بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تەوەری کۆبونەوەکەش تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکەکانە.بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکرێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بافڵ تالەبانی و لاهور جەنگی چارەسەر بکەن. بەڵام داخستنی میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی، کێشەکانی ئەوەندەی تر قوڵکردۆتەوە.
بەئینگلیزی (bone broth) ی پێدەوترێت کەماناکەی بە کوردی واتە " شلەی ئێسک " ، کەبریتییە لە کوڵانی لەسەرخۆی ئێسک وبەستەرەشانەکانی ئاژەڵ، ئیتر ئایا ئەو ئێسکە ئێسکی مەڕ و مانگا بێت یاخود ئێسکی مریشک بێت ھەندێک جار لەووڵاتانی دەرەوە ئێسکی ماسیش بەکاردێت .سوودەکانی شلەی ئێسک چییە ؟؟١- بەھایەکی خۆراکی بەرزی ھەیە بەھۆی پێکھاتە خۆراکیەکانیەوە کەبریتین لە ڤیتامینەکان ، کانزاکانی وەکو : کالسیۆم ، مەگنیسێۆم، فۆسفۆڕ . ھەروەھا ئەو بەستەرەشانانەی لەگەڵ ئێسکەکەدا دەکوڵێن ئەو ماددە سروشتیانەی کڕکڕاگەی لێپێکدێت دەبەخشن بە لەش کەئەویش "کۆلاجینە" کە شیدەبێتەوە بۆ ترشە ئەمینییەکان کە بەردی بناغەی دروستبوونی پرۆتینەکانن ..ھەروەھا بە ڕێژەیەکی زۆر ئاسن ، ڤیتامین ئەی (A) و کەی(k) ، ترشە چەورییەکان ، سیلینێۆم ، زینک ، و مەگنیسێۆمی تیادایە٢- ئەگەری پاراستنی جومگەکانی ھەیە :شلەی ئێسک سەرچاوەی جیلاتینە، کە تێکدەشکێت بۆ کۆلاجین لەلەشدا . کەئەمیش گرنگیەکی زۆری ھەیە لەجومگەکاندا . کرکراگەی جومگەکان بەھۆی خراپ بەکارھێنانەوە تووشی داخوران دەبن و توێژینەوەکانی کراوە لەتاقیگەکان و لەسەر ئاژەڵان سەلماندویانە کەوەرگرتنی جیلاتین ئەگەری پاراستنی جومگەکانی ھەیە لە فشار و ئەزیەتی زیادە.٣- کاریگەری ھەبێت بۆ کەمکردنەوەی داخوران :لەساڵی ٢٠١٦ دا و بەپێی توێژینەوەیەک لە (nutrition journal ) کاریگەری کۆلاجین جۆری دوو(collagen type 2 ) دەردەخات لەسەر ئەو کەسانەی نیشانەی داخورانی جومگەکانیان ھەبووە . ئەو کۆلاجینەی لەبەستەرەشانەکانی مریشک و ئاژەڵدا ھەیە لەو جۆرە کۆلاجینەیە . ئەم جۆرە لەکۆلاجین نیشانەکانی داخوران کەمدەکاتەوە وەکو : ئازار ، ڕەقبوون ، کەمی جووڵە .ھەندێک توێژینەوە دەڵێن کوڵانی ئێسک بۆ ماوەی زیاتر لە (١٠)کاتژمێر ، ماددەی کلوگۆز ئەمین و کۆندرۆتینی لێدەردێت کە دوو ماددەی گرنگن بۆ تەندروستی کرکراگەی جومگەکان .٤- کەمکردنەوەی ھەوکردن و سوودی ھەیە بۆ ڕیخۆڵەکان :ئەو ترشە ئەمینیانەی لەناو شلەی ئێسکدا ھەیە بەتایبەتی گلوتامین یارمەتی ھەرسکردن دەدەن و ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان کەمدەکەنەوە .٥- یارمەتی باشتربوونی خەو دەدەن :ئەو ترشە ئەمینیانەی لەشلەی ئێسکدا ھەن کاریگەرییان ھەیە لەسەر باشترکردنی خەو لەو کەسانەی شەوان بە باشی ناخەون و ھەمیشە ماندوو وھیلاکن . بەپێی توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەی (neuropsychopharmacology) کەلەساڵی ٢٠١٥ دا کراوە، بینراوە ترشە ئەمینی(glycine) یەکێکە لەچارەسەرە کاریگەرەکان بۆ ئەو کەسانەی بەدەست بێخەویەوە دەناڵێنن و ئەم ترشە ئەمینییەش لە شلەی ئێسکدا ھەیە .