کاندیدێک لە شاری موسڵ لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان گیانی لەدەستدا. راگەیاندنەکانی عێراق رایانەگەیاند، سەدام محەمەد شەرابی، کاندید لە موسڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە چەند ساتێک پێش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ڕەوشی یەکێتی زۆر خراپە و لە کەرکووکیش ڕەوشی کورد زۆر خراپتر. چاوەڕوان بن یەکەم دەنگی ناڕەزایی لە پرۆسەی دەنگدان، لە یەکێتییەوە ھەستێت. ئەگەرێکی زۆر ھەیە کێشە بکەوێتە ھاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و گۆڕانیش و ھەڵبووەشێتەوە. گومان ھەیە ھیچ یەک لە کاندیداکانی گۆڕان ئەگەری دەرچوونیان نەبێت، ژمارەیەکی کەمیش لەوانەی یەکێتی دەردەچن. ئەگەرێکی تریش ھەیە زۆرێک لە ھێزە سیاسییەکانی عێراق ڕازی نەبن و دەنگدان ھەڵوەشێتەوە. بارزان عەلی حەمە
ڕێبوار عەلی شامار، ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگەی یەکێتی کە دوێنێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ڕفێنرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 17ی شوبات لە بەر دەرکی سەرا ئەوەی نەکرابێ بۆ یەکێتی کردوومە. ڕێبوار عەلی شامار وتیشی: ھەزارویەک ئیشی قۆڕم بۆ یەکێتی کردووە". لینکی ڤیدیۆ: https://fb.watch/8yKuaipE8G/
کارگێڕێکی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، چەندین گرفت لە پرۆسەی دەنگدان لە سلێمانی هەبووە، هەروەها کۆمەڵێک پێشێکاریش لەلایەن هەندێک حزب و هاوپەیمانیێتی کراوە. کامەران غەریب، کارگێڕی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "گرفت لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو، هەندێکیان تا کاتژمێر 12 کاریان نەکردووە، هەروەها ژمارەیەک دەنگدەر ناویان نەبوو، کە ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بێت". وتیشی: "کۆمەڵێک پێشێلکاری لەلایەن هەندێک حزب و هاوپەیمانیێتی کراوە، دژی ئەو لایەنەنانە سکاڵامان بۆ کۆمسیۆن بەرزکردووەتەوە". K24
دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ھیچ جۆرە لەکارکەوتنێکی ئامێرەکانی دەنگدان بوونی نییە، ئەوەی روویداوە بە خێرایی چارەسەر کراوە. دادوەر جەلیل عەدنان ڕاشیگەیاند، کۆدەنگی ھەیە لەسەر پتەوکردنی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان. ئاماژەی بەوەش کرد، کە رێژەی بەشداری تائێستا باشەو یەک لەسەر سێی ژمارەی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە و دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە بە ھیچ جۆرێک پرۆسەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.
ئارین مهسروور بارزانی، کوڕی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یهكهمجار بهشداری له ههڵبژاردنی گشتیی عێراق كرد و ڕایگهیاند، “دڵخۆشم بۆ یهكهمجار دهنگ دهدهم”. ئارین مهسروور بارزانی كه له بنكهیهكی دهنگدان له پیرمام دهنگی دا، وتی داواكارم تهواوی گهنجانی هاوتهمهنم لە كوردستان بچنه سهر سندووقهكانی دهنگدان و دهنگ بدهن.
ڕێبوار عەلی شامار، ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگەی یەکێتی کە دوێنێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ڕفێنرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزێکی چەکدار کە سەر بە دوو بەرپرسی دیاری یەکێتین، ئێوارەی دوێنێ بە چەکەوە هەڵیان کوتایە سەرم بە زەبری لێدان و چەک منیان رفاند و تورەکەیان کردە سەرەم. ڕێبوار عەلی شامار وتی: هێزەکە زۆریان لێدام و سەرم بە 16 تەقەڵ دووراوەتەوە، هەوڵیاندا بمکوژن و وتیان دەبێ بڵێی کە بەرپرسێک ئەم کارەی دژت کردووە، بەڵام ئامادە نەبووم ئەو قسە بکەم، هەر لەکاتی لێدانم دا سێ جار لە هۆشی خۆم چووم. وتیشی: ئەوانەی منیان ڕفاند پێشتر هاوڕێی نزیکی خۆم بوون، بۆیە سکاڵای یاساییم لەسەریان تۆمارکردووە و هەموویان دەناسمەوە، هەمووشیان پێشمەرگەی من بوون.
لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارەدێی سەعدیە لە سنووری شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە سەربازێکی عێراقی تەقەی کردووە. بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی دیالە، کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە نزیک بنکەی هەڵبژاردن لە کۆمەڵگەی حەمرین لە شارەدێی سەعدیە کۆ بوونەوە. دوای گردبوونەوەی خەڵکەکە لەبەردەم ئەو بنکەیەی دەنگدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوە پێکردنی خەڵکەکەیان داوە و سەربازێکی عێراقی ”بە هەڵە“ بە کلاشینکۆفەکەی تەقەی کردووە. بەهۆی تەقەکردنەکەوە، دوو کارمەندی فەوجی سێی لیوای یەکی فیرقەی 1ـی سوپای عێراقی بریندار بوون و دواتر یەکێک لەو بریندارانە لە نەخۆشخانەی میقدادیە گیانی لەدەست دا.
كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شارهدێی بیاره و نزیك بنكهی دهنگدان، لهلایهن چهكدارانی یهكێتییهوه لێیدرا و برینداركراوه، به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24، تهقهش كراوه. كادیرهكهی پارتی ناوی "لوقمان ساڵح"ـه و لهلایهن ژمارهیهك چهكداری یهكێتی پهلاماردراوه. به گوێرهی زانیارییهكان، پێشتر بهرپرسێكی یهكێتی هێزی چهكداری بردووهته نزیك قوتابخانهی "بیارهی شهریفه" و لهوێش پهلاماری پێشمهرگهیهكی لقی 12ی پارتییان داوه، تهقهشیان بهسهر كادیرانی پارتی و دهنگداراندا كردووه. به گوێرهی ئاماری ههڵبژاردنهكانی رابردوو، پارتی ههمیشه دهنگی یهكهمی بیارهی هێناوه، ئهوهش بهرپرسانی یهكێتی له سنوورهكه نیگهران كردووه و دهیانهوێت له ژێر گوشار رێگری له دهنگدهرانی پارتی بكهن. كادیرێكی پارتیش له شوێنهكه ئاماژه بهوه دهكات، به هێزی سهربازی و دژهتیرۆر ههڕهشهمان لێدهكهن و دهیانهوێت خهڵك بترسێنن، بۆیه گرفت بۆ پرۆسهكه دروست بووه و بهشێكی زۆری دهنگدهران نهیانتوانیوه دهنگ بدهن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهۆی ئەوەی ئامێرەکەی کۆمیسیۆن پەنجەمۆرەکەی نەخوێندەوە، نەیتوانی دەنگ بدات. سەعدی پیرە گلەیی لە کۆمیسیۆن کرد و وتی: ئەمجارەیان کۆمیسیۆن بەرپرسیارە نەک حیزبەکان.
سهرۆك مهسعود بارزانی، له پیرمام بهشداریی پرۆسهی دهنگدانی كرد و دهنگی خۆی دا. ئهمڕۆ یهكشهممه 10/10/2021، سهرۆك مهسعوود بارزانی، له بنكهیهكی تایبهتی پیرمام، دهنگی خۆی دا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا رایگەیاند، لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدا بوون و بەسەریاندا سەرکەوتن، دەبووایە هەڵبژاردنەکان لە 6ـی حوزەیران بەڕێوەچووبان، "هەندێک ویستیان دوای بخەن بۆ بەهاری 2022، ئێمە خستمانە 10ـی ئۆکتۆبەر". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری بەغدا دەنگی دا، بە میدیاکانی راگەیاند، "رۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بوو، ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتییە، پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین، بە عێراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن دەنگتان بدەن". سەبارەت بە هەڵبژاردنی پیشوەخت و ئەنجام و کاریگەرییەکانی بەسەر داهاتووی عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "ویستم ئەمڕۆ یەکەم کەس بم لەم بنکەی دەنگدان دەنگی خۆم بدەم، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەم کردووە، دەبووایە هەڵبژاردنەکان لە 6ـی حوزەیران بەڕێوەچووبان، هەندێک داوایانکرد دوایبخەن بۆ بەهاری 2022، بەڵام گوتم نەخێر، پێویستە لە 10ـی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت، ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا و بەڵێنەکەمان بردەسەر، لەگەڵ گەلەکەماندا راستگۆ بووین، ئەوە دەرفەتە بۆ گۆڕان، سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس گومانیان هەبوو کە لە 10ـی مانگ هەڵبژاردنەکان بکرێت، ئێستا مەرەکەبی شین بە پەنجەمەوەیە، پشت بە خودا بە پەنجەی هەموو عێراقییەکەوە دەبێت". دەربارەی بەهای دەنگی عێراقییەکان لەم هەڵبژاردنەدا، کازمی داوای لە خەڵک کرد دەنگ بدەن و "دەتوانن بە دەنگەکانتان دۆخی ئێستای وڵات بۆ باشتر بگۆڕن". هاوکات دوو بانگەوازی کرد و گوتی، "پێویستە هەموومان بەشداربین لە گۆڕینی واقیعەکەمان، بانگەوازم بۆ عێراقییەکان ئەوەیە، وەرنە دەرەوە، دەنگ بدەن، واقیعتان بگۆڕن لەپێناو عێراق و لەپێناو داهاتووتان. بانگەوازی دووەمم بۆ ئەوانەی دوودڵن لە دەنگدان، پشت بە خودا ببەستن و بڕۆن دەنگ بەو کەسە بدەن کە پێتانوایە گونجاوە بۆ داهاتووی خۆتان و داهاتووی عێراق، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لەدوای ساڵی 2003 کە بەبێ قەدەخەی هاتووچۆ بەڕێوەدەچێت". سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا کردووە بۆئەوەی پەیامێک بۆ گەل بنێرێت و بڵێت "دەسەڵاتدار خزمەتکاری گەلە، دابەشبوونێکی کۆمەڵایەتی هەبوو بەهۆی رووداوەکانی تشرین کە داوای چاکسازییەکی راستگۆیانەی دەکرد، بۆیە دەبێت هەموومان بەشداری بکەین لە گۆڕینی واقیعەکە، ئەمە دەرفەتە بۆ ئێمە، دەرفەتە، دەرفەتە. بڕۆن بە دەستی خۆتان واقیعی خۆتان بگۆڕن ئەی عێراقییە پاڵەوانەکان". کازمی باسی لەوەش کرد، "هەندێک گوتوویانە حکومەت لە دۆسیەکانی دەرەوە و ئەمنیدا سەرکەوتوو بووە و لە دۆسیەی ئابووریدا شکستی هێناوە، من دەڵێم حکومەت لە دۆسیەکانی دەرەوە و ئەمنیدا سەرکەوتوو بووە و سبەی دووشەممە گوێبیستی دەستکەوتێکی ئەمنیی گەورە دەبن". دەربارەی چاکسازی و ئاڵنگارییەکانی حکومەت لەڕووی ئابوورییەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، "بۆ ئەوانەش کە دەڵێن حکومەت لە دۆسیەی ئابووریدا شکستی هێناوە، دەڵێم حکومەت لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانیی 12 ملیار دۆلار یەدەگ دابین بکات، لە دۆخی دابەزینی نرخی نەوت، قەیرانی کۆرۆنا و لە وڵاتێکی نیمچە مایەپووچدا. حکومەت توانیی لاپەڕەیەکی سپی بۆ چاکسازی پێشکێش بکات، کە سێ تاوەکو پێنج ساڵ پێویستە بۆئەوەی عێراق هەستێتەوە و دەرفەتی ئەوەمان هەیە عێراق بچێتە ریزی وڵاتە پێشکەوتووەکان، بەڵام پێویستی بە سەرکردایەتییەکی دڵسۆزە". Rudaw