راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ. دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٢٨ـی ئابی ٢٠٢١
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بکوژی نورزان شەممەری کە رۆژی پێنجشەممە لە نزیک پردی جادرییە لە بەغدا کوژرا دەستگیرکرا. بکوژەکە برای نورزان بووە کە کێشەی خێزانی لە نێوانیان دا هەبووە. لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە فەیسبووک نووسیویەتی"دەستگیرکردنی بکوژەکە بە فەرمانی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بووە، دوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی کچێکی 22 ساڵی بەناوی نورزان شەممەری، بە هەوڵی رژدی و کۆکردنەوەی زانیاری توانیمان بکوژەکە دەستگیر بکەین". وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوون کە "بکوژەکە برای کچەکەیە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، برای نورزان بە هاوکاریی دوو کوڕی خۆی تاوانەکەی ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دوو کوڕەکەی دەستگیر نەکراون، بەمزووانە ئەوانیش دەستگیر دەکرێن". دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ئەو کچە 22 ساڵانە، هاشتاگی "مافی نورزان شەممەری قوربانیی دەستدرێژی لە عێراق" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکرایەوە و هەر زوو چالاکڤانانی عێراق باسیان لەوەکرد کە نورزان رووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بووەتەوە و لە نزیک پردی جادرییە بە چەقۆ کوژراوە، بەڵام دوای پشکنینی تەرمەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە دەستدرێژیی سێکسی نەکراوەتە سەری.
100 دۆلار به 147 ههزار و 750 دیناره. 100 یۆرۆ به 173 ههزار دیناره. 100 پاوهن به 201 ههزار و 500 دیناره. 100 لیرهی توركی به 17 ههزار و 500 دیناره. 100 ههزار تمهنی ئێرانی به پێنج ههزار و 400 دیناره.
لە بەسرە دوو خووشک و دوو برا کە گەورەترینیان 17 ساڵ و بچووکترینیان 8 ساڵان بوو، لە کاتی ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ زیارەتکارانی یادی کۆچی دوایی ئیمام حوسێن، لەسەر بانی ماڵەکەیان فەرشیان دەشۆرد. دوای شۆردنی، فەرشە تەڕەکە لە نێو دەستیاندا بەر تەزووی کارەبای ڤۆڵتیە بەرز دەکەوێت و دەستبەجێ هەرچواریان گیانلەدەست دەدەن. باوکەکەیان بە دڵێکی شکاوەوە، بەرپرسیاریەتیی مردنی رۆڵەکانی دەخاتە ئەستۆی حکومەت، چونکە پێشتر داوای کردبوو هێڵی کارەباکە لە ماڵەکەی دووربخەنەوە، بەڵام بەدەمیەوە نەچووبوون. حەیدەر عەلی زەیداوی، باوکی چوار کۆچکردووەکەیە و دەڵێت، "من وەکو تاکێک، پشتڕاستی دەکەمەوە کە کەمتەرخەمی لە لایەن حکومەتەوە هەیە. ئەگەر هەموو عێراقیشم بدەنێ قەرەبووم ناکەنەوە. دوێنی چوار منداڵم هەبوو، ئەمڕۆ تەنانەت کوڕێکیشم نییە. هیچ شتێک بەلامەوە سوودی نییە. بەڵام داوا لە لایەنی بەرپرس دەکەم کە رێگە نەدەن خەڵکی دیکە ببنە قوربانی کەموکوڕییەکانیان." کەسوکارەکانیان داوا لە وەزارەتی کارەبا دەکەن پێداچوونەوە بۆ چۆنیەتی دانانی هێڵەکانی کارەبا بکەن و لە ماڵەکان دووریان بخەنەوە بۆئەوەی ئەم کارەساتە بەسەر هیچ خێزانێکی دیکەدا