مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان سهرلهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه بهشداری له پڕۆسهی دهنگدان كرد و رایگهیاند، دهنگمان بهو كاندیده دا، كه بڕوامان پێیهتی نوێنهرایهتیمان بكات له پهرلهمانی عێراق. سهرۆكی حكومهت دوای پڕۆسهی دهنگدان ئاماژهی بهوه كرد، ئهمڕۆ بهشداربووین بۆ ههڵبژاردنی ئهو كاندیدهی بڕوامان پێیهتی نوێنهرایهتیمان بكات له پهرلهمانی عێراق. گوتیشی: خوازیارین پڕۆسهكه له كهشێكی ئاسایی تێپهڕێت و هیوادارین ئهوانهی مافی دهنگدانیان ههیه دهنگ بدهن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی کرد و دەنگی دا. کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس لەو بنکەیەی بۆی دیاری کرابوو، هەروەها وەک یەکەم سەرکردە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەنگی دا. لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق بهینێت. سەرۆکی هەێمی کوردستان رایگەیاند: سەقامگیریی سیاسی لە عێراق زۆر گرنگە و هیواشی خواست نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا یەکدەنگ بن. نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت و هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم. بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراشتنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١١ لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/١٠ بکاتە پشووی فەرمی. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئاگاداری سەرجەم بازاڕو مۆڵ و مارکێت و خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە و خوارنگە و کافتریا و چایخانە میللی و گەشتیاریەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکەینەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەیانی یەکشەمەڕێکەوتی10-10-2021 سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن. ڕاگەیاندنی_قایمقامیەتی_قەزای_ناوەندیی_هەولێر 2021.10.9
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بازگەکان بەرووی هاونیشتمانییاندا کراوە دەبن بۆ ئەو کەسانەی کە دەچنە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەرێمی کورستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئاگاداری دەنگدەرانی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی دەنگدانەکانیان کەوتووەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی دهنگدان بازگەکان بە روویاندا کراوە دەبێت بەمەرجێک کارتی دهنگدانیان پێبێت".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە باڵکێشی ڕاگەیاند، بە هۆی ئەوەی ڕەوشی جەماوەریی یەکێتی خراپە، سوپای پاسداران تیمێکی پسپۆڕی ڕەوانەی سلێمانی کردووە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری. پاش دەنگدانی تایبەت و بارودۆخی خراپی لیستی هاوپەیمانی کوردستان (گۆڕان و یەکێتی) ئەو تیمە ئێرانییە چوونەتە دەباشان و سەرقاڵی پیلانی وردن بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی دەنگەکانی ئەو دوو حیزبە لە سلێمانی.
لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و به سهرپهرشتی و چاودێری نەهرۆ عەبدوڵڵا، بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، بهدواداچوون بۆ كهیسی بهساڵاچوویەک له نێو گهڕهكێكی شاری سلێمانی كرا کە هاوسەری نەنە کوکوی کۆچکردووە و تیمێکی ماڵی بەساڵاچووان چوونە ماڵی بەساڵاچوویەک کە بە بارودۆخێکی خراپ دا تێدەپەڕی بە تەنیای ژیانی بەڕێ دەکرد و مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی تێدا نەبوو. بەساڵاچووەکە لە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان دەمایەوە، تەمەنی ڕێگەی پێ نادات خۆی خزمەتی خۆی بکات و گرنگی بە ژیانی خۆی بدات و پێداویستییەکانیان دابین بکەن، تیمی ناوبراو پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی بردیانە ماڵی بەساڵاچوان و ڕزگار کرا.نەهرۆ عەبدوڵڵا، بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی لەو بارەوە ڕایگەیاند، کە هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچووەی دەکەن . هەروەها وتی: ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی، بەشێوەی بیستو چوار سەعات، دەرگای کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی ئەو بەساڵاچووانەی کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و دەروونی و تەندروستی و پێویستی ڕۆژانەی ژیانیان پێشکەش دەکات.
کاروان عەلی شامار، برای مقەدەم رێبوار لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک نووسیوتەتی: "سلاو خەلکی کوردستان.. رێبواری برام لەلایەن میلیشیاکانی باڤل تالەبانیەوە فرێنراوە لە ئێستا بەدواوە سەلامەتی ژیانی براکەم لە ئەستۆێ سەرانی دەباشانە". "بێدەنگ نابین باجی قورس دەبێت ئەم کارە بێ ئەخلاقانە".
دوای كۆتایی هاتنی دهنگدانی تایبهت له تهواوی عێراق، چهند كاتژمێرێك ماوه پڕۆسهی دهنگدانی گشتی دهستپێبكات، بابهتی ههڕهشهكردن و تیرۆركردنی كاندیدان كۆتایی پێنههاتووه، بهو پێیهی كه ئهمه ههڵبژاردنێكی چارهنووسازه. سهرچاوهیهكی عێراقی بڵاویكردهوه، دوو چهكداری نهناسراو هێرشیان كرده سهر سهدیر خهفاجی، كاندید بۆ ههڵبژاردنی پێشوهخته بۆ پهرلهمانی عێراق. راشیگهیاند، ئهو دوو چهكداره له رێگهی ماتۆڕسكیلهوه هێرشیان كردووهته سهر خهفاجی و ههوڵی كووشتنیان دا و دواتر رزگاری بوو. روونیكردهوه، لهكاتی ههوڵی تیرۆركردنی خهفاجی هیچ زیانێكی ماددی و گیانی رووی نهداوه، ناوبراو سهر به بزووتنهوهی وهفای عهدنان زهرفییه. جهختیشیكردهوه، ئهو رووداوه بووه هۆكاری دروستكردنی ترس و نیگهرانی لهلایهن پارت و لایهن و كاندیدهكان، كه ههست دهكرێت بڵاوكرنهوهی ترس له ریزی كاندیدان زیادی كردووه. ئاماژهیپێكرد، ئهو رووداوه دوای 24 كاتژمێر له ههوڵی تیرۆركردنی عهبدولرهحمان دلێمی كاندیدی سهر به بزوتنهوهی راستكردنهوه، كه له شارۆچكهی بێجی ههوڵی تیرۆركردنیان دابوو، بووه هۆی گیان لهدهستدانی مندڵێك و برینداربوونی 3 كهسیدیكه.
ئەندامێكی مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وازهێنانی خۆی لە حیزبەكەی راگەیاند. لەمبارەیەوە سابر قادر روستایی رایگەیاند: "لەساڵی 1976 بوومەتە پێشمەرگە و مەبەستیشم زیاتر دڵسۆزی كوردایەتی بووە، بەبێ دابڕان بەردەوام بوومە و دوا پلەم لە ناو یەكێتی ئەندامی مەڵبەندی رێكخستنی شەشی سۆران بووە، تاوەکو ئێرە هێناومە، ئیتر ماندوو بووم و ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە حیزبەکەدا راگەیاند".
هێزی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی 10ـی ئۆکتۆبەری 2021 فڕۆکەکانیان لەنێویاندا فڕۆکەی F16 لە ئاستێکی نزم لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق دەفڕن و دەڵێت، "خەڵک نەترسێت ئەو فڕینانە بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکانە"، هەروەها رایدەگەیێنێت لە رۆژی دەنگدانی تایبەت حەوت جۆر فڕۆکەیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن تەرخانکردبوو. هێزە ئاسمانییەکانی عێراق کە رۆژی دەنگدانی گشتی بە ژمارەیەک فڕۆکە ئاسمانی عێراق دەپارێزن، دەڵێت، ئەو دەرچوون و فڕینانەیان بۆ دابینکردنی ئارامیی زیاترە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان. لە رۆژی دەنگدانی تایبەت 8/10/2021، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێزە ئاسمانییەکان عێراق 89 فڕینییان بە ئاسمانی عێراق لە 12 پارێزگا هەبووە ئەوانیش پارێزگاکانی "بەغدا، بەسرە، ئەنبار، نەجەف، موسەننا، سەلاحەدین، نەینەوا، میسان، زیقار، کەرکووک، قادسییە، دیالە." بەپێی راگەیێندراوێکی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە سوپای عێراق لە رۆژی دەنگدانی تایبەت زیاتر لە 80 یەکەیان جووڵە پێکردووە و بەمشێوەیە بووە: 1- فڕۆکەی F16 : کۆی گشتی 32 فڕینیان لە 10 پارێزگا کردووە، ئەوانیش پارێزگاکانی "بەغدا، بەسرە، موسەننا، سەلاحەدین، نەینەوا، میسان، زیقار، کەرکووک، قادسییە، دیالە." 2- فڕۆکەی L-159: کۆی گشتی 12 فڕینیان هەبووە. 3- فڕۆکەی SU25: هەشت فڕینیان هەبووە. 4- فڕۆکەی C130J: بە گشتی دەرچوونیان هەبووە، ژمارەیەک لە هێزەکانیان گواستووەتەوە لەگەڵ گواستنەوەی ژمارەیەک لە سندووقەکانی دەنگدان. 5- فڕۆکەی King Air 350: سێ دەرچوونیان هەبووە لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەف. 6-فڕۆکەی Cessna: دوو فڕینیان هەبووە لە نزیک عوزێم و ناحییەی بەلەد. 7- فڕۆکەی An-32 : شەش فڕینیان هەبووە و ئەرکیان گواستنەوەی مەوادی لۆجیستی بووە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. 8- فڕۆکەی Cessna: سێ فڕینیان هەبووە و بۆ گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان بووە. رووداو
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، کۆماری ئیسلامی ئێران و حەشدی شەعبی، هەموو هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی موسەنا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە بازنەی سێی سنوری پارێزگای سلێمانی دەرنەچێت و پیاوان و لایەنگرانی خۆشیان ئاگادار کردۆتەوە کە دەنگ بە کاندیدێکی کۆمەڵی دادگەری بدەن. باڵکێش زانیویەتی؛ هەریەکە لە کەتائیبی حەشدی شەعبی و حیزبوڵای عێراق، پیاوەکانی خۆیان لە سنووری سلێمانی و بازنەی سێ، هەروەها کۆماری ئیسلامیش بەهەمانشێوە پیاوەکانی خۆی راسپاردووە کە نابێ موسەنا ئەمین، دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و لە بەرامبەردا کار بۆ سەرخستنی ئەحمەد حەمە رەشید، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری بکەن. بازنەی سێی سلێمانی پێکهاتووە لە ( هەڵەبجە، شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن)، بەپێی ئەمجامە نا فەرمییەکان، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەم جۆرە بووە. چرۆ شەریف ( هاوپەیمانی): 1896 دەنگ ئەحمەد حاجی رەشید (كۆمەڵ): 585 دەنگ ئەشواق جاف ( پارتی): 469 دەنگموسەنا ئەمین ( یەكگرتوو): 353 دەنگ ئاریان تاوەگۆزی ( نەوەی نوێ): 174 دەنگ موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری خولی سێیەم و چوارەمی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لە ساڵی 2017دا یەکێک بوو لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەروەها لە خولی چوارەمیشدا لەسەر ئاستی نوێنەرانی کوردستان، زۆرترین قسەی لە دانیشتنەکاندا کردووە. ئێران و حەشدی شەعبی، بە هاوبەشی کار بۆ شکست پێ هێنانی ئەو کاندیدانە دەکەن کە نەتەوەیین و دەیانەوەی ئەو کەسانە بچنە پەرلەمان کە لە خۆیانەوە نزیکن. ئەحمەدی حاجی ڕەشید، کە ئێستا ئێران و حەشد پاڵپشتی دەکەن، لە دوو خولی ڕابردودا کەمترین قسەی لە دانیشتنەکاندا کردووە و لە میدیاش زۆرترین قسەی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. بەبێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی دژی داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی، تۆپبارانەکانی ئێران و گەندەڵییەکان لە حکومەتی بەغدا هەبووبێ.