نرخی دۆلار بەرامبەر دینار147,700 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار173,000=€100 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار202,000=£100 نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار1000=230,000 نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار1000=168,000 نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=167,000 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=2,717,000 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار€100=117$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=137$ نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار800=100$ نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار1000=155$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=114$ نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=113$
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران. ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی رایگەیاند "مەبەست لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی دەرگەی هەماهەنگییە لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پتەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست". بڕیارە مستەفا کازمی سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئێران بکات و چەندین دۆسیە لەنێوان هەردوو لا بۆ باسکردن دانراون.
ههولێر ناههژێ و بههێزهئهوهی خۆی لهبهردهم شکۆی ههولێر تاقی بکاتهوه، شکۆی دهشکێ.سوپاس بۆ سهرجهم هێزهکان، ئهو جارهش وهک ههمیشه، دوژمن و نهیار ههوڵهکانیان مایه پوچ بوو.ههولێر خاوهن خودانهو ئارامهو ههر ئارامیش دهبێ….چاوهڕانی ڕاگهینراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایە پوچی دوژمنان ڕادەگەێنن…
پەیامێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە: هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بڵاو دەکەینەوە.
چوار کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی ھەولێر کران و لە لایەن سیستمی دژە مووشەکەوە پوچەڵکرانەوە..
لە کەڵەک بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ کەس کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، باوکێک و دوو کوڕن. ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە ئەمڕۆ ئێوارە ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بەشەڕیان لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محمد قادر عباس) و (بەدر محمد قادر) و (شێروان محمد قادر) دەکوژرێن. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا.
کەمێک بەرلەئێستا لەسەر ڕێگای هەولێر پیرمام، بارگەڵگرێک کە بەرەو هەولێر دەهات، بەهۆی نەمانی برێک لەنزیک پردی بەستۆرە خۆی کێشا بە دوو ئوتومبێلدا و لەدواییش وەرگەڕا. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: ئامارەسەرەتاییەکان بەو شێوەیەن، 3کەس گیانی لەدەستداوە و 3ئوتومبێل زیانی بەرکەوتوە. فازڵ حاجی دەشڵێ: ڕێگای هەولێر پیرمام گیراوە بەهۆی کەوتنی بارهەڵگرەکە لەسەر ڕێگایەکە
لە قەزای داقوق لە باشووری کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و سێ پۆلیس کوژران. هێرشەکە کاتژمێر 8:35 بووە و داعش بە چەک و بۆمب هێرشەکەیان کردووە و دواتر کشاونەتەوە. تا ئێستا زیانەکانی داعش نەزانراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەرپرسی ئەمنیی "ویلایەتی باکووری عێراق"ـیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "داواکراوی یەکەمە". لە راگەیێندراوێکدا ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوولی 2021 بڵاویکردەوە، "ئەبوو ئیبراهیم دابق، بەرپرسی ئەمنیی داعشیان لە ویلایەتی باکووری عێراق دەستگیرکردووە، کە پلانی هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و کوشتن لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پێکهێنانی مەفرەزە تیرۆریستییەکانیش بووە". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەستگیرکراوەکە بەرپرس بووە لە پێکهێنانی ئەو مەفرەزانەی بەمدواییانە لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار دەستگیرکراون و مەفرەزەیەکی دیکەش کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیکران و نیازی تەقینەوە و پلاندانانیان بۆ کوشتن هەبووە لەنێو هەرێمی کوردستاندا". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەستگیرکردنەکە دوای هەوڵێکی مەیدانی زۆر هات کە مانگ و نیوێکی خایاندووە لەگەڵ بەدواداگەڕان لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار. بەپێی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئەبو ئیبراهیم دابق، کە "دەستگیرکراوە هاوژینی یەکێکە لەو ئافرەتە تیرۆریستانەی کە پێشتر دەستگیرکرابوو و کاری ئەوە بووە دەمانچەی بێدەنگ و بۆمبی بردووەتە هەولێر و بەرپرس بووە لە کەفالەتەکانی داعش لەنەینەوا کە بڕە پارەن و بەسەر ئەندامانی تیرۆریستیی داعش دابەشدەکرێن". لە کردەوەکەدا بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاشکرایکردووە، کەسێکی دیکەیان بە ناونیشانی بەرپرس و هاوئاهەنگیکاری نێوان سەرکردەکانی داعش دەستگیرکردووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردووکیان گیراوەتەبەر. رووداو
ئەمرۆ ۱۱ئەیلولی ۲۰۲۱ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی بەرێز سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگەو بە ئەندامێتی هەر یەک لە لیوا روکن بەختیار محمد صدیق راوێژکاری وەزیری پێشمەرگەو عمید روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە سەردانی واشنتۆن دی سی دەکەن. سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی بەشداریکردنە لە پرۆگرامێک بە ناوی ( کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن)تیایداجگە لەوەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتەکانی بەرگری وناوخۆی ئێراق و دام و دەزگا ئەمنی یە گرنگەکانی ئێراق بەشداری تێدا دەکەن. شایانی باسە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی دە رۆژ لە واشنتۆن دی سی دەمێننەوە و بەشداری تەواوی پرۆگرامەکانی ئەو کۆنفرانسە دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک شەقامی 60 مەتریی هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی پێڵاو کەوتەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا کە بڕێک پارەشی تێدا بووە. تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلەشی لەبەردەم باڵەخانەکە بووە، بە تەواوی سووتاوە و خاوەنەکەی دەڵێ: نزیکەی 140 وەرەقەی دۆلاری تێدا بووە. دوای رووداوەکە تیمێکی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ کە دوای دەرچوونی لە فراکسیۆنەکەی جیابووەوە، دەچێتە ناو ریزەکانی یەکێتییەوە. بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکردووە لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات.