Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
گشتی
13-07-2021

هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی کا‌غەزی ئەلەمنیۆم بەکاردێنن

دیارە بەداخەوە لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕن دا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت ، به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشت لێنان به‌ فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ بوه‌ستن له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌، كه‌ كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته‌ ناو فڕنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به‌ توانه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات. زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به‌ خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره‌ بۆ گورچیله‌ و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا ، به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته‌ و لیمۆ و په‌تاته‌ و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وە. لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك

هەواڵ
13-07-2021

مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ بریندارانی ز...

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی كارەساتەكەی نەخۆشخانەیەك لە شاری زیقار دەكات و وەزیری تەندروستیش بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ بریندارانی ڕووداوەكە ڕادەسپێرێت. بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ٧ی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا هاوخەمیی خۆی بۆ خەڵكی زیقاڕ و تەواوی عێراق راگەیاند، بەهۆی ئەو كارەساتەی كە لە نەخۆشخانەیەك كەوتەوە. مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان كردووە و رایگەیاندووە: ”وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستانم راسپارد تاوەكوو هەموو هاوكارییەكی پێویست بۆ برینداران پێشكەش بكات“. درەنگانی شەوی دووشەممە 12-7-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە ناسریە، کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 62 نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش، بە سووتان گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵ
13-07-2021

تاڵیبان هەڕەشە لە تورکیا دەکات

بزوتنەوەی تاڵیبان هەڕەشە لە تورکیا دەکات و دەڵێ، مانەوەی سەربازانی تورکیا بەردەوامی دانە بە داگیرکاری بێگانە لە ئەفغانستان. تاڵیبان داوا لە تورکیا دەکات هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە و دەڵێ:  هۆشداری بە تورکیا دەدەین لە هێشتنەوەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان

هەواڵ
13-07-2021

کازمی سێ بەرپرسی لەکار لادا

بەهۆی رووداوی ئاگرەکەی ناسریەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی پارێزگای زیقار لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات. درەنگانی شەوی دووشەممە 12-7-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە ناسریە، کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 62 نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش، بە سووتان گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کازمی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بە پەلە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و فەرماندەی ئەمنی کۆبووەتەوە. هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارێکی دەرکردووە، کە بریتین لە؛ - لێکۆڵینەوە لەسەر ئاستی باڵای حکوومەت لە رووداوەکە - ناردنی تیمێکی وزاری بۆ پارێزگای زیقار بە پەلە - لەسەر کار لادانی ئەم بەرپرسانە و دەست پێکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان: 1/ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زیقار 2/ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن 3/ بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زیقار - هەموو وەزارەتەکان رادەسپێردرێن بە گەیاندنی هاوکاری بە پەلە بۆ زیقار - هەژمارکردنی ئەوانەی لە رووداوەکە گیان لەدەست داوە بە شەهید و پێدانی مافی کەسوکاری شەهیدان بە کەسوکاری هەموویان - ناردنی ئەو بریندارانەی بارودۆخیان خراپە بۆ دەرەوەی وڵات - راگەیاندنی سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە عێراق

