Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
31-08-2021

سێ برا لە بیرێکی ئاودا خنکان

سێ برا لە گوندی دێگۆلی سەر بە شاری کرماشان لەنێو بیری ئاوێکدا بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی نێو بیرەکە خنکان. بە گوتەی فەرهاد فەرهوودی، سەرۆکی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی کرماشان بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، یەکێک لە براکان بێئەوەی رەچاوی لایەنی خۆپارێزی بکات، چووەتە نێو بیرەئاوەکەوە و بە گازی نێو بیرەکە ژەهراوی بووە. فەرهاد فەرهوودی ئەوەشی گوتووە، دوو براکەی دیکەش نیگەرانی دۆخی براکەیان دەبن و ئەوانیش بێئەوەی گرنگی بە لایەنی خۆپارێزیی خۆیان بدەن هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، کە ئەوانیش دوای براکەی دیکەیان گیانیان لەدەستداوە. بیرەئاوەکە بیری تایبەت بە کشتوکاڵ بووە لە گوندی دێگۆل لە ناوچەی بیڵەواری سەر بە شاری کرماشان، 12 مەتر قوڵ بووە و ئەو برایانە ویستوویانە خاوێنی بکەنەوە.  فەرهوودی دەڵێ: کاژێر 7:30 خولەکی رۆژی دووشەممە ئاگادارکراونەتەوە کە رووداوێکی ژەهراویبوون بە گاز روویداوە و تاوەکو کاژێر 09:00ـی شەوی خایاندووە بۆ ئەوەی تەرمی ئەو سێ برایە لە بیرەکە دەربهێننەوە. سەرۆکی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی کرماشان کردووە هۆشداریش دەداتە خەڵکی ناوچەکە کە هەندێ لە بیرەئاوەکان گازی ژەهراوییان تێدایە و دەبێت بە رەچاوکردنی لایەنە خۆپارێزی و تەندروستییەکان بچنە نێو بیرەکانەوە. رووداو

گشتی
31-08-2021

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەواڵ
30-08-2021

لە پارتییەوە بۆ یەکێتی، لەبارەی ٣١ی ئابەوە

رونکردنەوەیەک لەسەر راگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٣١ـی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد)بوو. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان٣٠ـی ئابی ٢٠٢١

هەواڵ
30-08-2021

بۆچی لاھور و بافڵ تاڵەبانی ڕێکنەکەوتن؟

دوێنێ یەکشەممە، ھەردوو ھاوسەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە، سەرەڕای دێژەکێشانی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، بەڵام بەبێ ئەنجام کۆتایی ھاتووە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە بارەگای یەکەی حەفتا بە نێوەندگیری ئەمریکییەکان کراوە. ھەروەھا چاودێرییەکی ئەمنی توند لەلایەن پاسەوانانی ھەردوولاوە ھەبووە.لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی سووربووە لەسەر ئەوەی کە لاھور جەنگی ھەرێمی کوردستا جێبھێڵێت، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردووەتەوە بچێتە ژێر ئەو بارەوە. لە بەرامبەریشدا بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی"شوێنت لەناو یەکێتیدا نەماوە و دەبێ پێم بڵێی لە کوردستان چی دەکەیە؟" ھەرچەندە شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وتبووی کە مەزڵوم عەبدی و ساڵح موسلیم بۆ نێوەندگیری ھاتونەتە سلێمانی، بەڵام ساڵح موسلیم ئەوەی ڕەتکردەوە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، نەچوونە دەرەوەی لاھور جەنگی، پەیوەندی بە چەند تۆمەتێکەوە ھەیە کە لەسەرین، بەتایبەت تۆمەتی ڕادەستکردنی چەند کوردێکی ڕۆژھەڵات بە کۆماری ئیسلامی.لاھور جەنگی دەیەوێ، چوونە دەرەوەی گەرەنتی ھەبێت، بەڵام ئەوەی بۆ ناچێتە سەر، چونکە لەوێ دادگا داوای بکات و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکرێ، ناتوانێ خۆی ڕادەست نەکات.

هەواڵ
30-08-2021

سەرۆکی فەڕەنسا: هەرگیز فەڕەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە بیر ناکات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا کە بە کوردیی نووسیویەتی، دەڵێت: دوێنێ، خوازیاربووم لە هەولێر کۆتایی بە سەردانەکەم بێنم بۆ عێراق، هەرگیز فەڕەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لە بیر ناکات. نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە. https://twitter.com/emmanuelmacron/status/1432413458474192900?s=21

هەواڵ
30-08-2021

سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

سبەی مووچەی وەزارەتی پەوەردە بەبێ لێ بڕین دابەش دەکرێ. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە 31-08-2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.

هەواڵ
30-08-2021

شەڕی نێوان مەلا بەختیار و بەرپرسێکی گۆڕان دەگاتە دادگاكانی سلێمانی

بەرپرسانی گۆڕان پێیانوایە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Clubhouse)، ھێرشی توندی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و گوتوویەتی، نەوشیروان مستەفا تەنیا یەک شەڕی کردووە، کە لەو شەڕەشدا شیوعییەکانی کوشتووە. بەم هۆیەوە، بەشێکی زۆری لایەنگران و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕانی نیگەران بوون، بەجۆرێک، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی نزیک لە گۆڕانەوە، وەڵامی توندی مەلا بەختیار دەدەنەوە، تەنانەت هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە وتارێکدا مەلا بەختیاری بە کەسێکی "رق لە دڵ" ناو برد. ناکۆکییەکانی نێوان مەلا بەختیار و بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی، لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سووکایەتی بە یەکتری بکەن. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، بەرپرسی ژووی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان، لە وتارێکدا ھێرشێکی توندی کردە سەر مەلا بەختیار. لە بەرامبەردا، لەسەر ئەو ھێرشانە و بە تۆمەتی ناوزڕاندن، تیمی پارێزەرانی مەلا بەختیار بڕیاریان دا، سکاڵای یاسایی لە دژی بەرپرسەکەی گۆڕان تۆمار بکەن. لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیار، قسەكانی هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی دژی مەلا بەختیار، بە ”هێرشێكی دوور لە هەموو رێسایەكی سیاسی‌ و مەدەنی‌ و یاسایی“ لێك داوەتەوە و ئاشكرای كردووە، لەسەر ئەو هێرشە تیمێكی پارێزەر، لەبەر رۆشنایی ماددەكانی (٤٣٣)‌ و (٤٣٤) لە یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی (٢)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، سكاڵای یاسایی لە دژی بەرپرسەكەی گۆڕان تۆمار دەكەن. ئەوەشی خستە ڕوو: ”مەلا بەختیار تەنیا بە بڕیاری دادوەر رازی دەبێ‌. نەك بە هیچ جۆرە چارەسەرێكی تر. بۆ قەرەبووی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی سكاڵالێكراویش، لەسەر كەسایەتیی مەلا بەختیار، دادوەر هەر بڕیارێك بدات پێی رازییە، بەڵام خۆی داوای قەرەبووی ماددی‌ و مەعنەوی دەكات، قەرەبووە ماددییەكەش دەبەخشێتە كەسوكاری شەهیدان‌ و نەخۆشخانەی هیوا“. تایبەت بەو باسە، ئازاد محەمەد کەریم، پارێزەر لە تیمی پارێزەرانی مەلا بەختیار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بەرپرسێکی باڵای گۆڕان، دوور لە ھەموو بنەماکانی دیموکرسی و لە وتارێکدا تەشھیری بە مەلا بەختیار کردووە، بێگومان ئێمە وەکوو تیمی پارێزەرانی کاک مەلا بەختیار، سکاڵا دژی هەر کەس و لایەنێک تۆمار دەکەین، کە تەشهیر بە کاک مەلا بەختیار بکەن“. ناکۆکییەکانی نێوان مەلا بەختیار و بزووتنەوەی گۆڕان مێژوویەکی دوور و درێژیان ھەیە، ھەر کاتیک مەلا بەختیار باسی مێژووی نەوشیروان مستەفا بکات، بەشێکی زۆری بەرپرسەکانی گۆڕان وەڵامی توندی دەدەنەوە. لە دوای بڵاوكردنەوەی كتێبی (لەبری بیرەوەری)ش كە لە ناوەڕاستى ئەیلوولى 2020دا بڵاو كرایەوە، بەرپرسان و میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵمەتێكی فراوانیان كردە سەر مەلا بەختیار و گێڕانەوەكانی ئەویان لەبارەی ڕووداوەكانی پەیوەندیدار بە نەوشیروان مستەفا بە ناڕاست و گۆڕینی ڕاستییەكان وەسف دەكرد. لە بەرامبەریشدا مەلا بەختیار و كەسانی نزیك لێی، داكۆكییان لەو شێوە گێڕانەوانەی مەلا بەختیار دەكرد. باسنیوز

هەواڵ
30-08-2021

دوای مانگێک پشوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

دوای مانگێک پشوو، پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردنی خولی پاییزە ڕادەگەیەنێت و کۆدەبێتەوە. لە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە " پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/١، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن".

هەواڵ
30-08-2021

تەقینەوەیەک لە داقوق روویدا

لە باشووری داقوق و لەنێوان گوندەکانی سموود و سەماگە لەکاتی دروستکردنی پردێک بۆمبێک تەقییەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت: کەسێک کوژراوە و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون. رووداوەکە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە 30-08-2021 روویداوە، لە شوێنی رووداوەکە چەند کرێکارێک سەرقاڵی دروستکردنی پردێک بوون و بەهۆیەوە بۆمبێک تەقیوەتەوە. دکتۆر نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ڕایگەیاند "10 بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک کراون و دۆخی تەندروستییان مامناوەندە و لەژێر چاودێریدا دەهێڵدرێنەوە." هەر لەبارەی رووداوەکە، عەلی داودی، دانیشتووی سنووری حەفتەغار وتی، "بەڵێندەری پرۆژەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە." بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو ناوچەیەی بۆمبەکەی تێدا تەقیوەتەوە ناوچەیەکی "نائارامە و بەردەوام جمووجوڵی چەکداریی تێدا بەدیدەکرێت و هێزەکانی لیوای20ی پۆلیسی فیدراڵی کە لەناوچەکەن زوو زوو دەکرێنە ئامانج."  لەگەڵ کرێکارەکان سێ پۆلیسی فیدڕالی کە پاسەوانییان کردوون، برینداربوون. رووداو

هەواڵ
30-08-2021

لاهور و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە؛ بەڵام رێکنەکەوتن

شەوی رابردوو لە شوێنێکی سەربازی هەردو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. بەپێی زانیاریەک کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بافڵ تاڵەبانیەوە دەست باڵکێش کەوتوە، لە کۆبونەوەکەدا لاهور جەنگی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە کار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی و گۆڕان) بکات، بەڵام مەرجی ئەوە بوە کە دەبێ تۆمەتەکانی سەری هەڵبگیرێن و بەشێک لە دەسەڵاتەکانیشی بۆ بگەڕێننەوە. بەڵام لە بەرامبەردا بافڵ ڕازی نەبووە. کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی لە شوێنی مەشقی سەربازانی ئەمریکی بووە و هەر ئەمریکاش نێوەندگیری کردون، دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوە. تەنیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کۆبوونەوەی دیکە بکەن. هەر بەپێی زانیاریەکان، مەزلوم کۆبانی لە کۆبوونەوەکە ئامادە بووە کە لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شوێنی مەشقکردنی ئەمریکیەکان کراوە. هەروەها قوباد تاڵەبانی و  پۆڵاد شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای زانیاری ئامادەبوون.

هەواڵ
29-08-2021

ماکرۆن: سوپاس بۆ کورد و پێشمەرگە

ماكرۆن لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ فەرەنسا، تویتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا نووسی “سوپاس و ستایش بۆ کوردەکان و هێزی پێشمەرگە" ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هێنا، لە هەمان كاتدا بەر لە بەڕێكەوتنی بەرەو پاریس، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سوپاس و ستایشی گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كردووە.

هەواڵ
29-08-2021

مەسرور بارزانی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە گەڵ ماکرۆن تا...

ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان،لە گەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسایان تاووتوێ کرد.سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێبەرایێتی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە تێکشکاندنی داعش، بەردەوامبوونی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . گوتیشی هاتنمان بۆ کوردستان ، پەیامێکە کە فەڕەنسا دەستبەرداری دۆستەکانی نابێت .لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەڵوێستی دۆستانەی فەڕەنسای کرد لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا .ئاماژەشی بە گرنگیی كاركردن و هەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق بەگشتی و کێشە هەڵپەسێردارەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی، هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی فەرەنساشی لە پێناو ئاسایش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌دا، بەرز نرخاند.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.

1 2 ... 756 757 758 ... 1148 1149