بەھای دراوەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشهممه 14/7/2021، بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی = 147.750 دینار 100 یۆرۆ = 174.000 دینار 100 پاوەند = 203.250 دینار 100 ھەزار تومەن = 6.000 دینار 100 لیرەی تورکی = 17.000 دینار
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراقدا ناکەین. سەدر هۆشداریدا لەوەی کە عێراق وەکو سوریا و ئەفغانستانی لێبێت و وتیشی: من دەست لەو هەڵبژاردنە دەکێشمەوە و بەریم لە حکومەتی ئێستا و داهاتوی عێراق.
کەسێک خەونی جێبەجێکردنی پڕۆژە وستراتیجی گەورەی ھەبێت کەسانی بچوک و بێ معریفەو روکەش لە بیرکردنەوە لە دەوری خۆی کۆناکاتەوە، ئهوهش یهکێک بوو له کێشهکانى لاهور شێخ جهنگى، هاوسهرۆکى یهکێتیى. ئەوەی ئێستا له ناو یهکێتیى روو دەدات سەرەتای کێشەیە، نەک کۆتای کێشە، ئەوەی روو دەدات گواستنەوەی قۆناغی پاکتاوکردنی نھێنییە بۆ قۆناغی ململانێی ئاشکرا. یەکێتی دەکرا لە ھەڵبژاردنی ئایندەی کوردستان (٢٠-٢٥ ) کورسی بھێنابوایە، بەو ئەگەرهی جاری پێشو شێخ لاھور، سەرپەرشتی دەکرد ٢١ کورسی ھێنا، بهڵام له دواى پاکتاوکردنهکه، ئهگهر دۆخەکه روون نەکرێتەوە و وەک ئێستا بروات، یەکێتی (١٥-١٩) کورسی دەھێنێت بەو ئەگەرهی لە دوای ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣، کە خراپترین دۆخی یەکێتی بوو ١٨ کورسی ھێنا، بهڵام لە ھەردوو ئەگەرهکه ھاوکێشەکە لە پەرلەمان و حکومەت ھیچ ناگۆرێت.له ههردوو حاڵهتى روودان و روونهدانى ئهو پاکتاوه، سلێمانی ھەر بە زۆنی یەکێتی دەمێنێتەوە، ئەوە ئەوکاتەش ھەر وا بوو کە گۆڕان زۆرینەی پارێزگاری سلێمانی بردەوە، دوای ٣١ ئابیش ھەر وابوو، دوای جیابونەوەی بەرھەمیش ھەر وا بو. ئەو پاکتاوکردنه برینی دروست کرد، وەک سەرەتای جهلالى و ومهلایى، ئاش و یەکێتی، یەکێتی و گۆڕان، بۆیە برینەکە جار جار ئازاری دەشکێت، بەڵام چارەسەر نابێت. ئەوەی لاھور شێخ جهنگى، بۆ کوڕەکانی مام جەلالی کرد، نە باوکیان و نە دایکیان و نە برایم ئەحمەد بۆی نەکردون، ئەویش بە توڕەکردن و ئیھمال کردن و ھەرەشە کردن لە زۆرینەی کادیری یەکێتی و ئیھمال کردنیان، ئەوانیش بە سوپاسەوە چونە پشت کوڕەکانی مام جەلال؛ واتە ئەو سەرکەوتنەی بافڵ بەھۆی ئاقلی و ووردی خۆیەوە نەبوو، بەڵکو بەھۆی غرورو نەزانی لاھور بو. لاھورشێخ جهنگى، خاڵی بەھێزی بونی دۆسییەی نھێنی بەرپرسان بوو، ھەر ئەوخاڵەش بووە خاڵی لاوازی خۆی و بافڵ، سودی لێ وەرگرت؛ واته بهوه هات و بهوهش رۆیشت.لاھورشێخ جهنگى، ئیدارەی یەکێتیی دەدا لە پێناو بەھێزی خۆی، بۆیەش ئێستا دەڵێن ھێزی یەکێتی واتە لاھور، ئەوەش چەندە بەھێزی لاھور دەسەلمێنێ ئەوەندەش فەشەلی ناوبراو دەسەلمێنێ لە بە دامەزراوەنهکردن و دیسپلین نەکردنی حیزب و دیکتاتۆری خۆی.ئەوانەی لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی بون و ئێستا پێیان دەڵێن، بێ مەوقیف ئەوا بەشێکی ئەو قسە راستە، بەڵام حەقیقەتەکە ئەوەیە ئەوانە لە ترسەوە بە شوێن لاھور بوون، نەک بە باوەڕەوە.کوڕەکانی مام جەلال، بە بێ وەفاو بێ سەلیقە لە سیاسەت کردندا ناسراون، بۆیە گەر ئێستا ھەست بە سەرکەوتن بکەن بەھۆی پشتیوانی زۆرینەی قیادەی یەکێتی، ئەوا لە ئایندەدا ئەوانە قەرزی خۆیان لە ماڵی مام جەلا دەوێتەوە، کە ئەمەش دوورە لە سەلیقە و وەفایان. خالد عوسمان
بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەنێت و کۆبوەنەوەیەکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای(deutsche bahn )ی ئەڵمانی ئەنجامدەدات. ڕۆژی چوارشەممە، شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کۆبونەوەیەکیان لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بەسەرپەرشتی ئەندریەس ڤیگەریف، بەڕێوەبەری گشتی بەبازاڕکردنی ئەوروپی و ئەندازیاری راوێژکار و ڤێنسیت فەن هاوتن،بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا لە (ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نزیک) و یۆغگ ماغین هاگن، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و تاریق ئەلیاس، بەڕێوەبەری تەندەرکردن و بەرهەم هێنان لە کۆمپانیاکە ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دروستکردنی ھێڵی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکەو چۆنێتی جێبەجێکردنی کرا، بەتایبەت دوای تەواوکردنی کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە دەست دەکرێت بەقۆناغی دیزاینکردنی پڕۆژەکەو گفروگۆردن لەبارەی لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکەو دابینکردنی بودجەکەی. بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردولا ئیمزا بکرێ لەبارەی ئەو خاڵانەی لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆ لەسەر رێککەوتون، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داوەتنامە ئاراستەی کۆمپانیاکە کرا، کە ئەوەش دەبێتە بناغەی کاری ھاوبەشی کۆمپانیا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. ھەریەکە لە ئاگرین عەبدوڵا عەزیز، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو سۆزی نوری، راوێژکاری وەزارەت و د.ئارێز محەمەد، راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی تەکنیک بەوەکالەت یاوەری شاندی وەزارەت بون بە ئامادەبونی کاروان سەلام ھەماھەنگکاری پڕۆژەکە. لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٧/١٣ وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.
چەند رۆژێکە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ئێستا خۆی بە سەرۆکی حیزبەکە ناساندووە، ھەموو دەسەڵاتەکانی لە لاھور شێخ جەنگی سەندۆتەوە، سەرەڕای نیشاندانی ھێز و ھەژموونێکی زۆری لاھور جەنگی لەنێۆ حیزبدا، بەڵام نە ھیچی پێکراوە و نە کەسیش پشتی دەگرێ. بەپێ زانیاریەکانی باڵکێش، لاھور جەنگی بازرگانێکی زۆر گەورەی مادەی ھۆشبەر بووە، تەنانەت چەند ئۆتۆمبێلێک ماددەی ھۆشبەری داخیلی ھەولێر کردووە و دەستی بەسەردا گیراوە. ھەروەھا چەندین کاری قاچاخی تریش لە مەرزەکان. ئەم کارە نایاساییانە وایانکردووە کە لاھور لە ڕووی یاساییەوە تۆمەتی گەورەی لەسەربێت، بۆیە ھیچ لایەنێک ناتوانێت پشتگیری بکات. لەدوایین ھەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی دژی ھەژموونی لاھوری ئامۆزای، داخستنی ھەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنبوو کە سەر بە ئەون. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە کە میدیای پەکەکەش دابخات.
سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە باڵکێشی ڕاگەیاند، "تۆڕی هەواڵی ژیان”، کە لە لایەن لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی دەکرا داخرا. تۆڕی هەواڵی ژیان کاتژمێر 10ی ئەمشەو داخراوە و ئەژمارەکانی ئەو دەزگایە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک نەماون. ئەو پەیجە بە نیازبوو ئەمشەو ڕاپۆرتێک لەسەر بێدەنگی لاهوری شێخ جەنگی بڵاو بکاتەوە، بەڵام ئەمشەو پەیجی فەڕمی دەزگاکە داخرا.
