Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
17-07-2021

ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی و کەسوکارەکەی درانە بەر دەستڕێژی گوللە

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەبەزێ بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێک کرد کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆی تێدایە و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست. پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەک بە خانوەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتۆتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە. پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

هەواڵ
17-07-2021

براکانی لاهور جەنگی هەڵاتوون

دوای ئەوەی چەندین تۆمەت ئاراستەی لاهور جەنگی کران، ئێستا هەموو براکانی بۆ دەرەوەی کوردستان هەڵاتوون، چونکە هەموو کارەکانی لاهور بە هاوکاری براکانی بووە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هەموو ئەو پۆست و دەسەڵاتانەی بە لاهور و برا و کەسە نزیکەکانی درابوون، لێیان سەندراونەتەوە و براکانی لاهور بۆ دەرەوەی کوردستان هەڵاتوون.هەر بەپێی زانیاریەکان، لاهور خۆشی هەوڵی چوونە دەرەوەی داوە، بەڵام ڕێگری لێکراوە و پێی وتراوە دەبێ دەست لەکار بکێشیتەوە سەرەتا.ئەمە لە کاتێکدایە کە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی کە لاهور جەنگیش تێیدا بەشداربووە، دوای قسەكانی بافڵ تاڵەبانی ویستوویەتی قسەبكات، بەڵام ڕێگەیان نەداوە و پێیان وتووە "تۆ بۆ قسەكردن بانگ نەكراویت، تەنها ئیمزا لەسەر ئەو كۆنووسە بكە و هیچی تر مەڵێ". لاهور داواكارییەكی هەبووە و ڕەتكراوەتەوە، بەڵام لەسەر داوای مەلا بەختیار داواكەی وەرگیراوە.

هەواڵ
17-07-2021

لاهور جەنگی مانگانە نیو ملیۆن دۆلاری یەکێتی بە ڕاگەیاندنەکانی داوە

سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتی رایگەیاند، مانگانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار لە ئیدارەی گشتی ئەو حزبەوە بۆ میدیاکانی لاهور جەنگی تەرخانکراوە.سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتی رایگەیاند:" بۆهەر مانگێک بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ موچەی کارمەندانی میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی تەرخانکراوە و کارمەند هەبووە مانگانە ١٥ هەزار دۆلاری وەرگرتووە".باسی لەوەشکرد:" هیچ کارمەندێکی ئەو میدیایانە مانگانە لە هەزار دۆلار کەمتری نەبووە و ژمارەی کارمەندانی ئەو میدیایانە نزیکەی ٥٠٠ کەسبووە کە بودجەیان لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتییەوە بۆخەرجکراوە". ئەوەشی خستەروو:" کارمەندانی ئەو دەزگا میدیانە بە پێی ویستی کەسی ئاڕاستەکراون بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و هەر کارمەندێکیش بەو ئاراستەیە کاری نەکردبێت ناویان زڕاندووە و تۆمەتیان داوەتەپاڵ". BMC

هەواڵ
17-07-2021

وەزیری تەندروستی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوو

سەرەڕای وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساجید جاوید تووشی ڤایرۆسەکە بووە. ساجید جاوید، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئەمڕۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، تووشی کۆرۆنا بووە و وتی: "دوێنێ شەو ھەستم بە ناساغی کرد، بۆیە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەم ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان تووشی کۆرۆنا بووم، ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی (PSR)م، تا ئەو کاتە لە ماڵدا دەمێنمەوە" مانگی پێشوو ساجید جاوید، وەک وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەست بەکار بوو، پاش ئەوەی وەزیری پێشو مات ھانکۆک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو بۆوە کە تێیدا ماچی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی دەکات.

گشتی
17-07-2021

دروستە کاتێ خوێن لە لوتمان دێت سەرمان بۆ دواوە خوار بکەینەوە؟

زۆرینەمان لەگەڵ ئەوە ھاوڕاین کاتێک لوتمان خوێنی لێ دێت ئەوا سەرمان بۆ دواوە خوار دەکەینەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نەخۆشخانەی فیلادلفیای شاری فیلادلفیای ئەمریکا، خوارکردنەوەی سەر بۆ دواوە لە کاتی خوین بەربوونی لوت، کارێکی ھەڵەیە و ئەگەری گەڕانەوەی خوێنەکە بۆ ناو قوڕگ زیاد دەکات کە ڕەنگە ببێتە ھۆی خنکاندن و ڕشانەوە. گونجاوترە بە شێوەیەکی قیت بوەستیت و ھەوڵ بدەی خوێنی لوتت خاوێن بکەیەوە

هەواڵ
17-07-2021

ئاگر لە باخەکەی عارف قوربانی بەردرا

ئاگر لە باخەکەی نووسەر و ڕۆژنامەنوس عارف قوربانی لە سنووری چەمچەماڵ بەردراوە و دەڵێ: هیوادارم ئەمەش تەسفیەی حساب نەبێ. دەقی نووسینەکەی عارف قوربانی لە فەیسبووک ئەم. عەسرە بە هۆكارێكی نادیار باخ و ماڵەكەمان لە بان. موغان. ئاگری تێبەردراوە، هیوادارم دەرئەنجامی ئەو دیدارانەمان. نەبێت كە دەربارەی كێشەكانی ناو یەكێتی كردبوومان و ئەمەش تەسفیە حساب. نەبێتماڵی ئەو دراوسێ و خزمانە ئاوابێ كە ئەركیان. كێشاوە لە كوژاندنەوەیدا

گشتی
17-07-2021

"ئەو شارەی کە ناخەوێت"

لە ئاسمان هیچ کەس نەخەوتووە، هیچ کەس هیچ کەس. بوونەوەرانی مانگ بۆنی کوخەکانیان دەکەن و خۆیانی بۆ مەڵاس دەدەن. ئیگوانا زیندووەکان دێن و گاز لەو پیاوانە دەگرن کە خەون نابینن، پیاوە دڵشکاوەکە پەلەیەتی و لە سوچێکی شەقامەکە تیمساحێکی نامۆ دەبینێت کە لە ژێر نەرمی گازاندەی ئەستێرەکاندا ئارامی گرتووە. هیچ کەس لە جیهان دا نانوێت، هیچ کەس  هیچ کەس هیچ کەس نەخەوتووە لە گۆڕستانێکی دوورەدەست، تەرمێک هەیە سێ ساڵە گلەیی دەکات، چونکە خاکێکی ڕووتەن بەسەر ئەژنۆکانیەوەیە، وە ئەو منداڵەی ئەمڕۆ ناشتیان، بە کوڵ گریا تا سەگەکانیان بانگ کرد بۆ بێدەنگکردنی ژیان خەونێک نیە، وریابە، وریابە، وریا ئێمە لە پلیکانەکانەوە دەکەوین تا لە زەوییە شێدارەکان بخۆین ئێمە لەگەڵ دەنگی دالیا مردووەکاندا بە لێواری چەقۆئاسای بەفردا سەردەکەوین، نە لەبیرکردن هەیە، نە خەون وریابە، وریابە، وریا  ئەوەی هەیە جەستەی سەرشارە لە ژیان لە بێشەڵانی شادەمارە نوێیەکاندا،  ماچ زمانمان گرێ دەدات. ئەوەی بەدەست برینێکەوە ئازار دەچێژێ، تا هەتایە پێیەوە دەناڵێنێ ئەوەی لە مەرگیش بترسێت، دەبێت وەک بارێک لەسەر شانی هەڵی بگرێت ڕۆژێک ئەسپەکان لە مەیخانەکان دا دەژین  مێروولە توڕەکانیش خۆیان دەخەنە ئەو ئاسمانە زەردانەی کە لە چاوی مانگاکاندا پەنایان گرتووە ڕۆژێکی تر؛ پەپوولە مردووەکان لە مردن دەگەڕێنەوە  هێشتا بەسەر دەشتی ئیسفەنجییە خۆڵەمێشییەکان و کەشتییە ماتەکاندا ڕێ دەکەن دەبینین ئەنگوستیلەکانمان دەبریسکێنەوە و لەسەر زمانمان بەهار چرۆی نوێ دەردەکات وریابە، وریابە، وریا ئەوانەی هێشتا سیمبوولی تۆقین و دڕندەییان هەڵگرتوە ئەو کوڕەی کە دەگری، چونکە دەربارەی بوونی پردەکان هیچی نەبیستووە ئەو تەرمەش کە ئێستا تەنیا خاوەنی سەر و پێڵاوەکانیەتی هەموو ئەوانە دەبێ ببرێنە پاڵ دیوارەکە  لەو شوێنەی کە ئیگوانا و مارەکان چاوەڕێن لەو شوێنەی کە ددانی ورچەکان چاوەڕێن لەو شوێنەی کە دەستی مۆمیاکراوی کوڕەکە چاوەڕێیە و مووی حوشترەکەش بە موچڕکێکی توند گرژ دەبێ هیچ کەس لە ئاسماندا نانوێ  هیچ کەس، هیچ کەس هیچ کەس نانوێ ئەگەر یەکێکیش چاوەکانی لێکنا  بەرقامچی بدەن، کوڕینە بەر قامچی! با لێگەڕێین ئەوێ ببێتە ئاخی چاوەکراوەکان  ئاخی برینەگڕگرتووەکان کەس ناخەوێت لەم جیهانە دا کەس، کەس پێشتر ئەمەم وتووە کەس ناخەوێت ئەگەر شەوێک لەسەر لاجانگی کەسێک کەڕوو بە چڕی گەشەی کرد دەرگا نهێنیەکەی بۆ واڵا بکەن تا لەژێر تریفەی مانگە شەودا  پێکە خەستەکان و ژەهر و کەللەسەری شانۆکان ببینێت. فیدریکۆ گارسیا لۆرکا لە ئینگلیزییەوە دەراو عەزیز

هەواڵ
17-07-2021

نزیکەی 500 ڕۆژنامەنووسی سەر بە لاهور جەنگی بێکاربوون

دوای ئەوەی بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی (کە خۆی بە سەرۆکی یەکێتی ناساندووە) هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە لاهور جەنگی داخران یان خرانە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ئێستا نزیکەی 500 ڕۆژنامەنووس بێکار بوون. ڕەحمان غەریب، سەرۆکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، سەردانی قوباد تاڵەبانیان کردووە و لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاریان لێکردووە و ئەویش دڵنیایی داوە کە هیچ ڕۆژنامەنووسێک دەرناکرێت. لاهور جەنگی لە ماوەی دەسەڵاتیدا وەکو هاوسەرۆک، دەیان دەزگای میدیایی فەرمی و نافەرمی هەبووە و 450 بۆ 500 ڕۆژنامەنووس کاریان بۆ کردووە.

هەواڵ
17-07-2021

بەشێکی تر لە هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە

رۆژی 15/7/2021، بە سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی تر لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجستیی سەربازی.وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەم هاوکاریانە لە چوارچێوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە دێت، کە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان دابین کردووە.وا بریارە، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان بەردەوام بن، تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستەو کەلوپەلی نوێی سەربازی سەردەمیانە.شایانی باسە ئەم پڕۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی2014 دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.

هەواڵ
17-07-2021

گۆڕان و یەکێتی سەرۆکێکی نوێ بۆ سەرۆکی هاپەیمانێتییەکەیان دادەنێن

دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی دەسەڵاتەکانی لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرؤکی یەکێتی سەندەوە، بڕیارە گۆڕان و یەکێتی سەرۆکێکی نوێ بۆ هاوپەیمانێتییەکەیان دابنێن.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک وەکو جێگرەوەی لاهور جەنگی بە کۆمیسیۆن نەداوە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسێکی دیکە لەو شوێنە دادەنێت کە رەنگە بافڵ تاڵەبانی یان قوباد تاڵەبانی بێت.ئەمڕۆ 17.7.2.021 مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە نوسراوێکی فەرمی وەرگرتنەوەی سەرجەم دەسەلاتەکانی لە لاهور جەنگی راگەیاند.

هەواڵ
17-07-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دە...

ئەمڕۆ شەممە17ـی تەممووزی 2021 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نموونەیەکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد ، كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان، خزمەت بکەن و دڵنیاییشیدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.

هەواڵ
17-07-2021

برێت مەکگۆرگ چووەتە سلێمانی؟

هەواڵی چوونی مەکگۆرگ، بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ سلێمانی ڕەت دەکرێتەوە. سەرچاوەیەک لە نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "برێت مەکگۆرک لە سلێمانیی نییە و سەردانی ئەو پارێزگاکەی نەکردووە".  شەوی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە برێت مەکگۆرک، بۆ پرسی کێشەی هاسەرۆکانی یەکێتی سەردانی شاری سلێمانی دەکات. 

1 2 ... 784 785 786 ... 1148 1149