نەیەت. محمەد جەواد زەیداوی، مامی کۆچکردووەکانە و دەڵێت، "ئێمە بووینە قوربانی، بەڵام سوپاسگوزاری خواین؛ پێویستە رێگە نەدرێت منداڵانی دیکەی عێراقی وایان بەسەر بێت. لە میدیاکاندا دەیبینین، هەرکە باران باری، یەک دوویەکیان بە کارەبا دەمرن، رۆژێک دەبینی تەلی کارەبای ڤۆڵتیە بەرز دەکەوێتە ناوەڕاستی شەقامەکە، رۆژێک تەلەکە شۆڕدەبێتەوە، یان بەهۆی تەقینەوەی بۆمب دەکەوێتە خوارەوە. داوا لە حکومەت دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکات." خانووەکە پێش هاتنی هێڵی کارەبا لەو ناوچەیە بووە. خەڵکی گەڕەکەکە دەڵێن، مردنی ئەو چوار خووشک و برایە بەهۆی بێ پلانیی وەزارەتی کارەبای عێراقەوە بووە، چونکە نەدەبوو تەزووگۆڕەکەیان لە نزیک ماڵەکەیان دابنێن. رووداو
ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەکرێت. لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەرەنسا و ئاڵای کوردستان، پێشوازی لە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا، دەکرێت. بڕیارە ئیمانوێڵ ماکرۆن رۆژی یەکشەممە 29-8-2021 بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەولێر، کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت. لە هەولێر، سەرکۆماری فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە و بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا، ماکرۆن بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، رابگەیەنێت. باسنیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن. سەدر گوتارێكی تەلەڤزیۆنی پێشكەشی رای گشتیی عێراق كرد و رایگهیاند، رهوتی سەدر بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراقدا دهكات، كه بڕیارە مانگی تشرینی یهكهم ئەنجام بدرێت. سەدر داواشی لە لایەنگرانی كرد بەشداری خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بكەن لەبەردەم پەرلەمانی عێراق.
کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوای دادگاییکردنی ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ھەڵاتووی ئەفغانستان دەکەن. ڕاپۆرتە ھەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش گەیشتنی تاڵیبان بۆ کابوڵی پایتەختی ئەفغاستان، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە 169 ملیۆن دۆلارەوە بەرەوە ئیمارات ڕایکردووە. ھەرچەندە کە ئەشرەف غەنی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە. لە نامەیەکدا کە داکاری گشتیی ئەمریکا نێردراوە و لە لایەن فۆکس نیوزەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە "لە ڕاستیدا ئەشرەف غەنی، بڕە پارەیەکی زۆری دزیوە و نەشیتوانیوە ھەمووی لەناو ھێلیکۆپتەرەکەدا جێ بکاتەوە بۆیە ناچار بووە ھەندێکی جێبھێڵێت". جەیمس کامەر و گلێن گرۆسمان، کەسانی دیاری نێو کۆمارییەکانی ئەمریکا، نامەیەکیان بۆ مێریک گارلاند و وەزیری ناوخۆ ئانتۆنی بلینکن ناردووە، کە داوا دەکەن پێش 31 ئاب لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکرێت. کۆمارییەکان: دەبێت حکومەتی ئەمەریکا ئەشرەف غەنی ڕووبەڕووی دادگای بکاتەوە. لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ھاتووە "پێویستە ئەمەریکا دەستبەجێ کار لەسەر سڕکردنی ئەو بڕە پارە بکات کە غەنی بە گەندەڵی دزیویەتی". ئەگەریش بەھۆی مەرامی تایبەتی خۆی ئەم کارەی کردبێت، پێویستە ئەمەریکا ڕووبەڕووی دادگای بکاتەوە. ئاماژە بەوشکراوە کە "ئەم ھەڵسوکەوتە ترسنۆک و بێ مانایەی ئەشرەف غەنی ھۆکاری سەرەکی بوو کە وای بەسەر حکومەتی ئەفغانستادا ھێنا". ئەمە لە کاتێکددایە کە ھەفتەی پێشوو ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند، کە تەنیا بە جڵەکانی بەریەوە و بۆ ڕوونەدانی خوێن ڕێژی ئەفغانستانی بەجێھێشتوە. وتشی: "لە ژێر گوشاردا ئەفغانستانم جێھێشتوە لەگەڵ یەک تاقم جل و ھێلەگێک و جوتێک نەعل کە لەبەرم بوون" باڵکێش لە ڕاپۆرتێکدا پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو کە ڕووسیا باس لە بردنی بڕە پارەیەک دەکات لە لایەن ئەشرەف غەنی. دەقی ڕاپۆرتەکە: ڕووسیا: سەرۆکی ئەفغانستان بە چەند ئۆتۆمبێل و ھێلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارە ھەڵاتووە باڵیۆزخانەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان بە چوار سەیارە و ھێلیکۆپتەرێک کە پڕ بوون لە پارەی کاش لە ئەفغانستان ھەڵاتووە، ھەروەھا ناچار بووە بڕێکی ئەو پارەیە لە دوای خۆی جێبھێڵێت، چونکە جێی ھەڵگرتنی نەماوە. ڕووسیا ڕایگەیاند کە پەیوەندی دیبلۆماسی خۆی لە کابوڵ دەھێڵێتەوە و ھیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان باش بکات، ھەرچەند جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی حکومڕانی وڵات بن و لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی تاڵیبان دەکات.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "كاك لاهور وتویهتی 60 سهركردایهتی ئیمزای بكات قبوڵی ئهكهم ئێستا زۆر لهو ژماره زیاتر ئیمزای كردووه"غازی كهركوكی، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی بابەتێک بە ناوونیشانی “ئیمزاکردنی سەرکردایەتی بڵاو دەکاتەوە و دەنووسێت: دوای ئەوەی لێژنەیەک لە هەڤاڵانی یەکێتی بۆ گفتو گۆ ئەچنە لای هەڤاڵ کاک (لاهور)، بۆ چارەسەری کێشەکان، پێ یان ئەڵێت من بڕوام بە پێشنیارەکانی ئەم مەکتەب سیاسیە نیەو!!!!! شتی تر!!!ئەڵێت ئەگەر (٦٠) سەرکردایەتی ئیمزایان کرد ئەوە من پێشنیارەکە قبول ئەکەم، بەڵام زۆر زۆر لەو ژمارەیە زیاتر ئیمزایان کردوە.لێژنەکە گەڕایەوە ئەم هەواڵەیان گەیاندە کاک (باڤڵ)، دوای گفتوگۆیەکی زۆر، پێشنیار کرا، داوا لە بەشێک لە مەکتەب سیاسی سەرکردایەتی کرا کە سەردانی دەباشان بکەن، بۆ زانیاری هەمو لایەک داوا لە هەموی نەکراوە!! ئێستا هەندێ خۆی کردۆتە قارەمان کە ئیمزای نەکردوە، راستیەکە ئەوەیە داوایان لێ نەکراوە، من بۆخۆم موبایلەکەم داخرابو تا کاتژمێر ( ٦ی) ئێوارە، دیاربوو پەیوەندی بە منەوە کرابو، کاتی چۆم بۆ دەباشان لەگەڵ کاک (ریبوار تەها)، زورم بینی لەوێدا لە هەڤاڵان، لەوێدا وەرەقەیەکیان هێنا ئەو خاڵانەی تێدا نوسرابو، کێ ئیمزای ئەکات، یان ناکات ئازادە، لە پشتی کاغزەکەو، لە لیستێکی جیاوازیش، دوای خۆیندبەوەی لاپەرەکە، هەندێ گفتو گۆ ئەکرا لەبەرژەوەندی یەکێتیدا بوو، دوای ئەوە ئیمزایان ئەکردو، من بۆخۆم ئیمزام کرد چونکە باشترین چارەسەرە بۆ وەزعی ئێستای یەکێتی و کاک (لاهورو براکانی) ئیمزام کردووە، بەداخەوە زۆر پێش ئەم روداوانە زۆر لەراستیەکانمان بە کاک لاهور گەیاندوە، بەڵام گۆی نهگرت لە ئامۆژگارییەکان بەڵکۆ توشی، مەغروریەت بوو بوو، پێش نو مانگ من بە (د ئاسو)م وت ئەو برادەرە مەغرور بووە، زەرەر ئەکات بيسود بوو، لەدوای هەشتی تەموز بە ئامادەبونی دەیان سەرکردایەتی زۆر لەراستیەکانم پێی وت ڕوبەڕوو، دوای ئەوە بە دەنگ و بەنامە، پێم وتوە راستیەکان کەچی بکات باشترە، بەداخەوە تەنها گۆێی لەوانە ئەگرت کە درۆی بۆ ئەکەن ماستاوچی و مەسلەحچین، حەزی بەراستیەکان نەبوو،!!! من نامەوێ وردەکاری زیاتر بڵێم ئێستا، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو کورد، ئێستاش ئەمە لەبەرژەوەندی یەکێتی و کاک لاهورو نزیکەکانی کاک لاهورە، ئەگەر پێشتر گۆێی نهگرت لە قسەکانمان ئەوە راستی قسەکانمان دەرکەوت، ئێستا لەم زروفەدا باشترین چارەسەر ئەمەیە، وتەکەی خۆی ئەڵێمەوە دەیگوت لەپێناوی یەکێتیدا ئامادەم پلەو پۆستەکەم لەدەست بدەم، فەرموو ئەمە ئەو رۆژەیە کە لەپێناوی یەکێتیدا ئەوە بکەی، من ئازادم لە ژیان و بیرکردنەوەم بۆیە بێ ئەوەی کەس بزانی ئەم نوسینە بڵاوئەکەمەوە، ئەگەر لەسەریشی موحاسەبە بکرێم، هەموو ئەو بوختانانەی ئەدرێتە پاڵ ئەو هەڤاڵانەی ئیمزایان کردوە، کە بە فیڵ و بەزۆر کراوە دورە لەراستیەوە، هەندێ هەڤاڵ ئیمزای کردوە، دوای ئەڵێت وامزانی رادیۆیە، بەداخەوە !!!گەر پيویست بێ رونکردنەوەی تریش ئەدەم لە پێناوی بەرژەوەندی یەکێتیدا بێ ئەوەی هیچ کەس بتوانی رێگرێم لێ بکات.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢١ دابەش دەکات. نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندلەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەی چەکی بانکی دابەشی سەر ئەوجوتیارانە دەکات کەئەمسال گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردوە .بەم شێوەی لای خوارەوە :-سلێمانی:٣٫٩٤١سێ ملیارو نۆسەدو چل ویەک ملیۆن دینارهەولێر:-٢٫٥١٧دوملیارو پێنج سەدو حەفدە ملیۆن دیناردهۆک:-٣٨١سێ سەدو هەشتاو یەک ملیون دینارلەسە رەتای هەفتەی داهاتو ڕێکارە ئیداریە کان دەست پێ دەکات ودواتر دابەش دەکرێت بە سە رجوتیاراندا لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی دانەوێڵەو بانکە کانی هەرێمی کوردستان.
بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی پیشاندا بە دەست پێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان. کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بووە و بە تەواو بوونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی ناو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.
100 دۆلار به 147 ههزار و 500 دیناره. 100 یۆرۆ به 173 ههزار دیناره. 100 پاوهن به 201 ههزار و 250 دیناره. 100 لیرهی توركی به 17 ههزار و 500 دیناره. 100 ههزار تمهنی ئێرانی به پێنج ههزار و 400 دیناره.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لەوانە سەفەرکردنی لاھور جەنگی تاکو دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردن.