Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
27-12-2025

چوار کەس دەکەونە ژێر ڕەنووی بەفرەوە

بە هۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێك گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیكەش بێسەروشوێنن. حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: بەهۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت، چوار كەس کەوتنە ژێر بەفرەوە، یەكێكیان گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیكەش بێسەروشوێنن. حەمید مەحبوبی دەشڵێت، تیمێك لە فریاكەوتنی مانگی سوور چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، تەرمی ئەو کەسەیان دۆزیوەتەوە کە گیانی لەدەستداوە، بە دوای سێ کەسەکەی دیکەدا دەگەڕێن. دوێنێ هەینی لە گوندی قەزنەسەی سەروو سەر بە پارێزگای ورمێ، شاخەوانێک لە کاتی شاخەوانیدا هەڵدێراوە و گیانی لەدەست دا، دوای پێنج کاتژمێر تیمەکانی مانگی سووری ئێرانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

هەواڵ
25-12-2025

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە. ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات. لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات. وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامیی هاووڵاتیان دەکات.

هەواڵ
25-12-2025

دروشمێکی داعش لەسەر دیواری قوتابخانەیەکی کەرکووک دەنووسرێت

دروشمێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر دیواری قوتابخانەیەکی کەرکووک دەنووسرێت و هەواڵگریی عێراق دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵگریی عێراق، دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای کەرکووک دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە دروشمی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەسەر دیواری یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کەرکووک نووسیوە. نووسینەکە بە بۆیاخی رەش کراوە و، دروشمی "دەولە ئیسلامییە باقییە"یان نووسیوە، یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی رێکخراوی داعش. لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدانا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و بەشێوەیەکی ڕێکخراو کارەکەیان کردووە. هەروەها دانیان بەوەدانا ئەو دروشمانەیان نووسیوە و ویستوویانە لە ڕۆژانی داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستی بکەن." هەواڵگریی عێراق داوا لە گەنجان دەکات نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو بیرۆکەی لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.

هەواڵ
25-12-2025

بەفر و باران دەست پێ دەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایدەگەیێنێت، بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە، لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/12/2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لە نێوان پێنج کیلۆمەتر بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوایە و مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە شەودا بەفر و نمەباران لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکات، دواتر کاریگەریی دابارین ناوچە سنووریەکانی دهۆک دەگرێتەوە.ڕۆژی شەممە ناسەقامگیری کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

هەواڵ
25-12-2025

قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە دەست پێ دەکات

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا، لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە نێوەندگران ئاگادار کردووەتەوە کە مانگی یەکی داهاتوو دەست پێ دەکات. کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکە ڕایدەگەیێنێت، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو وڵاتانەی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەست پێ دەکات. هاوکات جەخت کراوەتەوە لە دامەزراندنی دەستەیەکی حوکمڕانی لە غەززە.بە گوتەی ویتکۆف، قۆناغی یەکەم پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، لەوانە فراوانکردنی یارمەتییە مرۆییەکان، گەڕانەوەی بارمتەکان، کشانەوەی بەشێکی هێزەکانی ئیسرائیل و کەمبوونەوەی شەڕ.ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و پرسی غەززە تاوتوێی بکەن.

هەواڵ
25-12-2025

لویس ساکۆ بە وشەی 'ئەلتەتبیع' بەغدا دەهەژێنێت

سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی (ئەلتەتبیع) لە عێراق دەکات و ئەوەش کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، شەوی ڕابردوو لە کەنیسەیەکی شاری بەغدا بەشداری جەژنی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) کرد کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تێیدا ئامادەبوو. كاردیناڵ لویس ساكۆ ڕایگەیاند، جەنابی سەرۆکوەزیران (محەممەد شیاع سوودانی)  ئێستا قسە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی (ئەلتەتبیع) دەکرێت، ئومێدەوارم حکومەتی داهاتووی عێراق گرنگی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لە عێراق بدات، چونکە عێراق وڵاتی ئیبراهیم و پێغەمبەرانە، پێویستە هەموو جیهان بێتە عێراق نەک ناوچەیەکی دیکە. دوای ئەوە محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، وشەی ئاساییکردنەوە (ئەلتەتبیع) زیاتر بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت "کە وڵاتێکی داگیرکەرە و ئاساییکردنەوە لەگەڵیدا بوونی نییە"، بەڵام ئەوەی عێراق پێویستییەتی برایەتی، خۆشەویستی و پێکەوەژیان. پابەندبوونی شەرعی، یاسایی و دەستووریش ئەم پەیوەندییەی (لەگەڵ ئیسرائیل) ڕێکخستووە. دوای فراوانبوونی کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەم بابەتە، کەنیسەی کلدانی لە عێراق ناچاربوو ڕوونکردنەوە لەبارەی قسەکانی لویس ساكۆ بدات. لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لویس ساکۆ مەبەستی ئەوەبووە دەبێت هەمووان لەگەڵ عێراق پەیوەندییان ئاسایی بکەنەوە نەک وڵاتێکی دیکە، ئەم ئاراستەیەی وڵاتانیش بەرەو عێراق کەرتی گەشتیاریی وڵاتەکە دەبووژێنێتەوە. ئەمە کاردانەی بە دوای خۆیدا هێنا و موقتەدا سەدر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەناد، یاسای عێراقی سزای بۆ هەر کەسێک داناوە کە باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بکات یان داوای بکات، ئەو کەسە هەر کەسێک بێت لە سزادان پارێزراو نابێت، داوا دەکەن لایەنە فەرمییەکان دەستبەجێ بەئەرکی خۆیان هەڵسن. دەشڵێت لە عێراق هیچ شوێنێک بۆ ئاساییکردنەوە و شەرعییەتدان بە ڕەوایەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نییە. لە یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2022، سزای بۆ هەر کەسیک داناوە کە داوای پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.

هەواڵ
24-12-2025

مەسرور بارزانی: پابەندبوونمان بە پێکەوەژیان دووپات دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات. لە پەیامەکەیدا هاتووە، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

هەواڵ
24-12-2025

دوو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر مارکێتێک

دوو تۆمەتبار لە سەیدسادق بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵدەکوتنە سەر مارکێتێک و پێشینەی تاوانیشیان هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتابووە سەر مارکێتێک. دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار کرانەوە کە دو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیراو دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ع، س - ب، م، أ) دەستگیربکرێن کەسەر بەهیچ دام و دەزگایەکی ئەمنی نین. دەرکەوت تۆمەتباران پێشینەی تاوانکاریان هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٣٢) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هەواڵ
24-12-2025

سەرۆک بارزانی: جەخت لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان دەکەمەوە لە کور...

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، پەیامێک ئاراستەی کریستیانەکان دەکات و جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکاتەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛  بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.

هەواڵ
24-12-2025

لە شەش ساڵدا زیاتر لە 13 هەزار گەنج ڕاهێنانیان پێکراوە

لە ماوەی شەش ساڵدا زیاتر لە 13 هەزار و 500 گەنج ڕاهێنانی پیشەییان پێکراوە بەشێکیان بوونەتە خاوەن کاری خۆیان. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خولی جۆراوجۆری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان دەکاتەوە، تاوەکو بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان یان هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت. کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەم 944 خولی ڕاهێنانی پیشەییمان کردووەتەوە، 13 هەزار و 599 گەنج بەشدارییان کردووە، حەوت هەزار و 41 ڕەگەزی مێ و شەش هەزار و 558 ڕەگەزی نێر، 30ـی ئەو گەنجانە بوونەتە خاوەن کاری خۆیان و هەلی کاریشیان بۆ کەسانی دیکە ڕەخساندووە. خولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام دەبن، هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی کار دەکەین و لەسەر بنەمای پێداویستیی جۆری خولەکان دیار دەکەین و ڕاهێنان بە گەنجان دەکەین.

هەواڵ
24-12-2025

ساڵی نوێ قەرەبووی خاوەن زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر خەرج دەکرێت

ڕێککارە یاسایی و داراییەکانی قەرەبووکردنەوەی خاوەنی دامەزراوە و زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر تەواوکراوە و قەرەبووەکە دەکەوێتە ساڵی داهاتووەوە. لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر، بەشێک لە زەوی، کارگە و کۆگای هاونیشتمانیان کەوتنە نێو پڕۆژەکەوە، دوای خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، نزیکەی هەشت ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ ئەو کەسانە، ئەوانەشی زەویان بەرکەوتووە دواتر قەربوو دەکرێنەوە. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، "128 کەس بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی قەرەبوو دەکرێنەوە، کە 96 کەسیان دامەزراوەیان بەرکەوتووە و بە پارە قەرەبوو دەکرێنەوە، چەکی بانکی سەرجەمیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی دارایی کۆتایی دێت، بۆیە لە ساڵی نوێ قەرەبووەکەیان خەرج دەکرێت." پشتێنەی سەوزایی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەم کردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، لەو پڕۆژەیە ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.

هەواڵ
24-12-2025

لە هەولێر زەوی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ناوی ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر ئاشکرا دەکات. ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر - سەنتەری شار ئاشکرا دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.

1 2 ... 74 75 76 ... 1143 1144