزیکەکانی بڕیاربەدەستی مەلەفی ئەمنی بن، کە لەم پرۆژەیەش باڤل خەتێکی عەسکەری کۆنی لەگەڵە و بەخێڕایی دەیەوێ خەتی جارانی مام جەلال لە نێو یەکێتی تۆخ کاتەوە. ئاوتکردنی لاھوور شێخ جەنگی لە نێو یەکێتی کارێکی ئاسان نییە، مەبەستیش لەم گۆڕینە ئاوتکردنی لاھوور جەنگی نییە، بەڵام ئەم ھەنگاوەی باڤل وادەکات مەقامی لاھوور جەنگی بە کەسی دووەمی نێو یەکێتی جێگیر ببێت و خۆیشی لە داھاتوۆ وەک کەسی یەکەمی میراتی سیاسی مام لە نێو یەکێتی بکاتە دیفاکتۆ و دەسەڵاتی عەسکەری و دارایی بەتەواوی بگرێتە دەست.لەبارەی ھەندێ بۆچوون کە دەگوترێت پارتی ئەم کارەی بە باڤل کردووە تا لاھوور جەنگی ئاوت بکرێت، ئەمە دوورە لە راستییەوە چونکە باڤل خۆی ھاوسەرۆکە و پێوندی ئیقلیمی و ناوچەیی ھەیە، بۆیە ئەگەر گۆڕانگارییەکە بە دڵی ھەندێ لە بەرپرسانی پارتیش بێت، بەڵام بە دەستی پارتی نییە، چونکە پارتی دەستناخاتە نێو کاروباری ئەمنی یەکێتییەوە. تەنیا کوردی

هەواڵ
09-07-2021

بایدن: کۆتایی بە درێژترین جەنگی ئەمەریکا دەھێنین

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کشانەوەی ھێزەکانمان لە ئەڤغانستان لە 2021/8/31 کۆتایی پێ دێت. نزیکەی 20 ساڵە و دوا بە دوای ھێرشەکانی 11 سێپتێمبەر، ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ئامانجی سەربازی خۆیان بە دیھێناوە بە کوشتنی ئوسامە بن لادن و نەھێشیتنی مەترسی زیاتر لەسەر ئەمەریکا بایدن دەڵێت: "مانەوە لە ئەفغانستان بژاردەیەک نییە، ھەرگیز نەوەیەکی دی لە ئەمەریکا نانێرمە ئەڤغانستان بۆ شەڕ" پێنجشەممە 2021/7/8، بایدن لە تویتیکدا دەڵێت"ئێمە ھێزەکانمان لەو جێیانە جێگر دەکەین کە تیرۆری لێیە وەک: باشوری ئاسیا، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕست و ئەفریقا.بەڵام ھەڵە نەکەن، ئێمە توانای پاراستنی خۆمان ھەیە لەھەر مەترسییەکی تیرۆرستی کە لە لایەن ئەڤغانستانەوە دروست ببێی". بایدن ئاماژەی بەوەش دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناچێتە ئەفغانستان بۆ بونیادنانەوەی وڵاتەکە، پێویستە خەڵکی ئەفغانستان بە تەنھا بڕیار لەسەر داھاتووی خۆیان بدەن. بایدن دەڵێت: "ئەگەر حکومەتی ئەڤغانستان پێکەوە کار بکەن دەتوانن وڵاتەکایان دروست بکەن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ھەموو پێکەوە دژی تیرۆر ڕادەوەستن؟". بایدن بڕوای بە ھێزی ئەڤغانستان ھەیە کە چەن ساڵە لە لایەن ھێزی ئەمەریکی مەشقیان پێ دەکرێت و کەرەستی پێویستیان بۆ دابین کراوە و دەڵێت"بڕوام بە تاڵیبان نیە، بەڵام بڕوام بە توانای سەربازی ھێزی ئەڤغانستان ھەیە" کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانان لە ئەفغانستان لە کاتێکدایە ھێزەکانی تاڵیبان دەستیان بەسەر چەندین ناوچەدا گرتووە و بەردەوامن لە پێشڕەویی. لە کۆتاییدا بایدن دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتی دانی حکومەتی ئەفغانستان و ھەروەھا ھەزران وەرگێڕ کە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکی کاریان کردوەو و دەڵێت: "ئەمەریکا ماڵی ئێوەیە ئەگەر ھەڵیبژێرن، لەگەڵتان دەبین وەک چۆن ئێوە لەگەڵ ئێمە بوون".

هەواڵ
09-07-2021

وێنە..رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە ھەولێر شەش قوربانی لێکەوتەوە

ئەمڕۆھەینی لەڕووداوێکی ھاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای ھەریر ـ شەقڵاوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا وسێ کەسی دیكەش بریندارن. فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای هەریر شەقڵاوە لەنزیک گوندی خرواتان پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت لەجۆری تۆیۆتا کرۆلا،کەپێکدادانەکە ڕووبەڕووبوو، لەدەرەنجامی ڕووداوەکە 3کەس گیانیان لەدەستدا کە شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئوتومبێل بوون لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆریش. لەکاتی لێکۆلینەوەش بۆدۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا ئوتومبێلی تۆیۆتا کرۆلا ڕەنگ سلڤەر بەرەو شەقلاوە هاتووە لە هەریرەوە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆلی لەدەستداوەو کەوتۆتە سەرلاتەنشت وشەقامەکەی بەپانی گرتووە، لەو کاتەش کرۆلای تایبەت سپی بەرامبەری هاتووە لەسایدی خۆی و خۆی پیاکێشاوە، لەتەماشا کردنی گێچی کرۆلای سلڤر دەرکەوت کەلەخێرایی 140کم وەستاوە کەئەو خێراییە نە سەلامەتە نە ڕێگاپێدراویشە لەهیچ ڕێگایەک لەهەرێمی کوردستان.

