میدیایەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە هیچ سەرکردەیەکی سەربازی یەکێتی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا نەماوە.سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی دەڵێت، نەبوونی هیچ كاردانەوەیەك لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە بەهۆی ئەوەیە كە هیچ بەرپرس و سەركردەیەكی سەربازیی یەكێتیی لەگەڵ نەماوە، لە ئەنجومەنی سەركردایەتیشدا كەمینەیەك نەبێت، كەسی لەگەڵ نەماوە. لە پەیامەكەی شەوی ڕابردوودا، كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردەوە، لاهور شێخ جەنگی واینیشاندا، كە بۆ دروستنەبوونی گرژی و ئاڵۆزی و زیاننەگەیاندن بە یەكێتی كاردانەوەی نەبووە، بەڵام سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نەبوونی كاردانەوە پەیوەندیی بەوەوە هەیە، كە هەموو هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری شكستیانهێناوە. سەرچاوە باڵاكە ئاشكرایكرد، لاهور شێخ جەنگی هەوڵی كۆكردنەوەی فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتیی داوە و پەیامی بۆ ناردوون، بەڵام كەسیان وەڵامدانەوەیان نەبووە و بێوەڵام هێشتوویانەتەوە، بۆیە ئێستا هیچ فەرماندە و سەركردەیەكی سەربازیی لەگەڵ نەماوە. نەك هەر فەرماندە و سەركردە سەربازییەكان، بەڵكو لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیشدا ئەندامانێكی زۆر كەمی ئەنجومەنەكە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا ماون، كە سەرچاوە باڵاكە بە “كەمینەیەكی زۆر كەم” ناویبردن. بۆیە سەرچاوە باڵاكەی یەكێتی پێیوایە، دەرەنجامەكانی لێكۆڵینەوە و بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە هەر بەو ئاراستەیە دەبن كە بڕیاریان لێدراوە و گەڕانەوەی بۆ نییە، چونكە چیتر بەكارهێنانی هێز و دەسەڵات بۆ تۆقاندن، هەڕەشە، وەرگرتنی سەرانە، قاچاخچێتی و لێدان لە هاوحزبەكان قبوڵكراو نیە. ئێستا
بەپێی پێشنیەکانی فەرمانگەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە و پلەی گەرما لە نێوان 46-50 پلەی سیلیزی بووە.بەپێی پێشنیەکانی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر پلەی گەرما 47 پلە، لە سلێمانی 46 پلە و لە دهۆک 46 پلە دەبێت و گەرمیان و کەرکوکیش 50 پلە.هەر بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بۆ دوو سبەی دەبێتە 41-43 پلە.
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوا دەخوازێت ببێتە هۆی بەدیهێنانی برایەتی، تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتدا. لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا هاتووە "هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدیبهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا". سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، "پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم". دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا. جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی... مسعود بارزانی19ـی تەمموزی 2021
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت. دەقی پەیامەکە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران، کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. هیوادارام ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک.ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان تاوەکو پێکەوە بەسەر کێشە و گرفتەکانمان زاڵ بین و پێکەوە بتوانین لە ڕێی حکومەتەوە کێشە بنچینەییەکانی وەک مووچە و بژێوی خەڵک و خزمەتگوزاری چارەسەر بکەین.ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆمان بۆ یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێمەکەمان دەردەبڕین و باوەڕی تەواومان بە یەکڕیزی گەلەکەمان هەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر.دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت. درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بە گیانی لێبووردەییەوە خەبات دەکەین بۆ کوردستانێکی نوێ.یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین.درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئازادی دەدەین و هەنگاوەکانمان دەخەینە خزمەتی گشتی، کە ئەمەش ڕێگا دروستەکەیە و لەمەودوا لە هەموو کایەکانی ژیانی ڕێکخراوەیی پەیڕەوی دەکەین.دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەر شاد و سەرفراز بن. بافڵ تاڵەبانیهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ تاڵەبانی، فەرمانێکی حیزبی دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو وێنەکانی خۆیی و لاھور تاڵەبانی لە شوێنە ئەمنی و حیزبیەکان لابدرێن و وێنەی مام جەلال ھەڵبواسرێ. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی لەسەرجەم مەڵبەندو مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن و تەنھا وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە. نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی والیەکی داعشی ڕاگەیاند.ئەمڕۆ دووشەمە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو والیەی داعش پیلانی بۆ چەند هێرشێکی تیرۆریستی لە بەغدا داڕشتبوو.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى ٢٤ی٧ی٢٠٢١، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان، وە لە ئێستادا دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە ،بۆیە دووپاتى دەکەینەوە تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.١-بەشى زانستى.https://drive.google.com/…/1AEAs4p4rVVDQYkTcjqN21ZIYQE…٢-بەشى وێژەیى.https://drive.google.com/…/1Q89Q3FxESDzbAFgtBMpptCs1XjX…٣-بەشى پیشەیى.https://drive.google.com/…/1p-pd-1Uar76xLtYV…بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان٢٠٢١/٧/١٩
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٠٩ ) ١. پشکنین: ( ١٣٣٢٠ پشکنینی نوێ)• ( ٤٥٠٩) هەولێر• ( ٢٩١٢) سلێمانی• ( ٥٠٠٩) دهۆك• ( ٥٠) هەڵەبجە• ( ٧٩٨) گەرمیان• ( ٤٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٩٨٥ تووشبووی نوێ)• ( ٤٢٥) هەولێر• ( ٥٠٨) سلێمانی• ( ٩٧٦) دهۆك• ( ١٤) هەڵەبجە• ( ٥٥) گەرمیان• ( ٧) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٠٣٢ چاکبوون)• ( ١١٢) هەولێر• ( ٢٢٠) سلێمانی• ( ٦٥٨) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٣٩) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ١٩ مردن)• ( ٩) هەولێر• ( ٧) سلێمانی• ( ٣) دهۆك• ( ٠) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٢٩٩٥٣٠ (٧٩٠٣١٨ هەولێر، ٥٧٤٢٠٨ سلێمانی، ٩١٨٥٧١ دهۆك، ١٦٤٣٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٠٥٥٧٥ (٦١١٥٢ هەولێر، ٦٧٢٦٤ سلێمانی، ٧٣٢٩٨ دهۆك، ٣٨٦١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٨٧٢٧٠ ( ٥٥٢٥٧ هەولێر، ٥٩٧٢٢ سلێمانی، ٦٨٦٤٥ دهۆك، ٣٦٤٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣٧٠٦ (٤٦٥٣ هەولێر، ٥٤٢٩ سلێمانی، ٣٥٦٠ دهۆك، ٦٤ هەڵەبجە)مردن ٤٥٩٩ (١٢٤٢ هەولێر، ٢١١٣ سلێمانی، ١٠٩٣ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٩ی تەمووز ٢٠٢١
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان،ژمارهیهك بڕیار و رێنمایی نوێی له بارهی رۆژانی جهژن و گرتنهبهری رێكارهكانی تایبهت به بهرهنگاربوونهوهی پهتای كۆرۆنا دهركرد.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی شوان داودی لە پۆستی بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک پەیوەندی بە پاکتاوکردنی حیزبییەوە نییە و پێویست بە هاشوهوشی راگەیاندن ناکات.مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی راگەیەندراوێکی لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی شوان داودی لەپۆستی بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردوە:"بڕیاری دوورخستنەوەی بڕیارێکی دروستە، چونکە لە کادری حیزبی ناوەشێتەوە ئەو هەڵایە دروست بکات".باسی لەوەشکردووە:"لەساڵی ٢٠٢٠ دەبوو عیماد ناسح وەک بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک دەستبەکاربێت، بەڵام لەبەر بارودۆخی ئەو کاتە بڕیارەکەی سڕکرا، تا لە ئێستادا بڕیارەکەی کرایەوە کار.
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە ، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن. جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە کوردستان بڵاوبۆتەوە و ژمارەی توشبوون زیاتر دەبێت.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دۆخەکە مەترسیدارە و توشبون ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم پابەندی خۆپارێزی بن.سامان بەرزنجی وتی: سەرجەم نەخۆشخانەکانی کۆرۆنامان دووبارە کردنەوە و نەخۆشخانەکانیش زیاتر دەکەین. بەڵام ئەگەر بگەینە رەنگی سوور، ئەو کات کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە زۆر ئەستەم دەبێت. باشترین ڕێگەش خۆپارێزییە.