نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەناوی گەلی کوردستانەوە بەخێرهاتنی سەرۆکی فەڕەنسا دەکەم. نێچیرڤان بارزانی وتیشی: سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی ساڵی 2017ی ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ماکرۆن کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کردووە. لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پشتیوانی گەلی کوردستان دەکەین لە شەڕی تیرۆر.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٤٦ ) ١. پشکنین: ( ١٢٩٧٦ پشکنینی نوێ)• ( ٤٦١١) هەولێر• ( ٢٩٤٢) سلێمانی• ( ٤٦٩٠) دهۆك• ( ١١٧) هەڵەبجە• ( ٤١٨) گەرمیان• ( ١٩٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٩٢١ تووشبووی نوێ)• ( ٥١٢) هەولێر• ( ٧٠٦) سلێمانی• ( ٥٠٤) دهۆك• ( ٤٥) هەڵەبجە• ( ١٢٩) گەرمیان• ( ٢٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٢٤٤٠ چاکبوون)• ( ٤١٣) هەولێر• ( ٩٢٠) سلێمانی• ( ٩٨٧) دهۆك• ( ٢٥) هەڵەبجە• ( ٥٦) گەرمیان• ( ٣٩) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢١ مردن)• ( ٧) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ٦) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٠) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٧٨٣٨٩١ (٩٤٩٨٦٦ هەولێر، ٦٩٢٤٧٢ سلێمانی، ١١٢٢٢٨٢ دهۆك، ١٩٢٧١ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٨٤٦٥٠ (٨٢٠٩٠ هەولێر، ٩٥١٠٦ سلێمانی، ١٠٢٣٦٩ دهۆك، ٥٠٨٥ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٣٧٠٦١ ( ٦٥٣٩٧ هەولێر، ٧٧٣٢٥ سلێمانی، ٩٠٢٦٤ دهۆك، ٤٠٧٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٢٣٠٦ (١٥٢٤٠ هەولێر، ١٥٤٧١ سلێمانی، ١٠٧٧٠ دهۆك، ٨٢٥ هەڵەبجە)مردن ٥٢٨٣ (١٤٥٣ هەولێر، ٢٣١٠ سلێمانی، ١٣٣٥ دهۆك، ١٨٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٥ی ئاب ٢٠٢١
ئیمانوێل ماکرۆن کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ موسڵ هێنا و گەیشتەوە هەولێر. بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بەر لە کۆبوونەوەکەش خوانێک کۆیان دەکاتەوە. لە خوانەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێم، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و کەریم شنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادە دەبن. دوای خوانەکە، نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەکەن و دواتر ماکرۆن سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات.
دوای سەردانەکەی بۆ موسڵ، ئیمانوێل ماکرۆن دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر. سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە موسڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و ڕایگەیاند، دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچێرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە. بڕیارە، بۆ خوانی نیوەڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن میوانی نێچیرڤان بارزانی بێت و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش بکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەیشتە شاری موسڵ و ئێستا لەگەڵ پێکهاتەی مەسیحیەکانی ئەو پارێزگایە لە کۆبوونەوەدایە. ماکرۆن لە کەنیسەی ساعە لەگەڵ قەشە، مەتران و مەسیحییەکان لە کۆبوونەوەدایە و وەڵامی پرسیارەکانیان دەداتەوە. ماکرۆن وتی"سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی عێراق و کریستیانەکان دەکەم، هەروەها بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێدەکرێت.بڕیارە ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە جیا کۆببێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕی رۆژانە بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پارێزگای هەڵەبجەش لەگەڵ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی پشکی بۆ دیاریکراوە. بەپێی نووسراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ژمارە 8915ـی لەسەرە و لە رۆژی شەممە 28ی ئابی 2021 دەرچووە، رەزامەندی دەربڕاوە لەسەر ناردنی بڕی 1080 مەتر سێ جا لە بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەمشێوەیە پشکی پارێزگاکان دیاریکراوە: - پارێزگای هەولێر: 360 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا - پارێزگای سلێمانی: 360 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا - پارێزگای دهۆک: 216 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا - پارێزگای هەڵەبجە: 144 مەتر سێ جا لە رۆژێکدا سەبارەت بە میکانیزمەکانی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەش کە بڕیارە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت لەو نووسراوەدا هاتووە: - ناوی ئەو وێستگە و رێگەپێدراوەکانیان و ئەو لیستانەیشی کە ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی لەسەرە لەگەڵ ئەو وێستگانە کاردەکەن لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێتان دەگات و بەپێی ئەو بڕانەی دیاریکراون. - خاوەنی وێستگەکان بەهای ئەو بڕەی پێویستە پێیبدرێت دەخاتە هەژمارەکانی لقی دابەشکردنی مەبەست "ئەو ناوچەیەی کە لێوەی باردەکرێت و لەژێر رۆشنایی ئەوەدا ئەو بڕەی تەرخانکراوە لە رێگەی فۆڕمی بارکردنەوە دەدرێت، هەروەها ئەو وێستگەیەش دیاریدەکرێت کە لێیەوە باردەکرێت بەمەبەستی پێدانیان." - نرخی پشتپێبەستراو 650 دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک - مانگانە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کرداری هاوتایی ئەنجامدەدرێت و مانگی دواتر بڕەکە نانێردرێت تەنیا دوای دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی بڕی مانگی پێشوو نەبێت. رووداو
بافڵ تاڵهبانی، ھاوسهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له دهباشان پێشوازیكرد له ژمارهیهك له كهسایهتی و پیاوماقوڵانی عهشرهتی نهوڕۆڵی. کۆبوونەوەکە رۆژی شەممە 28-08-2021 لە دەباشان بووە، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی عەشرەتی نەوڕۆڵی کۆبووەتەوە. بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان قسەی کردووە و جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی لە بەغدا کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد، راشیگەیاند، "هەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی کوردستان دەکەین و بە پشتیوانی ئێوە سەرکەوتن تۆمار دەکەین." هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد و رایگەیاند "هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە." هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیشی گوتووە کە نایانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و دەشڵێت "لە هیچ کەسێکیش قبووڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات." لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەشیرەتی نەوڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی "یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین."
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بگاتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێ بکرێت. ئیمانوێل ماکرۆن، کەمێکی دیکە بەغدا بەرەو هەولێر بەجێ دەهێڵێت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێدەکرێت. بڕیارە ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە جیا کۆببێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە لوتکەی بەغدا دەکەین و ئومێدەوارین ئەنجامی لوتکەکە خزمەتی سەقامگیری عێراق بکات. نێچیرڤان بارزانی وتیشی: هیوادارین لوتکەکە ماف و داخوازییەکانی گەلانی عێراق بێنێتە دی و ڕۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە. https://twitter.com/IKRPresident/status/1431621683773837314
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن رایگەیاند، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە. وەزارەتی پەروەردە دەڵێ: کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن .
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ. دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٢٨ـی ئابی ٢٠٢١