بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و لەنزیکەوە لەچۆنییەتی مەشق و راھێنان و پێکھاتەی سەربازی ھێزەکانی کۆڵییەوە و ئامادەی نمایشێکی سەربازیش بوو کە بەشێوازێکی نوێ راھێنراون و ئامادەکراون بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان. لەبەرامبەر مەشقی چڕوپڕو و بەدیسپلینی ھێزەکان و بونیادنانی پێکھاتەکەیان لەسەر بنەما زانستییە سەربازییەکان، بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی فەرماندە، و پێشمەرگە و کارمەندەکانی کرد کە شەو و ڕۆژ لەئەرکدان و پشوودرێژانە خۆیان تەیاردەکەن و وەک ھێزێکی تۆکمە ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر مەترسییەک کە ئارامیی ھەرێم تێکبدات. بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن. بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن، ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە. چونکە ئێوە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و شکۆمەندین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەمەش شانازی بە رۆڵ و ماندووبوون و گیانفیداییتانەوە دەکەین. بافڵ تاڵەبانی لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم. راشیگەیاند یەکێتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان ئەم پرۆسەیە سەربخەین.
راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی سەرکردەیەکی حدک لە هەولێر. ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٧ئابی ٢٠٢١ لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ، دەرکەوت کەسی کوژراو هاولاتی کوردی رۆژهەلات بە ناوی(موسا بابە خانی) . لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیندرێت. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. ٧ئاب ٢٠٢١
حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند " مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا" دەقی ڕاگەیەنراوەکە به ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دهزگا پێوهندیدارهکان دهگهیهنین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا. هاوڕێ مووسا باباخانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی گەلاوێژ تەرمی بێگیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی “گوڵی سلێمانی” لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. کاک مووسا باباخانی، خەڵکی کرماشان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی بوو و لە ساڵی ١٣٧٨ەوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردبوو. ئەو پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ و نەسرەوتوو بوو، و توانی هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی یەک لە دوای یەک ببرێ و لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرێ. وێڕای بهداخبوونمان له شههیدبوونی ئهو کادرە وهجهی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هاوخهمیمان لهگهڵ بنهماڵه و هاوسهنگهرانی، زانیاریی زیاتر له بارهی ڕووداوهکه، ههر وهها وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی شههید مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له بهیاننامهکانی داهاتوودا به ئاگاداریی بیروڕای گشتی دهگهیهنین. حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتاریا ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
حوسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر لەوەڵامی داواكاریی و پێشنیاری هاوڵاتیاندا كە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی کارەبا هاتبوو، روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بڵاو دەکاتەوە. خاوەنی ئەو شوێنانە، تا رۆژی (2021/8/18) بەم دیکۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا: * پێویستی بەمۆڵەتی خانووەکە یاخود نوسراوی پشتگیری شارەوانی یان نوسراوی پشتگیری باجی خانوبەرە . * ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی خاوەنی ئەم شوێنانە تا رۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە کارەباکەیان دەبڕێت.
