بههۆى گرژییهكانى ئهم دواییهى نێوان هاوسهرۆكانى یهكێتیى، چوار بازرگانى نزیك له لاهور شێخ جهنگى ههڵاتنه دهرهوهى ههرێمى كوردستان و كۆمپانیاى " قنصل " داخراو ستافهكهشى نێردرانهوه ماڵهوه.ناوی بازرگانهكان:هیواى ئاوات قارهمانىنهبهز قهشانىدانا دۆغرهمهچىشێخ كاوه بوار نیوز
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێ: هۆکاری زاتی و مەوزوعی زۆرن هەن کە هۆکاری تەقینەوەی کێشەکانی نێوان هەر دوو هاوسەرۆکانی یەکێتی بووە، بەڵام ئەوەی من تێبینم کرد یەکێک لە هۆکارە سەیرەکان دەرکەوتن و مونافەسەی ژنەکانیان بوون.مەحمود یاسین کوردی نووسیویەتی: گەشە کاکە حەمە خێزانی لاهور شێخ جەنگی کە سەرپەرشتی رێکخراوی مرۆی مامی دەکرد لەگەڵ لاڤای کچی مەلا بەختیار کە هاوسەری بافڵ تاڵەبانییە سەرپەرشتی رێکخراوی ڤیمی دەکرد رکابەری و ناکۆکی زۆری لە سەر فەندە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان دروست کردبوو.دەشڵێ: لە رووی میدیاییەوە حاڵەتێکی دەروونی ناۆخشی دروستکردبوو خەریک بوو هەر یەک لەمانە وەکو ژن شوێنی هێرۆخان بگرێتەوە.ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە ناکۆکی ئەم دوو ژنە ناکۆکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەو سەرەوە بوەستێ کە خۆی بە میراتگیری دادەی خوشکی (هێرۆخان) و خاوەنی سلێمانی دادەنێ. ململانێی ئەو دووجار قورس بوو جارێک وەکو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی جاری دووەمیش وەکو ژنێک کە خۆی بە کچی کابرایەکی گەورە دەزانێ کە سلێمانی بە هی خۆیان دەزانن. لەبارەی خێزانەکەی قوباد تاڵەبانیشەوە دەڵێ" هەرچی شێری كراهام ژنی قوباد تاڵەبانییە بە حوکمی ئەوەی کوردییەکەی باش نییە و کارەکانی زیاتر لە هەولێر بوو وەکو سەرۆکی رێکخراوەی خێرخوازی (SEED) بۆیە لە کێشەی ژنەکان دوور بوو".لە کۆتاییدا نووسیویەتی"دەرکەوتنی دواین جاری گەشە کاکە حەمە لە کردنەوەی چایخانەی شەعبیش کە رەمزێکی دیاری سلێمانییە گڕی لە هەموویان بەردا و زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، ئەوی وەکو سەرۆکی یەکێتی ناساند. سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان. بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق. لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات. نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، پەیامێکی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دواین بڕیار و جووڵەی باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نەک ھەر زەرورەتێکبوو بۆ ئەو خەڵکەی کە لە سنووری قەڵەمڕەوی یەکێتی نیشتیمانیدا ئەژین، بەڵکو گەڕاندنەوەی بڕیارە بۆ حکومەت و ھەستانەوەی شکۆی حزبەکەشیان لەو منداڵبازاڕی و مافیا گەراییەی کە وای لێھاتبوو ھیچ بڕیارێک لە سنوورەکەدا لە دەستی حکومەت و تەنانەت یەکێتیشدا نەمابوو. عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێ:" ھێزی دژە تیرۆر بە میزاجی شەخس و بۆ پارە پەیداکردن و ھەڵکوتانە سەر مامۆستای زانکۆ و کۆمپانیا ئەھلییەکان و عەرەبانەیەکی لەفەفرۆش بەکار دەھات ئەگەر سەرانەیان نەدایە، دەزگای زانیاری لەبری کاری ھەواڵگری دروست و ئاگاداربوون لە جووڵە و پیلانگێڕی دەزگا جاسووسییە ئیقلیمی و دەرەکیەکان، کاری ئەم دەزگایە بووبووە باندی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و خانەی لەشفرۆشی و بەکارھێنانی ئافرەتی سۆزانی بۆ ئابڕوبردن و ژەھرخواردکردنی ھەرکەسێک کە لەگەڵ ئەو تاقمەی خۆیان ھاوڕا نەبوایە". پەیامەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک دواین بڕیار و جوڵەی باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نەک ھەر زەرورەتێک بوو بۆ ئەو خەڵکەی کە لە سنوری قەڵەمڕەوی یەکێتی نیشتیمانیدا ئەژین، بەڵکو گەڕاندنەوەی بڕیارە بۆ حکومەت و ھەستانەوەی شکۆی حزبەکەشیان لەو منداڵ بازاڕی و مافیا گەراییەی کە وای لێھاتبوو ھیچ بڕیارێک لە سنورەکەدا لە دەستی حکومەت و تەنانەت یەکێتیشدا نەمابوو، ھێزی دژە تیرۆر بە میزاجی شەخس و بۆ پارە پەیدا کردن و ھەڵکوتانە سەر مامۆستای زانکۆ و کۆمپانیا ئەھلیەکان و عەرەبانەیەکی لفە فرۆش بەکار دەھات ئەگەر سەرانەیان نەدایە، دەزگای زانیاری لە بری کاری ھەواڵگری دروست و ئاگادار بون لە جوڵە و پیلان گێڕی دەزگا جاسوسیە ئیقلیمی و دەرەکیەکان، کاری ئەم دەزگایە بووبووە باندی بازرگانی مادەی ھۆشبەر و خانەی لەش فرۆشی و بەکارھێنانی ئافرەتی سۆزانی بۆ ئابڕو بردن و ژەھر خوارد کردنی ھەر کەسێک کە لەگەڵ ئەو تاقمەی خۆیان ھاوڕا نەبوایە. ئەم جوڵە و بڕیارەی کوڕانی مام جەلالی ڕەحمەتی وەکو حزب و ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی پەیوەندی بە ئێمەومانانەوە نیە، بەڵام وەکو حکومەت و حکومڕانی بۆ ھەموان گرنگ بوو، چونکە کێشەیەکی گەورە بۆ تاک بە تاکی خەڵکی سنورەکە دروست بووبوو بەھۆی نەبونی بڕیار لای حکومەت و بەکار ھێنانی دەزگا ھەستیارەکان بۆ چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ھاوڵاتیان.
دوای ئەوەی نیوەشەوی ڕابردو هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبونەوە، کۆبونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر کۆببنەوە. دوای کۆبونەوەکە لاهور جەنگی پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە، بەڵام پەیامەکە تەنیا لە سایت و پەیجەکانی خۆی بڵاوکرانەوە و باڵکێش زانیویەتی" بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، میدیای یەکێتی هیچ پەیام و چالاکییەکی لاهور بڵاونەکاتەوە". بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە لاهوری وتووە"سوورە لەسەر بڕیارەکانی بۆ گۆڕانکارییەکان و ئیتر لەمەودوا قسەی یەکێتی قسەی خۆیەتی".
بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژی هەینی، کەشتی 'ئۆشەن ڤایکین' پاش مانەوەی لە دەریادا بۆ ماوەی هەفتەیەک، لە کۆتاییدا ئیتاڵیا قایل بوو بە وەرگرتنی کۆچبەرەکان. پاش ئەوەی کۆچبەرەکان لە کاتژمێر ۱۱:۳٠ بەیانی گەیشتنە سیسیلی، ئیتاڵیا، ڕاستەوخۆ تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە نێو کەشتییەکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-۱۹. شایەنی باسە، لە ٥۷۲ کۆچبەرەکە ۱۸۳ کۆچبەریان تەمەنیان لەخوار ۱۸ ساڵەوەیە و لەو ژمارەیەشدا ۱٥۹ منداڵیان بێسەرپەرشتن. و ژنێکی دووگیانیش لە نێو کۆچبەرەکاندا بووە. لە ئێستادا کۆمسیۆنی ئەوروپا لە برۆکسڵ ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بە شێوەیەکی خۆویستانە لە نێوان وڵاتەکانی ئەوروپادا.
ئەمشەو، ١١ی تەمموزی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی، لەماڵەکەی خۆی لەدەباشان سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد. کۆبونەوەکەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهاتوەو لەکۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، سور بوە لەسەر داواکارییەکانی خۆی و جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی دەیەوێت لەدەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ئەنجامی بدات. هەر بە پێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەدا باڤڵ تاڵەبانی، داواکاری دیکەی هەبووە و یەکێک لە داواکارییەکانیش ئەنجامدانی پلینۆم و گۆڕانکاری بووە لە نێو خۆی حزبدا. بوار نیوز
سەرچاوەیەکى ئاگادار بە باڵکێشی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە، بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى لە کۆبوونەوەدان. ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتییە لە پاش تێکچوونی پەیوەندییەکانیان بەهۆى گۆڕانکاریی لە پۆستەکانى فەرماندەى دژە تیرۆر و دەزگاى زانیارى یەکێتى. کۆبوونەوەکەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دواى چەند کاتژمێرێک دێت لە جێبەجێکردنى گۆڕانکارییەکانی دژە تیرۆر و دەزگای زانیاریی بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى، کە نیگەرانى لاهور شێخ جەنگى، هاەسەرۆکی یەکێتی لێ کەوتووەتەوە.
ماوەی نزیک بە دە ساڵە، بنەماڵەیەکی نەناسراو کە تەنیا پەیوەندی خوێنی، بەستوونیەتییەوە بە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و مێژوویی کوردستانەوە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ حوکمڕانیی سەرزەمینی بابان دەکەن! ھیچ ھەستێکی نیشتمانی و نەتەوەییان نییە و تێکڕای کوردستان بە لایانەوە بریتییە لە: ھۆڵیودێک لە پەیجی فەیسبووک و کۆمەڵێک کرێگرتەی جنێوفرۆش و چەند کۆنتێنەرێک دوگ و جگەری بەسەرچووی مریشک، ئەوان بۆ پارێزگاری لە پایە و پارەکانیان دەست بۆ ھەموو حەرامێک دەبەن!کۆمەڵێک برای کەم سەواد و بێ ئەزموون کە وێڕای نەبوونی ھیچ خیبرەیەکی سیاسی و سۆسۆلۆژی، بەلاغەت و لیاقەتی سەرکردایەتیشیان تیا نییە و تەنیا بە زەختی پارە و تفەنگ، ھەندێکیان تۆقاندووە و ھەندێکیشیان بێدەنگ کردووە!ئەم بنەماڵەیە کە لە ھیچ شتێکدا پسپۆڕ نین و ھیچ ڕۆژێکی مێژووی دوور و نزیکیان پێشمەرگایەتی و خەباتی تیا نەبووە، بەھۆی ئیحتیکاری سەرمایەی ماددی و مەعنەویی یەکێتی و داھاتی مەرز و لە پاڵیشییەوە قاچاخچێتی زەبەلاح، ھەرچی میدیا و خەڵکی ڕەخنەگرە کڕیویانە و بەم ھۆیەشەوە بێمنەت بوون لە مێژووی تاڵەبانی و خەباتی سەرکردە بە تەمەنەکانی یەکێتیش!ئەوەی ئەمڕۆش ڕوو ئەدا، لە گۆشەیەکییەوە تەنیا گەڕانەوەی میراتە بۆ میراتگر. لە گۆشەیەکی تریشەوەڕێک ئەو شەڕەیە، کە ئامۆزاکان لە میرنشینی بابان پێکەوە ھەیان بوو و بەشێک لە دیرۆک و چارەنووسی ناوچەکانی بندەستی بابانیشی پێوە گیرۆدە بوو.