راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی عێراق، بابەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بە داواکاری زۆرینەی جەماوەر بەلایەنە سیاسییەکانیشەوە، ئەم داواکاریەش لەروانگەی جارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییانەی کە دووچاری پرۆسەی سیاسی عێراق ھاتبوون و لە ئاکامیشیاندا کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەر مابوونەوە، سەرچاوەی گرتووە.بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و دۆزینەوەی رێگاچارەی گرفت و کێشەکانی ھاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی بە فاکتەرێکی باش زانرا و، بڕیاڕی لەبارەوە درا. بەڵام ھەندێک لایەن، لە ئاکامی زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و لێکدانەوەی ھەندێ لایەنی بەرچاو لە چۆنیەتی دروستبوونی کێشەکان، رایانگەیاند کە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکەن. بە رای پارتیمان ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھێنانی داواکاری خەڵکی عێراق، ھەروەھا بۆ ھاوکاری پرۆسەی سیاسی و پاراستنی لە چەقبەستوویی. بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داوادەکەین لە بەڕێزان لە تەیاری سەدری و ھەر ٢٦ لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەن، لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییش بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان١٤ـی ئابی ٢٠٢١
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی نامەیەک بە زمانی کوردی بۆ عەلی خامنەیی دەنێرێت و تێیدا چەند تۆمەتێک دەداتە پاڵ ئیمامی عومەر ( خەلیفەی دووەمی مسوڵمانان )، لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارێکی پارتی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و چیرۆکەکانی ئاری هەرسین بە ناڕاست وەسف دەکات. ئاری هەرسین لە نامەکەیدا نووسیویەتی:"بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا خامنەیی، لە ناو میلەتی ئێمەدا جەنابت بە کەسێکی قاتیل و پیاو کوژ ناسراویت… بۆچی وایە؟ لەوانەیە لە سێبەری دەسەڵاتی ەڕێزتا ئینسانەکان بە بێ تاوان کوژرابن… بەڵام خۆت بە شەخسی پەنجەت لەسەر پەلەپیتکەکە نەبوە. ئیتر هەتا کوێ جەنابت تاوانباری بە کوشتنی خەڵکی کورد؟… با ئەو بڕیارە بۆ خوای پەروەردگار و ویژدانی ئیسالامی و ئێرانی بەڕێزتان بمێنێتەوە". دەشڵێت:" هاوڕێیەکم گوتارێکی بەڕێزتانی بۆ ناردم کە باس لە هەژار موکریانی و وەرگێڕانی کتێبی قانون (یان الشیفا) دەکەن لە عەرەبیەوە بۆ فارسی دەکەیت. لە قسەکانتانا ئینسان ئینتیباعێک وەر دەگرێت کە جەنابتان بە ئیعجابەوە باسی هەژار ئەکەن. لە ڕاستیشا بە پێچەوانەی زۆرینەی مەلاکانی ئەهلی سوننەو شیعە، کە خۆیان بە نوێنەری خودای یەکتا ئەزانن و هەڕەشە لە خەڵک ئەکەن و جنێو فرۆشن، جەنابتان لە قسەکانتادا زۆر بەڕێزو مەوزونن… سوپاس بۆ خوا". ئاماژەی بەوەشکردووە "هەژار کوردە، بەڵام سەیر لەوەدایە کە لەژێر سێبەری حوکمڕانی جەنابتانا مناڵی ئێمەی کورد بەم ڕۆژگارە ئیعدام ئەکرێت، حەشدی شەعبی بە فرمانی سوپای پاسداران تەعەدەمان لێ ئەکەن. کوا فرمانی (الرحمان الرحیم)؟… کوا خۆشەویستی بۆ مافەکانی ئینسانی کورد کە مەخلوق و خۆشەویستی خوایە، وەک فارس، عەرەب، ئازەری، ئینگلیز، ئەفغانی و تورک؟… چۆن ئەبێت جەنابتان ئەم ناحەقیە قوبوڵ بکەن؟ ئەی (ولقد کرمنا بنی ادم) شمولی کورد ناکات؟… چی ئەبێت ئەگەر کورد شان بەشانی فارس و ئازەری بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی ئێرانێکی بەهێزا؟… بۆ نابێت؟" ئاری هەرسین دەڵێت:" لەوانەیە هیچ کەس لە حوسێن (سید الشهدا) زیادتر نموزەجی قورربانیدان لە پێناو مەبدەئی ئینسانیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا نەبێت. ئەی کوا کاردانەوەی ئەو مەبدەئە بەرامبەر بە خەڵکی کورد؟… هەندێک لە کوردانی سەر بە مەزهەبی سوننە زۆر لە مێژە تەعەداکانی تیرۆریستەکانی سەر بە عومەری کوڕی خەتتابیان بۆ سەر کچانی حەوت ساڵی ئەم نیشتیمانە حەڵاڵ کردوە و بە غەزوەی ئیسلامی تەعریفی ئەکەن، کە لە ڕاستیا ئەو کردەوە نا ئینسانیە پڕۆسەی یەکەمی ئەنفالی بەدناوە دژی میللەتی کورد". ئەو کادرەی پارتی چەند تۆمەتێک دەداتە پاڵ عومەری کوڕی خەتتاب، خەلیفەی مسوڵمانان و دەڵێ:" ئێمە سەرمان لێ تێک چوە…! خۆشمان نازانین کێ موسوڵمانی ڕاستەقینەیە؟… ئەوانەی کە ١٤٠٠ بەر لە ئێستا ئایینی (ئاشتی)یان بە زەبری شمشێر بەسەر میللەتانی فارس، ئازەری، کورد و ئەفغانی و… تا دێت فەرز کرد؟… یان ئەمەی بەناوی (امیر المومنین و سید الشهدا) ملی مناڵەکانمان ئەکات بە ئەڵقەی قەنارەدا؟ ئێمە کێین؟… ئێمە چین؟… عەجەبا میللەتێکی لە توخمی جنۆکەین؟… عەجەبا لەبەر ئەوەی کابرای عەرەب (عومەر) سەحابە بوە، ئیتر مافی هەبوە بە چەپ و ڕاست میللەتەکەمان قەتلوعام بکات؟ عەجەبا لە لای بارەگای خوای گەورە مافی ئەوەمان نیە بپرسین کێ ئەو حەقەی بە (عومەر) داوە؟… عەجەبا (عومەر) پێغەمبەرە؟… عەجەبا (عومەر) خوایە؟… کێ ڕێگەی پێدا ئەو هەموو تاوانە بەرابەر ئێمەی کورد بکات؟… عەجەبا ئۆمەتی ئیسلام دەبێت عەبدی خوا بێت، یان عەبدی عومەر؟… کامیان گەورەتر و پایەدارترن؟ سەیرە ئێوەی پەیڕەوەی مەبدەئی ئیسلامی شۆڕشگێڕ بە هەمان ڕێڕەوی (عومەر) دا بچنەوە… سەیرە ئێوەش (لە نەگبەتی کورد) بێنە سەر مەزهەبی سونە و، تەعامولتان لەگەڵ ئامۆزاو هاو ئاینی خۆتان وەک ئەوەی (عومەر) بێت؟ لە هەمو جێیەکدا کە وشەی عومەرم بەکار هێناوە مەبەستم سیستەمی بیرکردنەوەی (عومەر) و فەرماندە جەبانیەکانێتی، کە لە پاش قەتڵوعامی پیاوەکانمان، زۆر نامەردانە، کەوتونەتە گیانی ئافرەت و مناڵەکانمان. بە واتایەکیتر مەسەلەکە لەسەر کەسایەتی (عومەر) نیە، چونکە بۆ کەسی موسوڵمانی ڕاستەقینە ئەوەی جێی خۆشەویستی و پەرستشە خوایە و ئەوەشی نموزجە پێعەمبەرە و لەو چوارچێوەیەدا(واتە پەرستش و بەیعەت) هیچ تاکە ئینسانێک محەللی لە ئیعرابدا نیە. ئەم قارەمانانە ی فتوحاتی ئیسلامی، هەموو ئەم تاوانەیان (بەحسابی خۆیان) لە پێناو خواو پێغەمبەردا کردووە!" ئاری هەرسین نووسیویەتی:" عەقڵی ئینسان دیاری تایبەتیی خوای گەورەیە بۆ ئێمەی بەندە. کام مەنتیقی عەقڵانی لای پەسەندە کە پەیامی ئاشتی (ئیسلام) بە زەبری شمشێر و کوشتن و بڕین و وێران کردنی شار و گوند بە میللەتان بناسێنرێت؟ هەژار کوردە و خەڵکی سابڵاخە. هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان، هەژار برای ئەو ئێرانیە نیشتیمانپەروەرەیە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە جیاتی ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، لە بەڕلین و لە پێناو کوردایەتی، لە لایەن ئیتلاعاتەوە شەهید کرا. جەنابتان ئامادەن لەگەڵ شەیتانە گەورەکە بچنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەی بۆ کێشە ناوخۆییەکان لەگەڵ کوردەواری، لە بری فیشەک، بە زمانی شیرینی کوردی و فارسی چارەسەر ناکەن؟…بۆچی پەیامە ڕاستەقینەکەی (امیر المومنین و سید الشهدا) ناگەیەننە خەڵکی کوردستان؟… ئەو پەیامەی کە ئاشتی و ئازادیە. چونکە هەموو مەتیقێکی ئینسانی و ئیسلامی وا ئەڵێت. " لە بەرامبەردا بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی وەک وەڵامێک بۆ ئاری هەرسین لە فەیسبووک نووسیویەتی:" گەر مێژووی کورد و عمر نازانیت دەم لەمێژوو نەدە". بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کردووە " عمری کوڕی خەطاب مێژووی مادد و کلتور و زمان و داب و نەریتی کوردی نەدزی و بیکات بەناوی عەرەبەوە ، خۆ لەمێژوودا تا ئیستا دیار وڕوونە کێ ئەوانەی دزیوە .عومەری کوڕی خەتاب نەکچی کوردی کردوەتە سەبایەو نەکوردیشی ئەنفالکردوە ، گەر تۆزیک مێژوتان خویندباوە دەتان زانی عمر کوردی لە ژێر دەستەیی و زوڵم و ستەمی ژیر دەستی ساسانی ڕزگار کرد و بەپیی عەدالەتی خۆی و دینەکەی کردی بەهاوشانی برا دیندارەکانی تری . مێژوو شاهدە کورد تاکە نەتەوەی سەر ئەرزە بەویست و ئارەزووی خۆی و دور لەزەبری شمشێر بوەتە ئیسلام و سوپای ئیسلامیش هیچ شەڕێکی لەکوردستان نەکردوە ، جگەلەشەری ( جەلەولا _ گوڵاڵە ) کەئەو شەرەش لەگەل سوپای ساسانی بوەو دوای شکانی ساسانیش ئیدی سوپای ئیسلام بەرەو خانەقین و قەسرین شرین و کرماشان و هەمەدان بەرەو ئەسفەهان دوای سوپای ساسانی کەوتوون" . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی نوسیویەتی" من نازانم ئەم خەیاڵات و درۆیەلەکوی وە خزینراوەتە ناو میژوو کە عمر لەکوردستان تیروریکردوە ، ئاخر عەقلی مرۆڤیکی نەخویندەواریش قبولی ناکات عمرێک ناو بانگی عەدالەتی غەرب و دونیایی مەسیحی شاهدی بۆ بدات و هیچ شەڕو ڕوو بەڕوو بونەوەیەکی لەکوردستان تووش نەبووبیت چۆن کوردی ئەنفال کردوەو کچی کوردی کردوەتە سەبایە ! * مێژووی دوای کۆتایی هاتنی دەوڵەتی مادد بەدەستی ئەخمینیە فارسەکان تا ئەمڕۆ شاهدە کێ خاکی کوردستانی داگیر کردوەو مێژوو و کلتور و شارستانیەت و زمان و داب و نەریتی کوردی دزیوە و بەناوی نەتەوەکەی خۆیەوەی کردوەو خوین و خاک و ماڵی کوردی بۆخۆی حەڵال کردووە، ئەگەر مەبەستتان لەداعش و هیرش کردنەسەر کوردستان لەلایەن داعشەوە ، جوندیەکانی عمر ە ، ئەوە رووداوەکانی هاتنی داعش و تاکۆتایی پیهاتنی بەلگەی سەلمێنەری ئەوەن ، کەداعش جوندی عمر بوون یان جوندی ئەوانەن کەدوژمنی شوینکەوتوانی عمرن ، توزیک چاو و عەقلتان بکەنەوە تی دەگەن .نە عمر و نەدینەکەی عمر نەیان گوتوە باکورد دەوڵەتی نەبێت و ژیر دەستەی فارس و تورک و عەرەب بیت ، عمر نەیگوتوە باکورد وەک فارس و تورک و عەرەب دین بەکار نەهێنن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بۆخویان .عمر و شوین کەوتوانی عمر دژی ڕیفراندۆم نەبوون و خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەریان بەسەر کورد نەهێنا ، ئەوانە بوون کەئیوە نامەی شرین یان بەزمانی شرین ی کوردی بۆ دەنێرن. ئەوەی لەسەد ساڵی ڕابردووی دروست بوونی دەوڵەتی نەتەوەدا خاک و مێژووی کورد پارچە پارچە دەکەن و خوینی کورد حەڵاڵ دەکەن و ناهێڵن کورد ببێتە دەوڵەت ، عمری کوڕی خەتاب و شوێنکەوتوەکانی نین ، ئەوانەن کەئێوە نامەیان ئاراستە دەکەن و بۆ ڕازیکردنی دڵیان سوکایەتی و بوختان بەعمری کوڕی خەتاب و شوینکەوتوەکانی دەکەن" .
فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی لە ناوچەی مەراش لە تورکیا کەوتە خوارەوە. فڕۆکەکە ڕووسییە و تورکیا بە کرێ لەو وڵاتەی وەرگرتووە. هەشتی کەسی تێدا بووە و سەرنشینەکانی چارەنووسیان دیارنیە
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٣٥ ) ١. پشکنین: ( ٩٧٣٦ پشکنینی نوێ) • ( ٢٩٤٥) هەولێر • ( ٢٢١٤) سلێمانی • ( ٤٥٧٧) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ٠) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: ( ٨٢٧ تووشبووی نوێ) • ( ٢٣١) هەولێر • ( ١٢٦) سلێمانی • ( ٤٧٠) دهۆك • ( ٠) هەڵەبجە • ( ٠) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: ( ٢٠١٠ چاکبوون) • ( ٤٢٧) هەولێر • ( ٥٣٦) سلێمانی • ( ٩٦٥) دهۆك • ( ٨) هەڵەبجە • ( ٥١) گەرمیان • ( ٢٣) ڕاپەڕین • ٤. مردن: ( ١٩ مردن) • ( ١٢) هەولێر • ( ٣) سلێمانی • ( ٣) دهۆك • ( ١) هەڵەبجە • ( ٠) گەرمیان • ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٢٦٥٠٥٢٨ (٩٠١٨٩٩ هەولێر، ٦٥٨٢٢٤ سلێمانی، ١٠٧٢٣١١ دهۆك، ١٨٠٩٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٦٤٨٠٢ (٧٦٨١٣ هەولێر، ٨٦٠٠٨ سلێمانی، ٩٧٣٨٣ دهۆك، ٤٥٩٨ هەڵەبجە) چاکبوون ٢١٣٥١٠ ( ٦١٢٠٣ هەولێر، ٦٨٦٣٥ سلێمانی، ٧٩٨٢٤ دهۆك، ٣٨٤٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٤٦٢٥٣ (١٤٢٣٩ هەولێر، ١٥١٣٤ سلێمانی، ١٦٣٠١ دهۆك، ٥٧٩ هەڵەبجە) مردن ٥٠٣٩ (١٣٧١ هەولێر، ٢٢٣٩ سلێمانی، ١٢٥٨ دهۆك، ١٧١ هەڵەبجە
رۆژی هەینی، تاڵیبان شاری قەندەهار، پایتەختی ویلایەتی قەندەهاری کۆنترۆڵکرد کە بە یەکێك لە ستراتیجیترین ویلایەتەکانی ئەفغانستان دادەنرێت، ئەوە جگە لە پێگەی ویلایەتەکە کە تێیدا تاڵیبان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا سەریهەڵدا و پێگەی جەماوەری بەدەستهێنا. ئەمرۆ شەممە چەكدارانی تالیبان هێرشیان كردوەتە سەر شاری مەزار شەریف. شاری مەزار شەریف بەگەورەترین چوار شاری ئەفغانستان دادەنرێت و پایتەختی ویلایەتی بەلخە و نزیكەی 500هەزار كەس لەو شارەدا دەژین. ئەحمەد فەرهاد وتەبێژی ویلایەتەكە رایگەیاند: چەكدارانی تالیبان لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردوەتە سەر شارەكە و شەڕوپێكدادانێكی توند لەنێوان هەردوولادا روویداوە .
شەوی هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست بوو لەئەنجامدا دوو برا بەفیشەک برینداربوون. عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویست یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا . ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.
وەزیری بەرگری بەریتانیا نیگەرانە کە ئەفغانستان بەرەو دەوڵەتێکی شکستخواردو دەچێت و دەبێتە مەیدانی گەشەکردنی میلیشیاکانی وەک ئەلقاعیدە، کە گەڕانەوەیان ئەستەم نییە. بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیان ڕایگەیاند، “بەڕاستی نیگەرانم کە دەوڵەتە شکستخواردووەکان دەبنە مەیدانی گەشەکردنی ئەم جۆرە کەسانە" (سکای نێت). وەزیری بەرگری بەریتانیا وتیشی: "ئەگەری زۆرە ئەلقائیدە بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستان و ناوچەی لەشکرگاهـ، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندان". "بەریتانیا بۆی ڕوون بۆتەوە کە ئەڤغانستان لەلایەن چەندین عەشیرەت و ھەرێمی جیاوازەوە بەڕێوە دەچێت، ئەگەر وریا نەبیت ئەوا شەڕی ناوخۆ دەست پێ دەکات، وە من پێم وایە بەرەو شەڕی ناوخۆ ھەنگاو دەنێین" وەزیری بەرگری بۆ بی بی سی. خێرایی پێشڕەوییەکانی تاڵیبان، حکومەتی ئەفغانستان و ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی توشی شۆک کردوە، بەڵام تاڵیبان یەک دەنگ نیە، دواجار دەبنە چەن بەشێک، ھەر لایەنەو بەرژەوەندی جیاوازی ھەیە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٣٤ ) ١. پشکنین: ( ١٣٤١٨ پشکنینی نوێ)• ( ٤٧٧١) هەولێر• ( ٢٧٠٩) سلێمانی• ( ٥١١٧) دهۆك• ( ١٧٢) هەڵەبجە• ( ٤١٨) گەرمیان• ( ٢٣١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٢٣٤٨ تووشبووی نوێ)• ( ٥٣١) هەولێر• ( ١٠١٩) سلێمانی• ( ٦٢١) دهۆك• ( ٧٣) هەڵەبجە• ( ٧٦) گەرمیان• ( ٢٨) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ١٦٨٢ چاکبوون)• ( ٤١١) هەولێر• ( ٥٧٧) سلێمانی• ( ٥٦٦) دهۆك• ( ١٥) هەڵەبجە• ( ١٠١) گەرمیان• ( ١٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢٠ مردن)• ( ٧) هەولێر• ( ٣) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٣) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٦٤٠٧٩٢ (٨٩٨٩٥٤ هەولێر، ٦٥٦٠١٠ سلێمانی، ١٠٦٧٧٣٤ دهۆك، ١٨٠٩٤ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٦٣٩٧٥ (٧٦٥٨٢ هەولێر، ٨٥٨٨٢ سلێمانی، ٩٦٩١٣ دهۆك، ٤٥٩٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٢١١٥٠٠ ( ٦٠٧٧٦ هەولێر، ٦٨٠٢٥ سلێمانی، ٧٨٨٥٩ دهۆك، ٣٨٤٠هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٧٤٥٥ (١٤٤٤٧ هەولێر، ١٥٦٢١ سلێمانی، ١٦٧٩٩ دهۆك، ٥٨٨ هەڵەبجە)مردن ٥٠٢٠ (١٣٥٩ هەولێر، ٢٢٣٦ سلێمانی، ١٢٥٥ دهۆك، ١٧٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٣ی ئاب ٢٠٢١
هاککردن، ئێستا بووەتە کێشەیەکی گەورەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک. بۆیە بۆ ئەوەی بزانیت فەیسبووکت هاککراوە یان نا، ئەم ڕێگایە بگرە بەر. •لەبەشی سەرەوەی پەڕەی سەرەکی لای راست دەست بە سەری تیرەکەدا دەنێین •دواتر " Settings" هەڵدەبژێرین . • دواتر دەست بە Security دادەنێین . • دواتر لەسەر " Where You're Logged In" Edit دەکەین . •ئەو شوێنانەمان پێدەڵێت فەیسبوکەکەمان لێوەی کراوەتەوە ئەگەر زانیمان شوێنێک گومانی لەسەرە یان خۆمان نەبوین لەوکاتەدا بەکارمانهێنابێت دەتوانین End All Activity دەکەین و وشەی نهێنی فەیسبوکەکەمان دەگۆڕین .
لە چەند ڕاگەیاندنێک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگۆی مردنی گۆڤار ئەنوەر بڵاوبوەتەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستی. کەسێکی نزیکی گوڤار ئەنوەر بە باڵکێشی وت: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گۆڤار تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەڵام ئێستا تەندروستی باش و جێگیرە.
بە کوشتنی کەسێک و گریمانەی بڵاوبونەوەی لە ناو 150 کەس، ڤایرۆسێکی کوشندە کە بە ماربورگ ناو دەبرێت لە گوینیا دەستنیشان کرا. ھەفتەی ڕابردوو، بۆ یەکەم جار لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، لە گوندی گێکێدو، ئەم ڤایرۆسە دەستنیشان کراوە و گریمانەی تووشبوونی ئەو کەسانە ھەیە کە لەگەڵ یەکەم قوربانی پەیوەندیان ھەبووبێت کە ژمارەیان 150 کەسە. ھێشتا ھیچ کەیسێکی دی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشدرای لە نزیکی ئەو گوندە دەدات لە سنورەکانی سیێرا لێیۆن و لیبیریا. ڤایرۆسی ماربورگ چییە؟ ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1967 ھێڵکاری پزیشکی بۆ کراوە و دەتوانیت مرۆڤ توشی تای خوێن بەربوون بکات و نزیکە لە ئێبۆلا. ڤایرۆسەکە بکوژترینە تا ئێستا زانرابێت، بە لەناوبردنی 90% ئەو کەسانەی توشی ئەم ڤایرۆسە دەبن. چۆن بڵاوبۆتەوە؟ شەمشەمەکوێرەی میوەخۆر ھەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە، بەڵام لە مرۆڤدا دەکرێت لە ڕێی خوێن و شلەکانی جەستە بگوازرێتەوە، ھەروەھا دەستدان لەھەر شتێک ئەم ڤایرۆسەی پێوە بێت. نەخۆشیەکە لە ڕێی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوستراوەتەوە بەھۆی تێکەڵی زۆریان لەم ناوچەیە. ڕەنگە لە کاتی ڕاوکردن یاخود خواردنی گۆشت بوبێت. نیشانەکانی چین؟ ھەڵگری ڤایرۆسەکە ڕەنگ و ڕوی تێکدەچێت وەک چاو بە قووتدا چوون و ڕوخسارێکی بێ دەربڕین(بێ ئیحساس). بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، نیشانەکانی دی وەک سەرئێشە، سکچوون، ئازاری مەعیدە و ڕشانەوە. پاش پێنج ڕۆژ، نەخۆش توشی خوێن بەربون دەبێت لە ئۆرگانەکانی ناوەوە یاخود چاو، گوێ و دەم، بەڵام نەخۆش بەھۆی لەکارکەوتنی سیستەمی دەمارەوە دەمرێت نەک خوێن بەربون. ماربورگ چۆن چارەسەر دەکرێت؟ ھیچ ڤاکسینیکی تایبەت بە ڤایرۆسەکە نیە، تەنیا دەرمانە یارمەتی دەرکان نەبێت. ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ئێستاوە دەستی بە ھەوڵەکانی کردوە بۆ زوتر ڕاگرتنی ئەم ڤایرۆسە و ڕێگەگرتن لە دزەکردنی بۆ ناوچەکانی دی، تا ئێستا زانراوە ڤایرۆسی ماربورگ لە نێوان ئاژەڵاندا بوونی ھەیە بە تایبەت شەمشەمەکوێرەی میوەخۆر لە ناوچەکانی باشوری گوینیا و دراوسێکانی وەک سیێرا لێیۆن و لیبیریا.
ئەندامێکی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێش 8ی تەممووز سەرانە لە خەڵک وەردەگیرا و سیخوڕییان بەسەرەوە دەکرا، تەنانەت چاودێری پەیوەندیی و کاری رۆژانەی بەرپرسە باڵاکانی ناو یەکێتیش دەکرا و ئەوان هەستیان بە ئارامی نەدەکرد. بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، ” ئەوەی لەم دوو ساڵەی دواییدا لە سلێمانیدا کراوە، لە داگیرکردن و تەخشان و بەخشینەوەی زەوی لە 50 ساڵی رابردوودا بەسەر شارەکەدا نەهێندراوە”. ئەو ئەندامەی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، ” هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشانەی ناو یەکێتی ئەوەیە پێشتر لە ناو حزبەکەدا کێشەکان بە میزاجی تاکەکەسی چارەسەر دەکرا و بڕیاری تاکلایەنانە دەدرا و چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان نەدەکرا”. وتەکانی بەرزان ئەحمەد کوردە لە کاتێکدایە ، لە ڕۆژی 8ی تەموزەوە بە سەرکردایەتی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵێک چاکسازی لە زۆرینەی سێکتەرەکاندا دەستیپێکردووە و لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامی بەشێک لە گۆڕانکارییەکان دەرکەوتن و وەک بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، “گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی ئەرێنی دەبینن” ئێستا