Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13781 بابەت
هەواڵ
25-08-2021

گرنگی دۆڵی پەنجشیر لە ئەفغانستان

لەنێو ھەموو ئەوانەی دژی دەسەڵاتی تاڵیبانن، ئێستا گەورەترین گرووپ لە پەنجشیر ماوەتەوە. گرووپەکە پێکھاتەیەکە لە میلیشیاکانی دژە-تاڵیبان و ھێزی ئەمنیی پێشووی حکومەتی ئەفغانستان، کە بەڵێنیان داوە ڕانەوەستن لە بەرگریکردن، لە کاتێکدا چەکدارەکانی تاڵیبان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە. بۆچی دۆڵی پەنجشیر گرنگە؟ پەنجشیر دۆڵێکی بەرتەسکە کە لە قوڵایی شاخی ھیندوکوشدایە و بەرزییەکەی نزیکەی 80کم دەبێت و کەوتووەتە باکووری شاری کابوڵ. ئەم دۆڵە چەند دەروازیەکی سنوورداری ھەیە و ھەڵکەوتەی جوگرافییەکەی یارمەتیدەرێکی سروشتییە لە ڕووی سەربازییەوە، کە وا دەکات یەکە سەربازییەکانیان بتوانن خۆیان بپارێزن لە ھەر ھێرشێکی چەکداری، هۆکارەکەشی هەبوونی سەنگەری بەرزن و وا دەکات بە ئامانج گرتنیان ئاسان نەبێت. پەنجشیر بووەتە سێمبوڵی بەرگریی لە ئەفغانستان کە ماوەی سەدەیەک زیاترە دژی داگیرکەران بەرگریان لە خۆیان کردووە. دانیشتووانی پەنجشیر بە گشتی لە خەڵکی تاجیک پێکھاتوون کە لە ساڵانی 1980-1990 خاوەنی دەسەڵاتێ سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بوون. کێ ئەم ناسناوەی بۆ پەنجشیر بەدەست ھێناوە؟ دیارترین کەسایەتیی مەسعود شا عەبدوڵایە، کە وێنەی نەک لەسەر دیوارەکانی پەنجشیر، بگرە زۆربەی شارەکانی ئەفغانستان ھەیە و بە (شێری پەنجشیر ) ناسراوە، شا مەسعود بە سەرکردەی شەڕکەرەکانی موجاھیدین دژی ھێزەکانی سۆڤییەت لە ساڵانی 1980 جەنگاون و ئەم ناسناوەیان بەدەست ھێناوە. یەکێتیی سۆڤییەت بە ناردنی ھەزاران سەرباز و بەکارھێنانی ھێلیکۆپتەر و تانک و زریپۆش، چەندین ھێرشی کردووەتە سەر ئەم ناوچەیە، بەڵام دوای چەندین شەڕی خوێناوی نەیتوانی شا مەسعود و جەنگاوەرەکانی تێکبشکینێت. ھەمان نەبەردیان لە ساڵی 1990 لەگەڵ تاڵیبان دووبارە کردەوە، ھەرچەندە ئەم تاڵیبان نەیتوانی پەنجشیر داگیر بکات، بەڵام ھێزەکانی شا مەسعود زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەوت. لە ساڵی 2001، دوو ڕۆژ پێش 11/سێپتەمبەر، ئەلقاعیدەی ھاوپەیمانی تاڵیبان، بکوژێکی نارد بۆ کوشتنی مەسعود شا عەبدوڵا. بکوژەکە وا خۆی نیشاندا کە فیلمی دۆکیومێنتاری دروست دەکات و دەیەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ شا مەسعود بکات، بەڵام لە ناو کامێراکەیدا بڕێک تەقەمەنی هەڵگرتبوو. ئێستا بەرگریکارەکانی پەنچشیر کێن؟ شەڕکەرە دژە-تاڵیبانیەکانی ئەمڕۆ و میلیشیا ناوخۆییەکان لەگەڵ ئەندامانی ھێزی سەربازی پێشوو کە دوای تێکشکانی هێزەکانی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی، ڕوویان لەم دۆڵە کردووە و لە لایەن دەسەڵاتی پەنجشیرەوە پەنایان درا. ئەم ھێزە کەرەستە، چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە بۆ بەھێزترکردنی ھێزەکانی پەنچشیر، کە بە بەرگریکارانی نەتەوەیی ڕێزەکانی پێشەوەی جەنگ خۆیان ناساندوە. ئەم ھێزە لە لایەن ئەحمد مەسعودەوە سەرکردایەتی دەکرێت، کوڕی فەرماندەی ناسراوی پەنجشیر. ئەم گرووپە پەیمانیان داوە بەرپەرچی ھەر ھێرشێک بدەنەوە کە لەلایەن تاڵیبانەوە بکرێت، بەڵام ئەحمد شا مەسعود لە ڕاپۆرتێکی واشنتۆن پۆستدا، داوای یارمەتی لە ھێزە بیانییەکان دەکات بۆ ھاوکاری کردنیان تا وەڵامێکی توندی تاڵیبان بدەنەوە. تاڵیبان چۆن مامەڵە دەکات؟ تاڵیبان سەدان شەڕکەری بۆ گەمارۆدانی پەنجشیر ناردوە، وەک ھەوڵێکی ڕوون بۆ چڕکردنەوەی ئابڵوقەکان و ناچار کردنی ئەحمد شا مەسعود بۆ خۆبەدەستەوەدان. سەرەڕای ناکۆکییەکان، وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێ بە ئاشتی دۆخەکە چارەسەر بکەن. بەرگریکارانی نەتەوەیی ڕیزەکانی پێشەوە ڕایانگەیاندووە کە ئامادەی گفتوگۆن لەسەر حکومەتێکی بنکە فراوان، ھەروەھا ڕیشسپییەکانی دۆڵی پەنجشیر بەردوامبوون لە گفتوگۆکردن لەگەڵ تاڵیبان. تا ئێستا ھیچ پێکدادانێک ڕووی نەداوە، ھەرچەندە تاڵیبان گرتنەوەی سێ ناوچەی دەوروبەری پەنجشیری ڕاگەیاندەوە، ھەروەھا جێگری پێشووی سەرۆکی حکومەت، ئەمروڵا ساڵح لە تویتێکدا ڕایگەیاندوە، قەیرانی مرۆیی ڕوو لە زیادبوونە بەھۆی ڕاگرتنی ھاوردەی خۆراک و سوتەمەنی. لە کاتێدا بەرگریکارانی نەتەوەیی ڕیزەکانی پێشەوە پەیمانی بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێکیان داوە، بەڵام دیار نیە کە خۆراکی پێویست و کەرەستە و تەقەمەنیان ھەیە، تا بتوانن بەرامبەر ئەم گەمارۆ کۆتا-نادیارە خۆیان ڕابگرن؟

هەواڵ
25-08-2021

یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە ھەرێمی کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەمشەو یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە بارھەڵگرەوە لە کەرکووکەوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بەسەر پارێزگەکاندا دابەش بکرێت.

هەواڵ
25-08-2021

راگەیەنراوێک لە لاهور جەنگییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانی لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ:" هەواڵی چوونە دەرەوەم بۆ ماوەیەک دوورە لە راستییەوە".ئەمڕۆ چوارشەمە نووسینگەی رۆژنامەوانی لاهور جەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی٨ـی٢٠٢١، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات، لێرەوە لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی، بە تایبەت ئەوانەی بە بیانووی جیاواز بانگکرابوون ئاگادار دەکاتەوە، کە دوور و نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمی و دوورن لە ڕاستییەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوە و ناشکرێت.

هەواڵ
25-08-2021

سەرۆك بارزانی و نووری مالیکی: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢١لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و شاندێكی یاوەری كرد. لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت و گەرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن.

گشتی
25-08-2021

حکومەت: یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی تر دەگاتە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-08-2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی خۆیان رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک قورچکی ڤاکسین گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە 524 هەزار و 160 قورچکی فایزەر، 216 هەزار و 230 قورچکی ئەسترازێنیكا و 423 هەزار و 790 قورچکی سینۆفارم، كە كۆی گشتی دەکاتە ملیۆنێك و 164 هەزار و 180 قورچک، لەو بڕەش 95 هەزارقورچکی ئەسترازێنیكا لەلایەن حكومه‌تی ئوردنەوە بە هەرێمی كوردستان بەخشراوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تێكڕای ئەوانەی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوتراون، ژمارەیان 581 هەزار و 56 كەس بووە، لە تەواوی ئەو ژمارەیەدا كە كوتراون 308 هەزار و 860 كەس فایزەر و 162 هەزار و 266 كەس ئەسترازێنیكا و 109 هەزار و930 كەسیش سینۆفارمیان وەرگرتووە، لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیەیش 395 هەزار و 427 كەس قورچکی یەكەم و 184 هەزار و 629 كەسیش قورچکی دووەمیان وەرگرتووە. وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، كە رۆژانە 10 هەزار ژەمی ڤاكسین لە هاووڵاتیان دەدرێت.

هەواڵ
25-08-2021

وەزارەتی دارایی لیستێکی دیکەی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبه‌ینێ پێنج شەممە 2021/8/26، موچه‌ی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.

هەواڵ
25-08-2021

سلێمانی.. چوار کەس بە تۆمەتی کوێرکردنی چاوی کەسێک دەستگیرکران

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیاندابوو و چاوێكیان كوێركردبوو. پاش ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێك لەنزیك باخی گشتی كە چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن 35 و بەهەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتبوون ، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی دەركەوت بەهۆكاری لێدانەكە چاوێكی لەدەستداوە . لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەكراو بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتوی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو بەئەنجام گەیشتن لە لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێن . لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران : أ ، م ، م ق،خ،خ س،خ،ع م،أ،س بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
25-08-2021

پەیامێک لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سی و سێ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە تاوانێكی تر و لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی ڕووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و ڕاگواستن كردەوە. لە و تاوانەدا حكوومەتی عێراقی سەدانهەزار هێزی پڕچەكی لەدژی دانیشتوانی بێتاوانی بادینان بەكار هێنا. ئەم تاوانە درێژكراوەی ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانە بوو كە لە سەدەی ڕابردوو دژی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە و تەواوی كوردستان بەڕێوەچوو. دوژمنانی گەلی كوردستان بەبەرچاوی هەموو جیهان پێشكەوتووترین چەك و قێزەوەنترین سیاسەتیان بۆ قڕكردن و لەناوبردنی گەلی كوردستان. بەكار هێنا بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی ڕەوا بوو و لەبەرانبەر ئەم جینۆساید و كۆمەڵكوژی خۆی بەدەستەوەنەدا و ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە كەوتنە زبڵدانی مێژوو. ئەمە وانەیەكی پڕمانایە هەم بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان. لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرین و پێداگری لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە. پێویستیشە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكات كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە. مسعود بارزانی ٢٥ـی ئابی ٢٠٢١

هەواڵ
25-08-2021

نوری مالیکی گەیشتە هەولێر

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر. بڕیارە دوای کەمێکی تر مالیکی چاوی بە سەرۆک بارزانی بکەوێت و دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

هەواڵ
24-08-2021

ھەڵبژاردنی عێراق دواخرا

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لە بەغداوە بە باڵکێشی ڕاگەیاندووە، ھەموو لایەنە شیعەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردن دوابخرێ، ئەم ھەڵوێستەشیان بە لایەنە سونەکان گەیاندووە. بەوپێیەی سونەکان ھیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە، پێدەچێ ئەوانیش ھاوھەڵوێستبن. تا ئێستا کوردیش ھەڵوێستی دیارە و لەگەڵ ھەڵبژاردنە.

هەواڵ
24-08-2021

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا-ی خاڵی.سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی پەرلەمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.لە بەرامبەردا ، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵ
24-08-2021

ھەلی کار لە باڵکێش

پێویستمان بە کەسێکە بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تێکستەکانی باڵکێش. دەنگی گونجاو بێت و ئەزمونی کارکردنی لە میدیا ھەبێت. بۆ ناردنی سیڤی و نمونەیەک لە دەنگی، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە واتساپ 07509198787

1 2 ... 759 760 761 ... 1148 1149