پاش ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەروازەکانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە و لە ڕێگەی فرۆکەخانەیەکەوە وڵاتەکەی جێھێشت. لەم لینکەوە بینەری بن https://fb.watch/7oVKKyZjm6/
لوتفوڵڵا نەجیبزادە، بەڕێوبەری کەناڵی تڵوع نیوز-ی ئەڤغانستان، لە تویتەری خۆی ئەم وێنەیەی بڵاو کردووەتەوە. تاڵیبان گەشتنە کابوڵ و وێنەی ئارایشتگا و شوێنەکانی جوانکاری بە بۆیاخ دەسڕنەوە. لوتفوڵڵا نەجیبزادە، بەڕێوبەری کەناڵی تڵوع نیوز-ی ئەڤغانستان، لە تویتەری خۆی ئەم وێنەیەی بڵاو کردووەتەوە.
قادر سەعدی، باوکی ئەو منداڵەی کە بە مردووی فڕێدرابووە ناو بیری مزگەوتێک، لەماڵەوە لە گەڵ خێزانەکەی کێشەی دەبێت و لە مزگەوت منداڵەکەی دەکوژێت، پۆلیس دەڵێ قادر ویستوویەتی منداڵەکە بترسێنێت بەڵام شیشەکەی دەستی دەی کوژێت. ڕاوێژ قادر ئەومنداڵەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بیری مزگەوتێکی هەڵەبجە تەرمەکەی دۆزرایەوە، مام و باپیری بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران، دەرکەوت باکی کوشتویەتی . بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، قادر سەعدی باوکی ڕاوێژ دووای لێکۆڵێنەوە لەگەڵی ددانی ناوە بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە. وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێ، پێشتر مام و باپیری منداڵەکە دەستگیرکران بەڵام لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا، پاشان لەگەڵ باوکی منداڵەکە لێکۆڵینەوە کرا ددانی نا بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە، منداڵەکە لە مزگەوت بووە باوکەکەش شیشێکی بەدەستەوە دەبێت بۆی دەوەشێنێت بەمەبەستی ترساندنی بەڵام شیشەکە بەر سەری دەوەوێت و گیان لەدەست دەدات بۆ شاردنەوەی تاوانەکە تەرمی منداڵەکە دەخاتە بیری مزگەوتەکە.
لیوا ئەیووب یوسف، فەرماندەی پێشمەرگەی یەکێتی کە سەرپەرشتیاریی دوو لیوای کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەکات، لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر وەرگرتنی دەمانچەیەک بە دیاریی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین نهێنیی لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکی لەدەسەڵاتخراوی یەکێتی ئاشکرا دەکات. لە روونکردنەوەکەیەدا، لیوا ئەیووب یوسف، باسی لە وەرگرتنی دەمانچەیەک کردووە لەبەرامبەر بەو خزمەتەی، کە بە یەکێتیی کردووە و قوربانیی بۆی داوە، هەروەها پەردەی لەسەر گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و سامانی خەڵک لەلایەن لاهوور جەنگی و دەوروبەریەوە لاداوە و دەڵێت :"لە ماوی کەمتر لە ٧ مانگدا، بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە حسابی حزبەوە بۆ گیرفان و کەسانێکی دیاریکراو ڕۆیشتووە و کەس قسە ناکات! خانوویەکیان بە بڕی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە چاوتروکانێکدا بۆ کەسێکی نزیکی خۆیان کردووەتە دیاری! ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی نزیک لە خۆیان، مانگانە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن دینار نەسریەیان وەرگرتووە!”. لیوا ئەیووب لەسەر روونکردنەوەکەی بەردەوام دەبێ و دەپرسێ: ”بۆچی کڕینی سەیارەی درع و دوامۆدێل بۆ سەرکردایەتیی نزیک خۆیان شتێکی ئاساییە! کڕینی ١٣٥ چەکی جۆری ئێم فۆڕی ئەمریکی بۆ تاکە کەسێک کە بە نامەی واتس ئەپ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی، ئاساییە! سەرفکردنی نەسرییەی مانگانە بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دینار ئاساییە! قاچاخچێتی و مافیایەتی و گرتن و ئازاردانی خەڵک و ڕفاندنی هاووڵاتییان ئاساییە! هەموو ئەمانە و تەخشان و پەخشانکردنی پارە و سەروەت و سامانی میللەت لەلایەن هاوسەرۆكی (لەدەسەڵاتكراو) بۆ مەرامی کەسی و چواردەوری خۆی ئاساییە، بەڵام بۆ ئێمە وەرگرتنی دیارییەکی بچووک لەپای خەبات و قوربانیدان حەرام و نەشیاوە؟“.
كچەكەی محەمەدی ماملێ لەشاری مهاباد خۆی کوشت و تائێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە. ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەڕاگەیانداوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ژنێك بە ناوی ڕووناك ماملێ، كە دەكاتە كچی هونەرمەند محەممەد ماملێ، لەتەمەنی ٦٠ ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئاماژەبەوەشكراوە ، ئەو ژنە دانیشتووی گەڕەكی تەپەی قازیــی بووە لەشاری مەهاباد ، تائێستا هۆكاری خۆ كوشتنەكەی نەزانراوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان گەیشتە کابوڵی پایتەخت و چووە نێو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە. حکومەتی ئەفغانستانیش ئاڵای سپی بۆیان هەڵکرد. وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەڕ لەناو کابوڵ ڕوونادا. هەروەها شاندێکی تاڵیبان گەیشتۆتە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بۆ دانوستان کردن لەگەڵ حکومەت.وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان ئامادەن بە ئاشتیانە دەسەڵات ڕادەستی تاڵیبان بکەن.
لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی خاڵی دێلێژەی سەربەبەشی قەرەداغ بۆ چەمی باسەڕە توانیان (٣)ڕاوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون بە مادەی (کلۆر) هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (٣)کیلۆ کلۆر و (٧) تۆڕی ماسی و (١)دەستە داو و (١)ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند ماسیەکی ڕاوکراودا . پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ ڕێکاری یاسایی
پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە 3 کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان "بە بەرنامە و بە هاوکاری یەکتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیووە". سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بەوەشدا پێشتر مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) کردووە، وە لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر 2 ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکی جۆری USA و چەقۆیەک. لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بزوتنەوەی تاڵیبان گەمارۆی شاری کابوڵی پایتەخی ئەفغانستانی داوە و ئێستا شەڕ لە دەروازەی شارەکەدایە
ئەگەر لەداڕشتن و لە تەعبیردا، ئینتیباعێکی بەجۆرێک لای هەندێک لە هاوڵاتیان دروست بوبێت کە بەندە هێرشم کردبێتە سەر خەلیفەی ئیسلام ئەوا لەدڵەوە داوای لێبوردن ئەکەم. ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی (سلێمانی - هەڵەبجە)ی پارتی: ڕوونکردنەوە لەسەر خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب هەموو ئاینە ئاسمانیەکان بەمەبەستی ڕێکخستنی ئەخلاقیات و ئیدارەی کۆمەڵگە بۆ ئینسان نێردراون. بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوە ندی ئینسان و خوا شتێکی شەخسیە و، پەیوەندی بە هەردوو بنەمای ئیمان و خۆشەویستیەوە هەیە. ئینسان خوای گەورە ئەپەرستێت و نوێژی بۆ ئەکات چونکە خۆشی ئەوێت، نەک لەبەر ئەوەی لێی ئەترسێت، چونکە خوا (الرحمن الرحیم)ە. پێ ئەچێت لەسەر ناوەڕۆکی نامەیەکی کراوەی بەندە بۆ ئایەتوڵا خامنەیی، بەشێک لە هاوڵاتیان دڵگران بووبن، بۆیە بە پێویستم زانی ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت بکەمەوە: بەندە وەک زۆرینەی خەڵکی کوردستان لە بنەماڵەیەکی موسەڵمانم و، خۆشم لەخوا بەزیاد بێت کەسێکی ئیماندارم. ئیمانداریەکەشم تەنیا لەسەر بنەمای میراتیەکی مەعنەوی نیە لە باوک و باپیرم بۆم مابێتەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای بەدواداچونی بەردەوامە لە دەقەکانی قورئانی پیرۆز، حەدیسەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) و پرس و بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی پسپۆڕ و شارەزا. بۆیە ئەگەر هەر بێڕەزیەک بەرامبەر بە ئاینی ئیسلام یان ڕابەرانی بکەم، ئەوا لەپێش هەموو کەسێکدا بێڕێزیم بە خۆم کردوە.لەنامەکەدا من باسی لەشکرێکی زل و زەبەللاحم کردوە کە سەرێکی لە میسر بوە و سەرەکەی تریشی لە سنوری ئەفغانستان و پاکستان. ناوەندی خەلافەت لە نیمچەدورگەی عەرەبی بوە و، مەسافەی فەرماندەی لەشکرەکە و سەربازەکانی بە هەزاران کیلۆمەتر لێک دوور بوە. بۆیە شتێکی سەیر نیە یەکەیەکی سەربازی سنوری ئەخلاقی تێپەڕاندبێت و لە ڕێنماییەکان لایان دابێت. ئەگەر ئەم سەربازانە لە وڵاتێکی دورەدەست تاوانێکیان کردبێت، بەندە نەهاتوم تاوانەکە بخەمە ئەستۆی خەلیفەی ئیسلام.لە ئەدەبیاتی ئیسلامی و بگرە ئەوروپیش دا خەلیفە عومەر بە کەسێکی ڕیفۆرمیست (ئیسڵاحی) ناسراوە. ئەگەر حاکمێک هیچ کەمو کوڕیەک لە سنوری حوکمڕانیەکەیدا بەدی نەکات، چ پێویستی بە ڕیفۆرم و چاکسازی هەیە؟… کەوابێ خەلیفەی موسوڵمانان خۆشی هەستی بە کەمو کوڕی لە کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەو سەردەمە کردوە. ئیتر کەم و کوڕیەکان لەوانەیە لە جومگە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری یانیش دام و دەزگای سەربازیدا بوبێت.دۆستان و هاوڕێیانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) ڕێزی تایبەتیان لای هەموو موسوڵمانێک هەیە، ئەمە بۆ بەندەش وایە. ئینسانی بەئیمان چۆن بێڕێزی بەرامبەر بە کەسانی نزیکی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) ئەکات؟… تەنانەت ئەگەر ئینسان پێیڕەوی ئاینێکی تریش بێت نابێت دەست بۆ پیرۆزیەکانی ئاینێکیتر بەرێت، چ جای ئاینەکە ی خۆی. ئەوجۆرە بیرکردنەوەو کردارانەش لەبەندەوە دوورن، وابزانم هاوڵاتیانیش ئەو ڕاستیە باش ئەزانن.ئەگەر لەداڕشتن و لە تەعبیردا، ئینتیباعێکی بەجۆرێک لای هەندێک لە هاوڵاتیان دروست بوبێت کە بەندە هێرشم کردبێتە سەر خەلیفەی ئیسلام ئەوا لەدڵەوە داوای لێبوردن ئەکەم. هەرچەندە دوپاتی ئەکەمەوە ناوی خەلیفەی ئیسلام لە چوارچێوەی مەنزومەی سەربازی ئەوسەردەمەی سوپای ئیسلام هاتوەو بەس. هیوادارم دڵگرانی خەڵکی موسوڵمانی کورددستان لەسەر ئەم بابەتە بڕەوێتەوە. ئەم ڕونکردنەوەیەش نە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتوە و، نە فشار و گوشارلەسەرم. تەنیا هۆکاری ڕونکردنەوەکە شیکردنەوەیەکی ئەو لێکتێنەگەیشتنەیە لەسەرەوە باسم لێکرد، هەروەها پۆزشت بۆ هاوڵاتیانی موسوڵمانی کوردستان کە دڵگران بوبن لێم.
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی عێراق، بابەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بە داواکاری زۆرینەی جەماوەر بەلایەنە سیاسییەکانیشەوە، ئەم داواکاریەش لەروانگەی جارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییانەی کە دووچاری پرۆسەی سیاسی عێراق ھاتبوون و لە ئاکامیشیاندا کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەر مابوونەوە، سەرچاوەی گرتووە.بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و دۆزینەوەی رێگاچارەی گرفت و کێشەکانی ھاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی بە فاکتەرێکی باش زانرا و، بڕیاڕی لەبارەوە درا. بەڵام ھەندێک لایەن، لە ئاکامی زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و لێکدانەوەی ھەندێ لایەنی بەرچاو لە چۆنیەتی دروستبوونی کێشەکان، رایانگەیاند کە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکەن. بە رای پارتیمان ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھێنانی داواکاری خەڵکی عێراق، ھەروەھا بۆ ھاوکاری پرۆسەی سیاسی و پاراستنی لە چەقبەستوویی. بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داوادەکەین لە بەڕێزان لە تەیاری سەدری و ھەر ٢٦ لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەن، لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییش بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان١٤ـی ئابی ٢٠٢١
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی نامەیەک بە زمانی کوردی بۆ عەلی خامنەیی دەنێرێت و تێیدا چەند تۆمەتێک دەداتە پاڵ ئیمامی عومەر ( خەلیفەی دووەمی مسوڵمانان )، لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارێکی پارتی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و چیرۆکەکانی ئاری هەرسین بە ناڕاست وەسف دەکات. ئاری هەرسین لە نامەکەیدا نووسیویەتی:"بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا خامنەیی، لە ناو میلەتی ئێمەدا جەنابت بە کەسێکی قاتیل و پیاو کوژ ناسراویت… بۆچی وایە؟ لەوانەیە لە سێبەری دەسەڵاتی ەڕێزتا ئینسانەکان بە بێ تاوان کوژرابن… بەڵام خۆت بە شەخسی پەنجەت لەسەر پەلەپیتکەکە نەبوە. ئیتر هەتا کوێ جەنابت تاوانباری بە کوشتنی خەڵکی کورد؟… با ئەو بڕیارە بۆ خوای پەروەردگار و ویژدانی ئیسالامی و ئێرانی بەڕێزتان بمێنێتەوە". دەشڵێت:" هاوڕێیەکم گوتارێکی بەڕێزتانی بۆ ناردم کە باس لە هەژار موکریانی و وەرگێڕانی کتێبی قانون (یان الشیفا) دەکەن لە عەرەبیەوە بۆ فارسی دەکەیت. لە قسەکانتانا ئینسان ئینتیباعێک وەر دەگرێت کە جەنابتان بە ئیعجابەوە باسی هەژار ئەکەن. لە ڕاستیشا بە پێچەوانەی زۆرینەی مەلاکانی ئەهلی سوننەو شیعە، کە خۆیان بە نوێنەری خودای یەکتا ئەزانن و هەڕەشە لە خەڵک ئەکەن و جنێو فرۆشن، جەنابتان لە قسەکانتادا زۆر بەڕێزو مەوزونن… سوپاس بۆ خوا". ئاماژەی بەوەشکردووە "هەژار کوردە، بەڵام سەیر لەوەدایە کە لەژێر سێبەری حوکمڕانی جەنابتانا مناڵی ئێمەی کورد بەم ڕۆژگارە ئیعدام ئەکرێت، حەشدی شەعبی بە فرمانی سوپای پاسداران تەعەدەمان لێ ئەکەن. کوا فرمانی (الرحمان الرحیم)؟… کوا خۆشەویستی بۆ مافەکانی ئینسانی کورد کە مەخلوق و خۆشەویستی خوایە، وەک فارس، عەرەب، ئازەری، ئینگلیز، ئەفغانی و تورک؟… چۆن ئەبێت جەنابتان ئەم ناحەقیە قوبوڵ بکەن؟ ئەی (ولقد کرمنا بنی ادم) شمولی کورد ناکات؟… چی ئەبێت ئەگەر کورد شان بەشانی فارس و ئازەری بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی ئێرانێکی بەهێزا؟… بۆ نابێت؟" ئاری هەرسین دەڵێت:" لەوانەیە هیچ کەس لە حوسێن (سید الشهدا) زیادتر نموزەجی قورربانیدان لە پێناو مەبدەئی ئینسانیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا نەبێت. ئەی کوا کاردانەوەی ئەو مەبدەئە بەرامبەر بە خەڵکی کورد؟… هەندێک لە کوردانی سەر بە مەزهەبی سوننە زۆر لە مێژە تەعەداکانی تیرۆریستەکانی سەر بە عومەری کوڕی خەتتابیان بۆ سەر کچانی حەوت ساڵی ئەم نیشتیمانە حەڵاڵ کردوە و بە غەزوەی ئیسلامی تەعریفی ئەکەن، کە لە ڕاستیا ئەو کردەوە نا ئینسانیە پڕۆسەی یەکەمی ئەنفالی بەدناوە دژی میللەتی کورد". ئەو کادرەی پارتی چەند تۆمەتێک دەداتە پاڵ عومەری کوڕی خەتتاب، خەلیفەی مسوڵمانان و دەڵێ:" ئێمە سەرمان لێ تێک چوە…! خۆشمان نازانین کێ موسوڵمانی ڕاستەقینەیە؟… ئەوانەی کە ١٤٠٠ بەر لە ئێستا ئایینی (ئاشتی)یان بە زەبری شمشێر بەسەر میللەتانی فارس، ئازەری، کورد و ئەفغانی و… تا دێت فەرز کرد؟… یان ئەمەی بەناوی (امیر المومنین و سید الشهدا) ملی مناڵەکانمان ئەکات بە ئەڵقەی قەنارەدا؟ ئێمە کێین؟… ئێمە چین؟… عەجەبا میللەتێکی لە توخمی جنۆکەین؟… عەجەبا لەبەر ئەوەی کابرای عەرەب (عومەر) سەحابە بوە، ئیتر مافی هەبوە بە چەپ و ڕاست میللەتەکەمان قەتلوعام بکات؟ عەجەبا لە لای بارەگای خوای گەورە مافی ئەوەمان نیە بپرسین کێ ئەو حەقەی بە (عومەر) داوە؟… عەجەبا (عومەر) پێغەمبەرە؟… عەجەبا (عومەر) خوایە؟… کێ ڕێگەی پێدا ئەو هەموو تاوانە بەرابەر ئێمەی کورد بکات؟… عەجەبا ئۆمەتی ئیسلام دەبێت عەبدی خوا بێت، یان عەبدی عومەر؟… کامیان گەورەتر و پایەدارترن؟ سەیرە ئێوەی پەیڕەوەی مەبدەئی ئیسلامی شۆڕشگێڕ بە هەمان ڕێڕەوی (عومەر) دا بچنەوە… سەیرە ئێوەش (لە نەگبەتی کورد) بێنە سەر مەزهەبی سونە و، تەعامولتان لەگەڵ ئامۆزاو هاو ئاینی خۆتان وەک ئەوەی (عومەر) بێت؟ لە هەمو جێیەکدا کە وشەی عومەرم بەکار هێناوە مەبەستم سیستەمی بیرکردنەوەی (عومەر) و فەرماندە جەبانیەکانێتی، کە لە پاش قەتڵوعامی پیاوەکانمان، زۆر نامەردانە، کەوتونەتە گیانی ئافرەت و مناڵەکانمان. بە واتایەکیتر مەسەلەکە لەسەر کەسایەتی (عومەر) نیە، چونکە بۆ کەسی موسوڵمانی ڕاستەقینە ئەوەی جێی خۆشەویستی و پەرستشە خوایە و ئەوەشی نموزجە پێعەمبەرە و لەو چوارچێوەیەدا(واتە پەرستش و بەیعەت) هیچ تاکە ئینسانێک محەللی لە ئیعرابدا نیە. ئەم قارەمانانە ی فتوحاتی ئیسلامی، هەموو ئەم تاوانەیان (بەحسابی خۆیان) لە پێناو خواو پێغەمبەردا کردووە!" ئاری هەرسین نووسیویەتی:" عەقڵی ئینسان دیاری تایبەتیی خوای گەورەیە بۆ ئێمەی بەندە. کام مەنتیقی عەقڵانی لای پەسەندە کە پەیامی ئاشتی (ئیسلام) بە زەبری شمشێر و کوشتن و بڕین و وێران کردنی شار و گوند بە میللەتان بناسێنرێت؟ هەژار کوردە و خەڵکی سابڵاخە. هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان، هەژار برای ئەو ئێرانیە نیشتیمانپەروەرەیە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە جیاتی ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، لە بەڕلین و لە پێناو کوردایەتی، لە لایەن ئیتلاعاتەوە شەهید کرا. جەنابتان ئامادەن لەگەڵ شەیتانە گەورەکە بچنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەی بۆ کێشە ناوخۆییەکان لەگەڵ کوردەواری، لە بری فیشەک، بە زمانی شیرینی کوردی و فارسی چارەسەر ناکەن؟…بۆچی پەیامە ڕاستەقینەکەی (امیر المومنین و سید الشهدا) ناگەیەننە خەڵکی کوردستان؟… ئەو پەیامەی کە ئاشتی و ئازادیە. چونکە هەموو مەتیقێکی ئینسانی و ئیسلامی وا ئەڵێت. " لە بەرامبەردا بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی وەک وەڵامێک بۆ ئاری هەرسین لە فەیسبووک نووسیویەتی:" گەر مێژووی کورد و عمر نازانیت دەم لەمێژوو نەدە". بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کردووە " عمری کوڕی خەطاب مێژووی مادد و کلتور و زمان و داب و نەریتی کوردی نەدزی و بیکات بەناوی عەرەبەوە ، خۆ لەمێژوودا تا ئیستا دیار وڕوونە کێ ئەوانەی دزیوە .عومەری کوڕی خەتاب نەکچی کوردی کردوەتە سەبایەو نەکوردیشی ئەنفالکردوە ، گەر تۆزیک مێژوتان خویندباوە دەتان زانی عمر کوردی لە ژێر دەستەیی و زوڵم و ستەمی ژیر دەستی ساسانی ڕزگار کرد و بەپیی عەدالەتی خۆی و دینەکەی کردی بەهاوشانی برا دیندارەکانی تری . مێژوو شاهدە کورد تاکە نەتەوەی سەر ئەرزە بەویست و ئارەزووی خۆی و دور لەزەبری شمشێر بوەتە ئیسلام و سوپای ئیسلامیش هیچ شەڕێکی لەکوردستان نەکردوە ، جگەلەشەری ( جەلەولا _ گوڵاڵە ) کەئەو شەرەش لەگەل سوپای ساسانی بوەو دوای شکانی ساسانیش ئیدی سوپای ئیسلام بەرەو خانەقین و قەسرین شرین و کرماشان و هەمەدان بەرەو ئەسفەهان دوای سوپای ساسانی کەوتوون" . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی نوسیویەتی" من نازانم ئەم خەیاڵات و درۆیەلەکوی وە خزینراوەتە ناو میژوو کە عمر لەکوردستان تیروریکردوە ، ئاخر عەقلی مرۆڤیکی نەخویندەواریش قبولی ناکات عمرێک ناو بانگی عەدالەتی غەرب و دونیایی مەسیحی شاهدی بۆ بدات و هیچ شەڕو ڕوو بەڕوو بونەوەیەکی لەکوردستان تووش نەبووبیت چۆن کوردی ئەنفال کردوەو کچی کوردی کردوەتە سەبایە ! * مێژووی دوای کۆتایی هاتنی دەوڵەتی مادد بەدەستی ئەخمینیە فارسەکان تا ئەمڕۆ شاهدە کێ خاکی کوردستانی داگیر کردوەو مێژوو و کلتور و شارستانیەت و زمان و داب و نەریتی کوردی دزیوە و بەناوی نەتەوەکەی خۆیەوەی کردوەو خوین و خاک و ماڵی کوردی بۆخۆی حەڵال کردووە، ئەگەر مەبەستتان لەداعش و هیرش کردنەسەر کوردستان لەلایەن داعشەوە ، جوندیەکانی عمر ە ، ئەوە رووداوەکانی هاتنی داعش و تاکۆتایی پیهاتنی بەلگەی سەلمێنەری ئەوەن ، کەداعش جوندی عمر بوون یان جوندی ئەوانەن کەدوژمنی شوینکەوتوانی عمرن ، توزیک چاو و عەقلتان بکەنەوە تی دەگەن .نە عمر و نەدینەکەی عمر نەیان گوتوە باکورد دەوڵەتی نەبێت و ژیر دەستەی فارس و تورک و عەرەب بیت ، عمر نەیگوتوە باکورد وەک فارس و تورک و عەرەب دین بەکار نەهێنن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بۆخویان .عمر و شوین کەوتوانی عمر دژی ڕیفراندۆم نەبوون و خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەریان بەسەر کورد نەهێنا ، ئەوانە بوون کەئیوە نامەی شرین یان بەزمانی شرین ی کوردی بۆ دەنێرن. ئەوەی لەسەد ساڵی ڕابردووی دروست بوونی دەوڵەتی نەتەوەدا خاک و مێژووی کورد پارچە پارچە دەکەن و خوینی کورد حەڵاڵ دەکەن و ناهێڵن کورد ببێتە دەوڵەت ، عمری کوڕی خەتاب و شوێنکەوتوەکانی نین ، ئەوانەن کەئێوە نامەیان ئاراستە دەکەن و بۆ ڕازیکردنی دڵیان سوکایەتی و بوختان بەعمری کوڕی خەتاب و شوینکەوتوەکانی دەکەن" .