Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13783 بابەت
هەواڵ
02-08-2021

یەکێتی تۆمەتەکانی سەر لاھور جەنگی ئاشکرا دەکات

سەرچاوەیەکی رەسمی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لاهور جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلان لە کەیسی گەندەڵی هەمەجۆر کە دادگا بە رەسمی داوای کردوون. سەرچاوەکە وتیشی: هەروەها تۆمەتباریشە بە خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان. بۆ هەموو ئەو کەیسانەش بەڵگەی پێویست لەبەر دەستدایە

هەواڵ
02-08-2021

بەریتانیا باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەی بانگ دەکات

ئەمڕۆ بەریتانیا بانگی باڵیۆزی ئێرانی کردووە لە لەندەن، بۆ قسەکردن لەسەر ئەوەی کە ئێران دەستی لە ھێرشی کەشتی سوتەمەنی ھەڵگری ئیسرائیلی لە عمان ھەیە؟ کە تێیدا کەسێکی بەریتانی و ڕۆمانی کوژراون. وا بڕیارە باڵیۆزی ئێران، مۆحسین بەھارڤەند، لە لەندەن ئامادە بێت بۆ وەڵامی ھێرشە نایاساییەکەی لە 29ی تەممووز کرایە سەر کەشتی MV Mercer Street. "پێویستە ئێران بە زووترین کات شەڕ ڕابگرێت کە مەترسی بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ھەیە" حکومەتی بەریتانیا: "دەبێت ڕێگە بدرێت لە ژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ئازادی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکرێت". شەممە، وەزیری دەرەوە، دۆمینیک ڕاب ڕایگەیاندبوو: "بەریتانیا پێی وایە ھێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە و بە ئامانج گرتنی کەشتیەکە نایاسایی بووە" ھێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ یارمەتی دانی کارمەندانی کەشتیەکە دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و چەند بەڵگەیەکیان لەسەر ڕووداوەکە بینیوە، (بە پێی ڕاگەیەندراوی ھێزی سەربازی ئەمەریکا). کۆمپانیای زۆدیاک ماریتایم، لە لایەن بلیۆنێری ئیسرائیلی ئێیال ئۆفەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت، پێنج شەممەی پێشوە بەھۆی ھێرشێکی درۆنیەوە بۆ سەر یەک لە کەشتییەکانی کەسێکی بەریتانی و ڕۆمانی گیانیان لەدەست دا. کەشتیەکە لە باکووری زەریای ھیند، لە دارسەلامەوە لە تانزانیا بۆ فوجەیرە لە ئیمارات گەشتی دەکرد، کەشتیەکە ھەڵگری ھیچ عەمبارێک نەبووە لە کاتی ھێرشەکەدا.

هەواڵ
02-08-2021

پەیامێک لە لاھور جەنگییەوە

لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی بێدەسەڵاتکراوی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە لاھور جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ"بە بەڵگەوە دەمتوانی پەردە لەسەر زۆر کاری قێزەون ھەڵبگرم، بەڵام نەمکرد. لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێ: ئاگادارکراومەتەوە کە کوردستا بەجێ بھێڵم ئەگینا بە زەبری ھێز ھەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم.

هەواڵ
02-08-2021

نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر ڕزگار کران

بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ئۆپراسیۆنێکی ٦ کاتژمێریدا، دوو کەشتی مرۆیی فەرەنسی و ئەڵمانی ۳۹٦ کۆچبەریان ڕزگارکرد.شەوی یەکشەممە، هەردوو کەشتی سی وۆچ و ئۆشەن ڤایکین لە ئۆپراسیۆنەکەدا ۳۹٦ کۆچبەریان لە نزیک سنوری تونسەوە ڕزگارکرد، بەڵام تا ئێستا هیچ قوربانییەک تۆمار نەکراوە.لەلایەکی دیکەشەوە، کەشتی ئۆشەن ڤایکین بە تەنها تا ئێوارەی ۱ شەممە ٥٥٥ کۆچبەری هەڵگرتبوو کە لە چەند پڕۆسەیەکی دیکەدا کۆچبەرەکانی ڕزگارکردبوو.لە ئێستادا بەهۆی قەرەباڵغی کەشتییەکانەوە، توانای ڕزگارکردنی کۆچبەری دیکەیان کەم بووەتەوە و بەدوای بەندەرێکدا دەگەڕێن تا کۆچبەرەکان وەک پەنابەر لەخۆبگرێت.

هەواڵ
02-08-2021

سەرۆکی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی تاران دەکات

بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران بکەن.سەرچاوەیەکی بەرپرس بە باڵکێشی ڕاگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەرۆکایەتی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و هەریەکە لە کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئەندامی شاندەکەن.شاندەکە ڕۆژی پێنجشەمە بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، وەکو سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هەواڵ
02-08-2021

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری کرا

نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ته‌مموز(7) دیاری كراو پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌م مانگه‌شدا‌ (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت.ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ (2021.8.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (حه‌وت) دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه‌.به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه‌ كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی (حه‌وت)دا له‌نێوان (285) بۆ (315) سه‌عاتدا و هه‌ر سه‌عاتێكی به‌ (43.1) چل وسێ پۆینت یه‌ك دینار بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان (12) دوانزه‌ هه‌زار بۆ (13500) سیازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت‌، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ له‌ ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به‌ دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه‌ نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان بێ كاره‌با‌ بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.داوایكرد له‌كاتی هه‌ر گله‌یی و گازنده‌یه‌ك له‌ هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك، هاوڵاتیان په‌یوه‌ندی به‌ ژماره موبایلی 07701363679 بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌دواداژونی بۆ بكرێت.

هەواڵ
02-08-2021

شۆفێرێک دەکەوێتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە وگیانلەدەست دەدات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنورەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (عسمان احمد وەیس ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شۆفێری تراکتۆرەولای ماڵی خۆیان کەوتۆتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

هەواڵ
02-08-2021

ڕونكردنەوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت،"هەر راگەیەنراوێک هەبێ لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە". ئەمرۆ دووشەممە 2-8-2021 سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە كراوە ڕایگەیاندووە،" رۆژانە لێرە و لەوێ بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە لێدوان دەدرێت، ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نییە".   ئاماژە بەوەشدراوە،" ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەر راگەیەنراوێکی هەبێ لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە".

هەواڵ
02-08-2021

بڕیارێکی نوێی حکومەتی ھەرێم لەبارەی قەرزی کارەبا

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەئێستادا ڕۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن، دەشڵێت، قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە. لە ڕآگەیەنراوێکدا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "لەئێستادا رۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت، وەزارەتی کارەبا 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 5000 مێگاواتە." ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە، قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە." ئەوەشی خستوووەتەڕوو، "پێوەری زیرەک، زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت." لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی خواست لەسەر کارەبا لە هەرێم ئەوەیە کە ئەو ئامێرانەی بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەر نابن و کارەبایەکی زۆری بۆ کارپێکردنیان پێویستە." جەختیشیکردووەتەوە، "پێویستە ئەو ئامێرە کارەباییانە هاوردە بکرێن کە کارەبایەکی کەم بەکار دێنن."

هەواڵ
01-08-2021

هۆشدارییەکی توند لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و دایکی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی توند بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: چاوەڕێی فەرمانە گرنگەکان بن. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە فەیسبووک نووسیویەتی:" چاوەڕێی فەرمانە گرنگەکان بن، کە کەمەرشکێنن بۆ گەندەڵکاران".

هەواڵ
01-08-2021

لە هەرێمی کوردستان 4262 مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتووە

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ا ئێستا(٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە. دەقی ڕاگەیەنراوەکەپاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا(٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە ، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان. بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان. بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ گشت لایەک. وەزارەتی پەروەردە١ ی ٨ ی ٢٠٢١

هەواڵ
01-08-2021

ھەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دھۆک داخران

لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی /بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لێژنەکانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (٨) کۆمپانیای دەرمان داخران، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان. دامەزراوەی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان(KMCA)١ ی ئابی ٢٠٢١

1 2 ... 773 774 775 ... 1148 1149