پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، گیانلەدەستدانى هاووڵاتییەکى تەمەن ٤٠ ساڵى ڕاگەیاند، کە لەلایەن خێزانەکەی بە هاوکاریى کەسێکى تر کوژراوە. ئهمڕۆ شهممه 25/9/2021، موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاشکراى کرد: " لە ٢١|٩\٢٠٢١، تاوانلێکراو (هـ.ڕ.م) تەمەن ٤٠ ساڵ، پیشە کاسب، دانیشتووى گوندى مۆریاسی ناحیەی بەرزنجە، لە نزیک گوندى تاوێرە ـ سەرکەن، لە لایەن ژنەکەیەوە بەناوى (پ.ح.م) تەمەن ٣٣ ساڵ، پیشە ژنى ماڵ، بە هاوکاریى تۆمەتبارێکى تر بەناوى (ح.خ.ح) تەمەن ٢٠ ساڵ، پیشەى شۆفێر و دانیشتووى ههمان گوندی ئهو دوو هاوسهره، دەکوژرێت و هەر لەوێ تەرمەکەى بەجێ دەهێدرێت. ئاماژه بهوهش كراوه: پاش لێکۆڵینەوەیەکى ورد لە لایەن تیمى لێکۆڵینەوەى پۆلیس بە هاوکاریى بەشى پۆلیسى سەیدسادق| بنکەى پۆلیسى بەرزنجە، توانرا تەرمى تاوانلێکراو پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانى لە گوندى تاوێرەى سەر بە هەڵەبجە بدۆزرێتەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادى پارێزگاى هەڵەبجە کرا". لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتە ڕوو:"تۆمەتبارى ڕووداوەکە لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و بەهۆى بوونى کیشەى خێزانییەوە بە هاوکاریى تۆمەتبارەکەى دیکە، ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە". جەختیشى کردەوە:"بەپیى ماددەى یاسایى (٤٠٦ى.س) تۆمەتباران بەندکراون و دۆسییەى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە ڕێکخراوە".
بابەتێك لەسەر بەڕێز "علی حسێن". ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو بووەتەوە کەگوایە مینبەری مزگەوتی شارێکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە کار هێناوە. ڕاگەیاندن و کاری ڕۆژنامەگەری، لە دونیا نەک هەر بووەتە دەسەڵاتی چوارەم و چاوی كومەڵگە، بەڵکو بووەتە بڕیاردەر و ڕای گشتی ئاراستە دەکات، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و مۆڕاڵی دەخاتە ئەستۆی میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان تا پییشەییانە پەیام و زانیارییەکان بگوازنەوە نەوەک ببنە هۆکارێک بۆ بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن. بڕواشمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردستانی دیموکراتیە و زادەی ڕێبازی (ملا مصطفی بارزان)ە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول بانگەوازی کوردایەتی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە ناو مزگەوتەکانەوە دەکرد، کە مێژووش شاھیدی ئەو ڕاستییە و بەڵگەش بۆی ئەوەیە زۆرێك لە کادیرانی شۆڕشی ئەیلول ھەڵگری نازناو و پێشگری (مەلا)ن. پارتی حزبێکی دابڕاو و نامۆ نەبووە بە مزگەوت و ماڵی خودا و، بانگەشەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردنە لەو مافانەی کە جیاوازیی نەتەوەییمان بە بڕیاری خودا پێی بە خشیوین. بۆیە لێرەدا تۆمەتی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕەت دەکەینەوە کە باس لە بەکارھێنانی مینبەری مزگەوتێکی ناوشار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ڕۆژی ھەینیدا و، گرنگە بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست ڕوونی بکەینەوە کە: ـ قسەكردنی بەڕێز علی حسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە ڕۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە ڕۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە کە شێوەی لە حەرەمی مزگەوت دەچێت و، لە دەرەوەی شار و لە گوندێکی دورە دەست بوە لەسەر پردی قەندیل ـ سنووری ھەریر، کە وەكو میوان بانگهێشت کراوە و ئاگاداری شوێنەکەش نەبووە. دونیای ئەوڕۆ دونیای میدیا و زانیارییە و لە بەرامبەریشدا خەڵک هوشیارن و چیتر ناکرێت خەڵکی هوشیاری کوردستان بە قسە و تۆمەتی نادروست بەلاڕێدا ببرێن. پێمان وایە ئەم جۆرە تۆمەتانە بەشێکە لەو ھەڵپە ناڕەوایەی کە لە ئەنجامی بێ ھیوایی حزبە ڕکابەرەکانمان سەریھەڵداوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەكتەبی پەیوەندییەكان کوردستان—عێراق ٢٥/٩/٢٠٢١ ـ هەولێر
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلووڵی 2021 ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەک بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی ( السلام والاسترداد) رێکخرابوو. ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە: کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر. وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان25ی ئەیلوولی 2021
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لەهەولێر بکەنەوە.
