بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی کەناڵی (ئای پڵەس) کە لاهور جەنگی دایمەزراندبوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگاکە کۆبوەتەوە.باڵکێش زانیویەتی کە پێشتر بەڕێوەبەری کەناڵەکە لەگەڵ لاهور جەنگی کۆبووەتەوە و پێی وتوە: کە داوای لێدەکرێ کەناڵەکە ڕادەستی حیزب بکرێتەوە، ئەویش ڕازی بووە.ئێستا کەناڵەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و چاوەڕواندەکرێ دەوامی کارمەندەکانی ئاسایی ببێتەوە و لە داهاتوودا بکرێتەوە.بەڵام هەندێ لەو کارمەندانەی کاریان بۆ گرووپەکەی لاهور جەنگی کردووە دوور دەخرێنەوە.
"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە چاوپیاخشانەوەیەکی باشمان ئەنجام داوە و بێ گومانین لەوەی ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل لە عەممان”. بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەیمانی وەڵامێکی بە پێز دەدات بە ئێران، لەسەر ئەو ھێرشەی کردوویەتی. دەشڵێت: "ئێمە لە پەیوەندی چڕداین لەگەڵ بەریتانیا، ئیسرائیل، ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە و پیکەوە کار دەکەین. بێ گومان وەڵامێکی بە پێزمان دەبێت". بلنکن، بە ئاشکرا ئێران تاوانبار دەکات و ئێرانیش نکولی لەوە دەکات لە پشت ئەو ھێرشەوە بێت. شەوی شەممە، ئانتۆنی بلنکن پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە کرد و ڕازی بووە کار لەگەڵ بەریتانیا، ڕۆمانیا و ھەر ھاوکارێکی نێودەوڵەتی دیکە بکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشکەی ئێران بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکە.
ئەمڕۆ 4ی ئاب، ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە لوبنان تێدەپەڕێت، ھێشتا ھیچ ئەنجامێک لەسەر لێکۆڵینەوەکان دەست نەکەوتوە. لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کراوە، بۆ دۆزینەوەی وەڵامێک لەسەر تەقینەوەکە کە بووە ھۆی مردنی 214 کەس و بێ ماڵ و حاڵ کردنی 300 ھەزار کەس. کە یەکسان بوو بە زەمین لەرزەیەک بە 3.3 پلە. ھەروەھا 70 ھەزار کەس ئیش و کاریان لە دەستداوە. نزیکەی 73 ھەزار ئاپارتمان، 9,200 باڵەخانە، 163 قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی و لەگەڵ 106 سەنتەری تەندروستی زیانیان پێ گەشتوە. گرووپی بانگی جیھانی بە ھاوەڵی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا، بە زووترین کات ھاوکاری خۆیان پێشکەشی لوبنان کرد. بۆ خەمڵاندنی زیانەکان لە ڕووی مرۆیی و ماددی. کە تێکڕا کۆی زیانی ماددی بە 8 بلیۆن دۆلار دادەنرێت. ئەمە سەرەڕای تێپەڕبوونی وڵات بە دۆخێکی ناجێگیر و خراپی باری ئابوری ھەروەھا بەرەنگار بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. خەڵکی وڵاتەکەی تا ڕادەی فەقیری و برسی بردوە. منداڵان لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدان. کەمبونەوەی دەرمانی پزیشکی چارەنوسی نەخۆشەکانی نادیار کردوە. تا ئێستا ھیچ لایەنێکی فەڕمی لە دەسەڵات ڕوبەڕوی پرسیار نەکراوەتەوە، لەسەر یەکەم گەورەترین تەقینەوەی نا ناوەکی، لە کۆگایەکدا کە بڕی 2,754تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆمی تێدا عەمبار کرابوو لە ساڵی 2013 بەڵگەکانی FBI ئەو بڕە نیتراتی ئەمۆنیۆمەی پار لە بەمدەری بەیروت تەقییەوە تەنیا یەک لەسەر پێنجی بڕی سەرەتا بوە کە لە ساڵی 2013 عەمبار کرا بوو. 4 ئاب ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتدا تێپەڕ دەبێت، پرسیارە سەرەکیەکان ھێشتا بێ وەڵامن، وەک، چۆن بڕێکی زۆر لە نیتراتی ئامۆنیۆم کە دەکرێت بۆمبی پێ دروست بکرێت، بە شێوەیەکی نا پارێزراو لە پایتەختی وڵات بۆ چەندین ساڵ جێ دەھێڵرێت؟ تەقینەوەکە بە گەورەترین جۆری نا-ناوەکی ھەژمار دەکرێت، کە بوە ھۆی مردنی 214 کەس و بریندار بوونی ھەزاران. بە پێی بەڵگەنامەکانی FBI لە 7 تشرینی یەکەمی، 2020، کە ئەم ھەفتەیە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە. نزیکەی 552 تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆم لەو ڕۆژە تەقیوەتەوە، لە کاتێکدا سەرتا بڕی 2754 تۆن لە بەلەمێکی عەمبارکردنی ڕووسی ھێنراوەتە بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2013. وتەبێژی FBI ئاماژەی بەوەدا کە تیمی لێکۆڵینەوە لەسەر دوای حکومەتی لوبنان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە دوای ڕووداوەکە. لوبنان لەسەر ئاستی فەڕمی ھاوڕایە لەگەڵ ئەو 552 تۆنەی کە FBI دایناوە، ھەروەھا پێشتریش باسی ئەوە کراوە کە ئەو بڕەی دیار نەماوە ڕەنگە دزرا بێت. کاپتنی بەلەمەک دەڵێت "لە جۆرجیاوە نیتراتی ئامۆنیۆممان دەگواستەوە بۆ مۆزەمبیق، بەڵام بەبێ ھۆشداری پێشوەختە ڕێنمایی کرام لە بەندەری بەیروت بوەستم بۆ عەمبار کردنی کاڵای زیاتر" ئەم بەلەمە ساڵی 2013 گەشتۆتە بەیروت، بەڵام ھەرگیز ئەوێی بەجێ نەھیشت و کەسیش نەھات بۆ وەرگرتنەوەی کارگۆکان. لایەنی فەرمی لوبنان دوو ئەگەریان بۆ دیار نەمانی تەقمەنیەکە داناوە، ئەوەی دزرابێت، یاخود لە کاتی تەقینەوەکە کەوتبێتە ناو ئاوەوە، بەڵام FBI دەڵێت کۆگاکە ھێند گەورە بووە کە بتوانرێت بڕی 2754 تۆنی تێداھەڵبگیرێت، لۆژیکی نیە وا دابنرێت ئەم بڕە زۆرە لە کاتی تەقینەوەکە لەوێ بوبێت، وەک ئاماژەیەک بۆ دزرانی نیتراتی ئامۆنیۆم"
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی ئاشكرا كرد و جەختی لەوە كردەوە كە چەند بڕیارێك لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەوە دەركراون.بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 8ی 2021ی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی حزبەكە بەڕێوەچوو، بڕیار دراوە بەپەلە چارەسەری گرفتە ناوخۆییەكانی حزبەكە بكرێت.هاوكات ئەوە ئاشكرا كراوە كە لە چوارچێوەی بڕیارەكاندا، ”ڕێوشوێنی دروست“ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەگیرێتە بەر لە نێویشیاندا ”پاراستنی ئارامی و هێمنیی هەرێمی كوردستان بە شاری سلێمانیشەوە“.هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەوە كراوە كە ئۆرگانەكانی حزبەكە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست بكەن بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ڕۆژنامەنووس ئاسان محەمەد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لایەن پاسەوانەکانی لاهور جەنگییەوە ڕفێندراوە و دوای 4 کاتژمێر ئازاد کراوە. ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی ڕاگەیاند، کە لە لایەن پاسەوانەکانی لاهور جەنگییەوە ئەشکەنجە دراوە و سوکەیەتیشیان پێی کردووە. دەشڵێت کە “ئێستا ژیانم پارێزراو نییە”.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاھور جەنگی و براکانی دەرکردووە. دادگا تۆمەتی تۆقاندن و وەرگرتنی پارەی بە زۆرییان داوەتە پاڵ لاھور و براکانی.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی عەشرەتی میراودەلی کرد. لەكۆبوونەوەیەكدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرد و دڵنیای كردنەوە كە ھەموو ئەو ھەنگاوانەی نراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە و “لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین لە پێناو پاراستنی ئارامیی ئەم دەڤەرە”. رێگریش لەھەر ھەوڵێك دەکەین كە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و چەواشەكردنی خەڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت. ھاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی بۆ عەشرەتی میراودەلی روونكردەوە كە “یەكێتی دەبێتەوە بە یەكێتییە بەھێزەكەی جاران و لە ئاست خواست و چاوەڕوانی یەكێتییەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی دەبێت و لەداھاتوودا دەرئەنجامی باش دەبینن”.
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە ساڵیایدی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "جێگەی داخێكی زۆریشە دوای تێپەڕینی حەفت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا هێشتا ئێش و ئازاری ئێزییدییەكان هەر بەردەوامە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە هیچ پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی شنگال و ئێزیدییەكانەوە نییە" بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و، ئەوەی تیرۆریستانی داعش حەفت ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا ئازارێكە هەرگیز لە یادی كوردستانیان ناچێت. ئێمە باش دەزانین لە كاتی پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان، ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و بێویژدانیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران. ئەو تاوانەی داعشیش لە دەڤەری شنگال ئەنجامی دا درێژكراوەی ئەو زنجیرە جینۆساید و كۆمەڵكوژی و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراوە. لە حەفتەمین ساڵیادی ئەو كارەساتەدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و، بە ڕێز و شكۆوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەینەوە كە بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شاری شنگال خوێنیان بەخشی و سەری داعشی دڕندەیان خستە ژێر پێی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و تۆڵەی ئەو ناهەقی و زوڵمەیان لە تیرۆریستان كردەوە. جێگەی داخێكی زۆریشە دوای تێپەڕینی حەفت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا هێشتا ئێش و ئازاری ئێزییدییەكان هەر بەردەوامە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە هیچ پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی شنگال و ئێزیدییەكانەوە نییە. هەر ئەوانەش ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال. لێرەدا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك لەگەڵ داخواز و ئازارەكانیان دام. داواشیان لێ دەكەم لە ناوخۆیان یەكڕیز بن و ئومێدیان هەبێت و دڵنیاشیان دەكەمەوە هەر شتێك لەسەر بنەمای زوڵم و خۆسەپاندن بێت دواجار هەر كۆتایی دێت و، ئەو دۆخە نائاسایی و نایاساییەی ئێستا لە شنگالدا هەیە هەتا سەر نابێت و دەبێ خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. مسعود بارزانی ٣ـی ئابی ٢٠٢١
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدیەکان لەلایەن داعشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دواى حهوت ساڵ هێشتا ئێمه و تهواوى مرۆڤايهتى له شۆكى ئهو دڕهندهيى و تاوانكارييهى تيرۆرستانى داعشداين، بهڵام خوشك و برايانى ئێزدى له ههرێمى كوردستان و عيراق چاوهڕوانييان له ههموومان ههيه و دهبێ ههموو لايهك ههوڵهكانمان چڕ بكهينهوه بۆ ئهوهى كێشهكانيان چارهسهر و پێداويستييهكانيان دابين بكهين تا بتوانن به پشتگيرى و هاوكاريى ههموو لايهكمان بۆ تيمارى برينهكانيان، بۆ ئاشتهوايى، بهرهو ئايندهيهكى باشتر و ژيانێكى ئارام، ههنگاوى كردهيى بنێن. دەقی پەیامەکە له يادى پڕ بهئازارى حهوت ساڵهى كۆمهڵكوژيى شهنگال و دهوروبهريدا، به شكۆوه قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان بهبيردههێنينهوه و سهرى ڕێز و نهوازشيان بۆ دادهنوێنين. ئهوان ههرگيز له بيرى ئێمه و گهلى كوردستان و مرۆڤايهتى ناچنهوه. هاوسۆزى و هاوخهميمان لهگهڵ خێزان و كهسوكاريان و ههموو پشتيوانييهكمان بۆ ئهوان دووپات دهكهينهوه. دواى حهوت ساڵ هێشتا ئێمه و تهواوى مرۆڤايهتى له شۆكى ئهو دڕهندهيى و تاوانكارييهى تيرۆرستانى داعشداين، بهڵام خوشك و برايانى ئێزدى له ههرێمى كوردستان و عيراق چاوهڕوانييان له ههموومان ههيه و دهبێ ههموو لايهك ههوڵهكانمان چڕ بكهينهوه بۆ ئهوهى كێشهكانيان چارهسهر و پێداويستييهكانيان دابين بكهين تا بتوانن به پشتگيرى و هاوكاريى ههموو لايهكمان بۆ تيمارى برينهكانيان، بۆ ئاشتهوايى، بهرهو ئايندهيهكى باشتر و ژيانێكى ئارام، ههنگاوى كردهيى بنێن. دهبێ لهڕووى سياسى و دهسهڵات و حكوومهتدارى و كارگێڕى و ياسايى و كۆمهڵايهتييهوه له عيراق و ههرێمى كوردستان بهشدارى و هاوبهشيى ڕاستهقينهى ئێزدييان و تهواوى پێكهاتهكان فراوانتر و كاراتر بكرێت. كارى هاوبهشى زياتر بكرێت بۆ ئهوهى ڕفێنراوانى ئێزدى ڕزگار بكرێن و چارهنووسى ونبووانيان ئاشكرا و يهكلايى بكرێتهوه. ئاسايش و ئارامى سهقامگير بێت و ناوچهكانيان پارێزراو بن و ئاوهدان بكرێنهوه بۆ ئهوهى بتوانن به سهرفرازى بگهڕێنهوه، له ههمووشيان گرنگتر ههموومان هاوكار بين تا بڕوا و متمانهيان بۆ بگهڕێتهوه. پێكهاتهى ئێزدى كه ههزاران ساڵه بنهمايهكى پتهوى پێكهوهژيان و لێبوردهيى و يهكترقبووڵكردنن، دواى ههموو ئهو كارهساتانهى له مێژوودا بهسهريان هاتوون، گيان و سهر و ماڵيان داوه، بهڵام ههرگيز بڕوا و ئايينيان له دهست نهداوه و به خۆڕاگرى ماونهتهوه، دڵنياين به خواست و ئيرادهى بههێزيان ئهم برينهشيان ساڕێژ دهبێت، بهڵام ئهركى ئێمه و تهواوى مرۆڤايهتييه كه دڵنيايى و متمانهيان بدهينێ و لهسهر ئاستى جيهان كار بكهين بۆ ئهوهى كارهساتى شهنگال و ئێزدييان به جينۆسايد بناسرێت. ههر لهمبارهيهوه پێشوازى و دهستخۆشى له ههنگاوهكانى ئهم دوايييه له عيراق و له پهرلهمانى بهلجيكا و هۆلهندا و ئهوانهى پێشتريش دهكهين و بۆ ئهم مهبهسته لهگهڵ نهتهوه یهکگرتووهکان و يوونيتاد و ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكان و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى بهگشتى له ههماههنگى و هاوكارى بهردهوام دهبين. كار دهكهين بۆ ئهوهى تاوانكارانى داعش به سزاى ياسايى بگهن و دادپهروهرى بۆ قوربانييان جێبهجێ ببێت. ههموو پشتگيرييهك بۆ داواكاريى بهپارێزگابوونى شهنگال دووپات دهكهينهوه و بۆ سهرخستنى ئهو پرۆژهيه لهگهڵ حكوومهتى فيدراڵى عيراق و پارێزگاى مووسڵ كار دهكهين. داوا له حكوومهتى عيراق دهكهين بهپێى ياساى ڕزگاربووانى ئێزدى كه ئهنجومهنى نوێنهران پهسهندى كردووه، قهرهبۆى قوربانييان و خێزان و كهسوكاريان بكاتهوه. لهم يادهدا دروود و سڵاو له گيانى تهواوى قوربانييان، دروود و سڵاو له گيانى پێشمهرگه قارهمانهكانى كوردستان كه به سهركردايهتى و سهرپهرشتيى ڕاستهوخۆى سهرۆك بارزانى بۆ ڕزگاركردنى شهنگال و دهوروبهرى گيانيان بهخشى.
لە ساڵیایدی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکەینەوە بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەکی سەربەرزانە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەکەش ئاوەدان بکرێتەوە. لە هەمانکاتدا هەوڵەكانیشمان زیاتر چڕ دەكەینەوە بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و هاوكارەکانیان و ئاشكراكردنی چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنكراوان". دەقی پەیامەکە ئەمرۆ حەفتەمین ساڵیادی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعشە بۆ سەر خوشک وبرایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، كە بەوهۆیەوە هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە كران. جینۆسایدی ئێزدیيان ، تاوانێكی ئەوەندە دڕندانەیە کە هەمیشە لە ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکەینەوە . هەروەها بە پێزانینێکی زۆرەوە یادی قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕزگارکردنی شنگال بە ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەینەوە . لەم یادە خەمناكەدا، دووپاتی دەكەینەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و کارکردن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەڤەرەکانی دیکەی خوشک و برا ئێزدییەکان. هەروەها جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکەینەوە بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەکی سەربەرزانە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەکەش ئاوەدان بکرێتەوە. لە هەمانکاتدا هەوڵەكانیشمان زیاتر چڕ دەكەینەوە بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و هاوكارەکانیان و ئاشكراكردنی چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنكراوان . سەری رێز و نەوازش بۆ شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژی شنگال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دانپێدانانی تاخمێکی سەر بە لاھور جەنگی لە لایەن میدیای یەکێتییەوە بڵاو کرایەوە. لەم لینکەی خوارەوە بینەری بن: https://fb.watch/780YoeZZx3/
میدیای یەکێتی بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر کاری مافیایی براکانی لاھور جەنگی بڵاوکردەوە. https://fb.watch/78aFdbqAr2/ https://fb.watch/78aFdbqAr2/