Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
11-07-2021

بافڵ تاڵەبانی ژەھرخوارد کراوە و ھێرۆخانیش چووە بۆ ڕوسیا بۆ پشکنین

ڕۆژنامەنووسێکی نزیکی یەکێتێ ژەھرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی لەلایەن چەند ئەندامێکی دەزگای زانیاری پشتڕاست دەکاتەوە و دەشڵێ:" بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی ھێرۆ خانیش ژەھرخوارد کراوە یان نا، ھێرۆ خان لەگەڵ شانازی خوشکی چوونەتە ڕووسیا بۆ پشکنین". پێم ناخۆشه‌! به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسان و میدیاى كوردى له‌ كه‌یسى ژه‌هرخواردنى بافڵ تاڵه‌بانىیدا، به‌ هه‌ڵه‌ و له‌ سه‌رچاوه‌ى دووه‌م و سێهه‌م له‌ خۆیانه‌وه‌ زانیارى نا دروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و وا تێگه‌یاندراون ئه‌م كه‌یسه‌ نوێیه‌ و به‌م زوانه‌ روویداوه‌ .بۆئه‌وه‌ى وه‌رگر، زانیارى له‌ سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ پێبگات و چیتر خۆى به‌ هه‌واڵ و زانیارى واته‌ وات خه‌ریك نه‌كات، لێره‌وه‌ ئه‌صڵى بابه‌ته‌كه‌تان له‌ زارى خۆیانه‌وه‌ بۆ بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌:كه‌یسى ژه‌هرخواردنى باڤڵ تاڵه‌بانى، مێژوووه‌كه‌ى بۆ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دواى ئاشكرابوونى سه‌ره‌ داوى بابه‌ته‌كه‌ ناوبراو، له‌ وڵاتى روسیا سێ پشكنینى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك ئه‌نجامده‌دات. له‌ ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ماده‌ى موخه‌ده‌رات له‌گه‌ڵ ژه‌هرخواردنه‌كه‌ى تێكه‌ڵ كراوه‌.ناوبراو، هیچ جۆره‌ پشكنێنێكى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامنه‌داوه‌ و تاقیه‌گه‌ پزیشكییه‌كانى ئێره‌ش تواناى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌ته‌یان نییه‌.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، بۆى روون ده‌بێته‌وه‌ ژه‌هرخوارد كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌ى دواخست، چونكه‌ له‌سه‌ره‌تادا جگه‌ له‌ پارتى گومانى له‌ هیچ كه‌سێك نه‌بوه‌، ئه‌و كاره‌ى له‌ دژى بكات، به‌ڵام دواى ساڵێك ده‌ركه‌وت دوو به‌رپرسى ده‌زگاى زانیارى ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌، ڤیدیۆى دانپێدانانیشیان تۆماركراوه‌.ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌، هێرۆخان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى دایكیشى به‌ هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ شانازى خوشكى و دكتۆر حه‌مید چوونه‌ته‌ وڵاتى روسیا، به‌ مه‌به‌ستى پشكنین بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، چونكه‌ گومان ده‌كرێت ناوبراویش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ ژه‌هرخوارد كرا بێت. سەرتیپ وەیسی

هەواڵ
11-07-2021

سەرۆکی نوێی دەزگای زانیاری دەستبەکاربوو

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد و مامۆستا ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌. ‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كە‌ ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ١١/٧ لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن. ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی. لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و بە‌رپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

هەواڵ
11-07-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالادینۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەرکابوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی، هەروەها سوپاسی کونسولی گشتی پێشووی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.کونسوڵی گشتیی نوێیی ئەمەریکا لە هەولێر ، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، هاوپەیمانێکی ستراتیجی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە. گوتیشی کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان.پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی بەشداری کارای هەرێمی کوردستان لەو دایەلۆگەدا ، چەند تەوەرێکی دیدارەکە بوون.

هەواڵ
11-07-2021

200 ملیارەکە خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

هەواڵ
10-07-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات

 ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربی ) و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کرا لە سەر بنەمای دەستوور.لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بکات .