هەواڵ
12-07-2021

ڕۆڵی ئەمریکا لە دوورخستنەوەی لاھور جەنگی ئاشکرا کرا

کادرێکی پێشکەوتووی پێشووی یەکێتی کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، ڕۆڵی ھەواڵگری ئەو وڵاتە لە لەسەر کارلادانی لاھور جەنگی ئاشکرا دەکات و دەڵێ: سێ جار ڕاستەوخۆ، نێردراوی ئەمەریکا دانیشتنی نهێنی چڕیان لەگەڵ قوباد و پافڵ کردووە، هەروەها لەگەڵ کوسرەت و بەشێک لەسەرکردە کۆنەکانی یەکێتی کوبوونەوە کراوە لە بارەی سەرکێشیەکانی لاهور و براکانی و دانانی بەرنامەیەک بۆ دەرپەڕاندنیان و تەنانەت دادکایی کردنیان. دەقی پەیامەکە بە پێچەوانەی چەواشەکارییەکانی میدیای زوڕناژەنی لاهور و ئاراس جەنگی کە گوایە پلانێکی پارتی هەیە بۆ بەرتەسککردنەوە و نەهێشتنی دەسەڵاتی کوڕانی شێخ جەنگی، ئەمە تەنیا یاریکردنە بە عاتیفەی گشتی و شاردنەوەی چەند فاکتەری تری سەرەکی لە گۆڕانی هاوکێشەکەدا لەوانە:یەکەم: سێ جار ڕاستەوخۆ، نێردراوی ئەمەریکا دانیشتنی نهێنی چڕیان لەگەڵ قوباد و پافڵ کردووە، هەروەها لەگەڵ کوسرەت و بەشێک لەسەرکردە کۆنەکانی یەکێتی کوبوونەوە کراوە لە بارەی سەرکێشیەکانی لاهور و براکانی و دانانی بەرنامەیەک بۆ دەرپەڕاندنیان و تەنانەت دادکایی کردنیان، کە کۆتا وێستگەیە. نێردراوەکەی ئەمریکاش تیمێکی شارەزا و هەواڵگریی بوون کە پێکهاتبوون لە سەرەک کونسوڵ و دوو ئەفسەری سی ئای ئەی و پلەدارێکی پولیسی فیدراڵیFBA .دووەم: لە کۆتا کۆبوونەوەی نهێنی نێوان قوباد تاڵەبانی و هەواڵگریی ئەمریکی لە کۆتایی مانگی ئەپریلی 2021 واتە دوو مانگ و نیوێک بەر لە ئەمڕۆ کۆتا ئاگادارکردنەوە درابوو بە قوباد له ڕێی ئەویشەوه بە پافڵ. کە ئەمریکا نایەوێ چیتر کوڕانی شێخ جەنگی دەسەڵاتدار و بڕیاردەری یەکەم و کۆتایی بن لەناو یەکێتیدا بەهۆی ئەوەیاـ دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی بووە به بەشێک لە ئیتلاعاتی ئێرانی و ئەمریکایەکان دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەبووە بەسەریدا، بۆ نمونە لەسەر داخوازیی ئێران سەرکردە و دیلەکانی داعش ئازادکرابوون، هەروەها دژە تیرۆر بەشدار بووە لە دروستکردنەوەی داعشێکی نوێ کە سەر به سوپای قودسی ئێرانە و به هەماهەنگی دژە تیرۆر لە گەرمیان و گەرمەسێر و گوڵاڵە و باقوبە چەندان دەستدرێژیشیان کردبووە سەر هاوڵاتیانی سڤیل کە دژە تیرۆری لاهور بەشێکی سەرەکی ئەم داعشه نوێیه بووە کە ئێران ڕێکی خستوتەوە.ب ـ هەماهەنگی تەواو و کۆنکرێتی نێوان لاهور و ئاراس و پوڵاد لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بوون به بەشێک لەگەڵ بەرەی مقاوەمەی ئێران کە هەموو وردەکارییەکان لەلایەن ئەفسەرێکی سەر بە سی ئای ئەی کۆکرابوونەوە و له ڕێی سەرەک کونسوڵی ئەمریکاوە لە هەولێر قووباد و پافڵ و مستەفا چاوڕەشی لێ ئاگادار کرابووەوە.ج ـ زانیاریی پێدان بۆ ئەو میلیشیایانەی چەندان جار هێرشی موشەکی و درۆنیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە ئامانج لێی فڕۆکەخانەی کۆن بوو کە تێکەڵاوە لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ئەوێش بنکەیەکی ستراتیژیی و ئەمنی و هەواڵگریی ئەمریکای تێدایە کە نەک لە ئاستی عێراق بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکەش بنکەیەکی نەوعی ئەمریکایە. سەدان دیکۆمێنتی هەواڵگریی دزەیان کردبوو کە بەڵگەن لەسەر چاوساغی دژە تیرۆری لاهور بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.د ـ ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆسەی یەکگرتنەوەی یەکەی حەفتا و هەشتا و تەواوی هێزی پێشمەرگە و پڕ چەککردن و سەپۆرتی مادی و لۆجیستی ئەو هێزە یەکگرتووەی پێشمەرگەی لە بەرنامە جێگیرکردوە کە پلانی سێهەمی ئەمریکا بوو لە عێراقدا. لاهور و براکانی بە پاڵپشتی ئێران بە هەموو شیوەیەک ببوونە کۆسپ لە بەردەم ئەو پلانە. تەنانەت زانیاریم هەیە مانگی پێشوو ئاراس جەنگی لەگەڵ کەوسەرانی و نوێنەری قائانی و خەزعەلی کۆبوونەوەیەکی نهێنیان لە حله کردبوو کە چۆن ڕێگریی بکەن لەو یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە.ه ـ بەڵگەی تێوەگلانی لاهور و کوڕانی شێخ جەنگی لەسەر کوشتن و ئازاردانی خۆپیشاندەرانی خەڵکی شاری مەریوان و لەناوبردنی ئوپۆزیسیونی ئێرانی لە سلێمانی و ئەوروپا و ڕادەستی مستەفا سەلیمی و زۆرێکی تریش لەلایەن سی ئای ئەی کرابووە مەلەفێک و ڕادەستی پافڵ و قوباد کرابوو. داواش لە قوباد کرابوو دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێ بە هۆی پۆستە حکومییەکەوە.سێهەم: ئەمریکایەکان بە وردی چاودێریی وەزعی یەکێتیان دەکرد. چونکە پێوویستیان بەوەبوو کورد لەم قۆناغە یەکگرتوو بێت، لەم هەلومەرجەشدا نەدەکرا یەکێتی نادیده بگیرێ، بەلام یەکێتی بەهۆی هاوسەرۆکی و دەسەڵاتی زاڵی لاهور و براکانی نەدەکرا تەبا بێت لەگەڵ سیاسەتی نوێی ئەمریکا، بۆیە سەرەتا ئەمریکا پافڵ و قوبادی به میراتگر و خاوەنی یەکێتی زانی، بۆیە بڕیارێکی نوێی ئەمریکا ئەوە بوو کە کۆتایی به سیستمی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی قوباد و پاڤڵ بهێنرێت، پارتیش ناچارکرا کە لەگەڵ پاڤڵ دانیشێت، لە کونگرەکەی یەکێتییەوە ئەم پرسه بڕیاری لەسەردرابوو.هۆکارە ناوەکیەکانبەدەر لەم هۆکارە سەرەکیانەی خواستی ئەمەریکا چەند ڕاستی و هۆکارێکی تریش هەیە نابێت نادیدەی بگرین:یەکەم: ژەهرخواردنکردنی پاڤڵ و پۆلێک سەرکردەی تری یەکێتی لەوانە هێرۆخان و عەتا سەراوی و خولە بێسەری تەنانەت گومانیش هەیە لە پێدانی ژەهر بە قایەری حاجی عەلی دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا ببوو. بەڵام ئەمانە لە 2017ەوە تا 2020 پیادەکراون، ژەهرحواردووکردنی پاڤڵ حکایەت نیه و ڕاستە و لە ڕووی کاتەوە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پێشوو.دووەم:کەنارگیرکردنی ڕۆڵی پاڤڵ و قوباد و سەرکردایەتی کۆن و نوێی یەکێتی. تەنانەت ئەو سەرکردایەتیەش کە لاهور بە دڵی خۆی لەمەهزەلە کۆنگرەکەدا داینابوون.سێهەم: ناڕوونی سیاسەتی یەکێتی و مزایەداتی سیاسی و شێواوی گوتاری ڕامیاریی یەکێتی و فەوزای حزبی و ئۆرگانی لە هەموو جومگە حزبی و حکومییەکاندا.چوارەم: دەستگرتن بەسەر هەموو سەرچاوە داراییەکاندا هەر لە ئیدارەی گشتی و گومرگەکانەوە بیگرە تا کۆمپانیا و خاوەندارێتی پڕوژە بجوکە ئابوریەکان.پێنجەم: بلاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە سنووری زۆنی یەکێتی لەڕێی چەند جەلادێکی وەک عەقید سەرخێڵ، عەمید برایم کاشی، خالید سیتەکی، عەقید شیروان، حەمە تاڵەبانی، پۆڵاد جەنگی، ڕەنج وکوڕێکی ئاواز جەنگی خوشکی لاهور، هەروەها بەگەڕخستنی میدیایەکی زەبەلاحی جاسوسی و دەمپیس لە ژێر چاودێریی ئاکۆ شیخ جەنگی. بە یاوەریی محەمەد هەورامی، فرزەندە شێرکۆ عەبدوڵا، لەتیف فاتیح فەرەج، ئەحمەد میرە، سوران عومەر، هیوا جەمال، هونەر تۆفیق، ستران عەبدوڵا، ئەنوەر حسێن، لە دەرەوەی وڵاتیش ستافەکەی پێکهاتوون لە ئارام ئەحمەد، نیازی بارام، قادر نار، حەمید بەدرخان، زورێکی تریش.پێنچەم: میدیاکانی سەر بە لاهور ناتوانن باسی گوشاڕی ئەمریکا بکەن بۆیە ئەمە بە پیلانی پارتی لە خەڵک تێدەگەیەنن. بەڵام ئایا پارتی خراپترە یان لاهورێکی مافیا و دز و ڕوژنامەنوسکوژ و خیانەتکار و خاوەنی داستانی 16ی ئۆکتۆبەر و قاچاغچی جگەر و دوگ و تلیاک و ماریوانا و ئەرشیفکاری ڤیدیۆی سێکسی؟؟؟؟.د.عادل زەنگنەکادری پێشکەوتووی پێشووی یەکێتیئەمریکا12/7/2021

هەواڵ
12-07-2021

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی كۆدەبنەوە

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی بە باڵکێشی راگەیاند، پاش كەمێكی دیکە، بۆ جاری دووەم بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی كۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکانی ھاوسەرۆکانی یەکێتی دوای ئەو گرژیانە دێن کە لە ھەشتی تەمموزەوە بەھۆی گۆرینی بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی، لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی دروست بوون.

هەواڵ
12-07-2021

تێکۆشەرانی ئاڵای شۆرش بۆ لاھور: ئاڵای شۆڕش خەنجەری ژەهراوی نەبوو

ئاڵای شۆرش وەڵامی لاھور شێخ جەنگی دەداتەوە و دەڵێت: ھێزی ئاڵای شۆرش، ھێزیکی تۆلەسێن نەبوو. دەقی پەیامەکە: ئاڵای شۆڕش خەنجەری ژەهراوی نەبوو!پەیامی تێکۆشەرانی ئاڵای شۆڕش، بۆ بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. کەرتبوون و جیابوونەوە و تەڵەزم لێکەوتنەوە، دیاردەیەکی دیاری نێو مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.جیابوونەوەی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، پاشی کەرەساتی هەکاری، تەلاری ڕێکخراوەییی یەکێتیی لە سەرەوە بۆ خوارەوە شەق کرد و شەڕە خوێناوییەکانی نێوانی ئەم دوو هێزە، سەدان کادری کردنە قوربانی و یەکێتی و بزووتنەوەکەی لاواز کرد.ڕەوتی ناڕازی و ئازادیویستی نێو دەروونی کۆمەڵە، ڕەوتێکی دیموکراتخواز و ڕیفۆرمیستی نێو کۆمەڵە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، کە سیاسەتی نادیموکراتی و دژەئازادیی سەرکردەکانی کۆمەڵە و یەکێتی، بە زۆر و زەبروزەنگ، لە تەلاری یەکێتی وەدەریان نا، بەشێک لە سەرکردەکانی زیندانی کران و پۆلێک پێشمەرگەی تێکۆشەریان لێ شەهید کرد.ئاڵای شۆڕش، هێزێکی تۆڵەسێن نەبوو، یەک پێشمەرگەی یەکێتیش بە دەستی ئاڵای شۆڕش شەهید نەکرا و دەیشیتوانی بیکات!ئاڵای شۆڕش تێشە و خەنجەری ژەهراوی نەبوو، ئەوە سیاسەتی ئەوساتی کۆمەڵە و یەکێتی بوو کە خەنجەری لە پشتی یەکێتی دا و سەدان کادر و پێشمەرگەی دڵسارد کردەوە و ڕیزەکانی شۆڕشیان پێ بەجێ هێشتن!پاشی ڕاپەڕین، سەرکردە و کادرە دیارەکانی ئاڵا، لەگەڵ یەکێتی یەکیان گرتەوە و جێپەنجەی تێکۆشانی ئەوان لە سیاسەتی یەکێتیدا دیار و بەر چاوە!ئەوی لە هەوڵی ڕووخاندن و لووشدانی یەکێتیدا بوو، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵەکانی بوون کە بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند و یەکێتییان دووکەرت کرد و هێز و گوڕ و تینیان لێ زەوت کرد.ئەوە گۆڕان بوو کە یەکێتی و هێزی دەڤەری سەوزی لاواز کرد و تەرازووی هێزی لە کوردستاندا لاسەنگ کرد، کەچی هاوسەرۆکی بەڕێز لاچاوێکی تێ نەگرتووە!ئێمەی تێکۆشەرانی دێرینی ئاڵای شۆڕش، لە ململانێی ئێستای یەکێتیدا شوێنێکمان نییە و نایشمان بێت، بەڵام داکۆکی لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی خۆمان دەکەین، مێژوویەک کە شانازی پێوە دەکەین و دەستبەرداری نابین… خەباتێک کە لە پێناوی بزووتنەوەی چەپی کوردستان و خەڵکی بەشمەینەتدا بووە و هیچ مەبەستێکی تایبەتی بنەماڵەیی و کەسەکیمان نەبووە.لە پاش کارەساتی هەکاری و لاوازبوونی یەکێتی، ئەوە ئەو سەرکردە و کادرانە بوون کە پاشتر ناوی ئاڵایان لێنان و زیندانی و پەرتەوازەیان کردن، لە سەرتاسەری کوردستاندا، ڕێکخراو و هێزە چەکدارییەکەی یەکێتییان ساز دایەوە! تێکۆشەرانی دێرینی ئاڵای شۆڕش11ی تەمووزی2021

هەواڵ
12-07-2021

یەمەن؛ ئەمریکا دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان دەکات

یەمەن چەندین بەڵگەی فەرمی بڵاو کردەوە کە ئاماژە بە دەستێوەردانی ئەمەریکا دەکات، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی یەمەن لەگەڵ ئیسرائیل. بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە بڵاو کراونەتەوە، باڵوێزی ئەمەریکا لە یەمەن داوای لە عەبدوڵا ساڵح کردووە کۆتایی بە بایکۆت کردنی بەرھەمەکانی ئیسرائیل بھێنێت و بەشداری پرۆگرامی ئەنتی-زایۆنیست نەکات. بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن چۆن واشنتۆن پاڵەپەوستۆ دەخاتە سەر حکومەتی عەبدوڵا ساڵح، بۆ کردنەوەی دەروازەکانی یەمەن بە ڕووی بەرھەمەکانی ئیسرائیل. تۆماس کراجسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە سەنعا لە 2005، بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی کردوە تاکو کار بکات بۆ ھەڵگرتنی بایکۆت لەسەر کاڵای ئیسرائیلی لە وڵاتە عەرەبییەکان، ھەروەھا ھەڵگرتنی قەیرانی ئابووری لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کار دەکەن. لە ناو بەڵگەنامەکان ئاماژ بەوە کراوە کە حکومەتی یەمەن بەرپەرچی دەست تێوەردانەکانی ئەمەرتکا ناداتەوە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەجوڵێتەوە. بایکۆتی وڵاتانی عەرەبی بۆ کاڵا و بەرھەماکانی ئیسرائیل بەردوامە بە مەبەستی زەرەر دان لە ئابووری ئیسرائیل، ھەروەھا بایکۆت کردنی کۆمپانیاکان کە کار لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن بەشێکە لە ڕێکەوتنەی وڵاتانی عەرەبی دژی ئیسرائیل. ئاژانسی فارس نیوز

هەواڵ
12-07-2021

لە ئیسرائیلەوە ژەهر بۆ کوشتنی بافڵ هێنراوە و خوارزایەکی لاهور هەموو شت...

دوای، نەخۆشکەوتنی بافڵ، بەهۆی خواردنەوەی ژەهراویکراو و پاشان سەردانکردنی بۆ نەخۆشخانەو سەلماندنی بە پێی راپۆرتی پزیشکی، و پاشان سکاڵای زۆرینەی بەرپرسانی یەکێتی، کە دەزگای زانیاری لە رێی گرتەی ڤیدیۆیی و تووشبوونی کوڕو کچانی بەرپرسان و تێوەگلانییان بە ماددەی هۆشبەر، لە ئاست هەموو رووداوو پێشهاتێک بێدەنگیانی کردوون، سەرەرای نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ خەزێنەی حکومەت و چوونی بۆ نێو گیرفانی کوڕانی جەنگی، هەروەها قاچاخچێتی کردن بە کاڵاو کەل و پەل و دەرمان و نەوت، لە پەنای دەزگای زانیاری، پاشان کۆبوونەوە تاکڕەوییەکانی لاهور لەگەڵ فەرماندەو هێزە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی و رێکخستنەکان، بەبێ گەڕانەوەو حیساب کردن بۆ بافڵ، سەرەنجام هەموو ئەمانە توڕەیی بافڵ تاڵەبانی دەگەیەنێتە لوتکەو دەستپێک بە هێزەوە هەڵدەکوتنە سەر دەزگای زانیاری و مەحەمەدی برای ئاڵاو رەنجی خوارزای لاهور جەنگی دەستبەسەر دەکەن و هەرلەوێ دەست بەسەر هەزاران گرتەی ڤیدیۆییدا دەگرن، کە بریتین لە هەندێک گرتەی سێکسی ، پاشان ژیانی تایبەتی سەرکردەو ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتی، کە نێزیکن لە ماڵی مام جەلال، هەر لەوێدا لە ژووری رەنج، لەنێو ساردکەرەوە( سەلاجە) ، دەست بەسەر بڕێک ژەهردا دەگرن، کە بەهۆی ئاسۆی جەنگی، برای لاهور لە ئیسڕائیلەوە گەیەندراوەتە سلێمانی( تۆماری ڤیدیۆیی دانپێدانانی رەنج) ئامادەیە، کە لەو دەمەدا هێزەکە وەک بەڵگە، بە کامێڕاوە چوونەتە سەر دەزگای زانیاری.هەر لەوێدا بافڵ، فەرمان دەردەکات هێزێکی تایبەت دەنێرێتە سەر کۆمپانیای کونسوڵ( کۆمپانیای لاهور) بۆ بازرگانی، لە نێو قاسەکانی کۆمپانیاکەدا بڕی (10000000) دە ملیۆن دۆلاری کاش دەستبەسەردا دەگرن، کوڕی ئاوات قارەمانی و سێ کارمەندی دیکەی کۆمپانیاکەش خۆیان ونکردووە.هەر لەم رۆژەداو بۆ ئێوارەکەی، بافڵ بەو کەسانە را دەگەیەنێت کە لە دەوروبەریدا هەن، کە ئەگەر ژەهر خواردنی هێرۆخانی دایکی راست دەربچێت، دوای پشکنینەکان، ئەوا بەهیچ شێوەیەک لە لاهورو کوڕانی جەنگی خۆش نابێت، بەڵام لە ژەهراوی بوونەکەی خۆی خۆش دەبێت.ئێستا، هێرۆخان بە یاوەری شانازی برایم ئەحمەد و چەند کەسێکی دی لە وڵاتی روسیان، خەریکی یەکلایی کردنەوەی پشکنینەکانن، کە ئاخۆ ژەهرخوارد کراوە یان نا، چوونکێ تووشی لەبیر چوونەوە بووە…!لەسەر ئەم رووداوانە، ئاڵا تاڵەبانی، بە بافڵی گووتووە" ئێوە کودەتان کرد بەسەر هاوسەرۆک و ئامۆزاتانەوە" ، لە وەڵامدا بافڵ بە ئاڵای گووتووە" کودەتا نەبووە، دوو تاڵەبانی گەندەڵ لادراون و دوو هەڵەبجەیی" لە شوێنییان دانراون.ئاسۆی جەنگی، کە برای لاهورەو پێشتر نوێنەری حکومەتی هەرێم بوو لە مۆسکۆ، دوای دانپێدانانی رەنجی خوارزای بە ڤیدیۆ، ئێستا خۆی شاردۆتەوەو لەهەوڵی جێهێشتنی کوردستاندایە، چونکە ئەم ژەهرانەی دەستیان بەسەردا گیراون، ئەم هێناونی بۆ سلێمانی.مەرجەکانی بافڵ:ئەگەر ژەهراوی بوونی هێرۆ خان بسەلمێندرێت، ئەوا بەهیچ شێوەیەک لە لاهورو براکانی خۆش نابێت…!ئەگەر، پێچەوانەکەیشی بوو، ئەوا لەسەر کەیسەکانی دی، بڕیاریداوە( کوڕانی جەنگی) شاری سلێمانی جێبهێڵن، و ناشبێت بچن بۆ دەرەوەی کوردستان، بەڵکو تەنها بۆیان هەیە، لە شاری ( کۆیە ) جێنشین بن، پلەی هاوسەرۆکیش لە لاهور بسەندرێتەوەو ئارازی برایشی لە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماردا نەمێنێت، و براکانی دیکەیشییان سڕ بکرێن. سەهێن موفتی

هەواڵ
12-07-2021

ھۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

هەرێمی کوردستان … لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو … لەم ساڵدا، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە فایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا. نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی هەڵکشانێکی دیکەی مەترسیدار دەکەین. لە ئێستادا ژمارەیەک گومانلکراوانی حالەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنای هندی ناسراو بە دێلتا لە کوردستان هەیە. وەزارەتی تەندروستی2021/7/12

هەواڵ
12-07-2021

20 سەرکردەی حوسیەکان کوژران

میلیشیاکانی حوسی ڕایانگەیاند، کە 20 سەرکردەیان لە ئاکامی شەڕی چەکدارەکانیان لەگەڵ حکومەتی یەمەن لە ناوچەی ئەلبیزای کوژراون. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری یەمەن، حکومەت توانیویەتی زەرەرێکی زۆر لە چەکدارانی حوسی بدات بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی و تێکشکاندنیان لە شاری ئەلبیزای ناوچەی زاھیر. حکومەتی یەمەن لە ھەوڵدایە بۆ پاراستنی ھەرێمەکانی دورەبەری شاری ئەلبیزای لەچەکدارانی حوسی.

هەواڵ
12-07-2021

هاوسەری لاهورجەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

گەشە کاکە حەمە هاوسەری لاهورجەنگی پەیامێکی لەبارەی دۆخی ناسەقامگیری یەکێتی بڵاوکردەوە و ئەوەی بەرامبەر هاوسەرەکەی کراوە بە خیانەت ناو دەبات.گەشە لە ئینستاگرام نووسیویەتی:" ‎ناخۆشترین شت دەربارەی خیانەت ئەوەیە کە هەرگیز لە دوژمنەکانەوە نییە".

1 2 ... 788 789 790 ... 1148 1149