سهرۆك مهسعود بارزانى، له ساڵیادى ڕیفراندۆمى سهربهخۆیی كوردستاندا پهیامێكى بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت: "دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم". ئهمڕۆ شهممه 25/9/2021، سهرۆك بارزانى له ساڵیادى ڕیفراندۆمى سهربهخۆیی كوردستاندا پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "93%ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو". سهرۆك بارزانى ههروهها ئاماژهى بهوه داوه: "لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم". ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە ڕۆژى 25/9/2017 بە بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەشداریی بەرچاوی جەماوەری سەربەخۆییخوازی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو.
محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگەیاند، پێنج گولـلە تۆپ لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە سنووری ناحیەکە کەوتوونەتەخوارەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان ئاماژەی بەوە کرد کە سێ لە گوللە تۆپەکان تەقیونەتەوە و دووانەکەی دیکەیان نەتەقیون. بە گوتەی محەممەد ئەمین، تۆپەکان نەگەیشتوونەتە بنکە سەربازییەکە و لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی کەوتوونەتەخوارەوە. لەبارەی شوێنی ئاراستەکردنی گولـلەتۆپەکان و ئەو لایەنەی ئاراستەیکردوون، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان گوتی، "نازانین ئەو گولـلەتۆپانە لەلایەن کێوە ئاراستەکراون." ئەمساڵ ئەمە سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو سەربازگەیەی تورکیا کە لە ساڵی 2016ـەوە لەو ناوچەیە دانراوە. سێ مانگ لەمەوبەریش چەند گولـلەتۆپێک لەنێو گوندێکی عەرەبنشین لەو سنوورە کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. لە سەربازگەکەی تورکیا لە زێلکان، نزیکە 300 سەرباز و بڕێک چەک و تەقەمەنی جێگیرکراون. رووداو
مەلا عومەر چنگیانی داوا دەکات خەڵکی گەڕەک فریای مزگەوتەکەی بکەون و دەنووسێت: بەرپرسیارانی گەڕەک سڵاوی خواتان لێبیت تکایە بە هانای(مزگەوتی خەدیجە کوبراوە) بێن لە بەر زۆرێک لەو بەناو کرێکارانەی بەردەرگا، کە هەموو سنوورێکی پاکوخاوێنییان لە گەڵ مزگەوت بەزاندووە و نە ئاو بەش دەکا نە شامپۆ نە سابوون، سەرباری پیسکردنی بەردەوامیان بۆ ژووری مزگەوت لە کاتی نوێژەکان و، خۆشۆردنیان لە شوێن دەستنوێژ و ئاودەستەکان و بگرە شکاندنی بەلووعە و مەسینە و دزینی نەعل و، پڕکردنەوەی کونی ئاودەستەکان بە دەرپێ و فالینەی فڕێ دراو و بتڵی ئاو، ئەوەش لەولاوە بوەستێت کە بە جگەرە بەدەم خەیاڵی جگەرە کێشانیانەوە، دەرگا پیفی سییەکان دەسووتێنن، لە هەموویشی ناخۆشتر لە باتی کرێکاریی، کۆمەڵێک سواڵکەری فێرە سواڵکردن کراون و تاکە تاکە کوردەکەی خۆمانیشیان تێدا بێت. لەبەر عەرەبی سووری و عێراقی و هەندێک برایانی ڕۆژهەڵاتی و ئێزدییەکان، بەردەرگا بەرناکەوێت، کە ڕۆژانە چوارکارمەندەکەی خزمەتگوزاریی مزگەوت، لەسەرەی هەر یەکێکیاندا ئەوەندەی بە پاککردنەوەی شوێنی ئەوانەوەن، کاتیان بۆ مزگەوتەکە نامێنیت، کوردە بەڕێزەکەی ئێمەیش، هەر ئەوەندە دەزانین ئۆتۆمبیلێک لەسەرشەقامەکە دەوێستێ و خواردنیان بۆدێنن، کە هێندەیان خواردووە مڕ دەبن و ئەمجا بۆ ئاودەس پیس کردنی مزگەوت، ئەوەیش حاڵی بێ منەتی ئەوانە لە خواردنەکانی کە بۆیان دەهێنن، ببینن چۆن فڕێی دەدەنە زبڵدانەکانەوە . تێبینی: وێنەکە بەرلە بانگی شێوانی ئەم ئێوارەیە گرتم.١٧ی سەفەری ١٤٤٣٢٤ی٩ی٢٠٢١
مەلا نورەدین توربانی، سەرکردەی دیاری تاڵیبان دەڵێت: سزاکانی وەک 'دەستبڕین' یەک لە سزا پێویستەکانە بۆ ئەمنییەت و کاریگەریی ئەرێنینان هەبووە. توربانی کە یەکێک لە دامەرزێنەری تاڵیبانە و سەرۆکی دەستەی یاسادانەرانی ئەفغانستان بووە لە ساڵانی 1990، دەڵێت تاڵیبان جارێکی دیکە سزاکانی وەک لە سێدارەدان و دەست بڕین بەکاردەھێنێتەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، مەلا نورەدین توربانی ڕایگەیاند لە کەسی قبوڵ ناکەین خۆی لە کاروباری وڵاتەکان ھەڵقورتێنێت و قسە لەسەر یاساکانمان بکات. وتیشی: “ھەمووان ڕەخنەیان لێ دەگرتین بۆ سزاکان، بەڵام ئێمە ھەرگیز باسی سزاکانی ئەوانمان نەکردووە کە لە وڵاتی خۆیان دەیکەن، بۆیە ھیچ کەس ناتوانێت پێمان بڵێت چۆن یاساکانمان دابڕێژینەوە و ئێمە شوێن ئیسلام دەکەوین و یاساکان لەسەر بنەمای قورئان دەنووسینەوە". ئەمە لە لاتێکدایە کە لە کاتی گرتنەوەی کابوڵ لە لایەن تاڵیبامەوە لە 15 ئاب، جیھان چاوی لەسەر ئەم بزوتنەوەیە، ئاخۆ ھەمان مێژووی ساڵانی 1996 بۆ 2001 دووبارە دەکەنەوە. ئێستا توربانی لە سەرەتای تەمەنی 60 ساڵیدایە، پێشتر وەزیری داد بووە لە تاڵیبان، لەو سەردەمەدا جیھان ئیدانەی سزاکانی تاڵیبانی دەکرد کە لە یاریگا و گۆڕەپانی مزگەوتەکاندا دەکران، بەڵام توربانی دەڵێت: یاساکانی ئێمە لە خزمەت مرۆڤایەتیدایە چونکە لە قورئانەوە ھاتوون.
عارف تەیفور - ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی- هه ڵەبجە: - پێشبینی ئەوە دەكەین یەکێتی ساختەکاری بکات لە سنوورەكەدا. - وەك پارتی ئەوەمان پێدەكرێت كە ساختەكارییان كرد، ئاشكرایان بكەین و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بکەینەوە. - لەبنەڕەتدا سلێمانی زێدی پارتییە، پارتی كە دامەزراوە لە سلێمانییەوە دەستیپێكردووە. - جەماوەری سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمجارە فرسەتیکی باشیان لە بەردەستە کە دڵسۆزی و خەمخورییەکانی پارتی و سەرۆک بارزانی لەیاد نەکەن. - پارتی و بارزانی هەمووکات بەچاوی رێز و تەقدیر تەماشای دەڤەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کردووە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پلەکانی گەرمان نزم دەبێتەوە و نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان دبارێت. کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ ههينى 24/9/2021 پێشبينى دهكرێ ئاسمانى ناوچهكانى ڕۆژههڵات و ناوهڕاستى ههرێم ساماڵ و پهڵهههور دهبێت، بهڵام ناوچهكانى باكوور نيمچه ههور و له ناوچه شاخاويیهكانیش ههور دهبێت لهگهڵ ئهگهرى كهمێك نمه باران له بهشێك له ناوچه شاخاويیهكانى هەولێر و دهۆک". ئەوەش خراوەتە روو: "پلهكانى گهرما دهست بهنزمبونهوه دهكات و خێرايى با چالاك دهبێت و لهگهڵ زيادبوونى خێرايى با ئهگهرى بهرزبوونهوهى تۆز و خۆڵ ههيه". هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە سبەی شهممه 25/9/2021 پلهكانى گهرما 3 بۆ 5 پلە نزم دهبێتهوه و به شهوانیش ههست به سهرما دهكرێ بهتايبهت له ناوچه شاخاويیهكان، ڕۆژى يهكشهممهش بهدواوه دووباره پلهكانى گهرما بهرزدهبێتهوه.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٧٧ دۆلار و ٥٣ سەنت بەرزبووەوە، لەکاتێکدا دوێنێ لە داخستندا بە ٧٧ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت بوو.
عادل باخەوانبەپێی تازەترین توێژینەوەی فەرەنسی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و پەیمانگای فەرەنسی بۆ ڕای گشتی ئەنجامیداوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئامادەیی ئاین لە نێو کۆمەڵگای فەرەنسیدا بەشێوەیەکی دراماتیکانە دادەبەزێت و من هەوڵدەدەم لەم خاڵانەی خوارەوەدا، بە کورتی و بە چڕی ژمارە و ڕێژەی ئەم دابەزینە لای چین و تەمەنەکان بخەمەڕوو و پێموایە بۆ هەموو ئەوانەی چاودێریی دیاردەی دینداریی کۆمەڵگاکان دەکەن گرنگە و جێگای تێڕامانە. بەپێی داتاکانی ئەم توێژینەوەیە، 51% فەرەنسیەکان باوەڕیان بە بوونی خوا نیە و پەتای کۆڤیدی نۆزدەش هیچ کاراییەکی بەسەریانەوە دانەناوە بۆئەوەی لەم قۆناغە هەستیارەدا لە خوا نزیکببنەوە و پەیوەندی لەگەڵدا دامەزرێنن.لەکاتێکدا ساڵی 2011 ئەو فەرەنسیانەی کە باوەڕیان بە بوونی خوا نەبوو تەنها 44% بوون. لە ساڵی 1947 دا ئەو فەرەنسیانەی کە باوەڕیان بە بوونی خوا هەبوو 66% بوون. واتە لەنێوان ئەم دوو بەروارەدا، ڕێژی باوەڕوبوون بە خوا بەشێوەیەکی زۆر دراماتیکی لای فەرەنسیەکان دابەزیوە.لە نێو باوەڕدارەکاندا، ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەروی شەست و پێنج ساڵیەوە، زۆر ترینن و ڕێژەیان دەگاتە 58% و پاش ئەم گروپە لە تەمەن، گروپی لاوان دێن و ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان هەژدە بۆ سی و چوار ساڵیدایە 48% باوەڕیان بە بوونی خوا هەیە.واتە ئامادەیی ئیمان لە نێو دوو گروپی تەمەندا زۆر بەهێزە، گروپی لاوان و گروپی بە ساڵاچوەکان و ئەمەش پێویستی بە لەسەر وەستانی سۆسیۆلۆژی هەیە و ئەکرێ بەدواداچوونی بکرێت بۆ ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە گەنج و بەساڵاچووی فەرەنسی بەدوای خوادا بگەڕێن.داتایەکی گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە 54% فەرەنسیەکان پێیانوایە کە هەموو ئاینەکان وەک یەکن و دەبێت لە یەک ئاستدا و بەبێ جیاوازی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و نابێت فەزڵی ئاینێک بەسەر ئاینێکی دیکەدا بدرێت و شتێک نیە بەناوی ئاینی ڕاست و ئاینی هەڵە.ساڵی 2009 ئەو فەرەنسیانەی کە لە نێو خێزانەکانیاندا باسی خوا و ئاینیان دەکرد و بە پرسێکی گرنیان دادەنا 58% بوو، بەڵام لەم ساڵدا ئەو ڕێژەیەش دیسان بەشێوەیەکی دراماتیکی دادەبەزێت بۆ 38% و ئەمەش دیسان پەیوەندی نێوان ئاین و خێزان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.لەسەر ئاستی هاوڕێیەتی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیش هەمان دابەزینی دراماتیکی تێبینی دەکرێت، چونکە ساڵی 2009 ئەو فەرەنسیانەی کە لە گەڵ هاوڕەکانیاندا باسی خوا و ئاینیان دەکرد و بە پرسێکی گرنیان دادەنا 49% بوون، بەڵام لەم ساڵدا ئەو ڕێژەیە دادەبەزێت بۆ 29% ! لە پشت ئەم گۆڕانکاریەوە کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ هەن و تێگەیشتن لێیان ڕێگاماندەدات کە دەستمان لە دیاردەی پشتکردنە کۆمەڵایەتیانەی خوا لای فەرەنسیەکان گیرببێت.بەڵام لەهەمانکاتدا 68% فەرەنسیەکان پێیانوایە کە ئاینەکان دەتوانن بەشداری ئەرێنیانە بکەن لە گەیاندنی بەها گرنگەکانی وەک ڕێزگرتن لە ئەویتر، لێبوردەیی، بەرپرسیارەتی و بەخشندەیی بە گەنجان و ئاینەکان دەتوانن یارمەتیدەری گەنجان بن بۆ خۆدۆزینەوە.