ڕاپۆرت
10-07-2021

ژەھرخوارکردنی سیاسییەکان

لە ڕووداوێکی نزیکدا بیستمان، دوو سەرکردەی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان، گرژی و ئاڵۆزیی نێوانیان گەیشتووەتە ڕادەی ژەھرخوارکردن. ئەمە ڕاستە یان سیناریۆ و شانۆگەرییەکی سیاسییە، کاری ئێمە نییە، ئەوەی مەبەستمە ڕوونی بکەمەوە، ئەم جۆرە پاکتاوکردنەی یەکترییە لەلایەن سیاسی و سەرکردەکانەوە کە مێژوویەکی درێژی ھەیە. بەکارھێنانی ژار (ژەھر) یەکێکە لە جەنگە بایلۆجییەکان و بە شێوەی فرەوان بۆ سەر میللەتێک یان ناوچەیەک بەکار دێت، وەک کیمیابارانی ھەڵەبجە، یان کۆمەڵێکی دیاریکراو لە خوانێکدا پێکەوە بخرێنە بۆسەیەکەوە و پێی بکوژرێن، یان تایبەتکردنی کەسێک کە ئەمەیان ھۆشیارییەکی زیاتری دەوێت، ئاخر زۆربەی جار ئەو کەسە خۆی بە پاسەوان تەنراوە. ئەی ئەگەر پاسەوانێکی تایبەتی بکڕدرێت و ژار بخاتە خۆشاوی پرتەقاڵەوە بۆ بەرپرسەکەی؟ مەترسیی ئەم جۆرە لەوەدایە، ئەگەر سەری نەگرت، بە زنجیرە، لەو کەسەی ڕاستەوخۆ ژاراوەکەی پێشکەش کردووە، تا دەگاتە پیلانگێڕ و ھەموو بەشداربووان، سزا دەدرێن. ئەگەر سەرکردەکان سەربازی بن، سزاکان یەکسەر کوشتنە، بەبێ دادگەیی یان بە دادگەیییەکی نێوخۆییی نھێنیی سەربازی. ئەگەر کەسەکە سەرکردەیەکی مەدەنی بێت، لە دادگەیەکی چڕ و ئاڵۆزدا سزاکان دیاری دەکرێت. تەنانەت ئەگەر پیلانەکە سەر بگرێت، ئەگەری ھەیە داوێکی بەڵگە دەست بکەوێت و لەلایەن کەسانی نزیکییەوە دۆسییەکە گەرم بکەنەوە. کەواتە ژارخوارکردنی سیاسی، مەترسییەکانی تەواو نابن و لە ھەمووی کارەساتبارتر، ئیدی متمانە کۆتاییی دێت و جارێکی دیکە ناتوانن بچنە سفرە و خوانی یەکترەوە کە ئەمەیان بۆ دەیان ساڵ درێژە دەکێشێت. لە سەردەمی ھەردوو جەنگی جیھانگرەوەدا، بە شێوەی جیاواز ژار بەکار ھاتووە. تەنانەت ئەو سەربازانەی پلەدار بوون، ھەردەم دەنکێک ژار لە گیرفانیاندا بووە، تا ئەگەر کەوتنە دەستی دوژمنەوە، پێش ئەوەی بخرێنە ژێر ئەشکەنجە و ناچارکردنی ددانپێدانانی زانیاری، خۆی بەو ژارە کوشتووە. یان ئەگەر لایەکیان لێ بووبێتەوە و زانیبێتیان ئیدی چارەیان نەماوە، خۆیان لەکۆڵ ئازار کردووەتەوە. لەناو ماڵباتە سیاسییەكان، ماڵباتە پاشایییەكان و ماڵباتە هۆزگەرایییەكاندا، پاكتاو بە ژار زۆرە. لە مێژووی سیاسی و سەربازیدا، ڕووس و بریتانییەکان بە دروستکردنی ژاری جۆراوجۆر نێوبانگیان ھەبووە. ڕەنگە ڕووس لە ھەموو وڵاتێک زیاتر پەنایان بۆ بکردبێت. وەک ژارخوارکردنی "ستیڤان باندێرا" سەرکردەی بەرھەڵسکارانی ئۆکرانیا کە لە شاری میونخ لە ڕێگەی ژارەوە کوژرا. دوای دوو ساڵ، بکوژ لە یەکێتیی سۆڤێت ھەڵات و ددانی پێدا نا کە "ترشەڵۆکی پروسی" بە دەموچاوی ستیڤاندا کردووە. لەناو ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکیدا (سی ئای ئەی) یەکەیەکی تایبەت ھەیە کە لە سەدان پسپۆڕ و زانای بوارە جیاوازەکان پێک ھاتوون، کاریان ئەوەیە لە گژوگیا و شتی سروشتی، ژاری نوێ دابھێنن و وەک جۆرێک لە چەکە کوشندەکانی ئەو وڵاتە ھەژمار دەکرێت. تەنانەت ھەندێک پێیان وایە، ئەو یەکەیە بە پیلان، کۆرۆنا ڤایرسیان بڵاو کردووەتەوە. ئەمەیان ئەگەر ڕاستیش بێت، پەنجا ساڵی دیکەی دەوێت تا بەڵگەکان یەکلای بکەنەوە. مەترسیدارترین ژارەکان:١- بۆتۆکس. یەکێکە لەو ماددانەی ئێستە لە جوانکاریدا زۆر بەکار دێت. بە شێوەی دەرزی لەو لێو یان ھەر شوێنێکی دەدرێت بۆ ئەوەی ھەڵباوسێ و چرچولۆچی بشارێتەوە. لە پێشدا تەنیا وەک ژار بەکار ھاتووە، چونکە بخرێتە خواردنی ھەر کەسێکەوە، بەتایبەتی گۆشت، ناو گەدەی ھەڵدەئاوسێنێ و کەسەکە توانای ھەناسەدانی لەدەست دەدات.٢- گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن. لە جەنگەکاندا زۆر بەکار ھاتووە. سەرەتا ھەستی تەنگەنەفەسی، پاشان چاوخوران و کوێربوون، ماندوێتی و ئازارێکی زۆر دروست دەکات و بە شێوەیەکی نیمچە خێرا کەسەکە دەکوژێت.٣- سیانید. دەخرێتە میوە یان خۆشاوی میوەوە. یەکسەر کەسەکە تووشی دڵەتەپێ و ھەناسەتەنگی دەکات و زۆر بە خێرایی کەسەکە دەکوژێت.٤- ڕیسین. لە زەیتی گەرچەک دروست دەکرێت. ھەر ئەمەیشە وای کردووە، ئەگەر چی زەیتی گەرچەک سوودی زۆرە، بەڵام ھەردەم سڵی لێ دەکرێتەوە، چونکە وەک ئەگەر نەزانی ترشیاتی ترێ دروست بکەیت، دەگەڕێتەوە و دەبێتە شەراب، ئەگەر نەشزانی زەیتی گەرچەک دروست بکەیت، دەبێتە ژار. کەسەکە تووشی سکچوون، بێتوانایی، ئازاری گەدە و ناو سک دەکات، تا دەیکوژێ.٥- زرنیخ. ئەمەیان پێی دەگوترێ خۆشەویست و ئازیزی سەرکردەکان و لە مێژوودا زۆرترین بەکارھێنانی لەلایەن سیاسییەکانەوە ھەبووە. ئەگەرچی تامەکەی تاڵە، بە ئاسانی تێکەڵی خواردن و خواردنەوە دەکرێت و ناتوانرێت بە ئاسانی بناسرێتەوە. سەرەتا کەسەکە تووشی ڕشانەوە و سکچوون و ئازارێکی زۆر دەکات لە ھەموو جەستەیدا، پاشان ھەناسەبڕکێ و ئەگەر کەسەکە زوو نەبرێتە نەخۆشخانە، دەیکوژێ.ئەمانە سەرەکی و کلاسیکەکان بوون. ژار، زیاتر لە ھەزار جۆری ھەیە. ئێستە ئیسرائیل باشترین جۆرەکانی بۆ پاکتاوی سیاسی دروست دەکات کە بەپێی ویستی کڕیارە، حەز دەکەیت یەکسەر بیکوژێت، یان پاش مانگێک، پاش ساڵێک، یان کەنەفتی بکات، یان تووشی بیرچوونەوەی بکات… ھەمووی ھەیە. ناسراوترین کەسایەتییەکانی ژارخوار کراون:١- ئەخناتوون، فیرعەونی مەزنی میسر، ساڵی ١٣٣٦ پ. ز.٢- سوقرات، فەیلەسووفی یۆنانی، ساڵی ٣٩٩ پ. ز.٣- ئەسکەندەری گەورە، ساڵی ٣٢٣ی پێش زایین.٤- کیلۆپاترا، ژنە سەرکردەی میسڕیی کۆن، ساڵی ٥١ی پ. ز.٥- بیتھۆڤن، گەورە میوزیکیانی ئەڵمانی، ساڵی ١٨٢٧.٦- ھیتلەر، ڕاوێژکاری ئەڵمانی، ساڵی ١٩٤٥ خۆی ژارخوار کرد. کوردۆ شابان

گشتی
10-07-2021

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە بەپێی خشتەکە سبەینێ سێ وەزارەت مووچەی مانگی حوزەیرانی رابردوو وەردەگرن و سێشەممەش مووچە دابەشکردنی ئەم مانگە تەواو دەبێت. بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 11ـی تەمموزی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میکانیزمی لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت. رۆژی دووشەممە 12ی تەمموزی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەواڵ
10-07-2021

وەزارەتی تەندروستی: 8 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٠٠ ) ١. پشکنین: ( ٦٠٢٢ پشکنینی نوێ)• ( ١٥٨٢) هەولێر• ( ١٢٧٨) سلێمانی• ( ٣١٦٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٥٣٧ تووشبووی نوێ)• ( ٤٧) هەولێر• ( ٥٤) سلێمانی• ( ٤٣٦) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٧٧٢ چاکبوون)• ( ١٠٨) هەولێر• ( ٢٣٣) سلێمانی• ( ٤١٠) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ١٨) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٨ مردن)• ( ٠) هەولێر• ( ٥) سلێمانی• ( ٢) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ١) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٢٠٤٦٧٤ (٧٦٠٠٦٢ هەولێر، ٥٤٤٧٠٩ سلێمانی، ٨٨٣٧٠٣ دهۆك، ١٦٢٠٠ هەڵەبجە)تووشبوون ١٩٣٨٠٧ (٥٧٩٥٧ هەولێر، ٦٣٥٦٩ سلێمانی، ٦٨٤٨٢ دهۆك، ٣٧٩٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٠٢٣٣ ( ٥٤٣٠٣ هەولێر، ٥٧٤٥٠ سلێمانی، ٦٤٨٦٠ دهۆك، ٣٦٢٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٠٣٨ (٢٤٣٢ هەولێر، ٤٠٣٤ سلێمانی، ٢٥٤٤ دهۆك، ٢٨ هەڵەبجە)مردن ٤٥٣٦ (١٢٢٢ هەولێر، ٢٠٨٥ سلێمانی، ١٠٧٨ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)

هەواڵ
10-07-2021

كۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی گۆڕدرا بۆ کۆبوونەوەی دوو خانەوادەکە

بڕیاربوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە سەری نەگرت و هەڵوەشایەوە. هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى له‌ باره‌ى کێشه‌ ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیى شکستى هێنا. لە بەرامبەردا بڕیارە هەردو خانەوادەی تاڵەبانی و شێخ جەنگی کۆببنەوە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە کۆبوونەوەکەدا لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی ئامادە نابن، بەڵام وەکو هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ لێکت تێگەیشتن دەکرێت. باڵکێش زانیویەتی: ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتویانە ئێمە توانای چارەسەرکردنی دۆخەکەمان نیە و کۆبوونەوەمان بێ سوود دەبێ.

هەواڵ
10-07-2021

مەلا بەختیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆک بارزانی ئاشکرا دە...

مەلا بەختیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەکات و دەڵێ:" لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبوینەوە و لە کۆبونەوەکەدا باسی روونەدانی شەڕ لەگەڵ pkk کراوە. دەقی بەیاننامەکەی مەلا بەختیار نزمی ئاکاری رۆژنامەگەری و درۆ هەڵبەستن لە یەک دوو سایت و پەیجدا، درۆیەکی شاخدار بڵاوکراوەتەوە، گوایە، (بەندە_ مەلا بەختیار) لە دیداری بەرێز مەسعود بارزانی دا، بۆ دروستکردنی کێشە لە ناو یەکێتیدا، رێك کەوتووم. پێم خۆشبوو بە ناوی راشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە. هەرگیز قسەی وا لە دیدارماندا، نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، قسەمان لەسەر رونەدانی شەر لەگەڵ  (p.k.k)   چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە. بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیش. هەروەها، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لە هەرێمدا سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆر و رێکخراوە مەدەنیەکان، رێگە چارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە. بەڕاستی مایەی قێزە، سایت و پەیجی رستکراوی بەستە دۆلار، ئەم درۆیانە هەڵدەبەستن.

هەواڵ
10-07-2021

نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕە کانی هەرێمی کوردستان

نرخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگەران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى =  1807$ به رامبه ر =31,100 غرام نرخى دۆلار =147,500 نرخى زێڕعەيار   24 (428,000) نرخى زێڕ عەيار  22(392,000)                              نرخى زێڕ عەيار  21(377,000) نرخى زێڕعەيار   18(320,000)

هەواڵ
10-07-2021

تەقینەوەیەکی گەورە تارانی هەژاند

تەقینەوە باكووری شاری تارانی هەژاندووە، بەڵام تاكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكه نەزاندراوە. بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فارس، وتەبێژی یەکەی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن بەرەو شوێنی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە. لە ھەواڵەکەدا، ھیچ زانیارییەک لەبارەی ھۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و تاکو ئێستاش ھیچ بەرپرسێکی ئێران لێدوانی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

1 2 ... 790 791 792 ... 1148 1149