ھەر لە سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەوە، کاتێک (کاکە شێخ) حاکمی بەری مەرگە و (کاکەمیر)ی برای حاکمی پشدەر بوو، پێکەوە نەسازان و کاکە میر کاکە شێخی باوکی فەقێ ئەحمەوی دارشمانە دەکوژێت و دەست بەسەر ناوچەکەشیاندا دەگرێت.دوای ماوەیەک کاکەمیریش دەمرێ و کوڕەکانی لەسەر میرات و جێنشینیی باوکیان ناسازێن، فەقێ ئەحمەدی دارشمانەی ئامۆزاشیان بە فرسەتی دەزانێ و پەلاماری کوڕەکانی کاکە میر دەدا و حەقی باوکیان دەسێنێ و میرات و ناوچە و دەسەڵاتەکەی باوکە کوژراوەکەی وەردەگرێتەوە.دوای پڕبوونی کاسەی سەبری بافڵ تاڵەبانی، گومانی ئەوەش دێنێتە پێشەوە کە مام جەلال بە مەرگێکی ئاسایی نەمردبێت. بە تایبەت دوای ئەوەی کە ھێشتا نەخۆش بوو، «دژەتیرۆرەکەی بن دەستی لاھوور» پاسەوانە تایبەتییەکەی مامیان کوشت و ھەموو نھێنییەکانیان لەگەڵیا خستە گۆڕەوە! لە پڕ ھێرۆ خانیش حەزف کرا و ئەمڕۆش کوڕە گەورەی مام کە خەریک بوو مەحروم بکرێت لە میراتەکەی باوکی، ھەوڵی ژەھرخواردکردنی دراوە!ھەرچۆن بێت دۆخەکە ئەمڕۆش نەبێت، سبەینێ تووندتر دەتەقێتەوە و چارەنووسی کوڕانی کەمسەوادی شێخ جەنگیش، ھیچ نییە جگە لە پەناھندەیەکی سیاسی لە ھەندەران. بەرزان عەلی حەمە
چەند ڕۆژێکە گرژییە ناوخۆییەکانى ناو یەکێتى نشتیمانى کوردستان لەسەر گۆڕینى پۆستى بەرێوەبەرى دەزگاى زانیارى و دەزگاى دژە تیرۆر بەردەوامى هەیە، ئەو کەسەى کە (لاهور شێخ جەنگى) رێگرى لێدەکات بکرێتە بەرێوەبەرى دەزگاى دژە تیرۆر پێشتر کەسی باوەڕپێکراوی خۆى بوە، بەڵام لەڕوداوێکدا لاهور شێخ جەنگی پشتى تێدەکات و بافڵ تاڵەبانیش ئەمە دەقۆزێتەوەو دەیکاتە کاندیدى خۆى بۆ بەڕێوەبردنى دەزگاى دژە تیرۆر.بەپێی زانیارییەکانى بوار نیوز کە لە کەسێکى نزیک لە (وەهاب هەڵەبجەیی) دەستیکەوتوە. ئەوە خراوەتەڕو، وەهاب هەڵەبجەیى یەکێک بوە لەکەسە زۆر نزیک و متمانە پێکراوەکانى (لاهور شێخ جەنگى) هاوسەرۆکى یەکێتى و بەسندوقى ڕەشى لاهور شێخ جەنگى ناسراوە، بەڵام پێش نزیکەى پێنج مانگ لەمەوبەر وەهاب هەڵەبجەیى لەگەڵ ئەفسەرێکى باڵاى ناو دژە تیرۆر بەناوی سیروان لەسەر بابەتێک دەبێتە دەمەقاڵەیان و بە تەلەفۆن هەڕەشەو هێرشدەکەنە سەر یەکترى، تا دەگاتە ئەوەى ئەو ئەفسەرە باڵایەى دژە تیرۆر بە (وەهاب هەڵەبجەیى) دەڵێت ئەگەر پیاوى و شانازى بەخۆت دەکەى وەرە بۆ دەزگاى دژە تیرۆر لەوێ یەک دەبینین، وەهاب هەڵەبجەیش بەپشت بەستن بە پشتیوانى لاهور شێخ جەنگى بەو ئەفسەرە دەڵێت ئەوە من چاوەڕێتم تۆ وەرە.کاتێک ئەفسەرە باڵاکەى دژەتیرۆر لەگەڵ هێزێکى 30 کەسى دەگەنە بارەگاى دژەتیرۆر لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیى و ئەو کەسانەى لەگەڵیدا بون سەرجەمیان چەک کراون و ئەفەسەرە باڵاکەى دژەتیرۆریش لەئۆتۆمبێلەکەى دەهێنێتە خوارەو (تفێک)ى تێدەکات و پێى دەڵێت ئەوەت ویست پێت بکەم دەبڕۆ ملت بشکێنە، بەڵام ئەفسەرەکە وەڵامى دەداتەوەو پێى دەڵێت ئەمەت بەسەردا تێناپەڕێت، لەو کاتەدا وەهاب هەڵەبجەیى دەستدەداتە دەمانچەکەی و فیشەکێک دەنێت بە قاچى ئەو ئەفەسەرە باڵایەى دژەتیرۆرو بەسەختی بریندارى دەکات.دواى ئەم ڕوداوە کێشەکە ڕوبەڕوى لاهور شێخ جەنگى دەکرێتەوە بۆ ئەوەى چارەسەرى بکات، بەڵام سەرەتا بە وەهاب هەڵەبجەیى دەڵێت من حەقم بەسەر ئەم کێشەیەتەوە نییەو بڕۆ بۆخۆت چارەسەرى بکە. لەهەمان کاتدا لاهور شێخ جەنگی بڕیار دەدات بۆ ماوەى شەش مانگ (وەهاب هەڵەبجەیی) لە دەزگاى دژەتیرۆر سڕ بکرێت و هەمو بەرپرسیاریەتییەکى لێوەبگیرێتەوە.لاهور شێخ جەنگی ئەم بڕیارانە لە کۆبونەوەیەکى ئەفسەرە باڵاکانى دژە تیرۆر ڕادەگەیەنێت، بەڵام زۆرێک لەئەفسەرەکان بەم بڕیارە نیگەران بون و تەنانەت یەکێک لەئەفسەرەکان هەستاوەتەوەو بە لاهور شێخ جەنگى وتوە بەو بڕیارە ناڕازین و وەهاب هەڵەبجەیى هیچ هەڵەیەکى نەکردوە، لە وەڵامدا لاهور شێخ جەنگى بە ئەفسەرەکە دەڵێت "ئەگەر تۆش هەڵەبجەیت" با وەک وەهاب مامەڵەت لەگەڵ بکەم، بەڵام ئەفسەرەکە دەڵیت نەخێر من خەڵکى ڕانیەم.دواى ئەوەى وەهاب هەڵەبجەیى لەوە دڵنیا دەبێتەوە کە لاهور شێخ جەنگى پشتى تێدەکات و تەنانەت هەوڵیش دەدات سزاى بدات.لەهەمان کاتیش ئەو ئەفسەرەی ئەو برینداری کردوە دۆخی تەندروستی رۆژ لەدوای رۆژ خراپتر دەبێت و ئەو کەسەش بەکەسێکی زۆر نزیک لە بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو لەرێگەی بافڵ تاڵەبانیشەوە ئەو ئەفسەرە لەدادگا سکاڵا لەسەر وەهاب هەڵەبجەیی تۆمار دەکات.سەرەتا وەهاب هەڵەبجەیی هەوڵ دەدات لەڕێگەى (تەحسین میرزا حەسەن) سەرۆک عەشیرەتى نەورۆڵی کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورەکانى ناو هەڵەبجەو وەهاب هەڵەبجەیى بۆ خۆى نەورۆڵییە داوا لەلاهورشێخ جەنگى دەکرێت کە وەهاب بەکوڕى خۆى بزانێت و کێشەکەى بۆ چارەسەر بکات، بەڵام وەڵامى ئەو داواکارییەى سەرۆک عەشیرەتى نەورۆڵى نادرێتەوە، بۆیە بەناچارى وەهاب هەڵەبجەیی پەیوەندی بەماڵی مام جەلالەوە دەکات و لەرێگەی کەسێکەوە دانیشتنێک لەنێوان وەهاب هەڵەبجەیی و بافڵ تاڵەبانی رێکدەخرێت. لەو دانیشتنەدا وەهاب دەڵێت تۆ ئەم کێشەیەم بۆ چارەسەر بکە لەگەڵ سیروان ئەوا منیش لەبەرامبەر ئەوەدا تەواوی هێزەکانی دژە تیرۆر دەخەمە بەردەستت. بافڵ تاڵەبانیش ئەمە بە دەرفەتێکى زێڕین دەزانێت بۆ کۆتایی هێنان بەڕۆڵی لاهور شێخ جەنگی لەناو دەزگای دژە تیرۆر کە شادەماری هێزی لاهور شێخ جەنگی بو لەناو یەکێتی. لەو دانیشتنە بافڵ پێی دەڵێت کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکەم و تۆش دەکەم بەبەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر.بەشێکی پلانەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ گۆڕانکارییە ئەمنییەکان لەدوای ئەو دانیشتنە دەست پێدەکەن. بوار نیوز
کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەو یەکلایی بوونەوە دەچن و بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان، لاهور جەنگی، دۆڕاوی نێو گەمە سیاسییەکەیە.باڵکێش زانیویەتی، هەوڵی سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی بۆ کۆکردنەوەی هەردوو هاوسەرۆک سەرکەوتوو نەبووە و بافڵ تاڵەبانی ئامادە نەبووە لەگەڵ لاهور جەنگی کۆببێتەوە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە هەوڵی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتیدا، ئێران و ئەمریکاش پاڵپشتی لە بافڵ تاڵەبانی دەکەن، بەجۆرێک بافڵ تالەبانی بە سەرکردەکانی یەکێتی ڕاگەیاندوە، کە ئەو گۆڕانکارییەک لە سەرەوەی دەسەڵاتی ئەوەوەن.یەکێک لەو هۆکارانەی وایکردووە کە ئێران پشتگیری لە بافڵ تاڵەبانی بکات، ڕاپۆرتەکەی یاهوو بوو، کەتێیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرپرسێکی سەربازی سەر بە لاهور جەنگی، لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا بەشداربووە. هەروەها لەبەرئەوەی لاهور جەنگی ڕێگرە لە یەکخستنەوە هیزەکانی پێشمەرگە و گەڕانەوەی یەکەی 70ی یەکێتی بۆ ژێر چەتری وەزارەتەکە، ئەمریکا پاڵپشتی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات، چونکە ئەمریکا زۆر بە جدی کار بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکات.بڕیاری گۆڕینی بەرپرسی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر جێبەجێکراوە و محەمەد وەهاب هەڵەبجەیی و ئەژی ئەمین لە پۆستەکان دانراون کە سەر بە بافڵ تاڵەبانین.هەروەها بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش گۆرانکارییەکان بەمانە کۆتاییان نایەت و مۆڵەت بۆ تاقمی سەر بە لاهور جەنگی دانراوە کە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و پەیجەکان رادەستی یەکێتی بکەنەوە، ئەگینا لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دادەخرێن.هەروەها، دوای گۆڕانکارییەکان لە دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر، دەروازە سنوورییەکان دەخرێنەوە ژێر دەستی یەکێتی و لەژێر دەستی لاهور جەنکی دەردەهێنرێن.باڵکێش ئەوەی زانیوە، کە یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، بە نیازە پلنیۆمێک ببەستێت و لەو پلنیۆمەدا سیستەمی سەرۆکایەتی یەکێتی بگێڕنەوە بۆ سەردەمی پێش کۆنگرە و بافڵ ببێتە سکرتێری گشتی و پۆستی هاوسەرۆک لە لاهور وەربگیرێتەوە. ئەو پۆستانەی کە بڕیارە گۆڕانکاریان تێدا بکرێ ئەمانەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئاسایشی گشتیی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی، فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازە سنووریەکان
ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەھەوڵی تیمەکانمان ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی (١٠٤) لەئێستادا چاک کراوەتەوەو لەئێستادا لەکاردایەو دەتوانن لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا پەیوەندی پێوە بکەن. بەھەمانشێوە ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی (١٠٥) لەکاردایەو لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان