Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
13-09-2021

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکومەتی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دەربڕی.

هەواڵ
13-09-2021

زینای مەحرەمەکان لە عێراق "ناچاریان کردم زینا لەگەڵ کوڕە 10 ساڵەکەم بک...

ژنێكی باڵاپۆش كە پەچەیەكی بە رووخساریدا داوە، ڕۆژی 10\9\2021 لە كەناڵی (سۆمەرییە)ی عێراقی، ئاشكرای كرد كە بەهۆی ئەوەی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەوتووەتە دەست بەكارهێنەرێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناچار كراوە پەیوەندیی سێكسی لەگەڵ كوڕە دە ساڵانەكەیدا بكات. ئەو ژنە دەڵێت: ”كاتێك ئەم كارەمان لەگەڵ كوڕەكەم دەكرد، ئەو كەسە لە ڕێگەی كامێراوە سەیری دەكردین و دواتریش هەموو شتێكی لێ بڵاو كردمەوە“. بەپێی راپۆرتێكی رۆژی ٢ی ١ی ٢٠٢١ی ماڵپەڕی (RT)یش، ژنێك كە دەموچاوی خۆی شاردووەتەوە، لە كەناڵێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتوویەتی: ”پاش ئەوەی لە هاوسەرەكەم جیا بوومەوە، لە ماڵی برام دەژیام، بەڵام چەند جارێك لە لایەن كوڕی برامەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوومەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ترسانم لە كۆمەڵگە، نەمتوانی لەگەڵ كەس ئەمە باس بكەم تەنانەت لە دادگاش“. باسیشی لەوە كردووە كە برازاكەی لەژێر فشاردا ناچاری كردووە ئەم كارە بكات: ”بەڵام بەپێی راپۆرت و پشكنینەكانی ئەم دواییە، دەركەوتووە كوڕە براكەم جۆرە حەبێك دەخوات كە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات، ئەوەندە ئەم كارەی دووبارە كردەوە تا وای لێ هات ئەگەر ئەو لە ماڵەوە بوایە، من لە ماڵ دەردەچووم“. ماڵپەڕی (RT) نووسیویەتی كە هەرچەندە حكوومەتی عێراق هیچی فەرمیی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام ”داتا تۆماركراوەكانی تایبەت بە مافی ژن دەری دەخەن كە زیاتر لە هەزار كەیسی زینای نێوان مەحرەمەكان تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمار كراوە“. زەنگی مەترسی لێ دەدرێت كەناڵی (سكای پرێس)ی عێراقی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە ڕۆژی 18\4\2018 لە پێگەی خۆی لە (یوتیوب) بڵاوی كردووەتەوە، زەنگی مەترسی لێ داوە بەوەی ”كێشەیەكی مەترسیدار“ دەركەوتووە و راستەوخۆ ڕووبەڕووی ژمارەیەك خێزانەكانی عێراق بووەتەوە كە ئەویش زینای نێوان مەحرەمەكانە. ئەو كەناڵە باسی لەوە كردووە كە ئەو خێزانانەی بارودۆخی ئابوورییان زۆر نالەبارە، هەروەها ئەوانەی كە لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە زۆرتر داخراون و پەیوەندییەكی ئاسایی لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا نییە، زۆرتر تاوانەكەیان تێدایە، لەسەر ئەو بنەمایەی ”هەموو قەدەغەیەك ویستراوە“. هەروەها ئاشكرای كردووە كە ”بێكاری وای كردوە گەنجان نەتوانن هاوسەرگیری بكەن، بەڵكوو پەنا بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان بە كەمترین تێچوون دەبەن هەرچەندە زۆر جار بە ئابڕووچوون كۆتایی دێت“. چیرۆكەكانی زینای مەحرەمەكان لە زیادبووندان بەپێی ڕاپۆرتێك كە بە ناوی (نەجلا تائی) لە رۆژی ١٩ی ٩ی ٢٠١٥ لە ماڵپەڕی (البحرین الیوم)دا بڵاو كراوەتەوە، لەو ساڵەدا كچێك كە جەستەی سووتاوە، پاش ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی (عتێفیە) لە بەغدا، كچەكە هاواری كردووە ”براكەم دەستدرێژیی كردە سەرم“، بەڵام پاش سێ ڕۆژ لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و دوای ئەوەی لێكۆڵەرەوەكان وتەی لێ وەردەگرن، كۆچی دوایی كردووە. هەمان پارێزەر ڕووداوێكی ساڵی ٢٠١٠ دەگێڕێتەوە كە دایكێك كچە دە ساڵانەكەی دەهێنێتە نەخۆشخانەی (كازمییە)ی فێركاری لە بەغدا و دواتر پەرستارێك بە پارێزەرەكە دەڵێت كە كچەكە لە لایەن باوكیەوە دەستدرێژیی كراوەتە سەر. ژنێك: خاوەن كارەكەم فشاری لێ كردم كەناڵی (التغیر)ی عێراقی لە راپۆرتێكیدا كە رۆژی 23\12\2020 لە پێگەكەی لە تۆڕی (یوتیوب) بڵاوی كردووەتەوە، تێیدا ژنێك دەردەكەوێت كە دەڵێت: ”لەگەڵ كەسێك كارم دەكرد، براكەمی دەبینی كە دەمگەیەنێتە سەر كارەكەم، ئەو كەسە داوای لێ كردم من و براكەم لە بەرامبەر پارەیەكی زۆر، لەبەرچاوی ئەو زینای مەحرەم بكەین، من سەرم سوڕما بەم داوایە، هەوڵم دا وای دابنێم كە داوای لەم