Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
17-07-2021

مەکتەبی سیاسی دەسەڵاتەکانی لە لاھور جەنگی سەندەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە فەرمی ھەموو دەسەڵاتەکانی لە لاھور جەنگی سەندەوە و ڕادەستی بافڵ تاڵەبانی کرد.

هەواڵ
16-07-2021

بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ئاشتبوونەوە؟

پاش ئەو گرژی و ناکۆکیانەی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دروست بوون لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی ئەمنی و سەربازی لە دژەتیرۆر و دەزگای زانیاری، هەروەها لە بابەتەکانی قاچاخچێتی و قۆرغکاری کە لاهور جەنگی و براکانی لە سليمانی تێوەگلاون. شەوێ ڕابردوو 2021/7/15، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆبوونەوە و میدیا یەکێتیش ڕایگەیاند، دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهور جەنگی سەندرانەوە و ناوبراو کوردستان جێدەهێڵێت. لە بەرانبەر ئەمەدا هەر دوێنێ شەو بەشێک لە خەڵکی سلێمانی کە پێیان وایە “بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆبوونەتەوە و ئاشتبوونەوەیان ڕاگەیاندووە، لە سەرچناری شاری سلێمانی ئاهەنگیان گێڕا”. کلیک لەسەر ڤیدیۆ بکە و ئاهەنگەکە ببینە: https://fb.watch/v/324iQ5uPD/

هەواڵ
16-07-2021

چەند بڕیارێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆبوونەوەى لەگەڵ جێگرى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قایمقامەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین باسى ئەو گۆڕانکاریى و پێویستیانە کرد کە پێویستە ئەنجامى بدەن.   ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان (16ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ ھەینی لەسلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وقایمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبۆوە.   بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگرنگیەوە باسی ئەوگۆڕانکاری وپێویستیانەی کرد کە پێویستە حکومەت وئیدارە خۆجێیەکان ئەنجامی بدەن، ئەوانیش بریتین لە:   یەکەم/دەزگا ئەمنیەکان بۆیان نیە دەستوەربدەنە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و ژیانی تایبەتی خەڵک)   دوەم/گۆڕانکاری وپێویستی گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسە ئیدارییانەی کەپێویستە لەسەر بنەمای کەلێهاتویی ودەست وداوێن پاکی وخزمەتکردن بێت.   سێیەم/کاری جدی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بەپێویستی ئەو پرۆژانە و جێ بەجێکردنیان.   چوارەم/قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کەکەپابەندی بنەماکانی دڵسۆزی و جێبەجێکردنی ئەرکی ھاوڵاتیان نابن و تێوەدەگلێن لە بەهەدەردان وگەندەڵی و زیادەڕۆیی بکەنە سەرموڵکی گشتی وبۆئەوەش وەڵامی پێویست ودەست بەجێمان دەبێت بۆھەریەک لەولادان وپشێلکاریانە.  

هەواڵ
16-07-2021

باندێکی ئۆتۆمبێل دزین دەستگیرکران

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، 5 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە 3 لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون.ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بەپێی مادەی ٤٥٦ تۆمەتبارەکان راگیران و ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

هەواڵ
16-07-2021

بافڵ تاڵەبانی دەزگایەکی دیکەی لە دەستی لاھور جەنگی دەرھێنا

سەندنەوەی دەسەڵات و دەزگاکان و لە قاڵبدانی لاھور جەنگی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بەردەوامە و لە دوایین ھەوڵیشدا دەزگای مرۆیی مامی لێسەندرایەوە. دەزگای مرۆیی مام، لەلایەن لاھور جەنگییەوە دامەزراوە و گەشەی خێزانی سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام بافڵ تاڵەبانی ستافی دەزگاکەی گۆڕی و گەڕاندییەوە ژێر دەستی خۆی.

هەواڵ
15-07-2021

لاهور شێخ جه‌نگى دواى جه‌ژن ئیستقاله‌ ده‌دات

هەواڵی بوار نیوز: ئێوارەی ئەمڕۆ، 15ی تەموز، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەبەشداری بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێك له‌باره‌ى كیشه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى درا. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، بڕیاردرا لاهور شێخ جەنگی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى، چیتر دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی مومارەسە نه‌كات و راستەوخۆ دوای جەژنی قوربانیش له‌ کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی نوسراوی وازهێنان پێشکەش بكات. به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دواى جه‌ژن په‌یڕه‌وى ناوخۆى هه‌موار بكاته‌وه‌ و پۆستی هاوسەرۆکی نامێنێت و له‌ شوێنى هاوسه‌رۆكى پۆستى "سكرتێرى گشتیى" داده‌نرێت و دواتریش بافڵ تاڵەبانی بەسکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردێت.به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ سكرتێرى گشتیى هیچ جێگرێكى نابێت.

هەواڵ
15-07-2021

لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەدان

بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی و قوباد تاڵەبانی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدان.

هەواڵ
15-07-2021

هێرۆخان ژەهرخواردکراوە و گۆڕی مام جەلالیش هەڵدەدرێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە...