هەواڵ
09-07-2021

بەرپرسانی دەزگای زانیاری یەکێتی ئازادكران

ئەو بەرپرسانەی کە لە گۆڕانكارییە ئەمنیەكەی دوێنێدا لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستگیركرابوون ئەمڕۆ ئازادکران. محەمەد شێخ تەحسین تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی و رەنج شێخ علی یاریدەدری بەرپرسی دەزگای زانیاری، كەمێك پێش ئێستا ئازادكران.

هەواڵ
09-07-2021

وەزارەتی دارایی حجز دەخاتە سەر چەند کۆمپانیایەک

وەزارەتی دارایی و ئابوری (حجز) دەخاتە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت لە نووسراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێركراوە "بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (13)ی 7/8/2019 داوا لە بەرێزیان دەكەن كە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت".

هەواڵ
09-07-2021

وردەکاری؛ شەڕی ناو یەکێتی چۆن ڕوویدا و کێ سەرکەوت؟

چەند ڕۆژێکە کێشە و ململانێ لەنێوان لاھور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر چەند پۆستێک گەیشتۆتە لوتکە، بەجۆرێک کە ھێزیان دژی یەکتر جوڵاندووە. باڵکێش زانیویەتی، بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێ، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەپەلە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ھەروەھا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەستوەردانی کردووە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێ. کێ سەرکەوت؟ ململانێکە لەسەر گۆڕینی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی بوو کە ھەردووکیان لەباڵی لاھور جەنگی بوون و لەدوای کۆنگرەی یەکێتییەوە بە کاتی دانرابوون. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ باڵکێش کردوو، بەرپرسی دەزگای زانیاری کە محەمەد تاڵەبانی برای ئاڵا تاڵەبانی و خزمی لاھور جەنگی بوو، گۆڕدرا بۆ ئەژی ئەمین، کە کەسێکی نزیکی بافڵ تاڵەبانییە و برای موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووە.بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر کە پۆڵا جەنگی برای لاھور جەنگی بوو، ئێستا وەھاب ھەڵەبجەیی خراوەتە شوێنەکەی. واتە دوو کەسایەتی ھەڵەبجەیی نزیک لە بافڵ خراونەتە ھەر پۆستەکە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمیش مەرسوومی بۆ دەرکردوون. بەڵام ئەمە لاھور جەنگی نیگەران دەکات و نایەوێ پۆستەکان ڕادەست بکات، بۆیە بافڵ تاڵەبانی ھێزێک دەنێرێتە سەر بارەگای دژەتیرۆر و زانیاری و کەسانی نزیکی لاھور دەستگیر دەکات.

هەواڵ
08-07-2021

کێشە کەوتە ناو یەکێتی؛ لاھور و بافڵ ھێزیان دژی یەک جوڵاند

بەهۆكاری گۆڕانكاریكردن لە چەند پۆستێكی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر لە لایەن ( باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) ناكۆكییەكانی هەریەك لە لاهور شیخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی توندبۆتەوە، تا ڕادەی بەكارهێنانی هێز. دوای ئەوەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢١، هەریەك لە باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی فەرمانیان دەركرد، بە گۆڕینی چەند بەرپرسێكی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر، لە نێویشیان لێپرسراوی دەزگای زانیاری، بەڵام ئەو هەوڵە ناڕەزایی توندی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لێكەوتۆتەوە و هەردوولاش هێزیان بەرامبەر یەكتر جولاندوە.بە پێی زانیارییەكانی بوار، ئەو پێكدادانەی ئەمڕۆی نێوان هاوسەرۆكان، لە دوای چوونی ئەمڕۆی باڤڵ تاڵەبانی بووە بۆ قەڵاچوالان بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕانكارییەكان.بە پێی زانیارییەكان، هەوڵەكانی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەستیپێكردوە. بوار نیوز

هەواڵ
08-07-2021

دادگای یەمەن سزای لە سێدارەدان بۆ 5 کەس دەر دەکات

دادگای تاوانی یەمەن لە سەنعای پایتەخت، بە سەرۆکایەتی دادوەر محەمەد موفلیح، سزای لە سێدارەدانی بۆ 5 ھاوڵاتی یەمەنی دەرکرد بە تۆمەتی سیخوڕی کردن و مەشق پێکردنی چەندین کەس بۆ ھەواڵگریی بەریتانیا. دادگا ناوی تۆمەتبارەکانی بڵاو کردەوە ھەر یەک لە (عارەفات قاسم عەبدوڵا، عەلی محەمەد عەبدوڵا، باسم عەلی، سالم عەبدوڵا یەحیا و ئەیمان موجاھید)کە ئامێری پێشکەوتوویان بۆ پەیوەندیکردن و چاودێری کردنی دەوڵەت بە مەبەستی سیخوڕی کردن و کاری تێکدەری لە یەمەن بەکار هێناوە. ھەروەھا تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (محەمەد شەرف) بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا، ئەم شەش کەسە لە شارەوانی سەنعا و چەندین کاریان کردوە . لایەنی فەڕمی یەمەن ڕەخنەی توند لە بەریتانیا دەگرن بۆ دەست تێوەردانەکانی لە کار و باری ناوخۆی وڵاتەکەیان.

1 2 ... 791 792 793 ... 1148 1149