جیهان

ئەمەریکا ڕێگە بە ئێران دەدات پارە سڕكراوەکانی بەکار بھێنێت

14-07-2021
ئەمەریکا ڕێگە بە ئێران دەدات پارە سڕكراوەکانی بەکار بھێنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕێگا بە ئێران دەدات پارە سڕ کراوەکانی بەکار بھێنێت بە مەبەستی دامەوەی قەرز بە کۆمپانیاکانی وڵاتانی یابان و کۆریای باشوور.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەردوامین لەسەر سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ وڵاتی ئێران بازرگانی دەکەن، بەڵام ڕێگە بە ئێران دەدەین پارە سڕ کراوەکانی بەکار بھێنێت بە مەبەستی دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی ھەردوو وڵاتی یابان و کۆریای باشور، کە پێش ئابڵوقەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ھاوردە کراون.

وەزیری دەرەوە، ئانتۆنی بلینکن، ڕێکەوتنە سەرەتاییەکانی واژۆ کردوە و ماوەی گواستنەوەی پارەکانی بۆ 90 رۆژ زیاد کردوە و دەڵێت:

"بێ گومان، ڕێگە نادەین ھیچ بڕە پارەیەک بگەڕێتەوە بۆ ئێران"

کۆمپانیاکانی یابان و کۆریای باشور بە بڕێکی زۆر بازرگانی ھەناردە کردنیان لەگەڵ ئێران ھەیە، بەڵام لە ماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ ئابڵوقە خرایە سەر ھەژمارە بانکییەکانی ئێران و ئێستا پارەکانی سڕ کراون.