مانگانه به نزیکهیى 7 ملیار دینار خهرجى و موچهى دهزگاى زانیارى یهکێتیى نیشتمانى کوردستان بووه و سهرجهم ئهو پارانهش مانگانه له چهند سهرچاوهیهکهوه وهرگیراوه.مانگانه دهزگاى زانیارى سهر به ئهنجومهنى ئاسایش ( یهکێتیى) چهند جۆره پارهیهکى بۆ خهرجى و موچهى کارمهندهکانى له ناوخۆ و دهرهوهى ههرێمى کوردستان ورگرتووه، بهجۆرێک ئهو دهزگایه ههموو مانگێک بڕى یهک ملیار و پێنج سهد ملیۆن دینارى بۆ خهرجى ئهو دهزگایه له ئهنجومهنى ئاسایشى ههرێم وهرگرتوه، بڕى 166 ملیۆن دینار لهگهڵ موچهدا بۆ هاوکارى بهو دهزگایه دراوه که ساڵانه کۆیى گشتیى دوو ملیار دینار بوه.ههموو مانگێک بڕى چوار ملیار و چوار سهد ملیۆن دینار موچهى مانگانه له ئهنجومهنى ئاسایشهوه دراوه به بهشێک له کارمهندانى ئهو دهزگایه، جگه له وهرگرتنى بڕى 170 ملیۆن دینار بۆ موچهى مانگانهى 356 کهسى رێکخراوهکان له وهزارهتى دارایى ( خهزێنهى دوو).مانگانه 2 ههزار 670 کهس لهسهر میلاکى بنهڕهتى دهزگاى زانیارى له لایهن ئهنجوومهنى ئاسایشى ههرێمهوه موچهیان بۆ دابینیکراوه، 356 کهسیش له میلاکى رێکخراوهکانى سهر به دهزگاى زانیارى، لهلایهن وهزارهتى داراییهوه موچهیان بۆ دابینکراوه.لهبارهى وهرگرتنى هاوکارى دارایى له وڵاتان و رێکخراوه جیهانییهکان ، 600 کهس به نزیکهیى میلاکى گرێبهستى دهزگاى زانیارى بوون له لایهن ئهمهریکییهکان مانگانه پارهیان بۆ خهرج کراوه، ئهو بڕه پارهیهش مانگانه له لایهن سێ کهس به ناوهکانى ( ر.ع) و (س. ک) (س. م ) وهرگیراوه.ههر بهپێى به دوداوچونهکان، مانگانه له سهرچاوهکان و رێکخراوه نافهرمییهکان ( 21 دهزگاى ههواڵگرى ناوچهکهو جیهان) مانگانه به پێى کارهکانیان بهشێوهى هاوکارى پاره وهرگیراوه.دواى گرژییهکانى هاوسهرۆکانى یهکێتى و دانانى سهرۆکى نوێى دهزگاى زانیارى پێداچوونهوه به مووچه و خهرجى ئهو دهزگایه دهکرێت، چونکه به پێى بهدواداچوونهکانى ئهو حزبه، بهشێکى ئهو پارهیه له رابردوودا، بۆ مهبهستى شهخسى بهکارهاتوون. بوار نیوز
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕێگا بە ئێران دەدات پارە سڕ کراوەکانی بەکار بھێنێت بە مەبەستی دامەوەی قەرز بە کۆمپانیاکانی وڵاتانی یابان و کۆریای باشوور. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەردوامین لەسەر سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ وڵاتی ئێران بازرگانی دەکەن، بەڵام ڕێگە بە ئێران دەدەین پارە سڕ کراوەکانی بەکار بھێنێت بە مەبەستی دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی ھەردوو وڵاتی یابان و کۆریای باشور، کە پێش ئابڵوقەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ھاوردە کراون. وەزیری دەرەوە، ئانتۆنی بلینکن، ڕێکەوتنە سەرەتاییەکانی واژۆ کردوە و ماوەی گواستنەوەی پارەکانی بۆ 90 رۆژ زیاد کردوە و دەڵێت: "بێ گومان، ڕێگە نادەین ھیچ بڕە پارەیەک بگەڕێتەوە بۆ ئێران" کۆمپانیاکانی یابان و کۆریای باشور بە بڕێکی زۆر بازرگانی ھەناردە کردنیان لەگەڵ ئێران ھەیە، بەڵام لە ماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ ئابڵوقە خرایە سەر ھەژمارە بانکییەکانی ئێران و ئێستا پارەکانی سڕ کراون.
باڵوێزخانەی فەرەنسا 17 تەمموزی بە دوا بەروار دانا بۆ دەرچوون لە خاکی ئەفغانستان و داوا لە ھاوڵاتیانی دەکات ھەرچی زووە خاکی وڵاتەکە بەجێ بھێڵن. دوا بە دوای پێشڕەوییەکانی تاڵیبان، وڵاتان ھۆشداری دەدەنە ھاوڵاتیانی خۆیان بۆ بەجێ ھێشتنی خاکی ئەفغانستان. فەرەنسا دڵنیای نادات لە پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانێ لە دوای 17 تەمموزی 2021.
قوباد تاڵەبانی جەخت دەكاتەوە: نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بەڕێوبەری دژە تیرۆر، سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی كرد و لەگەڵ د. خەسرەو سەرۆكی ئاژانسى پاراستن و زانيارى- زانيارى وسەرجەم بەڕێوبەرانی ئاسایش لەبارەی پرسە ھەنووكەییەكان گفتوگۆیان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 14 تەمموزی 2021) قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەك بەڕێوبەری دژە تێرۆر، بەفەرمی بە لێپرسراوانی ئاسایشی ناساند، باسی لەوەشكرد ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی وەریانگرتووە ئەركە لەسەرشانیان و جێگەی هیواو متمانەشن بۆ جێبەجێكردنی. قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە، ئەركی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕوودانی تاوان و هەماهەنگیكردن لە نێوان دەزگا ئەمنییەكانیتر لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی كار و ئەركی هەریەك لەو دەزگایانە. جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن و ئەركی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئارامییە. قوباد تاڵەبانی بەشدارانی كۆبوونەوەكەی دڵنیا كردنەوە لەوەی ھاوكاریان دەبێت لە راپەڕاندی كارەكانیان و چاوەڕێی كاری باشتریان لێدەكات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: لەمەولا بازاڕ ئازادتر دەبێت و كێبڕكێی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دەكەین.قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ ١٤ـی تەممووزی ٢٠٢١ لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووە. لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، باسی لە گرنگیی كەرتی تایبەت كرد و ڕایگەیاند: حكومەت كارئاسانی دەكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بەھێزتر بێت و ھاوكار بێت لەگەڵ كەرتی گشتیی لە ڕەخساندنی ھەلی كار و بووژاندنەوەی ژێرخانیی ئابووری. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: لەمەولا بازاڕ ئازادتر دەبێت و كێبڕكێی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دەكەین.قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ ١٤ـی تەممووزی ٢٠٢١ لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووە. لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، باسی لە گرنگیی كەرتی تایبەت كرد و ڕایگەیاند: حكومەت كارئاسانی دەكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بەھێزتر بێت و ھاوكار بێت لەگەڵ كەرتی گشتیی لە ڕەخساندنی ھەلی كار و بووژاندنەوەی ژێرخانیی ئابووری.
پەندەکانی پاکتاو لە مێژووی یەکێتیدا یەکێتی (٤٦) ساڵی تێپەڕاند، لەم تەمەنەدا (١٥) ساڵی لە شاخ و (٣٠) ساڵی لە شار گوزەراند. لە شارو شاخدا، دوچاری چەندین شەڕی ناوخۆو جیابونەوە هاتووە.أ- شەڕی ناوخۆ لەگەڵ پارتی(١٩٧٦١٩٨٨) ب- شەڕی ناوخۆ لەگەل سۆسیالیست(١٩٧٩١٩٨٦) ج- شەڕی ناوخۆ لەگەڵ حیزبی شیوعی(١٩٨٢_ ١٩٨٦) د- شەڕێکی بچوکیش لەگەڵ پاسۆك(ناو بە ناو).لە شاخدا، دووجار توشی جیابونەوە بووە.أ- جیابونەوەی سۆسیالیست (١٩٧٩) لەسەر چۆنیەتی ئیدارەی یەکێتی و ناکۆکی سیاسی.. بە هێزی چەکدار و شەڕی ناو بە ناویش. ب- جیابونەوەی ئاڵای شۆڕش (١٩٨٥) لەسەر جیاوازی ئایدیۆلۆژیا و سیاسی.. بەبێ هێزی چەکدار.لەدوای ڕاپەڕینیش، یەکێتی رووبە رووی دوو چەشن شەڕی ناوخۆ، هەروەها دوو جۆر جیابونەوەش بۆتەوە:یەکەمیان: لەگەڵ پارتی ١٩٩٤١٩٩٨. دوەمیان: شەڕی بزوتنەوەی ئیسلامی و جوند الایسلام (١٩٩٤٢٠٠٣). جیابونەوەکانیش لە دوای راپەڕینەوە:یەکەمیان: جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان (٢٠٠٩) دوەمیان: جیابونەوەی هاوپەیمانی(٢٠١٧)هەر لە دوای ڕاپەڕینیش، چەندین یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتی رویداوە؛_ یەکگرتنەوەی سۆسیالیست_ یەکێتی ١٩٩٢یەکگرتنی ئاڵای شۆڕش یەکێتی ١٩٩٣لە دوای (١٩٩٤) وە، هەوڵێکی زۆرماندا بەشێکی شوراکان و چەندین هەڤاڵی ئاڵای شۆڕش مابوون، ئەمانیش رازی کران بێنە ناو یەکێتی.لە دوای جیابوونەوەی بزوتنەوی گۆڕانیش، رەوتێکی زەحمەتکێشانمان قەناعەت پێکرد بەسەرپەرشتی شێرکۆ میر وەیس، هاتنە ناو یەکێتی؛ دوای ئەمانە، رەوتێکی دیکەی زەحمەت کێشان بە سەرپەرشتی (ئاسۆس) و چەندین سەرکردەی پاکیان کە بەداخەوە بۆ مەرامی کەسێك پشتیان تێ کرا. لە دوا هەوڵیشدا، لەسەر داوای هەڤاڵ هێرۆ، حیزبی زەحمەتکێشان (ئایندە) بە سەرپەرشتی قادر عەزیز.. سەنگەری یەکێتیان لە دوا ئاکامدا قبوڵ کرد!کاتێك، ناوەندی بریاریش دروست کرا، بەندە، بێلایەن مامەوە. تەمەحی سکرتێری یەکێتیان پێ دەدام بەمەرجێ رازی بم، بریاری دەرکردنی (١٦) سەرکردەکەی ناوەندی بریار پەسەند بکەم، نەمکرد. بەڵکو کێشەکەشمان چارەسەرکرد. ئەوانەی تەمەحی سکرتێری یەکێتیان پێ دەدام و بەقسەم نەکردن، زۆری نەخایاند پیلانیان گێڕا، کارگێڕ و مەکتەبی سیاسیان هەڵوەشاندەوە..لەم کورتە پانۆرامە سیاسیەی جیابونەوە و یەگرتنەکان، دەمەوێ؛ پەلامار، پاکتاو، بوختان و ناوزراندنەکان، بۆ میژوو باس بکەم. کە دڵنیام ئەوانەی تائێستا بێلایەنن، یان ویژدانیان لە ماستاوی هەلپەرستی نەژەندووە، یان مێژووی خەباتیان بە موچە دۆلار نەفرۆشتووە. سودی لێوەر دەگرن.لە تەواوی جیابونەوە و شەڕەکاندا، هەموو لایەکمان لە فەرهەنگی یەکتر شکاندن، بەشی ئاشتیمان تیا نەدەهێشتەوە.، بەشی زۆری جنێو، یان بوختان، یاخود پەلامار و پاکتاوکردنەکان، رقی دەرونی کەسایەتیەکان و قۆناغی شەڕەکان و مل ملانێکان بوون. پشکی یەکێتیش لەو فەرهەنگە زیانبەخشەدا، بارتەقای هەموو لایەنەکانی تر بوو. بۆ نموونە:پارتی_ یەکێتیلە دژی پارتیدا، ئەدەبیاتی یەکێتی لە ساڵی ١٩٧٥ وە، هەتا ١٩٩٨، دەکران بە جاسوس. نۆکەر. بارزانی بێچوو. بەکرێ گیراو. کورد کوژە. پارتیش یەك ئیزگەی هەبوو، کارامەترین جنێوفرۆشیان خستبووە سەری و بۆ دۆژمنایەتی یەکێتی تەرخان کرابوو. بەڵام لە گەرمەی شەڕەکانیشدا، کاتێك دەرفەتێك بۆ گفت وگۆ دەرەخسا، بێ دوو دڵی قبول دەکرا. هەروەکو پەلاماری یەکترمان نەدابێ.. وا بوو.سۆسیالیست_ یەکێتیلە بەرامبەر حیزبی سۆسیالیست.. پێیان دەگوترا؛ حیزبی هەڤال جوجەڵە.. رەسوڵ جوجەڵە. جاسوسی پارتی و ئێران.. پیاوی موخابەرات.. تەنانەت شەهیدان: ساڵح یوسف و عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵیش، بە جاسوس لە قەڵەم دەدران، کەچی بەعس شەهیدی کردن. سۆسیالیستیش بە یەکیتیان دەگوت: پۆل پۆتیەکان، تیرۆرستەکان، جاش جەلالیەکان، پیلان گێڕەکان.. تاد. لە یەکەمین دەرفەتدا، پێش پارتی ساڵی ١٩٨٧١٩٨٧ یەکێتی لەگەڵ سۆسیالیست ئاشت بوەوە. ساڵی ١٩٩٢ یش لەگەڵیاندا یەکی گرتەوە. حیزبی شیوعی یەکێتیلەگەڵ حیزبی شیوعی.. پێیان دەگوترا: تەحریفی، کلکی مۆسکۆ.. تاقمەکەی بەهادینە کەچەل.. فیتنەی شەڕی ناوخۆ. لە قرناقا و پشتا ئاشان دەیانیان بە دیل کوژران. (تەنها ئێمە لە مەڵبەندی یەك بڕیاری لێدانی شیوعیەکانمان جێ بەجێ نەکرد، خەریك بوو بە خائینیشمان بزانن) شیوعیەکانیش بە یەکێتیان دەگوت: دیلکوژەکان، کۆنە خۆفرۆشەکان، بێ بەڵێنەکان.. بەڵام پێش پارتی لەگەڵ ئەمانیشدا، یەکێتی ئاشت بویەوە.ئاڵای شۆڕش_ یەکێتیدائاڵای شۆڕش، کە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە و سازشی لەگەڵ حکومەت دا هەبوو.. بیری ئایدیۆلۆژی جیاواز هانی دا، جیابیتەوە.. بەبێ جیاکردنەوەی تاقە مەفرەزەیەکی یەکێتیش، کەچی بە تۆمەتی جۆراو جۆر پەلامار دراو پاکتاو کرا. دەگوترا: جاش بە ئاش مەبە. ناخی سەدان تێکۆشەر، بریندار کرا. تەنها لەسەر رێبازی جیاوازی فەلسەفی. هانا بۆ زیندان و ئەشکەنجەش برا!! ئێستاش ئەو کەسانەی جەلادی ئەو ئەشکەنجەدانە بوون، شانازی و شانامەی لەسەر دەنوسن!!دوای ڕاپەڕین.. لەگەڵ ئاڵای شۆڕش یەکێتی یەکی گرتەوە و جۆرەها پۆستیشیان پێ بەخشرا. بە پیاهەڵدانی مام جەلال و راگەیاندنی هاوبەشی یەکێتی_ ئاڵای شۆرش، نەك خەنجەری ژەهراوی نەبوو، بەڵکو شۆڕشگێڕ و دڵسۆزانی کوردستانیش بوون. لە ئاهەنگی یەکگرتنەکەشدا، زیاتر لە دە هەزار کەس کە لە یاریگای سلێمانی دا ئامادە بوون. تاقە یەکگرتنیش بوو، ئاپورەی خەڵك بۆ مەراسیمەکەی ئامادەبێ.گۆڕان_ یەکێتیکە گۆڕانیش جیابونەوە، هەڵمەتی گۆڕان دژی مام جەلال و یەکێتی فراوان بوو. هەرچی لە هەمانەکەیاندا بوو، هەڵیان رشت. زۆر زیاتر لە شەڕە جنێوی شاخ، لە شاردا، دژی یەکێتی هەڵمەتی بوختان و ناوزراندنیان برد. بونە مایەی لاوازبونی یەکیتی و بەهیز بوونی پارتی. یەکێتیش، فشاری ئابوری خستنەسەر و سزای سیاسی، لە رێگەی ئابوریەوە سەپاندە سەریان. بەندە، لە بەرگری لێ کردنی یەکێتی درێخیم نەکرد.. لە کاتێکدا تاک تاك سەرکردەی یەکێتی، بەرگریان لە یەکێتی دەکرد. بەڵام لەگەڵ سزای ئابوری نەبوم، کە د. بەرهەم ساڵح سزای ئابوری لەسەر لابردن، یەکەم کەس پشتیوانیم لێکرد.دوای ١٧/ی شوبات، یەکەمین وەفد، هێرۆ و دلێری سەید مەجید و بەندە، چوینە لای نەوشیروان موستەفا و سەهۆل بەندانی نێوان یەکێتی و گۆڕانمان شکاند. دوای ئەمەش، دەرگا کرایەوە، وەفدیان هاتنە لای مام جەلال و لێک تیگەیشتنی دەباشانی لێکەوتەوە. دوای ئەوە رێکەوتنی تریش لە (١٩) خال گەڵا کرا. هەوڵ دەدرا بگەینە یەکگرتنەوە، بەڵام بەبێ بڕیاری مەکتەب سیاسی، دەستکاری رێکەوتنەکە کراو بە دەسییە ویسترا دۆخی کوردستان تێك بدرێ و دوو ئیدارەیی بیتەوە ئارا.. من دژی بوم. مێژووس ئەم قسەیەم دەسەلمێنێ.هاوپەیمانی_ یەکێتیکە هاوپەیمانی دادپەروەریش (٢٠١٧) لە دۆخێکی ناسکدا و لە گیانەڵڵای مام جەلال دا دامەزرا. ئەم هاوپەیمانیە، لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یەکێتیان کردە جەردە، تاڵانکەر، فرعۆن و دکتاتۆر؛ دیسان، یەکێتی بەهۆی پاشماوەی ناوەندی بڕیارەوە، کە زۆربەیان لەبەر نیگەرانیان لە یەکێتی، ئامادە نەبوون بەرگری لێ بکەن، بەڵکو هەشبون هاوکاریشیان دەکردن و دەنگیشیان بۆ گلێر دەکردنەوە. لە بەرامبەر ئەمانیشدا، ئیمە و قوباد تاڵەبانی و بەشێکی راگەیاندنی یەکیتی و مەڵبەندەکان، شانمان دایە بەر ئەرکی بەرگری لە یەکێتی.ئەو تاقیکردنەوانە لە مێژووی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، توشی کەم هێزی سیاسی بووە. پرسیار ئەوەیە: ئایە یەکێتی دەرس و پەندی لیوەرگرتون؟بە کورتی دەڵێم: نەخێر. پیلانی پێش و پاش چوارەمین کۆنگرە پێمان دەڵێ: یەکێتی تەنها لە روانگەی هێزو پاراستنی دەسەڵات و، بەرژەوەندیە ئابوریەکانەوە، سەیری حیزبایەتی دەکرد. هەر بۆیە، ژیانی حیزبایەتی کراوەتە قوربانی سیاسەتی پاوانکردنی دەسەڵات و دەسکەوتی ئابوری.ویسترا، لە چوارەمین کۆنگرەدا بە ناوی نوێبونەوەی یەکێتی، شەرعیەت بدرێ بە سیاسەتی پاوانخوازی حیزبی- حکومی- بەرژەوەندی. بەڵام.. لە راستیدا، جگە لە رواڵەتی بە تەکەتول دارشتنەوەی ئۆرگانەکان و بەرزکردنەوەی بێ بنەمای هەزاران پلە؛ بە کردەوە، تەنها لە گەندەڵی و لە پەیجی فەیك و لە بەهیزکردنی کاسەلیسەکان و پەراوێز خستنی زۆربەی هەرە زۆری کادرە ماندوەکان، تەنها ئەو بڕیارانە لە مێژووی یەکێتیدا نوێ بوون. ئەم بریارانەش هاوسەرۆك و سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی، پەسەندیان دەکردن. بەڵام ژێر بە ژێر ناکۆکیەکانیشیان دەکوڵا. سەرەنجام:کێشمە کێشەکانی دوای کۆنگرە، لە پشتی پەردەی نوێبونەوە و ئەم (سەری_ کردە) نوێیانەدا، بەرەبەرە لە ناو خودی یەکێتیدا پەنگیان دەخوارد و لەسەر قورغی جومگەکان، تێك دەچرژان. وردە وردەش مل ملانێکان لە گرێژنە دەرکران. ئەوە تانێ گەیشتە رادەی بڕیاری ئەوتۆ، رای گشتی یەکێتی و ناو خەڵك، ساکاوون. لێرەدا نامەوێ حوکم بدەم.. تەنها دەمەوی بڵێم:لە دوای چوارەمین کۆنگرەوە، ئۆرگانەکانی یەکێتی، سەراپا دۆش داماوون، کۆبوونەوەی حیزبی؛ شانەوکەرت نەماوە؛ پرنسیپەکان پێشێل کران؛ هیچ ئۆرگانێك کاریگەری نەماوە، جگە لە هاوسەرۆکەکان.بەڵام لە دوا ئاکامدایەکیتی لەناو خەلکدا باجی قورس قورس دەدا. ئەوەتانێ کێشەکان تەقینەوە، تا گەیشتە رادەی وەلاخستنی یەکێك لە هاوسەرۆکەکان، بەبێ رێرەوی حیزبایەتی سروشتی!ئیستا کە راستیە تاڵەکان و زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە دەرکەوتن، جێی خۆیەتی بڵێین: زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە لە پرنسیب و دیسپلین و ژیانی حیزبایەتی، کەمتر نەبووە، لەو کارەساتانەی بەسەر یەکیتیدا هاتووە. لە کارەساتەکاندا یەکێتی بەهێزتر دەهاتەوە بۆتەی خەبات. بەڵام لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، هەتا دێت یەکێتی لاوازتر دەکرێ. مەترسیدارترین سیاسەتی ئیستای یەکیتیش، ئەوەیە کە زۆربەی سەرکردایەتی ئێستا، لە فەلسەفەی سیاسی مام جەلال، لەناو ههاوکیشە سیاسییەکان، بە قوڵی تێناگەن و متمانەی خەلك، بەرە بەرە لە دەست دەدەن. هەروەها هاوسەنگی ئۆرگانە باڵاکانی یەکێتیشیان، بە جۆریك لاسەنگ کردووە، تەنها لە قازانجی، ئە هەلپەرستانەن کە چاوەڕوانی موچە و بودجەی سەری مانگ دەکەن.پیشێل کردنی پرنسیبەکانی حیزبایەتی، چۆن لە چوارەمین کۆنگرەدا سروشتی نەبوو، ئێستاش وەلا خستنی هاوسەرۆکێك بە سروشتی نازانم. لێرەدا، نامەوێ قەتماغە هەڵبدەمەوە، ناشمەوێ لەسەر دەنگو باسەکان حوکم بدەم، ئەوی رویداوە، چاکبونەوەی گەلێ دژوارە. تەنها مەبەستمە بڵێم:تکایە، دەرس و پەندەکانی مێژوو بخەنەوە بیری خۆتان. ولا خستنی هاوسەرۆکێك، بە هەل مەزانن بۆ رشتنی رق و کینە. پەلاماری لایەنگرانیان مەدەن و پاکتاویان مەکەن. رێز لە کادرو هاو تەکەتولەکانیان بگرن، گەرچی هەڵەشیان کردبێ، یان بە هەڵە لە هاوکیشەکانیش تی گەیشتبێتن. بەڵکو بەشی زۆریان لە ترسان و لە برسان رەدووی سیاسی کەوتوون. ئەوەتانێ بە یەک روداو، ئەوانەی لە ترسان و لە برسیان رەدوو کەوتبون، زۆربەیان هەلدەوەرن. بۆ؟ چونکە ژیانی حیزبایەتی پێشێل کرابوو.ئەوانەی لێش خراوون، یان لەژیر فشارن، هەقە تەنها رێگەی شەرعی بۆ مافەکانیان بگرنەبەر.بێگومان ئەم روداوە بە دڵی پارتیە و پارتی و لایەنەکانی تریش (جگە لە گۆڕان) سوردی لێ وەردەگرن، بەلام روداوەکە بە دەسیسەی پارتی نەبووە. ئەگەر هات و بشسەلمێ کەسێك، بە دەسیسە ئەم روداوەکەی ئەنجامدابێ، شەرمەزاری مێژوو دەبێ.هیچ رێگەیەکیش لە بەردەمدا نی یە، تەنها رێگەی حیزبایەتی نەبێ. دەبێ شەرعیەتی ئۆرگانەکانی باڵاو خوارەوە، هەتا بەستنی پێنجەمین کۆنگرە، زیاتر لە دەست نەدرێ. دەبێ زوو فریای بوژاندنەوەی ژیانی حیزبایەتی بکەوین. ئەمەش مەحاڵە هەتا یەکێتی کۆی هەڵەکانی لە پێش چوارەمین کۆنگرە و لەناو کۆنگرە و دوای کۆنگرە، دەست نیشان نەکات و رەخنەیان لێ نەگیرێ.هەموو کەسێکیش، بە هەر پاساوێك وەلانرابێ، مافی خۆیەتی، لە بەردەم ئۆرگانە حیزبیەکاندا بەرگری لە خۆی بکات، بەپێی بەڵگەکان سزا بدرێ. نەك بێ بەڵگە حوکمی لەسەر بدرێ.لە کۆتایشدا دەڵێم: لەم روداوەشدا، تکایە، ژمارەی جنێوەکان، بەرامبەر یەکدی زیاد مەکەن؛ بەبێ بەڵگە تۆمەت مەبەخشنەوە؛ مەکەونە پاکتاوکردنی یەکتر؛ بوار مەدەن هەلپەرستان و پیاهەڵدەران، گوێ درێژ ئاسای ناوجۆگە، لەمبەرو ئەوبەری جۆگەی نێوان جەمسەرەکان، بلەوەڕن؛ خەلکیش بە ئاگری خۆتانەوە مەسوتێنن. دلنیابن کولتوری جنێو و پاکتاوکردن، سەرەتا بە گەرمی دەست پێ دەکات.. بەڵام وەکو سەرجەم هەلمەتی پاکتاوکردنی مێژووی یەکێتی، پاشگەز بونەوەی بەدواوەیە!!