هەرچەندە تەمەنی 51 ساڵە، بەڵام تا ئێستاش جێنڤەر لۆپێز، یەکێکە لە جوانترین و لەش ڕێکترین خانمە ناسراوەکانی جیهان. لۆپیز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەک و ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام لەشولاری بە ڕێکی ماوەتەوە و هەوادارانی سەرسامکردووە. https://www.instagram.com/p/CRHe2RVJdNr/?utm_source=ig_embed&ig_rid=24e6ed06-f327-4473-9ca6-cb6b926311ce
پەیامێک لە فوئاد مەعسومەوە لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی: هەڤاڵانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیە تێکۆشەرەکەمان … بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لای هەموومان ، چەند رۆژێکە (ی،ن،ک) رووبەڕوی بارودۆخێکی نائاسایی بوەتەوە کە هەموو دڵسۆزانی یەکێتی و جەماوەرە نەبەزەکەی ئازارداوە و وایکردوە ھەموان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە رێگەیەکی ھێمنانە کۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت . من وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسیی (ی،ن،ک) لەهەموان زیاتر پەرۆشم بۆ ئەوەی حزبەکەمان رووبەڕوی ھیچ کێشەو ململانێ یەکی ناوخۆی وەھا نەبێتەوە کە زیان بگەیەنێت بە پێگەو سەنگەکەی کە قوربانی و خوێن و ماندوبونی زۆری بۆدراوەو هەروا نەهاتۆتە ئەو ئاستە کە جێگای ئومێدی هەموو کوردێکی دڵسۆزە . هەموومان دەزانین ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەیە کە کۆنگرەش بەداخەوە نەیتوانی چارەسەری بکات .چوارەمین کۆنگرەی گشتیی (ی،ن،ک) لە ھەلومەرجێکی نائاسایدا بەسترا وەک ناچارییەک و دەرباز بون لە ژێر گوشارو زروفێک کە قۆناغی دوای کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال بوو کە شۆکێکی گەورەی حزبی لێکەوتبۆوە و بەوەش نەتوانرا خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ ئەم قۆناغە بکرێ و ئەنجامەکەی بەو جۆرە نەبو کە ھەموان چاوەڕێی بوین .بەر لە کۆنگرە لەمیانەی کۆبونەوەکاندا پێشنیازم کرد جگە لە ھەڤاڵانی سەرکردایەتیی ، (50) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی لەگەڵ بیست ھەڤاڵ و کادیریی گەنج وشارەزاو بە توانا لەئۆرگانەکانی تر کۆببنەوە تا زۆر بە وردیی بەرنامەیان دابڕشتایە بۆکۆنگرەیەکی دیراسە کراوی زانستیی حزبییانە کە هەموو ئەو ئاستەنگانەی لاببردایە لەرێی سەرکەوتنی کۆنگرە ، پێم وایە ئەگەر کاتی خۆی گوێ لەوراسپاردەیە یا پێشنیازە بگیرایە ئەواھەمو کێشەکانی ناو حزبیش چارەسەر نەکرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبون، جگە لەوەی چەند بیرۆکەیەکی تریشمان پێشکەش کرد کەبەسودی یەکێتی تەواو دەبوو ، رەنگەرووبەڕوی ئەم ساتەنەبوینایەتەوە.بۆیە ئێستا داواتان لێدەکەم ھەموان دور لە ھەر بەرژەوەندییەکی شەخسیی و دور لە ھەر لێکدانەوە و بیرکردنەوەیەکی دەستەیی و تەنهاو تەنها بۆ سودی یەکێتی و گەلەکەمان لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بین وە یەکێتیانەو بەسودوەرگرتن لە
هەندێکی من دەتوانم بڵێم بەڵێ بەڵگە هەیە، بەڵێ بەڵگەکان هەمووی ئامادەن، بۆ مەسەلەی ژەهر خواردنی بافڵ من ناتوانم ئینکاری ئەوە بکەم کە ئەو کارە نەکراوە، بەڵێ کراوە، وە ئەوەش کارێکی زۆر زۆر ناشرین بوو، نە ئەبوایە هەرگیز هیچ کەسێک لەم سەدەیەدا لە ساڵی 2021 دا پەنا بەرێتە بەر ئەو شێوازی لەناوبردنی ڕکابەرەکەی یان براکەی یان ئامۆزاکەی یان هاوسەرۆکەکەی خۆی ئێمە وەکو حزب کە بەڵێنی ئەوەمان داوە چاکسازی بکەین، چاکسازی دەبێت هەر هەموو کەسێک بگرێتەوە، بەبێ گوێدانە پلە و پایەی حزبی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسە. ئەگەر لاهور دووربخرێتەوە لە داهاتوودا، ئایا هیچ ترسێک لەسەر ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ هەیە، کوڕانی مام ئەوانیش پەراوێز بخەن؟وەڵاهی نازانم ئەسڵەن ئەو پـرسە بۆ باسی لێوەدەکرێت، چونکە هیچ هینێک نابینم، هەڤاڵێکیان ئەندامی دەستەی کارگێڕییە، ئەوی تریشیان ئەندامی سەرکردایەتییە، وە هەردووکیشیان زۆر زۆر کەسانی نزیک و ئازیزی ئێمەن، بۆیە نازانم ئەسڵەن ئەو پرسیارە بۆ دروستدەبێت، چیە مەسەلەکە هێز نەجوڵاوە، ئەو هێزانە نەئەجوڵێن، نەجوڵاون، نە هیچ کەسێکیش بە تەمایە ئەوەیە هێز بجوڵێنێت. وە ئەوە تەنیا پڕوپاگەندەیەکە بۆ راکێشانی عەتفی خەڵک، بۆ ئەوەی بڵێت من مەترسیم لەسەرە.لە ڕووی مەنتقەوە دەبوایە ئەم روداوانە بخرانایەتە دوای هەڵبژاردن بەڵام من چی بکەم ئەو برادەرە پێش هەڵبژاردنەکان هەوڵی لەناوبردنی هاوسەرۆکەکەی تری دا، ئەبوایە تۆزێک ڕابوەستایە تا دوای هەڵبژاردن. لە ڕاستیدا ئەوەی کە ڕوویداوە من ناتوانم بڵێم کە کێشەیەکی خانەوادەییە چونکە ئەو کێشەیە پەیوەندی بە دوو کەسایەتی ئەم هەرێمەوە هەیە، کە دوو کەسایەتی گشتین وە هەردووکیشیان هاوسەرۆکی حزبێکن کە ئەیخاتە چوارچێوەی کێشەیەکی حزبییەوە بە ڕەئی من گۆڕینی دوو پۆست لەناو حزبێکدا بە ڕاستی پێویستی بەم هەموو کێشە و گرفت و ئاڵۆزییە نەدەکرد، چونکە هەر کەسێک دەبێت تەوەقوعی ئەوە بکات کە لە پۆستێکدا لاببرێت بە تایبەتیش ئەو کەسانەی کە چەند سکاڵای خەڵک لەسەر کەسێک کە لە پۆستێکدا دانراوە تۆ وەکو حزب وە وەکو حکومەتیش دەبێت ئیجرائات بەرامبەر بەو هینانە بکەیت. بە هەر چ ناوێک ناوی دەبات بۆ ئەوە بێت کە پلەی خوشکەزاکانی خۆم بەرز بکەمەوە و بیانکەم بە شەخسی یەکەم بە ڕاستی ئەوان هەردووکیان شەخسی یەکەمن لە حکومەتدا پلەی لەوە بەرزترمان نیـیە هەتاوەکو هەوڵبدەم خوشکەزایەکم پلەکەی لەوە بەرزتربێت، لە حزبیشدا پلەی لەوە بەرزترمان نەبووە کە هەوڵی بەرزکردنەوەی پلەی بافڵی بۆ بدەم باس لە ڕۆڵی تورکیا و ئێران و بگرە پارتیش دەکرێت، ئەمە تا چەند ڕاستە؟ لە ڕاستیدا ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیـیە و بە هیچ شێوەیەک ڕاستی تێدا نیـیە، وە درۆیەکی شاخدارە، زۆر زۆر بە داخەوە، ئەوە کێشەیەکی حزبیە من هەرگیز لەو بڕوایەدا نیم کە ئەو وڵاتانە، هەر یەکێک لەو وڵاتانە کێشەیەکی زۆر زۆری ناوخۆی خۆی هەیە، کێشەی وڵاتەکانی خۆیان هەیە، ئایا ئەوان هیچ ئیش و کاریان نیـیە دابنیشن دەسیسە دابنێن و داوا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەن بەرپرسی کەرتێک یان بەرپرسی کۆمیتەیەک یان بەرپرسی دائیرەیەکمان لاببرێت! ئیتر بەو ئومێدەی کە ئەم شتانە زیاتر درێژە نەکێشن، وە خەڵکیش ئەو شتەی لەلا دروست نەبێت کە ئەمە مەسەلەیەکی خێزانی بووە، نەخێر ئەمە خێزانی نیـیە، ئەمە مەسەلەیەکی ئیقلیمیی نیـیە، ئەمە بابەتێکی سڕف یاسایی بووە، بابەتێکی سڕف حزبییە، حزبەکەی ئێمە حزبێکی سۆشیاڵ دیموکراتە، حزبەکەی ئیمە خەریکبوو بە ڕێڕەوێکی زۆر زۆر نادروست و ناشایستەدا ئەڕۆی. بەو شێوەیە نەدەتوانی قبوڵی ئەوە بکەیەت کە حزبەکەی مام حزبی شەهیدان ببێت بە حزبێکی موخابەراتی و حزبێکی تۆقینەر کە جەماوەری خۆی بتۆقێنێت. شاناز ئیبراهیم - ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھۆشداری دەدات کە وڵاتەکەی ئامادەیە ھێرش بکاتە سەر ئێران، پاش تاوانبار کردنی بە ھێرش کردنی سەر کەشتیە نەوت ھەڵگرەکەی. ئەم قسانەی بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل خەریکی دروستکردنی لۆبیە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دژی ئێران، لەسەر ھێرشکردنە سەر کەشتی Mercer Street لە دەریای عەرەبی لە عمان کە تێیدا دوو کەس کوژران. ئەمەریکا و بەریتانیا ڕاستەوخۆ ئێرانیان تاوانبار کرد، بەڵام ھیچ وڵاتێک بەڵگەی ھەواڵگری بۆ کەیسەکە زیاد نەکردووە، ئێرانیش کە چەندین ھێرشی درۆنی ھاوشێوەی ئەنجام داوە، نکولی دەکات دەستی لەم ھێرشەدا ھەبێت. وەزیری بەرگری وتیشی: "ئێمە لە خاڵێک داین کە ئیدی پێویستە جوڵەی سەربازیمان ھەبێت دژی ئێران" بێنی گانتز "ئێستا جیھان پێویستە دژی ئێران ھەڵوێستی ھەبێت". ئێرانیش لە وەڵامدا نامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ناردوە و تێیدا ئیسرائیل بە سەرچاوەی سەرەکی ناجێگیریی و ناسەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دادەنێت.
راگەیەنراوی كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆك عەشیرەتەكاندا: بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆك عەشیرەت و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.لەكۆبوونەوەیەكدا کە رزگار عەلی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمد پیرە، ئاسۆ مامەند، د.سۆران جەمال تاھیر و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە ڕۆڵی سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵاتییەکانی لە کۆمەڵگای کوردەواری بەرزنرخاند و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕێزێکی زۆرەوە لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی عەشیرەتەکانی کوردستان دەڕوانێت و ئەوان داینەمۆی شۆڕش و پێشەنگی گیانفیدایی بوون لەپێناو کوردستان و یەکێتییەکەی مام. ئێمە ئەو مێژووە درەوشاوەیەی ئێوە لەبیرناکەین و یەکێتی حیزبی ئێوەیە.لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتییەوە هاوسەرۆک بەرچاوڕوونی دایە ئامادەبووان و وتی، هەر بڕیارێک درابێت لەپێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی خۆشەویستی سنووری سلێمانی و هەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن. گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین. هیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نەبێت و هەمووان هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەن. پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان کاری لەپێشینەمان دەبێت.بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وەکچۆن لە رابردوودا هاوکار و پشتیوانی یەکێتی بوون، داواتان لێدەکەین ئێستاش بەھەمان رۆحییەتەوە لەگەڵمان بن و پێکەوە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین. دڵنیاییشی دایە ئامادەبووان کە چیتر دەستەگەری و کارکردن لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی قبوڵ ناکەین. لێدان لە سەروەری یاسا و سیخووڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەین و هیچ کەسێکیش نابوورین و رادەستی دادگای دەکەین.لای خۆیانەوە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاند، ئێمە لەرابردوودا پشتیوانی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال بووین، لەداهاتووشدا هەروا دەبین. داواکارین یەکێتی بە هەمان رۆحییەتی مام-ەوە بەردەوام بێت لە خەبات و لەناو خەڵکدا بێت. پشتیوانتان دەبین بۆ چاکسازی و هەمووان پێکەوە بە ئاراستەی ژیانێکی ئارام هەنگاو دەنێین و بەها باڵاکانی کوردەواری دەپارێزین.
ئێران ڕایگەیاند: "ماوەی مانگێکە مۆساد (دەزگای ھەوڵگری ئیسرائیل)، بەشی چاودێری خەریکی گواستنەوەی ئامێری پێشکەوتوە بۆ ئیمارات" ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران. گواستەنەوەی ئەم ئامێرانە بە مەبەستی "چاودێری کردن و تێکدانی کەنداوی فارس و سنوورە ئاویی و ئاسمانییەکانی عمانە، و دروستکردنی ناسەقامگیری ھەرێمی" لایەنی فەڕمی. سەرچاوە ئەمنییەکەی ئێران وتی: ئەگەر پێوست بکات وردەکاری و زانیاری زیاتر لەسەر شوێنی یەکەکانی ئیسرائیل و تەنانەت پلانەکەشیان بڵاو دەکەینەوە. ساڵی پار ئەبوزەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و بوو بەیەکەم دەوڵەتی خلیجی کە ڕیگە بەکردنەوەت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بدات لە وڵاتەکەی. چاوەڕێ دەکرێت ھەردوو وڵات کاری زیاتر پێکەوە بکەن لە داھاتودا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، ئەگەری جوڵەیەکی سەربازی هەیە بۆ سەر ماڵی لاهور و ئەمڕۆ ئێوارەش وادەی سەفەر بە ناوبراو دراوە. میدیا نزیک لە لاهور جەنگی بڵاوی کردووەتە کە “لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە هێز بۆ سەر ماڵی لاهور جەنگی جوڵەی پێکراوە”.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باشور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشڕەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال و جامایکا و حەبی ئاڕتین) داگیرا.پەڕاوی لێکۆڵینوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٢١ی چەک و ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان) ڕاگیراون.