Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
01-09-2021

بافڵ تاڵەبانی: بەڵگەی ناوخۆیی و ڕووسیم لەبارەی ژەھرخواردکردنم ھەیە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، بەڵگەی ناوخۆیی و ڕووسی لەلایە کە ژەھرخوارد کراوە. بافڵ تاڵەبانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای کوردستان وتوویەتی "بەڵگەم هەیە هەم پشکنینی ناوخۆیی و هەم پشکنینی دەرەکی و رووسیشم هەیە کە من ژەهرخوارد کراوم". دەشڵێ"دانپێدانان و ڤیدیۆ و کۆمەڵێک بەڵگەی دیکەش هەن".  لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانیش وتی: چاوەڕێی ئەوەم دادگا دۆسیەکەم یەکلایی بکاتەوە.

هەواڵ
01-09-2021

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی ئاوی پاک ونەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گرانبوونی نان و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ڕێکاریی تەندروستیی تاووتوێ دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی ئەیلوولی 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە .لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکڕۆن کرد بۆ هەرێمی کوردستان و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی ناوبرد کە دووپاتکردنەوەی گرنگیدانی فەڕەنسایە بە پەیوەندیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و نیشانەی پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا . پاشان هەریەک لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەیەکیان دەربارەی گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان لە دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سوودەکانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو . لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، تیشکیان خستە سەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما و چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە ڕەچاوکردنی تەندروستیی وژیانی هاووڵاتیيان و بەرگرتن لە هێنانی سووتەمەنی کوالیتی خراپ بۆ ناو هەرێم . هەروەها هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق خرایەڕوو بۆ ناردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوە ، خستنەڕووی ئەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان بوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا، ئەو بڕیارانە خرانەڕوو کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی ڕابردوو دەریانچواندوون بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریی وپشتیوانیی وەزارەتەکان بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان لە دابینکردنی پێداویستیيەکانییان و ڕێکخستنەوەی بابەتی هێنانی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان . ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ، ڕێکاریی پێویست وەربگرن بۆ پشتیوانیی ئەم بوارە و کارکردن بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی ئاردی هاوردەکراو لە ڕووی خۆراکیی وتەندروستیەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە و وەرگرتنی ڕێکاریی قانونی بەرامبەر سەرپێچیکاران، ئەویش بە ئاراستەی پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتیيان ودابینکردنی نان وسەمون کە پێداویستی سەرەکین بە گونجاوترین نرخ و کوالیتی و ڕاسپاردنی لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی بۆ بەدواداچوونی بازاڕ.لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژە وهەنگاوەکانی وەزارەتەکانیان بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی ئاوی ژێر زەویی و بەرگرتن لە زیادبوونی دابەزینی ئاستیان و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی لە ڕێگای تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداو و پۆندەکان بۆ گلدانەوەی ئاو و دابینکردنی بودجەی بەکاربردنی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکان. دواتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی باسیان لە ئامادەکاریی وڕێکارەکانی خۆپارێزیی کردنەوەی قوتابخانەکان و دەسپێکی ساڵیی نوێی خوێندنی 2021-2022 بە ئاراستەی زیادکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی پەروەردە ومامۆستا وقوتابی و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەنجومەن وەزیران جەختی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی گرنگیدان وبرەودان بە پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایان کە خوڵقێنەری نەوەیەکی خوێندەوار و تەندروست وڕۆشنبیرن بە ڕەچاوکردنی پاراستنی ژیان وتەندروستیشیان. لەکۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی ڕێکاریی پێویست بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە سیم کارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبەرایی، بە شێوەیەک پێویستە لەمەودوا تەواوی زانیاری کڕیارانی سیمکارت دیاربێت ، هەموو ئەو سیمکارتانەش ڕابگیرێن کە بێ فۆڕمن، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل پابەند بن و وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردرا ڕێکار بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە بگرێتەبەر کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن .

بیروڕا
01-09-2021

وەڵامی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی و زۆر ڕاستی دیکە

ھەمیشە ھەوڵمداوە بە وردەکاریەوە کار لەسەر دۆسیەکان بکەم، ھەرگیز ئامانجی شکاندن و نیەتی سیاسیم نەبوە، بەڵکو ئامانجی من بەرگریە لە مافی گشتی. لە وەڵامی نوسینێکی مندا لەبارەی داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە لایەن دەزگای دژە تیرۆرو فەرماندەیی گشتی ھێزکانی پێشمەرگە(٧٠). دەزگای دژە تیرۆر دەڵێ: بەمەبەست یان بەھەڵەداچون باسمان لەوە کردوە دەزگای دژە تیرۆر بەنایاسایی زەوی داگیرکردوە، بەھەڵەدا نەچوم و مەبەستم بوە، مەبەستەکەشم دژایەتی گەندەڵی بوە!دەڵێن: ئەم داگیرکاریە لە لایەن چەند کەسێکی نابەرپرسەوە ئەنجامدراوە!! بەڕێزان: ئەم کارە بە فۆڕمو مۆری دەزگاکەی ئێوە کراوە!(بەڵگەکان لەبەردەستن)نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاری بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوەو فرۆشراوە! شوێنی باخچەو خزمەتگوزاری فرۆشراوەو بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە! ئاخر دەزگای دژە تیرۆرو فرۆشتنی زەوی !!!!ھەر دەزگای دژە تیرۆر نیە فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، زیاتری کردوە.. ئێستا ئەم دوو دامەزراوە کە بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەویان داگیرکردوە گرفتیان بۆ ھەزاران خێزان دروستکردوە، ئەم زەویانە نە تاپۆو نەبەڵگەی فەرمی ھەیەو چەند دەستێکی کردوەو مۆڵەتی بینای نیە، خەریکە دەبێتە گرفتێکی گەورە!!! چارەنووسی ئەو خەڵکە چی دەبێت باجی ئەم داگیرکاریە بدات!! ئەوانەشی بایی سەدان ملیۆن دۆلار زەویان فرۆشتوە ھیچ! نەک دەزگای دژە تیرۆر، ئیدارەی خۆجێی و حکومەتی ھەرێم و بڕیاربەدەستی حیزبیش لەم تاوانەدا بەشدارن.. شوێنی داگیرکاریەکانئاوباره‌، سەدان پارچە زەوی، دژە تیرۆرته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به‌ هاوبه‌شى دژە تیرۆرو ھێزەکانی ٧٠به‌رامبه‌ر وێستگەی كاره‌باكه‌ زیاتر له‌ ٥٠دۆنم ( هێزەکانی ٧٠) به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( هێزکانی ٧٠) ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (دژە تیرۆر)به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ھێزەکانی ٧٠)زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (دژە تیرۆر)کانى گۆمه‌ تا تانجه‌رۆ به‌ هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)‎خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)‎خه‌لیفاوا (ه.ح) كه‌ زیاتر له‌ 100 پارچه‌ زه‌وى كراو‌ به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه چەندین شوێنی بازرگانی فرۆشراوە..تێبینی: لە نێو زەویەکانی ھێزەکانی ٧٠، ژمارەیەکی کەم دراوەتە کەسوکاری شەھیدانی داعش و کەمئەندامانی سەنگەر، کەس لاری لەمە نیە عەلی حەمە ساڵح - پەرلەمانتاری کوردستان

هەواڵ
01-09-2021

کلیپەکەی توانا سەعید قەدەغە کرا

وەزارەتی رۆشنبیری كلیپی (7)ی گۆرانیبێژ توانا سەعیدی قەدەغەكرد. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا هاتووە: کلیپەکە کارێکی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە.

هەواڵ
01-09-2021

ویکیپێدیا: تاڵیبان سەرکەوت

چەند کاتژمێرێک پێش دەرچوونی دوایین کاروانی سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، وێبسایتی ویکیپێدیا گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکی (جەنگی ئەفغانستان) کرد و ئەنجامی جەنگەکەی بە سەرکەوتنی تاڵیبان ڕاگەیاند. ویکیپێدیا لە 15 کانونی دووەم 2001 دامەزراوە، بە مەبەستی "دروستکردنی جیھانێک کە ھەمووان بە ئازادی بتوانن زانیارییەکان ھاوبەشی پێبکەن" ئەم وێبسایتە لەلایەن  ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشی نەناسراو بە ڕێوە دەچێت، بۆ ساڵی 2020 ویکیپێدیا، مانگانە 1.7 بلیۆن بەکارھێنەری ھەبووە. بە چەند کاتژمێرێک پێش دوایین کاروانی سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و کۆتایی ھێنان بە جەنگی 20 ساڵە. ویکیپێدیا گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکی (جەنگی ئەفغانستان) کرد و سەرکەوتنی تاڵیبانی ڕاگەیاند.

هەواڵ
01-09-2021

پیاوێک لە تورکیا سێ کچی خۆی دەکوژێت

بانگدەرێک لە شارۆچکەی "ئۆف"ی سەر بە ترابزۆنی تورکیا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 31ی ئابی 2021 بە دەمانچە تەقەی لە سێ کچی خۆی کرد و کوشتنی. بەگوێرەی زانیاریی پۆلیس و خەڵکی گەڕەکەکەی، ئێمرە ناوی بکوژەکەیە و سێ کچی خۆی بە دەمانچە کوشتووە. پۆلیس دەڵێت، باوکەکە دوای ئەوەی تەقەی لە کچە تەمەن 10 ساڵ، 7 ساڵ و 4 ساڵەکەی کردووە، پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کردووە؛ ئامبووڵانس و تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە هەر سێ کچەکە گیانیان لەدەستداوە. بکوژ کە لە مزگەوتێکی گەڕەکەکەی خۆیاندا بانگدەرە، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تەرمی سێ کچەکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی ترابزۆن. بەپێی راپۆرتی 2020ی پرۆگرامی گەشەپێدان کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، تورکیا لە نایەکسانیی جێندەرییدا لە کۆی 162 وڵات، پلەی 68ی گرتووە.  ڕووداو

هەواڵ
01-09-2021

سبەی مووچەی ئەو وەزارەتانەی مووچەیان وەرنەگرتووە دابەش دەکرێت

سبەی وەزارەتی دارایی مووچەی هەشت وەزارەت و هەموو ئەو مووچە خۆرانەی حکومەت دابەش دەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەواڵ
01-09-2021

لە گەرمیان داعش هێرشیکردە سەر گوندێک

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی ئیسڵاح لە سنوری قەزای کفری و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای عێراق دروستبوو. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو بووە و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق تێکشکاون و دوو سەربازیش بریندارن، بەڵام زیانەکانی داعش نەزانراون. هەروەها دوو ژنیش لە گوندی ئیسڵاح برینداربوون.

هەواڵ
01-09-2021

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سەردانەکەی ماکرۆن و نرخی بەنزین کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/١، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژانی ٢٢ بۆ ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢١ لە واشتنتۆن دی سی بەڕێوەچوو. دووەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین. سێیەم: خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٩ سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا. چوارەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.

هەواڵ
01-09-2021

سلێمانی.. سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئاژاوه‌یان نابوه‌وه‌و ته‌قه‌یان كردبووه‌. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری سكاڵای‌ له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕزگاری‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی‌ ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌و ئوتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا. له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی‌ 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی‌ 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی‌ 2000) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 430 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن.

هەواڵ
31-08-2021

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 13 ماتۆڕ دەستگیرکران

مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ماتۆڕسکیلێک دەدزن . پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد کەبەدواداچون بکەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران ، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەست بخەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی ( ز. ع. ت ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ و ( ر. ش. ص ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ ، دەستگیر بکەن. پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بە دزینی زیاتر لە ( ١٣ ) ماتۆڕسکیل لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە ، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .

گشتی
31-08-2021

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ

سبەی چوارشەممە مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

1 2 ... 755 756 757 ... 1148 1149