بۆیە خواردنەوەی شلەی ئێسک و زیادکردنی بۆ ژەمێکی سادە لە ئێواران لەو کەسانەی کەمخەو ھەمیشە ماندوون کاریگەرییەکی زۆر باشی ھەیە .٦- یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات ، ئەویش لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەپرۆتینی تیادایە کەیارمەتی زووتێربوون و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان دەدات . بەپێی توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەی (journal of renal nutrition) لەساڵی ٢٠١٧ دا بینراوە کە یەک قاپ لەشلەی ئێسکی مریشک ڕێژەی پرۆتینی زیاترە لە یەک قاپ لە شلەی مریشک خۆیی . بۆیە خواردنەوەی شلەی ئێسک سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین بەمەرجێک بەشێوازێکی تەندروست ئامادەبکرێت .تێبینی :١- بەھۆی ئەو ڕێژە زۆرەی ئەلکترۆلایتەکانی وەکو : پۆتاسێۆم ، سۆدێۆم ، پرۆتین و ئەو پێکھاتانەی لەشلەی ئێسکدا ھەیە . باشترە ڕای پزیشکەکەت وەربگریت لەکاتی خواردنیدا بە تایبەتی ئەوانەی کێشەی گورچیلەیان ھەیە .٢- ئەو شلەی ئێسکەی کەلەم توێژینەوەیانەدا باسکراوە وەکو سەروپێی لای خۆمان نیە کەپڕە لەچەوری و بەخێرایی لەوانەیە لە"مەنجەڵی بوخار" دا لێبنرێت .بەڵکو دەبێت لەماوەی (٨-١٤) کاتژمێری پێ بچێت لێنانی و لەسەر ئاگرێکی ھێواش بێت بۆ ئەوەی ئەو ماددە بەسودانەی ھەیە لە ئێسک و مۆخی ئێسک و بەستەرە شانەکان بەتەواوی بڕژێتە ناو شلەکەوە و باشترە سرکە یان لیمۆی تێبکرێت کەیارمەتی ڕژانی ئەو ماددانە زیاد دەکات و باشتریشە سەوزەواتی لەگەڵ بێت بۆ زیادکردنی ڤیتامین و ڕیشاڵ و بەھا خۆراکییەکانی .د. هه‌ڤین که‌مال شاه محمدپسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
له دوای روداوه‌کانی 8ی ته‌مموزو تێکچونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتیی جگه له گۆڕانکاریکردن له چه‌ند پۆستێکی ئه‌منی به‌شێک له‌و کۆمپانیاو چاڵاکییه بازرگانیانه‌ی که به بڕوای باڤڵ تاڵه‌بانی بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌کارهێنراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ئیداره و دارایی گشتیی ئه‌و حزبه.ئه‌و چاڵاکی ئابوری و کۆمپانیایانه‌ی که پشکی یه‌کێتیی و که‌سانی نزیک له لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی تێدایه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ئه‌و حزبه.لێسه‌ندنه‌وه‌ی پشکه‌کانی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتیی له نێو کۆمپانیا و چاڵاکییه بازرگانی و ئابورییه‌کان ماوه‌یه‌که ده‌ستیپێکردوه‌و به‌هۆیه‌وه توانراوه به‌شێک کۆمپانیا و شوێنانه ئاشکرابکرێن، که‌پشکی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتیی له نێوشیان لاهور شێخ جه‌نگی تێدایه.ناوی کۆمپانیا و چاڵاکییه بازرگانییه‌کان : کۆمپانیا قنێل ( دو کارگه‌ی ئارد یه‌کیان له سه‌ید سادق و دوه‌میان له له تاسلوجه)پڕۆژه‌ی تێرمیناڵ ( پڕۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانه له‌سه‌ر روبه‌ری 170 دۆنم زه‌وی)کۆمپانیای پارێزگار ( کۆمپانییایه‌کی بواری ئه‌منییه )کۆمپانیای یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ( پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبونی نه‌ورۆز سیتی، پڕۆژه‌ی ته‌لاری دایک )5.پڕۆژه‌ی عه‌لوه‌ی نوێ له سنوری تاسلوجه6.به‌نزیخانه‌ی مۆدیڕن له‌سه‌ر روربه‌ری 3 هه‌زار دۆنمکۆمپانیای بلو دایموند بوار نیوز
عەتا سەراوی پەیامێکی لەبارەی دۆخی یەکێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھیوادارم سەرۆک بافڵ قازییەکی توڕە نەبێ و بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی یەکێتی بێت. دەقی پەیامەکە ئەمڕۆ دوایی نیوەڕۆ لەدەباشان لە لەگەڵ سەرۆکم کاک بافڵ تاڵەبانی ئەم ھاوڕێ دێرینەی بەندە یەکێک لەخەسڵەتە جوانەکانی سادەیی و دڵ‌پاکی کەبەداخەوە زۆر جار دڵ‌پاکی یەکەیی زیانی بەخۆیی و یەکێتی ش گەیاندوە و بەندە ھیوادارم مام جەلال ئاسا ببێتە چەتری کۆکەرەوەیی ھەموان و لەبڕیاردان دا قازیی یەکی توڕە نەبێ و دادپەروەرو بەویژدان بێ و بڕیارەکانی لەبەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ و شکۆیی بڕیاری بەکۆمەڵ و ئەنجومەنی باڵا‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بپارێزێت بەندەش وەک ڕابردو بەگوڕوتینێکی زیاتر ھاوکارو پشتیوانی ئەبین و بۆ ئەم قوربانە قوربانی بەخۆیی بدات چیتر یەکێتی نەبێتەقوربانی بەھیوایی ئەوەی ھەمو سەرکردایەتی پێکەوە خۆمان پابەندی بڕیارەکانی سەرکردایەتی بینبنەمایی پاداشت و سزا بۆ ھەموان بێ نەک بانێک و دوھەوابۆئەم جەژنی قوربانەش حکومەتی ھەرێم بیری لایی گیرفانی بەتاڵی خەڵک بێ و ئێمە فشاری جدی بکەین کێشەی موچە کۆتایی بێلەگەڵ ڕێز‌و خۆشەویستی زۆرم
ئاراسی شێخ جەنگی هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەوەی ڕوودەدات کودەتا نیە، بەڵکوو وێرانکردن و لەناوبردنە. دەقی پەیامەکەی ئاراس جەنگی: ئەمەش بە پلانی ھێزی ناوخۆیی و ئیقلیمی.ئەوە ئێمە بووین یەکێتیمان ھەڵساندەوە، ئێمە بووین لە پلانی ڕیفراندۆم کەرکوک و یەکێتیمان پاراست.ئەو بەڕێزانەش کە بەھێز پەلامارمان دەدەن ھاتنە سەر سفرەی حازر و بوون بە دەسەڵاتدار.کاک لاھور زۆر دانی بەخۆیداگرت، زۆر نەرمی نواند، کەچی سوود لەو دڵسۆزیەی بیندراو و زیاتر ئیستغلال کرا.ئێستا دەیانەوێت میدیا دڵسۆز و خەمخۆرەکانی یەکێتی بە زەبری ھێز دابخەن، دڵنیابن ئەم ستەمە بەردەوام نابێت و جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێ.سوپاسی ھەوڵ و ماندووبوونی لایەنە عێراقی و کوردستانیەکان دەکەین ھەرچەندە ھەوڵەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە سوودی نەبوو. کێو بە کێو ناکەوێ بەلام چاو بە چاو دەکەوێ! ئاراس شێخ جەنگی١٣/٧/٢٠٢١
لە لایەن هێزیکی ئەمنییەوە، ئۆفیسی تۆڕی هەواڵی “ژیان”ی سەر بە لاهور شێخ جەنگی چۆڵکرا و ڕێگە نادرێت هیچ رۆژنامەنووسێکیش بۆ ڕومالی میدیایی لە شوێنەکە نزیک ببیتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە باڵکێشی راگەیاند، ھەر یەکە لە سایت و پەیجەکانی ژیان و ئاژانس و چاو، ئاگادار کراون ئۆفیسەکانیان جێبھێڵن. ئێستا لە چۆڵکردنیدان.
لە سلێمانی هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی، بەشێک لە کارمەندانی دەستبەسەرکراون و هەندێک لە کەلوپەلەکانیشیان شکێنراوە. سەرچاوەیەک لەنێو کەناڵەکە رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هێرشیان کردووەتە سەر کەناڵی (ئای پڵەس IPLUS)ی و بەشێک لە کەلوپەلەکانییان شکاندووە، زیانیان بە باڵەخانەکە گەیاندووە و چەند کارمەندێکیشیان دەستبەسەرکردووە." ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە "بەشێک لە کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و دەستیان بەسەر چەند کەیسێک و کەلوپەلی کۆمپیوتەردا گرتووە و دەرگای چەند ژوورێکیان شکاندووە، لەوانە ژووری بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵەکە." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو سەرچاوەیە گوتی، سەرەتا داوایان لە کارمەندەکان کردووە بچنە دەرەوە و ئەوانیش رازی نەبوون و پاشان هێرشیانکراوەتە سەر، "تاوەکو ئێستاش بەرپرسی کەناڵەکە و چەند کارمەندێک دەستبەسەرکراون." کەناڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی نووسینگەی سەرەکیی لە سلێمانییە و دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری، کەناڵەکە تاوەکو ئێستا دەستی بە پەخش نەکردووە. رووداو
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٠٣ ) ١. پشکنین: ( ١٠٠٤٥ پشکنینی نوێ)• ( ٢٨١٥) هەولێر• ( ٢٤٤٤) سلێمانی• ( ٣٧٨٠) دهۆك• ( ٥٢) هەڵەبجە• ( ٩١٢) گەرمیان• ( ٤٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٣١٢تووشبووی نوێ)• ( ٣٢٢) هەولێر• ( ٤١١) سلێمانی• ( ٥٣٧) دهۆك• ( ١٥) هەڵەبجە• ( ٢٣) گەرمیان• ( ٤) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٩١٤ چاکبوون)• ( ١١٢) هەولێر• ( ٢١٧) سلێمانی• ( ٥٤٨) دهۆك• ( ٣) هەڵەبجە• ( ٣٣) گەرمیان• ( ١) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٤ مردن)• ( ٣) هەولێر• ( ٠) سلێمانی• ( ١) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٢٣٤٩١٩ (٧٦٨٦٥٨ هەولێر، ٥٥٥٧٧٣ سلێمانی، ٨٩٤١٩١ دهۆك، ١٦٢٩٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٩٧٣٨٥ (٥٨٩٩٠ هەولێر، ٦٤٧٨٢ سلێمانی، ٦٩٧٩٠ دهۆك، ٣٨٢٣ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٢٣٨٦ ( ٥٤٦١٢ هەولێر، ٥٨١٨٨ سلێمانی، ٦٥٩٥٤ دهۆك، ٣٦٣٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٤٥١ (٣١٥١ هەولێر، ٤٥٠٤ سلێمانی، ٢٧٥٦ دهۆك، ٤٠ هەڵەبجە)مردن ٤٥٤٨ (١٢٢٧ هەولێر، ٢٠٩٠ سلێمانی، ١٠٨٠ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٣ی تەمووز ٢٠٢١
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر له ئۆكسجین ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار كرا. لەسەر راسپاردەی مەسروربارزانی بڕێکی زۆر لە ئۆکسجین ڕەوانەی پارێزگای زیقار دەکرێت و ناردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی ئۆكسجین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دوای ئه‌وه دێت کە شه‌وی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به هۆی ته‌قینی بتڵێك ئۆكسجینه‌وه ئاگری گرت و بەگوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتەسەر ململانێکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی‌و دەڵێت:"کوڕانی تاڵەبانی ململانێکەیان بردەوە". ڕۆژنامەکە لەژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا لەزاری سەرچاوەیەک کە ناوەکەی بڵاونەکردوەتەوە دەڵێت:"کوڕانی تاڵەبانی گەڕی ئەمجارەی ململانێکانیان بەسودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، بەوپێیەی ئەوان میراتگری شەرعیی جەلال تاڵەبانین". هەر بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کردوە، "ئێستا زۆرینەی ئەندامانی یەکێتی لەگەڵ ئاڕاستەکەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیدان". لەبارەی هەبونی پەیوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکێشەکانی ئەمدواییەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، سەرچاوەکە وتویه‌تى:"پارتی دورو نزیک پەیوەندیی بەو ململانێیانەوە نییە".
ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له دژى لاهور شێخ جه‌نگى، كردى، له ده‌ره‌وه‌ى دسپلینى حزبى بو، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و كاره‌ى كرد، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى به هه‌مان شێوه پێچه‌وانه‌ى دسپلینى حزبى بو، چونكه نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌ر و پلینۆم، گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌نابردن بۆ سۆشیال میدیا و نیشاندانى ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك كوده‌تا.باشه ده‌بێ له كێشه‌ى نێوان هاوسه‌رۆكان، چ بابه‌تێكى نهێنى هه‌بێت و ململانێى پێبكرێت و نه‌یانه‌وێ بچێته كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ؟!ئه‌گه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى، كارێكى نا دروست و به‌ده‌ر له دسپلینى حزبى كردوه، ئه‌وا ده‌یبه‌مه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى، نه‌ك میدیا.كاتێك هه‌ردوولا ئه‌و بابه‌ته ده‌شارنه‌وه، دیاره كێشه‌كه گه‌وره‌یه و نایانه‌وێ بچێته ده‌ره‌وه و ده‌یانه‌وێ له نێوان خۆیان به دوو قۆڵى چاره‌سه‌رى بكه‌ن ؟!ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كرا كوده‌تا بێت، ئه‌ى بۆچى لاهور شێخ جه‌نگى، له‌سه‌ره‌تاوه بێده‌نگى نواند و دواى سێ رۆژ ته‌نها یه‌ك پۆستى پڕ له دروشمى بڵاوكردنه‌وه و نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌زگا شه‌رعییه‌كان، له‌كاتێكدا به قسه‌ى خۆى زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى له‌گه‌ڵیدان و له كۆنگره زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.بۆچى،هیچ كه‌س له‌سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و هیچى نه‌نووسى؟بۆچى، ئه‌و بابه‌ته‌ى له رێگه‌ى چه‌ند به‌ناو ئازادیخوازێك بۆ راكێشانى سۆز و عاتیفه بردرایه سۆشیال میدیا و ئه‌و كێشه‌یه كرا به كوده‌تا ؟!ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى نه‌كرد، كه‌واته یان ئه‌وه‌ته هێزى نه‌بووه و له رابردوو ئه‌و پیاوه گه‌وره نیشاندراوه، یان له‌كه‌و زوعفى گه‌وره‌ى داوه و ده‌یشارێته‌وه ؟!كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرێت كوده‌تایه، پارتى و ئیران و عوسمانى و هه‌ر وڵاتێكى دیكه ده‌ستى له‌و بابه‌ته وه‌رداوه، ئه‌و كوده‌تایه له خزمه‌ت سلێمانى و ئازادى و به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن نییه، ده‌چێته خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، ئه‌ى بۆچى، نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵوشانه‌وه‌ى كوده‌تاكه‌و به ئاشكرا ئیعلانى ئه‌و كوده‌تایه‌تان نه‌كرد و داواى هاوكارى جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌كانتان نه‌كرد ؟ئه‌گه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى، له‌و مه‌سه‌له‌دا حه‌ق به ئه‌و بو ئه‌ى بۆچى ته‌سلیم بو؟ ئه‌گه‌ر حه‌ق به ئه‌و بو ئه‌ى بۆچى، نه‌هات به جه‌ماوه‌رى یه‌كێتیى و كوردستان بڵێ، پشتیوانم بن له شكست هێنان به‌و كوده‌تایه، چونكه وا له‌سه‌ر ئێوه ده‌كوژرێم ؟ئه‌گه‌ر ئه‌و كوده‌تایه، به ناو سه‌ربه‌خۆ و ئازادیخوازان پێى ده‌زانن، ئه‌ى بۆچى دژه تیرۆر و ده‌زگا زانیارى پێشتر پێیان نه‌زانی، ئه‌گه‌ر خۆت پێى ده‌زانى ئه‌ى بۆچى، خۆت باسى ناكه‌یت ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن ؟كاتێك خۆت نایه‌ى بڵێى، به راستى چى روویداوه، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ى نییه كه خۆت نوقته‌ى زوعفت داوه ؟! ئه‌گه‌ریش وانییه كه‌واته ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت كوده‌تایه درۆى سایت و په‌یجه سێبه‌ره‌كان و به ناو ئازادیخوازه‌كانه ؟!ئه‌گه‌ر له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه غه‌درت لێكراوه، باڤڵ سه‌ر شێتانه كاره‌كه‌ى كردوه، ئه‌ى بۆچى شاند ده‌نێرى و به تكاوه داواى بینیى ئامۆزاكه‌ت ده‌كه‌ى و ئه‌ویش نایه‌وێ بتبینىێ هه‌تا هه‌موو فه‌رمانه‌كانى خۆى جێبه‌جێنه‌كات، دواتریش به‌مه‌رج ده‌تبینێ و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێت ده‌ڵێ: ده‌بێ ده‌ست له‌كاربكێشییه‌وه ؟!مادام غه‌درت لێكراوه له لایه‌ن پارتى و عوسمانى بۆچى، ته‌نازول ده‌كه‌ى ؟له شوێنى تۆبام ده‌موت : له‌سه‌ر ئه‌و غه‌دره‌ى له‌من كراوه ته‌نازول ناكه‌م، له مه‌بده‌ئى خۆم لاناده‌م با له ناو ماڵى خۆم بكوژرێم ؟هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن نهێنییه‌كى گه‌وره له‌ماڵى مام جه‌لال هه‌یه له‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى، جا ئه‌و كه‌یسه ماده‌ى هۆشبه‌ر و دزى و قاچاخچییه‌تى و ژه‌هره، یان هه‌ر شتێكى دیكه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى له دانیشتنه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى، هه‌موو تۆمه‌ته گه‌ورانه‌ى خستۆته پاڵ ئامۆزاكه‌ى!باشه ئه‌گه‌ر وانییه له شوێنى لاهور شێخ جه‌نگى بم ده‌ڵێم: ئه‌و هه‌موو تۆماته له ئه‌نجامى ئیفلاسى ماڵى مام جه‌لاله‌وه هاتووه‌و درۆى گه‌وره‌ن، با كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بكرێت و راستییه‌كان بخرێـته ڕوو.كاتێك بافڵ، ناگه‌ڕێـته‌وه بۆ دسپلینى حزبى ئه‌و تۆماتانه‌ى ده‌خاته پاڵ، یان ئه‌و تۆماته به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا شتێكى گه‌روه روویداوه ناتوانن وا بڵێن؟!كه روونى ناكه‌یه‌وه بۆ هه‌مووان و داواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ناكه‌ى و داواى بافڵ ده‌كه‌ى به ته‌نها بیبینى، یان تۆماته‌كان راستن، یان قه‌زییه‌كى له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه به‌س به‌وه داپۆشراوه ؟!بۆچى، هه‌ر ده‌تانه‌وێ به بنه‌ماڵه‌یى دابنیشن ؟ چ شتێك واده‌كات خه‌ڵك له نێوه‌ندگیرى بكشێته‌وه كاتێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه له لایه‌ن ئێوه قسه‌ى بۆ ده‌كرێت ؟كه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى، یان هه‌ردووكتان فشه‌تان به‌و سه‌ركردایه‌تییه دێت و قیه‌مه‌تى نییه، یان شته‌كانیان گه‌وره‌یه نا‌وێرن بیڵێن و شاردووتانه‌وه؟!له‌سه‌ره‌تاوه ده‌تانوت، درۆیه ! دواتر وتان كوده‌تایه، ئێستاش پێتان نه‌وتین ئه‌و كوده‌تایه چۆنه ؟لاھور، بۆچی کودەتای لێ بکرێ؟ لاھور لەکوێ توانیویەتی عرقەله لە بەردەم پارتی دروست بكات ؟ پاشەکەوتی موچە؟ َخەلک ناگیرێ و لێى نادرێ؟! نه‌وت نادزرێ ؟! داهات شه‌فاف نییه؟! ….هتد.خه‌ڵكى ئازادیخواز و هه‌ندێ به ناو سه‌ربه‌خۆ به‌س ماوه كه‌مپین بۆ گیراو و به‌رپرسانى قه‌ڵاچوالان بكه‌ن، بوون به پارێزه‌رى ئازادى و دژه پارتى، ئه‌ى بۆچى به‌خۆت نایه‌ى به‌رگرى له خۆت له خۆت بكه‌ى و بۆچى، خه‌ڵكى به‌رگریتان لێ ده‌كات ؟!وه‌ره ئه‌و كوده‌تایه‌مان پێ بڵێ چۆنه تا به‌رگریت لێ بكه‌ین ؟!ئه‌گه‌ر پارتى به‌شدار له‌و كوده‌تایه، به‌چى به‌شداره به هێز، یان به پاره؟ چۆن ده‌بێ پارتى له قه‌ڵاچوالان ده‌ستى بڕوات ؟!ئاراس شێخ جه‌نگى ده‌ڵى : كه‌س نان و پیازى پێوه نه‌خوات ئه‌وه كێشه‌ى دووبرایه.ئه‌و قسه‌یه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه ؛ كێشه‌كانى ئه‌وانه كێشه‌ى خێزانییه‌و كوده‌تا نییه، به‌قسه‌ى ئاراس بێت ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن، كوده‌تایه نان و پیازى پێوه ده‌خۆن، نه‌ك خه‌ڵكى دیكه !ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن : سازشى لاهور شێخ جه‌نگى له پۆستى هاوسه‌رۆكى له پێناوى مانه‌وه‌ى یه‌كێتییه، ئه‌ى بۆچى ناوبراو، له كۆنگره و دواى كۆنگره حسابى بۆ یه‌ك كه‌س نه‌ده‌كرد په‌ڕو باڵى هه‌مووانى كرد؟ ئه‌ى بۆچى ئه‌وكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى ته‌نازولى بۆ هاوڕێكانى نه‌كرد؟باشه! ئه‌گه‌ر پارتى كوده‌تاى كردوه، كه‌واته مانه‌وه‌ى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ پارتى شه‌رعییه‌تى نییه، چونكه پارتى به‌شداربوه له‌و كوده‌تایه و ده‌ستوه‌ردانى كردوه له دۆخى ناوخۆى یه‌كێتیى، مادام پارتى به‌شدار بووه بۆچى، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ى خۆت له حكومه‌ت راناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌ڵكیش بێت و به گوێشت نه‌كرێت ؟!خه‌ڵك كه به‌هۆى ئه‌و كوده‌تایه رقى له پارتیه و ده‌ستوه‌ردان روویداوه و پارتى كردوویه‌تى، بۆچى نایه‌ى قیادى ئه‌و ته‌داخولكردنه بكه‌ى؟بۆچى، كوچك گه‌رمتر له ئاگر ؟بۆچى، شه‌ڕكه‌ر وازى هێناوه ناوبژیوان واز ناهێنێت؟بۆچى، به ناو نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئازادیخوازه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى گه‌رمترن له تۆ ؟یان یارییه‌كه له شوێنه‌كه‌ى دیكه‌یه‌و باسى شتێكى دیكه ده‌كرێت؟!! سەرتیپ وەیسی