جۆرەم لێ نەكراوە، بەڵام ئەو كەسە وازی لێم نەهێنا تا لەسەر كارەكەم دەریكردم“. هەر لەو ڕاپۆرتەدا عەمید غالب عەتیە خەلەف، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتی ئاشكرای كردووە: ”ژمارەیەك حاڵەتمان هەبووە، ژمارەیەك هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش هەبووە كە هانی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانەی داوە لەنێو گەنجان“. لە هۆتێلەكانیشدا بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا بڵاو كراوەتەوە، شێخ شەهید عەتابی، یەكێك لە پیاوانی ئایینیی عەرەبە شیعەكان ئاشكرای دەكات: ”بە بەڵگەوە ناو و ژمارە تەلەفۆنی ئەفسەرێكم لایە و چەند جارێك پەیوەندیی پێوە كردم، پێی گوتم كە چەندان جار لە هۆتێلەكان، كەسانێك دەگرین لە كاتی ئەنجامدانی تاوانی زینای نێوان مەحرەمەكان. كوڕ لەگەڵ ژنی دووەمی باوكی، پیاو لەگەڵ ژنی برای و چەندانی دیكە“. گومان دەكرێ پیلانێك هەبێ ئەسعەد عەبدوڵا عەبد علی، لە رۆژی 9\8\2020، وتارێكی لە ماڵپەڕی (المسلة)ی عێراقیدا بڵاو كردووەتەوە بە ناوی (پڕۆژەیەكی گەورە بۆ بڵاوكردنەوەی زینای مەحرەمەكان) و تێیدا نووسیویەتی: ”وەك ئەوەی بڕیارێك لە لایەنە باڵاكانەوە دەرچووبێت بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم لادانە مەترسیدارە لەنێو كۆمەڵگەدا“. بە گوتەی ئەو نووسەرە، ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەم تاوانە، وێرانكردنی كۆمەڵگەیە لە عێراق. باسیشی لەوە كردووە كە دەیان گرووپ و هەژمار و پێگەی جۆراوجۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كراونەتەوە و بایەخێكی زۆر بە بڵاوكردنەوەی چیرۆكەكانی زینای مەحرەمەكان دەدەن. حكوومەتی عێراق نایەوێ دانی پێدا بنێت تا ئێستا حكوومەتی عێراق بە فەرمی ئەم جۆرە تاوانەی بە دیاردە وەسف نەكردووە و هێشتا هەنگاوی كردارەكیی بۆ كەمكردنەوەی نەناوە. هەروەك ئەسعەد عەبدوڵا دەڵێت: ”بێدەنگیی حكوومەت بەرامبەر ئەو ماڵپەڕ و گرووپانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەبێتە هۆی وێرانكردنی ئەوەندە بەهایەی لە كۆمەڵگەدا ماوە“. هاوكات پێیوایە: ”ئەگەر حكوومەت بیەوێت ڕووبەڕووی ئەمە ببێتەوە، پێویستە دەستبەجێ بێتە دەنگ و ئەو پێگانە دابخات و لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە دەست پێ بكات“. نایانەوێ بابەتەكە باس بكرێ ڕۆژی 26\3\2021، ڕێكخراوی (مافی ژنی عێراقی) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: ”هەوڵێك هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە باسكردنی ئەم بابەتە، چونكە دەچێتە خانەی قەدەغەكراوە كۆمەڵایەتییەكان و وێنەی كۆمەڵگەی عێراقی دەشێوێنێت. تەنانەت هەندێك قسەكردنیش لەسەر ئەم بابەتە رەت دەكەنەوە، لەبەر ئەوەی كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی ئایینیداری نەریتپارێزە. هەندێكیش نكۆڵی لە بوونی دەكەن، ئەوەی قسەی لەسەر دەكات، تەنیا وردەكارییەكی سنوورداری لەسەر باس دەكات“. رێكخراوەكە رایگەیاندووە كە لە ڕوانگەی هەستكردنیان بە بەرپرسیارێتیی مرۆیی، زانیاریی جۆراوجۆر لەسەر زینای مەحرەمەكان بڵاو دەكەنەوە: ”ئەوەش بۆ هۆشداریدان بە خێزانی عێراقی و هۆشیاركردنەوەیان لەم دیاردەیە“. ئەو ڕێكخراوە لەگەڵ نووسینەكەدا، وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا نامەی كچێكی 26 ساڵان دەردەكەوێت كە ئەو كاتەی تەمەنی پێنج ساڵ بووە، لەلایەن برا 16 ساڵانەكەیەوە دەستدرێژیی كراوەتە سەر و بەم هۆیەوە داوا لە خێزانە عێراقیەكان دەكات، وریای كچەكانیان بن. زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دوو تاوانبار بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارێكی دادگای تەمییزی عێراقی كە ڕۆژی 24\10\2012 بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بە حوكمێكی (دادگای تاوانەكانی قادسییە) لە ڕۆژی 2\11\2012 سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تاوانبار دەركردووە كە كوڕێك لەگەڵ هاوسەری باوكی زینای ئەنجام داوە و لەبەردەم دادوەردا دانی پێدا ناوە. دادگای تەمییز پاش پێداچوونەوە بە دۆسیەكە، بە زۆرینە، بڕیاری داوە سزای لەسێدارەدان بۆ سزای بەندكردنی هەتا هەتایی بگۆڕێت |ماوەی بەندكردنی هەتا هەتایی بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ٢٠ ساڵە|. لە باسنیوز وەرگیراوە

هەواڵ
13-09-2021

وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٥٦٥) ١. پشکنین: (١٠٦٩٣ پشکنینی نوێ) •           (٤١٠٩) هەولێر •           (٢٠٨٠) سلێمانی •           (٣٩٩٥) دهۆك •           (٩٧) هەڵەبجە •           (٢٢٠) گەرمیان •           (١٩٢) ڕاپەڕین •           ٢. تووشبوو: (١٣٣٩ تووشبووی نوێ) •           (٤٤٠) هەولێر •           (٣٧٢) سلێمانی •           (٤٠٨) دهۆك •           (٤٨) هەڵەبجە •           (٣٨) گەرمیان •           (٣٣) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (١٦٢٧ چاکبوون) •           (٨٠٠) هەولێر •           (٣٢٤) سلێمانی •           (٣٦٥) دهۆك •           (٤٢) هەڵەبجە •           (٧٦) گەرمیان •           (٢٠) ڕاپەڕین •           ٤. مردن: (١٧ مردن) •           (٦) هەولێر •           (٤) سلێمانی •           (٦) دهۆك •           (٠) هەڵەبجە •           (١) گەرمیان •           (٠) ڕاپەڕین •           ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٢٩٨٥٧١١            (١٠٢٩٦٩٤ هەولێر، ٧٤٠٢٩٥ سلێمانی، ١١٩٤٧٨٤ دهۆك، ٢٠٩٣٨ هەڵەبجە) تووشبوون ٣١١٨٨٩                       (٩٠١١٩ هەولێر، ١٠٥٩٥٠ سلێمانی، ١١٠٠٠٢ دهۆك، ٥٨١٨ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٧٦٤٣١             (٧٦٨١٧ هەولێر، ٩٤٧٠٦ سلێمانی، ١٠٠٠٣٤ دهۆك، ٤٨٧٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٩٨٤٤       (١١٧٢٧ هەولێر، ٨٨١٩ سلێمانی، ٨٥٤٨ دهۆك، ٧٥٠ هەڵەبجە) مردن ٥٦١٤                                 (١٥٧٥ هەولێر، ٢٤٢٥ سلێمانی، ١٤٢٠ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
13-09-2021

چەند بڕیار و ڕێنماییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

رۆژی دووشەممە 13-09-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەشت رێکاری نوێی خۆپارێزی بڵاوکردەوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکووک - بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و داوا دەکات وەکخۆیان جێبەجێ بکرێن. لە خاڵێکی رێکارەکاندا هاتووە، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لە حاڵەتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە  بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست.

هەواڵ
13-09-2021

هەڵوێستی ئێران لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق

دوای ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران عێراق سەردانی تارانی کرد و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەنرا کە ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیرێ، ئەم پرسە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت.

گشتی
13-09-2021

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلارو ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەواڵ
12-09-2021

ئیسرائیل: ئێران ڕاھێنان بە میلیشیاکان دەکات لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی د...

یوەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران ڕاھێنان بە میلیشیاکان دەکات لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی درۆنی پێشکەوتوو لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی ئێرانیی لە ھەرێمی ئەسفەھان. بێنی گانتز، یوەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی: "بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی، ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (UAVs) پەرەپێداوە کە دەتوانێت بە ھەزاران کیلۆمەتر گەشت بکات". گانتز وتیشی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە میلیشیاکانی عێراق، لە یەمەن، سوریا و لوبنان لە فڕۆکەخانەی سەربازی کاشان ڕاھێنانیان لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی درۆنی (UAVs) پێکراوە. وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئێران تاوانبار دەکات کە ھەوڵی ئەوە دەدات بەرھەمھێنان و چۆنێتی دروستکردنی درۆن بگوازێتەوە بۆ غەزە، تا “حەماس و ئیسلامی جیھادی بتوانن بەکاری بھێنن.” گانتز گوتیشی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "میلیشیاکانی عێراق ئەم جۆرە درۆنانە بەکاردێنن بۆ بە ئامامج گرتنی ھێزی ئەمەریکی، ھەروەھا حوسییەکان لە یەمەن ھەمان جۆریی درۆن بەکاردێنن بۆ بە ئامانج گرتنی ئەمەریکا لە سعودیە. تا ئێستا ئێران ھیچ وەڵامێکی فەڕمیی سەبارەت بەم قسانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل نییە.

هەواڵ
12-09-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی عەرەبستانیی سعودی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانپێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی تاووتوێ کران.باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی، جەختی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنەرانی سعودی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە شانشینی سعودی، بە بایەخەوە ڕۆڵی هەرێم هەڵدەسەنگێنێ وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا .سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعودی و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا.

هەواڵ
12-09-2021

کونسوڵگەر ئەمریکا لە ھەولێر: ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كه‌ی ه...

كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی_کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق. پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

هەواڵ
12-09-2021

وەزیری پێشمەرگە: هەنگاوی باشمان بڕیوە و سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت

ئەمڕۆ ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۲۱ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری فەریق جەمال محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان، لیوا هیوا، فەرماندەی میحوەری ٤ ی کەرکووک ـ گەرمیان، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، عەمید عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و عەمید مزەفەر جێگری بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندن، لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی ۱ و ۹ و ۱٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە. وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکیدا بۆ فەرماندە و ئەفسەرانی هەر سێ لیواکە، جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی زیاتری سەربازیانە و راشیگەیاند: "سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەکردنی کەموکوڕی و گرفتەکانتانن و دڵنیابن، هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوەو سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت". پەیوەست بە پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سوپای عێراقی بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە و دەخوازین ئەو پەیوەندییانە فراوانتر بکرێت و بەردەوامبێت، لەپێناو ئەوەی بەیەکەوه سەقامگیری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەهەموو پێکهاتە و نەتەوەکانیەوە بپارێزین. لەسەر هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان، وەزیری پێشمەرگە رونیکردەوە: هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان جێگەی بایەخ و ستایشی زۆری وەزارەتی پێشمەرگەیە و گوتیشی " هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی هێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتووی سەردەمیانەیە، کە هاوتابێت لەگەڵ خواستی ئێمە و هاوپەیمانان". لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا، فەریق جەمال محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆریستان، دەخوازێت بەردەوام هێزەکانی پێشمەرگە سازو ئامادەبن " لەگەڵ عێراق هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە و دوای پێکهێنانی دوو بنکەی سەرەکی هەولێرـ بەغدا و چوار بنکەی ناوەندی هاوبەش، کاردەکەن بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر".

هەواڵ
12-09-2021

لە مەخموور چەکدارێکی داعش باوکی دەکوژێت کە حەشدی شەعبی بووە

سەرچاوەیەکی باڵای سوپای عێراق رایگەیاند، لە گوندێکی مەخموور چوار کەس کوژران و 9 کە دیکەش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان چەکدارێکی حەشدی شەعبی بووە و لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کە چەکداری داعشە کوژراوە. سەرچاوەیەکی باڵا لە سوپای عێراق رایگەیاند، کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی دوێنێ شەممە لە گوندی خەتاب لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور چەکدارێکی داعش باوکی دەکوژێت و برایەکی بریندار دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆ ئەو کارە رادەسپێردرێت و دواتر بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەسی دیکەش دەکوژرێن و 8 کەسی دیکە برینداردەبن. سەرچاوەکەی سوپای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوولی 2021، لەوبارەیەوەوە وردەکاریی رووداوەکەی روونکردەوە و گوتی، " کەسوکاری پیاوە کوژراوەکە لە تۆڵەی ئەو کردەوەیەدا لە گوندی حاجی عەلییەوە رۆیشتوون بۆ ئەوەی تۆڵەی کوژراوەکە بکەنەوە، بەڵام بۆمبێکی چێندراویان پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەسی دیکە دەکوژرێن و 8 کەسیش برینداردەبن". ئەوانەشی کوژراون بەپێی سەرچاوەکەی رووداو بریتیین لە فەتحی سەرهید لهێبی، نەقیب لە بنکەی پۆلیسی نوور، محەممەد فەتحی سەرهید لهێبی، ئەندازیاری وەزارەتی کارەبا، عەبدولستار جاسم محەمەد لهێبی، ئەندام لە حەشدی شەعبی، شاکر مەحموود ئەحمەد". ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور و گەیارە لە پارێزگای نەینەوا جموجوڵیان بەچڕی دەستپێکردووە و لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا زیاتر لە 10 کردەوەیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 10 کەسیان کوشتووە و چەندین برینداریش هەن. بەپێی سەرچاوەکە داعش جوگرافیای ناوچەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانی قۆستووەتەوە. دوو لیوای هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە پێکهێنراوە و بڕیارە بەمنزیکانە بە هاوبەشی دەستبەکاربن، بەپێی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە ناوچەی مەخموور و دەوروبەری لەو ناوچانەن کە بەشێک لەو هێزانەیان تێدا بڵاودەکرێنەوە. رووداو

هەواڵ
12-09-2021

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند زانیارییەک لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر ئاشکرا...

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش  لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر  رایگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون و فڕۆکەکان تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. وێن مۆراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، هێرشەکە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە و هاوپەیمانان توانیویانە بیانتەقێننەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتونەتەوە و وتیشی: هەر هێرشێک دژی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

1 2 ... 747 748 749 ... 1148 1149