دوای ئەوە کێشەکانی نێوان لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی گەیشتنە لوتکە، ئەوە دەرکەوت کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ژەهرخوارد کراوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەمەریکییەکان لیستێکی درێژی چەند کەسییان داوەتە بافڵ تاڵەبانی، کە پۆڵاد شێخ جەنگی لە دژە تیرۆری یەکێتی کوشتوونی، باس لەوە دەکرێ سەرکردەکانی پەکەکەیشیان تیا بێت کە لە چیای ئەزمڕ تیرۆر کران.هەروەها دوای سەندنەوەی ھەموو دەسەڵاتەکانی لاھور جەنگی، ئەگەرێکی لاواز ھەیە لاھور ببەخشرێ و دادگایی نەکرێ، بەڵام پۆڵادی برای ئەگەرێکی زۆر کەمە بێ سزا لێی دەرچێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی بە باڵکێش دراوە، پشکنینەکەی ھێرۆخان لە ڕووسیا، پشتڕاستکراوەتەوە و ژەھر لە جەستەیدا دۆزراوەتەوە، هاوکات ئەگەری ھەیە پشکنین بۆ ڕووفاتی مام جەلالیش بکرێتەوە.

هەواڵ
15-07-2021

لاهور جەنگی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی لەگەڵ چەند کەس و کارێکی شەهیدانی یەکێتی کۆبوەوە، لاهور جەنگی ڕایگەیاند، ئەمشەو پەیامێکی ورد بڵاودەکاتەوە.لاهور جەنگی لە کۆبوونەوەکەدا کە هیچ بەرپرسێکی تری یەکێتی لەگەڵدا نەبوو، گوتبووی: پۆستی هاوسەرۆکیم لە کۆنگرە وەرگرتووە و بە گۆنگرەش دەستبەرداری ئەبم.لاهور جەنگی ئەوەشی وتوە کە ئەمشەو پەیامێکی ورد بڵاودەکاتەوە و ئەگەر کێشەکانی یەکێتیش بە ئەو چارەسەر بکرێن ئامادەیە هەموو کارێک بکات.

هەواڵ
15-07-2021

لاهورجەنگی بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێت کەسوکاری شەهیدان کۆدەکاتەوە

دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بەوەی کە سیخوڕی لەنێو ماڵی مام جەلالدا داناوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە تۆمەتی ژەهرخواردکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش بدرێتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی.بەپێی زانیارییەکان، لاھور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ، بە نھێنی داوای کردووە ھەندێ خەڵک لە کەسوکاری شەھیدان دوای کاتژمێر 2:00 سەردانی بکەن، بۆئەوەی پەیامێک بە یەکێتی بدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە یەکێتی رێگە نادات هیچ کەسێک ئامادەبێت.یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە ئەگەر کەیسی ژەهرخواردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، یەکلاببێتەوە راستە، هاوسەرۆکی یەکێتی دەستگیر بکرێت.بەیانی ئەمڕۆ میدیای یەکێتی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و سەرەڕای ئاشکراکردنی دەستگیرکردنی سیخوڕێک کە سەر بە لاهور جەنگی بووە، ناوبراویشیان بە هاوسەرۆکی پێشوو ناساندووە.

هەواڵ
15-07-2021

بافڵ تاڵەبانی سەردانی گۆڕی مام جەلال دەکات و پەیامێک بڵاودەکاتەوە

باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان ئەمڕۆ ھاتوومەتە حزورت تا لەنزیکەوە خۆم راستییەکانت پێبگەیەنم و دڵنیات بکەمەوە لە پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنم لەبەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و ئەمانەتی خوێنی شەھیدان، رەنج و ماندووبوونی پێشمەرگەی دێرین، تێکۆشەرانی رێگای خەبات و زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و قوربانیدانی کۆمەڵانی خەڵک. دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لە رێبازی راست و رەوان و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکان و خەمخۆرانی یەکێتی راستەقینە بڕیاری گۆڕانکاریی ریشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنی و حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندی هەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەھێنران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان دەجووڵانەوە. لەکاتێکدا کارمەندانی ئەو دەزگایانە خەڵکانی تێکۆشەر و دڵسۆزبوون بەڵام بەمەبەست ئەم کارە دزێوانەیان پێئەنجام دەدرا. دەست خرابووە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکاران و سەرمایەداران. بەپیلان و بەرنامە رێگری لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کار و پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن. قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشە و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە. دواجار گلەیی و گازندەی کۆمەڵانی خەڵک، نووسەران، رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و دڵسۆزان و ناوەندە دیبلۆماسییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ھەمووی بەھەند وەرگیران و بڕیارە دروستەکەمان دا لەبەرامبەر یاساشکێنان. ئەمڕۆ لەسەر مەزارەکەت بەڵێن دەدەین یەکێتی ئەمانەتە و بە گیانمان دەیپارێزین. جەخت دەکەمەوە داھاتووی یەکێتی پرشنگدارتر دەبێت و ھیچ کەس حەدی نییە و زاتی ئەوە ناکات جارێکیتر سیخوڕ نەک بخاتە ناو ماڵی مام جەلال بگرە لەناو کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەت و رێگەنادرێت ئەم کارە نەشیاوانە بکرێن و دەبێت لەمەودوا دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای زانیاری لەخزمەت ئاسایشی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ کاروکاسبی و ژیانی ھەمووان. بەڵێن بێت... بەڵێن لەئاست گەورەیی یەکێتی و سەروەری خاکی ھەرێم بم بۆ پارێزگاریکردن  لەمافەکانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و یەکێتییەکان و تێکۆشەران و کەسوکاری شەھیدان. بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەواڵ
15-07-2021

لەماڵی مام جەلالدا سیخوڕ دەستگیرکراوە

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بەكارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی.

1 2 ... 785 786 787 ... 1148 1149